نهردهوانی هه‌ر شاعیرێك بۆ بانی نه‌مریی شیعرهكانێتی، ئه‌مه بڕینهوهیهكه كه گومانی تێدانییه و به‌سه‌ر ئاكار و ده‌سكردی هه‌ر مرۆڤێكدا ده‌ڕوا كه له مه‌یدانێك یان بوارێك له بواره‌كاندا ئه‌فراندن و كارێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری له‌ده‌ستهاتبێ. دیاره شیعروتنیش كارێكه ده‌كه‌وێته سه‌رووی هه‌موو ئهڤڕاندنهكانهوه.
كورد ده‌ڵێ: حه‌یران نه ده‌مرێ نه پیرده‌بێ. ئه‌م قسه‌یه ده‌قاوده‌ق بۆ شیعریش راستودروسته. ئه‌وا نزیكه‌ی هه‌زار ساڵا به‌سه‌ر مردنی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب (متنبی)دا ده‌گوزه‌رێ، كه‌چی ده‌ڵێی شیعره‌كانی دوێنێ وتراون و باسی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ن.
شێخ رهزاكهی خۆشمان، واته شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی چ خۆی چ شیعره مه‌زنه‌كانی به‌شێكن له‌م دیارده سه‌راپاگیره. پارچه شیعرییه‌كانی چ ئه‌وانه‌ی به كوردی وتراون، چی به فارسی، چ به توركی، ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌ند كورته پارچه و تاكه‌ی به عه‌ره‌بیش وتوونیهتی، هه‌موو پڕنله هونه‌ر و هزرڕهنگینی و هه‌ستی زیندووی مرۆڤانه. خۆشی وه‌كو مرۆڤێك به‌و رێبازه كه‌سێتی و ئه‌ده‌بییه‌ی گرتوویه‌تی ئێستاش له‌ناو بیر و له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكه.. كرده‌وه و قسه نوكتهئامێزهكانی ئێستاش پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر مردنیدا هه‌ر باسده‌كرێت و ده‌گێڕرێنه‌وه به نموونه ده‌هێنرێنه‌وه. "شێخ ره‌زا وته‌نی " یان "شێخ رچا دێمشلی" ئێستاكه‌ی له زۆر بوونه و رووداودا هه‌ر باو و ویردی سه‌ر زمانن.
ئه‌و ئاوه‌سووی ناو رووداوه‌كان بووه. ژیانی منداڵێتی له لادێ و دواییش له‌به‌ر ته‌كیه و ئینجا به فه‌قێتی به دوای ده‌رس و مه‌لای پڕِ و زاناوه زۆربه‌ی شار و شارۆچكه و دێهاته ئاوه‌دانه‌كانی كوردستانی باشوور و رۆژهه‌ڵات گه‌ڕاوه. بێگومان راتبهگردكردنهوهشی كردووه. به‌رتوانج و شه‌ڕفرۆشتنی چه‌ندین كه‌یبانوو و كچۆڵه‌ی راتبههێن كه‌وتووه.. له‌لایه‌ن برا و كه‌سوكاره‌وه غهدریلێكراوه و هه‌قی خۆی نه‌دراوه‌تێ:
ئه‌و رۆژه كه تۆرام و له كه‌ركوك سه‌فه‌رم كرد
مانه‌ندی عه‌قاریب له ئه‌قاریب حه‌زه‌رم كرد
گه‌ردوون سنكیكردم و هێنامیه كۆیه
میوانی له كن مامه غه‌فوری لهجهرم كرد
لێره‌دا ده‌مه‌وێ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر وشه‌ی (سنك) بكه‌م كه له‌م پارچه‌یه‌دا هاتووه. (سنك) بریتیبووهله دارێكی درێژ كه به دار دهولك ده‌ناسرا و په‌تێكی قایمی پێوهدهبهسترا و بۆ رسكردنی سه‌گ و گواستنه‌وه‌ی له جێیه‌كه‌وه بۆ جێیهكیتر و خۆپاراستن چ له گڵاوبوون چ له په‌لاماردان و گه‌ستنی سه‌گه‌كه به‌كارده‌هێنرا. به‌داخه‌وه گه‌لێ كه‌س كه ئه‌م پارچه‌یه‌یان گواستووه‌ته‌وه به هه‌ڵه به‌كاریانهێناوه. هه‌ندێك به (سُبُك)ی فارسی واته (سووك)ی كوردی خوێندوویانه‌ته‌وه.
