ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان

- كۆچ: بەدرێژایی مێژووی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی نوێی رزگاریخوازی گەلی كورد لە توركیا، هاووڵاتی توركی یەكێكە لە فاكتەرەكان كە رازینەبووە كورد بە نەتەوە بناسرێت و كێشەی چارەسەربكرێت وەك كێشەی نەتەوەیەك یان بە دەستەواژەیەكیتر شەقامی توركی لەمپەربووە لەبەردەم داننان بە كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن كێشە لە توركیا. ئایا ئێستا ئەو گۆڕانكارییانەی هاتووەتەئاراوە لە توركیا و داخۆ دەبێتە مایەی ئەوەی كە شەقامی توركی پێشوازی لە هەوڵەكانی ئاشتی بكات؟‌ دەرئەنجامیشی چییە؟
+ د. شێركۆ كرمانج: لەڕاستیدا گۆرانكاری لە عەقڵییەت ‌و تێڕوانینی شەقامی توركی بۆ پرسی كورد روویداوە، بەڵام هێشتان زۆری ماوە بگاتە ئەو ئاستەی كە لەژێر سایەیدا پرسی كورد لە توركیا چارەسەربكرێت. من لە ٢٠١١لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی كە زانكۆی ئیستانبول بیلجی رێكیخستبوو بابەتێكم لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی لە باشوور پێشكەشكرد. لەڕاستیدا پرسەكە زۆر بە سەرسورمانەوە تەماشانەدەكرا. بەگشتی توركە ئامادەبووەكان یەك پرسیاری سەرەكییان هەبوو، ئەوان دەیانگوت بۆ ئیستانبولت هەڵبژاردوە بۆ قسەكردن لەسەر پرسی دەوڵەتی كوردی؟ منیش گوتم، چونكە ئیستانبول بێشكەی لەدایكبوونی ناسیونالیزمی كوردی بوو، چونكە ئیستانبول ئەو شارەیە كە زۆرترین كورد لەجیهاندا تێیدادەژی، چونكە ئیستانبول لیبرالترین شاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەوان وەڵامەكەی منیان قەبوڵبوو، بۆیە دەكرێت باسلەوەبكەین كە تێڕوانینی شەقامی توركی گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە، بەڵام ناكرێت ئەوە لەبیربكەین كە سەحنەی زانكۆ و كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان ناكرێت یەكسانبكرێت بە شەقامەكانی ئەنقەرە و ئەزمیر. سەرەڕای ئەو نموونەیەی كە ئاماژەمپێكرد دەبێت ئەوە بڵێین كە هەشتا ساڵە گوتاری میدیای فەرمی دەوڵەتی توركیا و میدیا نافەرمی پرسی كورد لە دوو دەستەواژەدا كۆدەكاتەوە. یەكەمیان، دەستەواژەی تیرۆریزمە، مەبەستیش لە بەكارهێنانی ئەم دەستەواژەیە دیاركردنی رێگەچارە و شێوازی نزیكبوونەوە بوو لە پرسەكە. كاتێك كە كێشەیەك لە چوارچێوەی تیرۆریزم وێنادەكرێت ئیدی شەقام ئامادەدەكرێت بۆ لەناوبردنی "ئەنجامدەرانی كارە تیرۆریستییەكان، چ بە گرتن چ بە كوشتن. دووەمیان، دەستەواژەی سێپرەتیستە، واتە جودایخواز، مەبەستیش لە بەكارهێنانی ئەم دەستەواژەیە بۆ وەسفكردنی پرسی كورد و گەریلاكان لە قەڵەمدان ‌و نیشاندانی بزووتنەوەی كوردایەتی لەو بەشەی كوردستان بە تێكدەر و هەڵوەشێنەرەوە و دەبەشكەری "خاك ‌و وڵاتی توركیایە". چڕی گوتارەكە و كاركردنی هەموو دامودەزگاكانی توركیا لەسەر ئەم دوو دەستەواژەیە زۆر كاریگەربووە تاڕادەیەك كە عەبدوڵا ئۆجالان لە خەباتكەرێك بۆ مافی نەتەوەیەك كراوە بە "بەبەكوژ"، گەریلا كراوە بە "تیرۆریست"، كورد كراوە بە "جودایخواز". بۆ سڕینەوەی ئەو زهنییەتە ساڵانێك كاری پێچەوانەی دەوێت. من پێموایە دەوڵەت ‌و كۆمەڵگەی توركی ئەگەر نیازیان لە چارەسەری پرسی كورد لە توركیا پاكیش بێت ئەوە ساڵانێكی پێدەوێت تاوەكو وێنای ئۆجالان لە بەبەكوژێكەوە دەكەن بە شەریك‌ یان ركابەرێكی سیاسی‌ و دابنیشن لەگەڵی لەسەر مێزی گفتوگۆ. دیارە گۆڕانكارییەكان بەو ئاراستەیەن، بەڵام زۆر خاوترن لە چاوەڕوانییەكانی كورد.
