تەقەکردنی لە دەمی چاوپێکەوتندا
وەرگێران: ڤارین سالح

تەقەکەرەکەی ناوچەی ئاورۆرا لە کۆتای چاوپێکەوتنێکدا تەقەی کرد؛ یەكێك ڵە قوربانییەکان خوێندکاری سەرچاوە مرۆییەکان بوو کە یەکەم رۆژی کاری بوو پۆلیسەکان ڕاگەیان گەیاند فەرمانبەرە تووڕەکە کە لە پشت تەقە کوشندەکەی کۆگاکەی نزیک شاری شیکاگۆ بوو دەستی کرد بە تەقە کردن لە کاتی چاوپێکەوتنێکدا. بەرێوبەری پۆلیسی گشتی ئەورۆرا، کریستن زیمەن ڕایگەیاند سێ لە فەرمانبەرەکان بوونە قوربانی دەستی گاری مارتن بەھۆی تەقە کردنەوە لەو ژوورەی چاوپێکەوتنەکەی تێدا ئەنجام درا، یەکێک لە قوربانییەکان ترێڤەر وەنەر بوو کە خوێندکارێکی ٢١ ساڵەی سەرچاوە مرۆییەکان ببوو لە زانکۆی ئایڵنۆیسی باکوور کە لەوێ بوو بۆ مەبەستی کار لە یەکەم رۆژیدا. بەپێی رۆژنامەی شیکاگۆ سەن تایمز. لە پۆستێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە لەلایەن Cynthia rose cascaranoی ئۆک لاون، ئایڵنۆیس بڵاو کرایەوە" ھەر یەک لە ئێمە یەکەم رحۆژی کارمان بوو، ئەو دەبووایە بەو شێوەیە کۆتای پێ نەھێنایە."
ئەو خێزانەکەی و خۆشەویستەکەی خۆش دەویست, وتیشی " ھەمووکات دەم بە خەندە بوو و ئاواتەکوشی بۆ ھەتا ھەتایە دەژی." ئەو ڕاشی گەیاند دوو لە قوربانییەکانی تر کە کوژران لە کۆگای ھێنری بڕات لە ناوچەی ئەورۆرا لە نزیک تەقەکەرەکە بوون کاتێ تەقەیان لێ کرا، شەشەم کەس بریندار کرا لەگەل چەند ئەفسەرێکی پۆلیسیش. زیمەنی تەمەن ٤٥ ساڵی ئەورۆرای باسی مارتنی کرد وتی "ئەو بانگ کرایە ژوورەوە" وتیشی ئەو ڕاپۆرتێکشی کرد بوو بۆ چاوپێکەوتنەکە کاتێک تەواو بوو" وتیشی ئەو چەکێکی لەگەل خۆیدا پێبوو، ئەو بەشێوازێک دەیزانی کە وەر ناگیرێ و دەر دەکرێ.
بەرێوبەر وتی پۆلیسەکان ئێستاش ئەیانەوێ تێبگەن لە بەڕێوبەرەکانی گۆکای ھێنری پڕات لە ھۆکاری تەقە کردنەکە. مارتن بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە کۆگاکە کاری دەکرد. ھێنری پڕات دەمەوانەی ئاو دروست دەکات.
کارمەندە فەرمییەکان وتیان پۆلیسەکان مارتنیان کوشت دوای شەڕەتەقە کورتەکە.
17 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Tuesday, February 5, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010