بابێینه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌ی خۆمان، ئه‌م واقیعه تاڵا و پڕمهینهتییه له‌پاڵا به‌هره‌ی تایبه‌تی زاتیی شێخ ره‌زادا كه هه‌ر له منداڵییه‌وه چهكهرهیدهركهوتووه، هه‌روه‌ها گه‌ڕانی به وڵاتانی عوسمانییدا و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵا كه‌سایه‌تی و رووداوی جۆراوجۆر و خشانی له‌گه‌ڵا مه‌ده‌نیه‌ت و كه‌لتووره‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌دا مه‌ودای تێگه‌یشتنی و ئاسۆی هزری ئه‌ویان فراوانتركردووه و دیدی رۆشنبیرانه‌یان زیاتر خه‌مڵاندووه و له‌ئه‌نجامدا توانا هونه‌رییه‌كانیان له بواری شیعروتندا ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه و باشتر زاخیانداوه.
ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێ كه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شێخ ره‌زا تیایدا پێیناوه‌ته ژیانه‌وه و دوایی خۆی ناسیوه و له رووداو و دیارده‌كان تێگه‌یشتووه، سه‌رده‌مێكی یه‌كجار ئاڵۆز و رووداویی بوو، چ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی چ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی چ له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری. به هه‌موو وڵاتی كه‌ركوك و كوردستان و ده‌وروبه‌ری و گشت سه‌رزه‌مینی عوسمانی‌دا ره‌شه‌بای گۆڕانكاری و ناڕه‌زایه‌تی و ئاشووب و فرتهنه گڤه‌گڤی ده‌كرد.
كۆمه‌ڵگای كوردی به سستی و به‌ره‌به‌ره خه‌ریكبوو له قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و عه‌شره‌تگه‌ری تونده‌وه به‌ره‌و قۆناغی مه‌ده‌نییه‌ت و گۆپكهكردنی بورجوازییه‌ت (توجار و كاسبكار و هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت) ده‌چوو، به‌ڵام هێشتا سه‌روسیمای قۆناغی پێشسهرمایهداری پێوه‌دیاربوو چ له‌باری ماددی، چ له ئاستی فه‌رهه‌نگدا.
ئه‌م واقیعه پڕڕووداو و كاریگه‌رییه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و بیركردنه‌وه و ره‌فتاری پیاوێكی پڕهه‌ستی وه‌كو شێخ نه‌ده‌كرا بێ شوێنده‌ست بێ.. بۆیه ده‌بینین ئه‌و چ له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كه‌یدا كه بریتینله شیعره‌كانی، چ له ره‌وتی كه‌سێتی خۆیدا رێبازێكی تایبه‌تی گرتووهتهپێش. رێبازی كاردانه‌وه‌ی زه‌قی بێپه‌رده و سه‌رپۆش. یه‌كێكی خۆشویستبێت و ئیتر له‌به‌ر چ هۆیه‌ك بووبێ، ستایشیكردووه. هه‌ندێجار له‌سه‌ر سه‌بكی هیندی كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ئه‌ده‌بی فارسی سه‌راپاگیر داگیركردبوو، له ستایشهكانیدا زیاده‌ڕۆیی و خهیاڵبافیدهكرد. یه‌كێكی خۆشنه‌ویستبا، ئیتر ئه‌ویش له‌به‌ر چ هۆیه‌ك ببا، ئه‌وا به یاسای چی پێ‌بكا "دۆمبێ و كڵاش بۆ خۆی بكا" ده‌یبرد به ناخی زه‌میندا. خۆی ده‌یوت: "زمانی من له بۆ ته‌عه‌دا، وه‌كو مارێكی زوحاكه" یان " جعلناها رجوما للشیاگین" ه.
گه‌ر بكه‌وتایه‌ته ته‌وس و تههزییش ئه‌وه هه‌ر مه‌پرسه نموونه‌كانی ئه‌وه‌نده رووی قایمیان ده‌وێ بۆ هێنانه‌وه كه خۆی وته‌نی "ده‌بێ هێند قایمبێ شمشێری میری نه‌یبڕێ و گه‌ر به كهوشیكهی تا قیامه‌ت نه‌دڕێ".