- كۆچ: بە بڕوای ئێوە توركیا ئێستا هیچ پلانێكی هەیە بۆ ئاییندەی كورد لەهەموو پارچەكانی كوردستان بەچەشنێك هەموو هەرێمەكان توند ببەستێتەوە بە ‌توركیا، واتە ئەگەرچی هەرێمە سەربە دەوڵەتە مەركەزییەكەی خۆی بێت، بەڵام ئەوەندەی بەرژەوەندی توركیا رەچاوبكات، ئەوەندە بەرژەوەندی دەوڵەتە مەركەزییەكەی خۆی رەچاونەكات، وەكو ئێستای هەرێمی كوردستان ‌و توركیا؟
+ د. شێركۆ كرمانج: دەكرێت ئەمە وەك سیاسەتێكی نوێی توركیا، تاڕادەیەك، قەبوڵبكرێت، بەڵام من پێموانییە ئەم دۆخە زادەی سیاسەتی توركیا بێت بەڵكو ئەوەی هەیە سیاسەتێكە كە دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ ئەمری واقیع بكات. لە پەیوەند بەو خاڵەوە دەبێت ئاماژە بەوەبكەین كە لە ١٩٩١كیانێكی سیاسی ‌و جوگرافی لە هەرێمی كوردستان دروستبوو، سەرەرای دژایەتیكردنی ئەم كیانە لەلایەن توركیاوە، لانیكەم لە سەرەتاوە، كەچی كیانەكە وردەوردە جێگیر و بەهێزتربوو. لەدوای روخانی بەعس‌ و هاتنی ئەمریكا ئەزموونەكەی كوردستان تەكانێكیدیكە بەرەوپێش بەخۆوەدی. لەگەڵ دەستپێكی شەڕی سوننە و شیعە لە عێراق، رۆژبەڕۆژ ئەزموونەكەی هەرێم سەقامگیرتر و بەتواناتر دێتەپێشچاو. لەگەڵ دەستپێكی شەڕی ناوخۆ لە سوریا و كشانەوەی هێزەكانی سوریا لە بەشێك لە ناوچە كوردنشینییەكان وا خەریكە ئەزموونی هەرێم لە رۆژئاوا دووبارەدەبێتەوە.
جا بابچینە سەر پرسە سەرەكییەكە. چەندین سیناریۆ لە پەیوەند بە دوارۆژی عێراق ‌و سوریا لەگۆڕێدان. هەندێك لەو سیناریۆیانە لەگەڵ ستراتیجییەتی توركیا نایەنەوە. یەكێك لەوانە، هاتنەسەركاری سوننە توندڕەوەكانە بۆسەر حوكم لە سوریا لەگەڵ بەهێزبوونی پێگەی ئێران لە عێراق لەڕێگەی حیزب‌ و لایەنە شیعییەكانی عێراق كە ئەمەیان لەحالی حازردا بەس سیناریۆ نییە، بەڵكو واقیعە. لەگەڵ هاتنی شیعەكان بۆسەر حوكم لە عێراق، توركیا زۆر هەوڵیدا كە پێگەی شیعەكان، لەڕێگەی پشتیوانی لە سوننەكانی عێراق، لاوازبكات، بەڵام هەوڵەكانی سەركەوتوونەبوون. دوا هەوڵیان ئەوەبوو كە لەڕێگەی لیستەكەی عەلاوییەوە سوننەكان بهێننەوەسەر حوكم، بەڵام ئەم هەوڵە نەك هەر سەرینەگرت بەڵكو لیستەكەی عەلاوی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا پارچەپارچەبووە و خەریكە نفوزی لە هاوكێشەی سیاسی عێراق بەتەواوی لەدەستدەدات. لە سوریا رۆژبەڕۆژ باڵی