شێَخ ره‌زا له ناو ئاسیاوی ئه‌و گێَژهنگه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فیكری و ئابورییه‌دا هاڕراوه و هاتووه‌ته‌ده‌ره‌وه. له (بهرتهكیه)ی كه‌ركوك گه‌وره‌بووه، له‌ناو فه‌زای مه‌جلیسی باوكیی ئهولیاڕهفتار و میوان و هاوده‌می زانا و پارێزكهر و جا بهڕاستیبێ یان رواڵه‌ت ئه‌وه له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ پێگه‌یشتووه دوایی هه‌ر له‌وێوه هاتووه‌ته ناوخهڵكه رهشوڕووتهكهی ئه‌وێ، كه زۆربه‌یان نه‌وه‌ی شۆرباخۆربوون یان ئاواره‌ی سنه و مه‌ریوان و بانه و هه‌ورامان و ئه‌و ولایانه بوون و وه‌كو ریشۆڵه‌ی زستان. لیسیان له ته‌كیه و ده‌وروبه‌ریدا بوون، له‌وانه‌ی كه شێخ ره‌زا پێیانده‌ڵێ: حه‌رامزاده و داكی خۆ (....) له بهرتهكیه زۆره، خله و بله و فشهگاڵته و عه‌زه دهمبۆره. ئه‌و ئه‌گه‌ر له ئه‌ده‌بیاتی عه‌وامانه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر هه‌یه كه‌ی وشه‌یه‌ك فێربووبێ، ده‌بێ بووبێته چ خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێك؟! خهڵكهكهیتریش هه‌ر له نه‌دارای ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك بوون.
جگه‌له‌مه، به فهقیایهتی كونوكه‌له‌به‌ر نه‌ماوه له كوردستاندا بهمدیو و ئهودیویهوه به دوای مه‌لا چاك و ده‌رسبێژی پڕدا نه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌نده‌ی كه له‌م گه‌ڕانه‌شدا ده‌ستیكه‌وتووه سامانێكی بێپایانه له هه‌موو بابه‌تێك، به بابه‌تی جنێوفرۆشی و توانه‌وه و له فه‌رهه‌نگی جنێوبازی و هه‌جوو و ته‌وس و ته‌نزدا. ئه‌مه‌م ته‌نها بۆئه‌وه هێنایه‌وه تا سه‌رسوڕمانی ئه‌وانه بڕه‌وێنمه‌وه كه پێیانسهیره له‌و كانگای زوهد و عیرفان و خۆپارێزی و ته‌سه‌وفه‌ی شێخ عه‌بدوڕه‌حمانی تاڵه‌بانییدا، زاتێكی ئاوها جنێوباز و حازردهست و زماندرێژی وه‌كو شێخ ره‌زا ده‌رچێ.. شێخ رهزایهك كه تا دنیا دنیایه ناووبانگی هه‌ر بزرنگێته‌وه. ئه‌و به‌هره مه‌زنه‌كه‌ی له هه‌موو بوارێكی شیعردا به‌كارهێناوه. له هه‌موو مه‌یدانه‌كاندا ئه‌سپی تاوداوه و له‌وسه‌ر به‌وپه‌ڕی سهركهوتوویهوه ده‌رچووه، سهركهوتوییهك كه‌س نه‌یتوانیوه ئه‌وسا و ئێستاش، به بڕوای خۆم ببێ به هاوكوفی.
له هه‌جوودا، ئه‌وه‌نده وه‌ستایانه كردوویه‌تی (كه ته‌نانه‌ت) ئه‌وانه‌ش كه به‌ر تیری (قهچای) كه‌وتوون، به‌خۆشییه‌وه وه‌ریانگرتووه و ناچار له خۆشی‌دا داویانه له قاقایپێكهنین.