رەوتە توندڕەوە ئیسلامییەكان بەهێزتردەبێت، لانیكەم لە مەیدانەكانی شەڕ. ئەم دۆخەی سوریا و عێراق وای لە توركیا كردوە كە بەدوای بەدیل بگەڕێت. هەرێمی كوردستان لە عێراق‌ و كوردەكانی رۆژئاوا لە سوریا وەك ئەو بەدیلە دەبینرێن كە پارسەنگی هێز بۆ توركیا لە عێراق‌ و لە سوریا راستبكەنەوە. بەكورتییەكەی ئەوەی مەبەستمە بیڵێم نزیكبوونەوەی توركیا لە هەرێم ‌و كوردەكانی رۆژئاوا لەبەرخاتری چاوی رەشی كورد نییە، بەڵام لە دەستكورتیی توركیایە لە گەمە سیاسییەكانی ناو عێراق‌ و سوریا و ناوچەكە. توركیا ترسی ئەوەی هەیە كە سوریا (كە سنورێكی ٩٠٠كیلۆمەتری بەیەكەوەیاندەبەستێتەوە) ببێتە ئەفغانستانێك لەبنپاڵی. دیارە ئەگەر رژێمەكەی بەشار ئەسەد بشمێنێتەوە لەسەر حوكم ئەوە ئەگەری ئەوە زۆر بەهێزە كە بەشێكی زۆر لە خاكی سوریا ببێت بە مۆڵگەیەك‌ و بەهەشتێكی پارێزاو (safe heaven) بۆ گروپە توندڕەو تیرۆریستەكان. نزیكبوونەوەی توركیا لە هەرێم ‌و كوردەكانی سوریا بۆ دروستكردنی ئەو خەتە دیفاعییەیە، واتە بۆ پاراستنی توركیایە لە پروشكەكانی شەڕە ناوخۆییەكانی عێراق‌ و سوریا. دیارە بەدڵنیایی ئەوە تاكە هۆ نییە بەڵام یەكێك لە هۆیە سەرەكییەكانە. توركیا تاڕادەیەك لە سیاسەتی بەستنەوەی هەرێم بە توركیا سەركەوتووبووە. هاوكات، لەوانەیە لەم گەمەیە هەرێم زەرەرنەكات، چونكە تا لە توركیا نزیكبێتەوە لە عێراق دووردەكەوێتەوە، تا لە عێراقیش دووركەوێتەوە ئەگەرەكانی هەڵەوەشانەوەی عێراق زیاددەكات. دیارە ئەمە بەو ساناییە نییە كە لێرە من دەرمبڕیوە، چونكە هەرێم ئەگەر زۆر وریایانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە نەكات ئەوا خۆی لەژێر ركێفی داگیركەرێك رزگاردەكات ‌و خۆی دەخاتەژێر ركێفی یەكێكیدیكە كە زۆر لەوەی یەكەم بەهێزتر و پڕتواناتر و بەئەزموونترە. هاوكات، توركیا چەند لە هەرێم یان كوردانی سوریا نزیكبێتەوە هەرگیز بەو مانایە نییە كە توركیا دەیەوێت ئەم دوو ناوچەیە بكات بە بەشێك لە توركیا، چونكە بۆ توركەكان ئەمە تێكچوونی هاوكێشەی نەتەوەیی لێدەكەوێتەوە. زیادبوونی ژمارەی كورد و جوگرافیای كوردستان شتێك نییە كە توركیا هەستی بە مەترسییەكانی نەكردبێت لەسەر ئەو. بۆیە هەر نزیكبوونەوەیەكی توركیا تەنیا بۆ خستنەژێر باڵی كوردانە و بەكارهێنانیانە لە گەمە سیاسییەكانی توركیا لە ناوچەكە.