ده‌ڵێن فه‌تاح ئاغای سه‌ید وه‌ڵه‌دی كاكه‌یی، كه دوای سه‌ید موحه‌ممه‌د قایه‌چی، به بهدینترین پیاوی خزمانی كاكه‌یی ده‌ژمێررێ، كه چامه دوورودرێژه‌كه‌ی "هه‌جووی كاكه‌یی" ده‌خوێنده‌وه و له پێكه‌نیندا به‌پشتدا ده‌كه‌وت. سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا، كه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای بیستدا دیارترین رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی كه‌ركوك بوو و خۆشی پیاوێكی ئه‌ده‌بدۆست و فره‌زمان بوو، كه ههجوهكانی خانه‌قا و نان و خوانی سه‌ید ئه‌حمه‌دی ده‌خوێنده‌وه ئه‌وه‌نده‌یتر شێخ ره‌زای خۆشده‌ویست. هه‌ر به‌وجۆره‌ش ساداتی سلێمانی و بنه‌ماڵه‌ی كاكه ئه‌حمه‌دی شێخ‌یش. هه‌ر له‌وڕووه‌شه‌وه، گه‌وره پیاوانی ئهستهموڵا و دوایی به‌غدا و موسڵیش هه‌ر رێزیان لێده‌گرت و له ته‌نگانه‌دا ده‌هاتنه فریای.
چونكه مه‌به‌ستی ئه‌م باسه زۆرچوون و قوڵبوونه‌وه و بهتاناچوونی ژیانی و شێوه و مه‌به‌سته‌كانی شێخ ره‌زا نییه، بۆیه ده‌بێ لاده‌م و شێخ وه‌كو شایهدێكی مێژوویی بۆ هه‌ندێ بابه‌ت و رووداو له ده‌روازه‌ی هه‌ندێ پارچه‌یه‌وه بناسێنم.
دیاره شێخ ره‌زا له دوو توێی شیعره‌كانیه‌وه شایهدێكی به‌چاودیته و به رووح ههستكهری هه‌موو واقیع و رووداوه‌كانی سه‌رده‌می خۆیه‌تی. به‌ڵام ئهگهربێتو بچینه ناو هه‌موو باسه‌كه‌وه، ئه‌وا نه‌ك به‌م نووسینه به‌ڵكو به كتێبێكی گه‌وره‌ش ده‌رهه‌قی نایه‌ین، بۆیه من له ئه‌و بابه‌ته لاده‌ده‌م و به‌هیوای ئه‌وه‌ی له دهرفهتیتردا به به‌شبه‌ش بێمهسهری، باسی لایه‌نێكی زیره‌كانه‌ی ئه‌و شایه‌دییه و هونه‌ری شیعری ئه‌و ده‌كه‌م كه ((تأریخ مجوهر)) به فارسی یان ((جوهرلی تأریخ) به توركی كه به كوردی "مێژووی گه‌وهه‌ردار یان گهوههربار" ده‌گرێته‌وه. ئه‌م هونه‌ره له ئه‌ده‌بیات و نه‌ریتی گهلانیتریشدا باوه.. زۆر له بینا كۆنه‌كان و شاكاره میعمارییهكان، پرد و مزگه‌وت و ته‌كیه‌كان، گۆڕی پیاوچاكان و مه‌ردانی به‌ناوبانگ به‌مجۆره نووسینه مێژووبهندكراوه. ئه‌و تاقه پرده‌ی كه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و له سه‌رده‌می والییه‌تی نامیق پاشادا به‌ری قه‌ڵای كه‌ركوكی به به‌ری قۆریه‌وه ده‌به‌سته‌وه و و ئه‌مساڵا سه‌رله‌نوێ بیناكرایهوه، كاتی خۆی به (فأعبروا هژا صراگ مستقیم) مێژووی دروستكردنی مێژووبهندكراوه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زۆربه‌ی مزگه‌وت و ته‌كیه و خانه‌قاكانی كه‌ركوكیش هه‌ر به‌مه رازێنراونه‌ته‌وه. تا ئه‌م دواییه‌ش خوالێخۆشبوو مه‌لا مه‌جیدی قوتب كه خهتخۆشێكی خامهزێڕین بوو و بۆ مردووه‌كان نووسینی سه‌ر كێلهقهبری ده‌نووسی و ده‌یدایه شاگردهكانی تا ههڵیكهنن، له گۆڕستانه‌كانی كه‌ركوك یادگارێكی زۆری به‌جێهێشتووه، له‌وانه یه‌كێك به نموونه دێنمه‌وه كه پیره‌مێرد بۆ كێلی قه‌بری سه‌ید نووری نه‌قیب نووسیویه‌تی:
نووری میری سوور چوو بۆ ناو جه‌نه‌ت
(عه‌قدی سیاده‌ت كه‌وته‌به‌ر ره‌حمه‌ت)
شێخ ره‌زاش ئه‌و رووداوانه‌ی بۆ مێژوو و رێزگرتن، به شیعری جوان و ره‌وان ده‌خسته تۆماری نه‌مرییه‌وه. زۆر جاریش به شێوه كۆمیدی و كاریكاتێرییهكهی خۆی، له‌په‌نای به‌كارخستنی ئه‌وپه‌ڕی توانای هونه‌رییه‌وه، بابه‌ته‌كه‌ی ده‌خسته‌سه‌ر زمانی خه‌ڵك و مه‌جلیسی ئه‌ده‌بدۆستان.
سه‌یر ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی شیعره‌كانی ده‌یانیگرته‌وه هه‌رگیز لێیاننهدهگرت و ده‌یانخسته بابه‌تی سه‌نعه‌ته بڵنده‌كه‌ی شێخ ره‌زا و به‌خۆمانه دایانده‌نا. بۆنموونه ده‌ڵێن كه سه‌ید موحه‌ممه‌دی دێریینه سه‌رداری خزمانی كاكه‌یی كه به سه‌ید محه‌مه‌د تایهچی به‌ناوبانگه كۆچیدوایی ده‌كا، به ئاماژه و ویستی كه‌سانێك كه ناكۆكی نێوان كاكه‌ییه‌كان و تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئاو و به‌راو پاڵنهریانبووه و ویستویانه شێخ ره‌زا بۆ مه‌به‌ستی ركهبهرێی عه‌شره‌تگه‌ری به‌كاربێنێ یان شێخ ره‌زا خۆی له‌مڕووه‌وه دهستپێشخهریكردووه یان مه‌سه‌له‌كه له گیانی گاڵته‌جاڕی باوی ئه‌و ده‌رنه‌چووه، به‌م شیعره‌ی خواره‌وه كۆچیدوایی ئه‌وی به توركی مێژووبهندكردووه:
مگبخ نار جحیمه شد رحل ایتدی أوكیم
لحم خنزیری كباب ایچون چكردی مگبخه
نش ناپاكی گورنجه سویادم تأریخ تام
(كاكه‌یی سید محه‌ممه‌د گیردی دوز دوز دۆزه‌خه)
سه‌ید محه‌مه‌د له ساڵی 1309 ی كۆچییدا كۆچیدواییكردووه.
واته:
وابارگهی به‌ره‌و چێشتخانه‌ی ئاگری جه‌هه‌نم لێنا
ئه‌وكه‌سه‌ی بۆ كه‌باب گۆشتی به‌رازی دهكێشایه چێشتخانه‌وه
هه‌ر كه ته‌رمی ناپاكیم دیت، یه‌كسه‌ر مێژووهكهیم به ته‌واوی وت
(سه‌ید محه‌ممه‌د كاكه‌یی یه‌كسه‌ر چووه دۆزه‌خه‌وه)
گه‌ر دوا به‌یتی ده‌قه توركییه‌كه به حیسابی ئه‌بجه‌د لێكبدرێته‌وه، ئه‌و ساڵه (ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار مانگ و رۆژیش) ده‌رده‌چێت كه مردووه‌كه تێیدامردووه یان رووداوه‌كه تێیداڕووداوه. بێگومان ئه‌و مه‌سه‌له‌ی كه‌بابی گۆشتی به‌رازه‌ی كه شێخ ره‌زا به مه‌به‌ست و به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئاخنیویه‌تییه ناو شیعره‌كه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته ههڵبهستراوهیه بۆ خزمانی كاكه‌یی كه گوایه گۆشتی به‌راز ده‌خۆن. ئه‌مه‌ی له ئه‌و قه‌سیده بهناوبانگهشیدا به‌زه‌قی ده‌ربڕیوه كه به‌ناونشیانی (هه‌جوی كاكه‌یی) له دیوانه‌كه‌یدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێن: فه‌تاح ئاغای كاكه‌یی كه سه‌رگه‌وره‌ی هه‌ره به‌دیمه‌نی كاكه‌ییه‌كان بوو له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری شێخ ره‌زای زۆر خۆشویستووه كه ئه‌مه و بابهتهكانیدیكهی ئه‌ویان بۆ خوێندووه‌ته‌وه داویه‌ته تریقه‌ی پێكه‌نین. دیوانه‌كه‌ی و ئه‌و شیعرانه‌ی به‌م دوادواییانه دۆزراونه‌ته‌وه چه‌ندین بابه‌تی له‌م شێوه‌یه‌ی تێدایه. له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ناكرێت هه‌موویان ههڵخهینه به‌ردیدی خوێنه‌ران.. بۆیه ته‌نها چه‌ند بابه‌تێكیان كه گرنگی مێژوویی خۆیان هه‌یه و زۆرتر په‌یوه‌ندیدارن به هه‌ندێ كه‌سایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی كه‌ركوكیه‌وه، لێره‌دا ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست:
یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه به بۆنه‌ی هاتنی عه‌بدولقادر و كه‌مالی پاشاوه به موته‌سه‌ڕیفییه‌تی بۆ كه‌ركوك له ساڵی (1306)ی هیجریدا نووسیویه:
سالها از سر اخلاص دعا میكردم
كه خدایا گره چعیفان بگشا
متصرف بفرست أمل دلیران توی
متصرف به‌مه كون و مكان كیف یشا
مژده امدن اصف پانی چورسید
شاعران جمله فشادند بفكر انشا
ارایوب بولدی (رچا) تام تأریخی
(گلدی كركوكه سلامتله كمالی پاشا)
واته:
ساڵه‌ها بوو به‌دڵا دوعامدهكرد
كه خودایه: گرێی بێده‌سه‌ڵاتان بكه‌ره‌وه
موتهسهریفمان بۆ بنێره، تۆ ئومێدگای دلێرانی
دهسڕۆیوبێ به‌سه‌ر گشت لایه‌كا، چۆنی ده‌وێ
موژده‌ی هاتنی ئاسه‌فی سانی كه گه‌یشت
شاعیران گشت كه‌وتنه‌خۆ
گه‌ڕا (ره‌زا) مێژووه‌كه‌ی چاك دۆزییه‌وه
(به سه‌لامه‌تی گه‌یشته كه‌ركوك كه‌مالی پاشا)
له قه‌ڵای كه‌ركوك و له گه‌ڕه‌كی مه‌یدان بنه‌ماڵه‌یه‌ك هه‌بوو كه به ئه‌حمه‌د به‌گی كهمالیزاده ناسرابوون. ئێستاش كۆشكه‌كه‌یان له نزیك (گوپ تاپو)ه‌وه هه‌رماوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واره‌كان به شوێنه‌واری هێشتوویه‌تییه‌وه. به‌وه له ده‌ست بێڵ و باڵته و بیلدۆزه‌ری سه‌رده‌می سه‌دام رزگاریبووه. باپیرم ده‌یگوت ماڵی ئه‌حمه‌د به‌گ خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری ره‌واندز و حاجی ئۆمه‌رانن. ئیتر نازانم ئه‌م عه‌بدولقار پاشا له‌وانه یان نا. ئێستاش له كه‌ركوك بنه‌ماڵه‌یه‌ك به ناوی (كه‌مالی)یه‌وه هه‌یه. یهكێكیدیكه ئه‌و مێژووبهندییهیه كه بۆ مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌د ئاغای گه‌ڕه‌كی بڵاغی كه‌ركوك نووسیویه‌تی. ئه‌م مزگه‌وته له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن مستهفاغای برای حاجی بنیاتنراوه. ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه خه‌ڵكی دێی (یهنزه)ی وڵاتی پشده‌رن، هه‌ر به‌وناوه‌شه‌وه له بڵاغ به‌ناوبانگن زه‌وییه‌كانی پشت باغه‌كه تا خۆی ده‌دا له دامێنی بازاڕی خهنجهرچییهكان و گه‌ڕه‌كی قهرهغاچی پیریادی موڵكی ئه‌وان بووه و به (ئاغا باغی) به‌ناوبانگبوو. ئێستاش هه‌روایه. هه‌رچه‌نده له دیوانه‌ی (1946)ی شێخ ره‌زادا وا نووسراوه كه قه‌سیده هه‌شت بهیتییهكه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه نووسراوه، به‌ڵام شێخ ره‌زا به (ساخت مسجد) باسی دروستكردندهكات:
أگر خواهی سعادت سعیها كن در نیكلوكاری
كه یزدان (لیس للانسان اڵا ما سعی) فریود
ببر رنج و بیفشان گنج در راه خداوندی
كه در پاداش نیكی وعدهها فرمود
مگو زحمت كشید و ساخت مسجد مصگفی ێغا
بگو جنت خریده با خدا بیع و شرا فرمود