- كۆچ: بۆچی تا ئێستا هیچ دەوڵەتێك یان رێكخراوێكی نێودەوڵەتی نێوانگیری ناكات لەنێوان لایەنی كوردی و دەوڵەتی توركیا، وەك چۆن لە زۆربەی كێشەی نەتەوەكان وەك باشووری سودان و مالیزیا و بیابانی خۆرئاوا؟
+ د. شێركۆ كرمانج: دەكرێت هۆكاری ئەوە بگەڕێتەوە بۆئەوەی كە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی توركیا و پەكەكە، وەك لایەنی كوردی، یان عەبدوڵا ئۆجالان، وەك سەركردەی لایەنی كوردی، تائێستا بەنهێنی ئەنجامدەدرێن. ئەو دەزگایەی كە لەنێو دەزگاكانی حكومەتی توركیا نوێنەرە و بەشداری گفتوگۆكان دەكات دەزگای هەواڵگری توركی، میتە. كارەكانی دەزگا هەواڵگرییەكانیش خسڵەتێكی نهێنییان هەیە. دیارە دەكرێت لایەنی كوردی لە سەرەتا رازیبێت بەوەی كە نوێنەری ركابەرەكەی دەزگایەكی نهێنی هەواڵگیریی بێت، بەڵام من پێموایە كاتێك ئەم گفتوگۆیانە دەچنە ئاستی دانوسان ئیدی ناكرێت لایەنی كوردی بەوە رازیبێت. ئەمەش لەبەر چەند هۆیەك، لەوانە: یەكەم، توركیا بۆیە لەڕێگەی میتەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجالان دەكات، چونكە دەیەوێت وا نیشانبدات كە هێشتان ئیعتیرافی بە شەرعییەتی نوێنەرایەتی پەكەكە یان ئۆجالان نەكردووە. دووەم، توركیا نایەوێت لە ئاستی حكومەت، سەرۆكوەزیران یان وەزیرەكان قسە لەگەڵ پەكەكە بكات، چونكە نایەوێت نەیارەكەی وەك دەوڵەت یان لە ئاستی دەوڵەت نیشانبدات. سێیەم، توركیا دڵنیانییە كە گفتوگۆكان بەچ ئاكامێك دەگەن یان بەچ ئاقارێك دەڕۆن، بۆیە نایەوێت لەئێستادا لە ئاستێكی بەرز لەگەڵ پەكەكە مامەڵەبكات، چونكە ئەمە هەر خۆی لەخۆیدا هەیبەت ‌و مەقامی پەكەكە بەرزدەكاتەوە. تا ئەو رادەیەی من ئاگاداربم هەندێك لەو دانیشتنانەی نێوان پەكەكە و دەوڵەتی توركیا لە نەرویج ئەنجامدراون، ئەمەش مانای ئەوەیە كە لایەنێكی نێودەوڵەتی لە پرۆسەكە ئەگەر راستەوخۆش نەبێت ناڕاستەوخۆ بەشدارە. رۆڵی نەرویج لەو پرۆسەكە تائێستا دیارنییە یان ئەوەتا من ئاگادار نیم لێی. من پێموایە و هەقوایە، لایەنی كوردی لێرە بەدواوە پێداگریبكات لە بەشداریكردنی لایەنێكی نێودەوڵەتی. هاوكات، نەرویج بە باشترین كاندید دەزانم بۆ ئەم كارە، چونكە نەرویج وڵاتێكی دیموكراسی ‌و بێلایەنە لە زۆربەی پرسە نێودەوڵەتییەكان ‌و تێگەیشتنێكی باشیشی لەسەر پرسی كورد بە گشتی ‌و پرسی كورد لە توركیا هەیە. بوونی لایەنێكی نێودەوڵەتی گرنگی خۆی هەیە، چونكە: یەكەم، پرسی كورد لە ئاستێكی لۆكاڵ دەباتە ئاستێكی نێودەوڵەتی. دووەم، خەون‌و داواو چاوەڕوانییەكانی لایەنی كوردی‌و لایەنی توركی سەدان سەدە هێستر لەیەك دوورن، لەوانەیە لایەنە نێوەدەوڵەتییەكە بتوانێت رۆڵی لێكنزیكردنەوەی هەردوو لایەن ببینێت. سێیەم، كە لە هەموویان گرنگترە، لایەنی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی دەوڵەتێكی وەكو نەرویج، دەتوانێت زەمانەتی هەر پێكهاتنێك بكات‌و لایەنە بەشدارەكان ملكەچبكات، یان ئەوەتا فشاریان بخاتەسەر كە پێكهاتنەكان جێبەجێبكەن. چوارەم، مافەكانی مرۆڤ‌ و مافی گروپ‌ و نەتەوە جیاجیاكان لە نەرویج لە بەرزترین ئاستدان لەجیهاندا، بۆیە بوونی نەرویج زیاتر لە قازانجی تەرەفی كوردییە زیاتر لە توركیا. بەهەرحاڵ، من پێموایە كاتی ئەوەهاتووە كە لایەنی كوردی رەهەندی كوردی لە هەندەران وەگەڕخا بۆ هاندانی دەوڵەتی نەرویجی بۆئەوەی رۆڵی ناوبژیوان ببینێت.