جواهر پاش شد گبع (رچا) و گفت تأریخش
(مزین معبدیرا مصگفی ێغا نبا فرمود)
واته:
گه‌ر له به‌خته‌وه‌ری ده‌گه‌ڕێی، هه‌وڵی چاكه بده
چونكه یه‌زدان فه‌رموویه‌تی (لیس لڵانسان اڵا ما سعی)
رهنجبده و گه‌نج ببه‌خشه له رێگای خوداوهندێكدا كه
له پاداشتی چاكه‌دا، گفتێكی زۆری داوه
مه‌ڵێ خۆی ماندووكرد و مزگه‌وتی كرد مسته‌فاغا
بڵێ به‌هه‌شتی كڕی و له‌گه‌ڵا خودادا خه‌رید و فرۆشی كرد
ته‌بعی ره‌زا كه‌وته گهوههرباران و مێژووه‌كه‌ی وت
(مسته‌فاغا مزگه‌وتێكی رازاوه‌ی بینا فه‌رموو)
یهكێكیدیكه ئه‌وه‌یه كه بۆ شاكیر ئه‌فه‌ندی مه‌كتوبچی نووسیویه‌تی. شاكیر ئه‌فه‌ندی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی (أخی حسینی)ی كه‌ركوكه. ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه بووه كه له مزگه‌وتی نائیبهوه به‌ره‌و ئیمام قاسم هه‌ڵده‌كشێ. ئێستاش ئاسه‌واری ماوه. جاران ماڵی ئه‌كره‌م به‌گی توتنچی تێدابوو كه له نه‌وه‌ی ئه‌ون. هه‌ر له ته‌نیشتی ماڵه‌كه‌یه‌وه مزگه‌وتی (سید غنی) هه‌یه كه هی ئه‌وانه و سه‌رده‌مانێك مه‌دره‌سه‌ش بووه. ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی دێی (شێخ جگیری)ی قهرهسهنن و به سه‌یدی (چاگیری) ناسراون. دیاره هه‌ر چاگیرییهكهیه بۆته جێگیری شاكر ئه‌فه‌ندی، مه‌كتوبچی، واته باشكاتبی ویلایه‌ت بووه له به‌غدا و دواییش له به‌سره:
أیام چو برورده خودرا كشد ێ‌خر
ای دوست، دل ێن یه كه به أیام نبندی
دیدی كه چسان بسته فران أجل شد
مكتوبچی بغداد به ێن پایه بلندی
سید نسب أز سلسلئه خواجه‌و چارگر
معروف نجوش خلقی و مشهور برندی
تأریخ مجوهر ز (رچا) خواستم و گفت
(شد زیب گلستانی جنانی شاكر افندی)
واته:
چونكه رۆژگار سه‌ره‌نجام په‌روه‌رده‌ی خۆی ده‌كوژێ
ئه‌ی دۆست، وا چاكه دڵا به رۆژگار خۆشنهكهی
بینیت كه چۆن بوو به دهسبهستی تهنوورهوانی ئه‌جه‌ل
مهكتوبچییهكهی به‌غدا، به‌و پایه بڵندییهیهوه؟
پشتاوپشت سه‌یدزاده له زنجیره‌ی خواجه‌ی چاگیر
ناسراو به خۆشڕهفتاری و ره‌ندی
مێژووی گهوههربارم له (ره‌زا) خواست وتی
(بوو به گوڵی گوڵزاری به‌هه‌شت شاكیر ئه‌فه‌ندی)
هه‌ر له‌م بواره‌دا، دوو بابهتیدیكه له دیوانه‌كه‌یدا هه‌یه یه‌كه‌میان له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (خادم، السجاده)ی كه‌ركوكه له گه‌ڕه‌كی بڵاغ. ئه‌ویدیكه به بۆنه‌ی كۆچكردنی حاجی عومه‌ر ئه‌فه‌ندی یه‌عقووبی كه‌ركوكییه‌وه. ئه‌وه‌ی مزگه‌وتی خادم به دوو پارچه‌ی جیاواز ناسراوه كه نازانم هۆیه‌كه‌ی چییه، ئایا مزگه‌وته‌كه دووجار نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، یان یه‌كێكیان بۆ مزگهوتێكیتره كه ئه‌ویش هه‌ر به‌رماڵی پێغه‌مبه‌ری تێدایه. ئه‌مه لێكۆڵینه‌وه و باسی جیاوازی گه‌ره‌كه كه ئێره جێگه‌ی نییه.
پارچه‌ی یه‌كه‌م:
سجادهو شریفه تقبیل ایدنلره
بی شبههدر شفعت سجاده صاحبی
زحمت ویرردی زائرینه چیقت مكان
دگمز دی ژیل پاكنه هری شقك یی
تا استلام شهر اول انشا بیوردیلر
عبدالحمید خان بو مقام مرتبی
واردی سمای هفتمه تأریخكز (رچا)
(بیتدی گوافخانهو سجادهو نبی)
واته:
گومانی تێدانیه هه‌ر كه‌سێ ئه‌م به‌رماڵه شه‌ریفه ماچكا
خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌یخاته به‌ر شه‌پۆلی شه‌فاعه‌تی خۆی
ته‌نگیی جێگاكه زیارهتكهرانی خستبووه كێشه‌وه
لێوی هه‌ر عاشقێك ناگه‌یشته دامه‌نی پاكی
تا له مانگی یه‌كه‌مدا، بینایان فه‌رموو
عه‌بدولحه‌مید خان ئه‌م مه‌قام رێكوپێكه
مێژووه‌كه‌ت گه‌یشته ئاسمانی حه‌وته‌م (ره‌زا)
(ته‌واوبوو تهوافخانهی به‌رماڵی پێغه‌مبه‌ر)
پارچه‌ی دووه‌م:
پادشاه ێ‌ل عپمان یعنی خان عبدالحمید
قابل انكار دگل احسان فوق العادهسی
پادشاه انبیای حس ایدهن سجادهیه
گورمدی لایق زیارتخانه مقادهسی
بر زیارتخانه شاهانه انشا قیلدیلر
ێسمان دوردقچه دورسون شاه ایله شهزادهسی
پك گوزه‌ل دوشمش (رچا) بو تأریخكز
(أمجد پیغمبرانك موقف سجادهس)
واته:
پادشای ئالی عوسمان، واته عه‌بدولحه‌مید خان
چاكه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئینكارناكرێ
به‌و به‌رماڵه‌ی له پادشای پێغه‌مبه‌ران كه‌وتووه
زیارهتگاكهی لایق نه‌بینی
زیارهتگایهكی شاهانه‌ی بۆ بنیاتنا
تا ئاسمان وه‌ستاوه، شا و شازاده هه‌ر راوهستاوبن
زۆر جوان هاتووه (ره‌زا) ئه‌م مێژووه‌ت
(مه‌قامی بهرماڵا سه‌رگه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌رانه)
هه‌رچی ئه‌و مێژووه گهوههردارهیه كه به‌بۆنه‌ی مردنی حاجی عومه‌ر ئه‌فه‌ندی یه‌عقووبی كه‌ركوكه‌وه نووسیویه‌تی، به‌مجۆره:
حجدن گلوب گیچندی
تأریخ ایچون دنیلدی
باغ جنانه گیردی
(حاجی عومه‌ر ئه‌فه‌ندی)
واته:
هه‌ر له حه‌ج هاته‌وه ئه‌مری خوایكرد
بۆ مێژوو نووسرا
(حاجی عومه‌ر ئه‌فه‌ندی)
چووه باخی به‌هه‌شته‌وه
حاجی عومه‌ر ئه‌فه‌ندی یه‌عقووبی باوكی عه‌بدوڵڵا سافی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی تهئسیسیی عێراق بووه كه دوای هه‌رای ساڵی (1924)ی تیارییهكان له كه‌ركوك كه به خۆڕایی و هه‌ڵه به هه‌رای ئه‌رمه‌نییه‌كان ناسراوه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئینگلیزه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه دهوریبینیوه. مه‌جید پاشای برای سه‌رده‌مێك موته‌سه‌ڕیفی سلێمانی و سه‌رۆك شاره‌وانی كه‌ركوك بووه. شامیلی برایانیش له كۆتایی چله‌كان و سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا شاره‌وانی كه‌ركوك. له‌م بواره‌دا ئێستا و ئه‌وجاش شوێنده‌ستی دیاره و خه‌ڵك به سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كی چالاك و دڵسۆز و سه‌ركه‌وتوو باسیدهكهن.
***