- كۆچ: ئایا ئەو حیزبەی ئێستا لە دەسەڵاتە لە توركیا كە ناسراوە بە عوسمانییە نوێیەكان، كێشەی كورد بەوشێوەیە چارەسەردەكات، هەروەك لە ‌سەردەمی سەڵتەنەتی عوسمانی هەموو هەرێمەكان‌ و میرنشینەكانی دەوڵەتی عوسمانی دەتوانێت هەركاتێك بیەوێت و هەرچۆنێك بیەوێت دەخالەت لەو هەرێمانە بكات و ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتیشی تیادابكات؟
+ د. شێركۆ كرمانج: نزیكبوونەوەی دەوڵەتی توركی، ئەو دەوڵەتەی كە ئێستا ئەكەپە پێكیهێناوە و وەك عوسمانییە نوێیەكان ناودەبرێت، لە پرسی كورد لە توركیا تەنیا زادەی تێڕوانینی ئەو تێزە نییە كە سەرچاوەكەی لە عەقڵییەتی عوسمانییە نوێكان وەرگرتووە. بەڵكو دەرئاوێشتی كۆمەڵێك هۆكارە كە دوانیان، بەڕای من، لەهەموویان گرنگترن. یەكەم، ئەو فشارەی كە بزووتنەوەی كوردایەتی لە باكوور لەماوەی چەند دەیەی رابردوو خستوویەتییەسەر دەوڵەتی توركیا و تواناكانی بزووتنەوەكە لەوەگەڕخستنی كوردان لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات. دووەم، كاریگەری عەولەمە (globalization) لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی وڵاتان ‌و كەمبوونەوەی هەیمەنەی دەوڵەت بەسەر ناوچەكانی‌. بەمانایەكیدیكە ئەو نامەركەزییەتەی كە عوسمانییە نوێكان باسیلێوەدەكەن تەنیا لە گەڕانەوە بۆ شێوازی عوسمانییەكان لە بەڕێوەبردن نییە بەڵكو زادەی ئەو دوو هۆكارەیە كە باسمكردن. هاوكات ناشبێت ئەوە لەبیربكەین كە عوسمانییەكان لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەم لە پرۆسەی تەنزیماتدا كە خۆی زادەی پرۆسەی مۆدێرنازەیشن بوو ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییان لەسەر بنەمای مەركەزییەت رێكخستەوە. جا كە باس لە عوسمانییە نوێكان دەكەین دەبێت بزانین كە مەبەستمان ئەو شێوازە بێت لە حوكمكردن كە پێش پرۆسەی تەنزیمات لەئارادابوو.
من پێموایە ئەو هەوڵانەی توركیا هەموو بۆ كەمكردنەوە یان لادانی ئەو ترسەیە كە دەوڵەتی توركیا هەیەتی لە دابەشبوونی دەوڵەتەكەیان لە ئاكامی بەهێزبوونی بزووتنەوەی كوردایەتی لە باكوور. دیارە دەبێت ئاماژەبەوەبكەین كە بزووتنەوەی كوردایەتی لە توركیا هێشتان نەگەیشتووەتە ئەو قۆناغەی كە خەتەر لەسەر یەكپارچەیی توركیا دابنێت چونكە، هەر بۆ نموونە، ئێستاشی لەگەڵدابێت ئەكەپە لە هێزە كوردییەكان لە باكووری كوردستان لە هەڵبژاردنەكان دەنگ زیاتر دێنێت. ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەگەر بەراوردیبكەین بە هەرێم، ئەوە دەبینین كە هێز و لایەنە عێراقییەكان لە هەرێم نە بارەگایان هەیە نە لە هەڵبژاردنەكانیش دەنگدێنن، كەچی هێشتا هەرێم هەر بەشێكە لە عێراق. واتە، بەكورتی، هێشتان زۆری ماوە كە بزووتنەوەی كوردایەتی لە باكوور بتوانێت ئیدیعای جیابوونەوەبكات، بەڵام دەوڵەتێكی موئەسەساتی وەك توركیا بەرنامەكانی لەسەر بنەمای خوێندنەوە بۆ دوارۆژ دادەنێت. با بەشێوەیەكیدیكە بیرۆكەكان كۆبكەینەوە. دەوڵەتی توركی لە ١٩٢٣تا هاتنی ئەكەپە بۆسەر حوكم لە هەوڵی تواندنەوەی (assimilation) كورد بوو بە زۆروزۆرداری‌ و بــــەكارهێنانی تونـــدوتیژی تادەگاتە رادەی زمانكوژی (linguicide) و كلتوركـــــوژی (culturecide). دوای زیاتر لە هەشتا ساڵ ئەو نوخبەیەی كە ئەكەپە بەڕێوەدەبات بۆیدەركەوت كە سیاساتی بەزۆر تواندنەوەی كورد فەشەلیهێناوە. بۆیە ئەوان ئێستاكانی پەیڕەوە لە كۆمەڵێك سیاساتی نوێ دەكەن. یەك لەوانە گەڕانەوەیە بۆ هەندێك لە شێواز و نزیكبوونەوەكانی عوسمانییەكان. مەبەست لە سیاسەتە نوێیەكە ئامێزانی (integration) كوردە لە توكیا نەك تواندنەوەی كورد، بەڵام من پێموایە ئامێزانیش لەكۆتاییدا هەر مەبەست لێیتواندنەوەیە، بەڵام لەجیاتی توندوتیژی نەرمونیانی تێدابەكاردێت. جا ئەو نەرمونیانی نواندنەی عوسمانییە نوێكانی توركیا بۆ ئامێزانی كورد هەر تواندنەوەیە، بەڵام لە تواندنەوەی ئامێزان مافی خۆتاواندنەوەكە دەدرێت بە بابەتەكە، واتە كورد. •••
2207 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, July 16, 2015
زیاتر
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد
دەرگیریی و كاریگەرییەكان لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ(*)
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
سەردەمێكی هاتوو بۆ كورد
ئه‌کره‌م مهیرداد
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
پشكوتنی دەوڵەتی نەتەوەیی هاوچەرخ
به‌رزان مه‌لا ته‌ها
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
نووسینی د. بیل پارك
وەرگێڕانی: سان بەرزان ئەحمەد
پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان
هادی محه‌مه‌دی
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
كۆتایی دەوڵەتی شۆرشگێڕەكان
حەبیب محەمەد دەرویش
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
مژمۆری چاوی شێخ ره‌زا و دیده‌ی رۆشنی مه‌وله‌وی
سونبولی ئایینی كاكه‌یی له‌ نێوان تێڕوانینه‌كانی
شێخ ره‌زا و مه‌وله‌ویدا
همایۆن ساحیب
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی وەرگێڕانی: موسعەب ئەدهەم
چاكشوێن و به‌دشوێنی شێخ ره‌زا
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
عەلی شەریعەتی ..ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی كێیه‌ ؟
هێمن ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
رۆڵی ( شەریعەتی ) لە خەباتی ئیسلامی
پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
باسوخواسواسێكی شێخ ره‌زا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا
حه‌كیم مه‌لا ساڵح
دكتۆر عەلی شەریعەتی پیاوێك
هێشتاش لە ئاسمانی دنیای رۆشنبیریدا دەدرەوشێتەوە
نووسینی: موسعەب ئەدهەم
شێخ ره‌زا شایه‌تحاڵێكی وریای سه‌رده‌می خۆی
ئه‌مین شوان
نالی
ساكار ئه‌كره‌م حه‌مه‌ ساڵح
هاوكێشه‌كانی ده‌سه‌ڵات
كاتێك شـــــیعر هاوكێشه‌كان لاســــه‌نگده‌كات
شێخ ره‌زای سه‌ركز
شێخ ره‌زا و هێستره‌كه‌ی میر
ع. باخانی
پڕۆژه‌ی نالی،
پڕۆژه‌ی بیرلێكراوه‌ی مه‌ولانا خالید
حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
جیهانگیری ‌و جیۆئه‌تنیكی ئێران
مامه‌ند رۆژه‌
ئه‌و گرێكوێرانه‌ی له‌ ژیانی نالیدا ناكرێنه‌وه‌
م. عه‌لی
دیموكراسییه‌ت و پرسی مافی كه‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان
جه‌لیل مرادی
په‌یامی نالی
د. سه‌باح به‌رزنجی
چه‌مكی كه‌مایه‌تی و پێناسه‌ی له‌ په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
نووسنی: موه‌فه‌ق محه‌ممه‌د
وه‌رگێڕانی: بلال اسماعیل
مه‌یخانه‌یی دڵ
عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی
كه‌مینه‌كان وه‌ك چه‌مكێكی كۆمه‌ڵناسی
ئه‌رسه‌لان تۆفیق
جارێکیدی لەگەڵ حەزرەتی نالی
حەکیم مەلا ساڵح
بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیانه‌ ده‌رباره‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان
سه‌ید محه‌ممه‌د حسێن فه‌زلوڵڵا
و / كارۆ عه‌لی
نالی، لە نیشتمانی مەعریفەوە تا غوربەتی زمان
هەڤپەیڤینێک لەگەڵ رەخنەکار و مامۆستای زانکۆ، عەبدولخالق یەعقووبی
سازدانی: هەرێم عوسمان
كه‌مینه‌ ره‌گه‌زییه‌كان له‌ نیشتمانی عه‌ره‌بدا
نووسینی: نورانی هه‌دیه‌
و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هێمن مه‌حمود
دیدار له‌گه‌ڵ دكتۆر حه‌مه‌ نوری عومه‌ر كاكی
مامۆستا له‌ زانكۆی سلێمانی
سازدانی هه‌رێم عوسمان
كێشه‌ی كه‌مینه‌كان له‌ نیشتمانی عه‌ره‌بی
نووسینی: محه‌مه‌د مێرگه‌سۆری
تێڕامانێك له‌ ژیاننامه‌ی نالی
حه‌بیب جاف
كورد:
ته‌وه‌ری جیۆپۆلیتیكی خۆرئاوای ئێران
به‌ ته‌ركیزكردن له‌سه‌ر روانگه‌ جیۆپۆلیتیكییه‌كان
م. رۆژه‌
گرفتی بێقەوارەیی كورد لە سەردەمی عەولەمەدا
سەلام عەبدولكەریم
كێشه‌ و گرفتی كه‌مینه‌كان له‌ جیهاندا
هێمن ئیبراهیم ئه‌حمه‌د*
بزاڤی ناسیۆناڵیزم و دەوڵەت- نەتەوە
پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لەنێوان خەون و راستیدا
گفتوگۆ لەگەڵ دكتۆر سەعید شەمس
ئا: هادی محەممەدی
كێشه‌ی كه‌مینه‌ ره‌گه‌زی و ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ن/ حسقیل قوجمان
و: هێمن مه‌حمود
دەوڵەتی كوردی.. خەونە وازلێنەهێنراوەكەی كورد
وتووێژ لەگەڵ د.سەردار عەزیز
سازدانی وتوێژ: سەلام عەبدلكەریم
که‌مینه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
له‌نێوان خۆسه‌لماندن و په‌راوێزخستندا
حه‌سن حسێن
ئاستەنگەكانی بەردەم سەربەخۆبوونی هەرێمی كوردستان
هێمن ئیبراهیم
ژیاننامه‌ی مه‌حوی
ئاماده‌كردنی: گۆڤاری كۆچ
دەوڵەت، لەنێوان خواست و كاردانەوە
محەمەد مێرگەسۆری
كاره‌كته‌ره‌ ئایینییه‌كان له‌نێوان تێڕوانینی مه‌حوی وحافزی شیرازیدا
حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
ستراتیجیەتی شێغ عوبەیدوڵڵای نەهری لەدامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆدا
خالید دۆستی
پرۆفیسۆر دوكتۆر(ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شــــــوان) :
ســــه‌ره‌تا كه‌"دیوانی مه‌حوی"م خوێنده‌وه‌ ده‌تگوت ده‌قێكی بێگانه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ و
گه‌ر راڤه‌كه‌ی مامۆستای موده‌ڕیس نه‌بوایه‌ تێینه‌ده‌گه‌یشتم.
دەوڵەتی كوردی
حەقیقەتە یان یۆتۆپیا
ن: ئەبرەم شبیرا
و: بیلال ئیسماعیل
خوێندنه‌وه‌ی كتێبی
(الفكر العربی و صراع الاضداد)
شیروان كه‌ریم محه‌ممه‌د
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010