زمانی پڕۆگرامسازی
دیلان ئەرسەلان

پێشەکی :
یەکێک لەو ڕێگایانەی مرۆڤ بەکاریدێنێت بۆ تێگەشتن لە یەکدی و گەیاندنی پەیامەکانیان بە کەسانی دەوروبەر، بەم جۆرەی زمانیش دەوترێت زمانی سروشتی ، بەڵام لێرەدا دەمانەوێت بە جۆرێکی دیکە زمان ئاشناتان بکەین کە مرۆڤ بە ئامێرە تەکنەلۆجیەکانی وەک کۆمپیوتەر دەبەستێتەوە بۆ تێگەشتن ، کە بەکارهێنەری زۆرە بەڵام لەوانەیە ناوەکەی زۆر ئاشنا نەبێت ئەویش زمانی پڕۆگرامسازییە ، ڕاستیەکەی خۆشم یەکەمجارمە ئەم جۆرە زمانە ببیستم و سەرنجی ڕاکێشام کەمێکم لەسەر خوێندەوە و پێم باش بوو ڕاپۆرتێکی لەسەر ئامادە بکەم، بێگومان بابەتێکی تێر و تەسەلە زۆر شت لە خۆ دەگرێت کە لە بچوکترین داواکاری تا گەورەترین داواکاری کە مرۆڤ دەیەوێت وەک دروستکردنی پڕۆگرامێک لەلایەن ئامێرە تەکنەلۆجیەکان وەک کۆمپیوتەر بۆی جێبەجێ بکرێت و بە پێی خواستی بەکارهێنەر دروستی بکات .
مێژووی زمانی پڕۆگرامسازی :
مێژووی زمان قسە و باسێکی زۆری لەسەرە تا بتەوێت بزانیت کەی سەریهەڵداوە ، بەڵام زمانی پڕۆگرامسازی بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ دروست بونی کۆمپیوتەر ساڵی 1940 داهێنراوە ، بۆ لەگەڵ کۆمپیوتەر داهێنرا ؟ چونکە دەبوو ڕێگەیەک هەبێت تا مرۆڤ بەم ئامێرانە ببەستێتەوە ، سەرەتاش بە چەند جۆرێک زمان دەستی پێکردوە و جۆری یەکەمیان زمانێکی ئاڵۆزە کە پێی دەورترا زمانی مەکینەی ، دواتر هەوڵیان دا زمانێکی ئاسانتر دابنێن کە دایانهێاو و ئەویش زمانی پەرتکراو ، سەرەرای ئەوەی کە زمانی پەرتکراو ئاسانتر بووە لەچاو زمانی پێش خۆی بەڵام هەر ئاڵۆزی تیا بووە ، بۆیە بڕۆگرامسازان هەوڵی دروستکردنی زمانێکی دیکەیاندا ئەویش زمانی ئاست بەرزی پڕۆگرامسازی، کە زمانی پڕۆگرامسازی ئێکجار پێشکەوت کە بوە هۆی پەیدابوونی زمانی تەنخواز .
چەند باسێک دەربارەی زمانەکانی پڕۆگرامسازی:
۱ ـ زمانی مەکینەی :
زمانی مەکینەی بە سەرەتای زمانی پڕۆگرامسازی دادەنرێت و بە زمانی دایکی کۆمپیوتەر ناسراوە ، وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد زمانێکی ئاڵۆز بووە ، ئەم زمانە تەنها پێکهاتوە لە سفر و یەک کە کۆنترۆڵکردنی فرمانەکانی کۆمپیوتەری لە خۆ گرتبوو ، چ کاتێک بتەوێ پڕۆگرامێک بەم زمانە درووست بکرێت یەکسەر دەچێتە یەکەی چارەسەری سەرەتایەوە ، نوسین لە زمان مەکینەی تەنها بە ژمارەیە واتە بتەوێت کارێک بکەیت لەسەر ئەم زمانە ژمارەیەک دەنێریت ئەویش هەڵەدەسێت بە جێبەجێکردنی ئەو کردارەی کە ئەو ژمارەی هەیە.
۲ ـ زمانی پەرتکراو :
پڕۆگرامسازان هەمیشە لە هەوڵدا بوون بۆ ئەوەی زمانی ئاسانتر دابنێن ، بۆیە لە دوای زمانی ئاڵۆز(مەکینەی) توانیان زمانی پەرتکراو دانێن ، ئەم زمانەش بریتیە لە سیمبوڵکردنی فرمانەکان ، بێ شک ئەم زمانە پێشکەوتوترە لە زمانی مەکینەی و تا ئێستەش بەکاردێت ، نوسینی ئەم زمانە ژمارە نییە بەڵکوو کۆمەڵێک وشەیە کە فرمانەکانی لەسەر بنیاتنراوە واتە هەر وشەیەک فرمانێک جێبەجێ دەکات ، بۆ نمونە حساباتێک دەکەیت و دوو ژمارە کۆدەکەیتەوە سەرەتا -Add- دەنوسیت و پاشان ئەو دوو ژمارەی دەتەوێت کۆی بکەیتەوە دەنوسیت ، هەرچەندە ئەم زمانەش ئاڵۆز بووە بەڵام لە چاو زمانی پێش خۆی پێشکەوتوتر بووە.
۳ ـ زمانی ئاستبەرزی پڕۆگرامسازی :
بریتیە لە جۆرە زمانێکی نوێ و داهێنراو کە توانای پڕۆگرامسازی بۆ دروستکردنی پرۆگرام زیاد کردووە ، بەجۆرێک ئەم زمانە ئاسان بووە کە زمانی داڕشتنی زۆر نزیکە لە زمانی داڕشتنی مرۆڤەوە ، یەکەم زمانی ئاست بەرز بریتیە لە زمانی FORTRAN لە ساڵی ۱۹٥٤ کە داهێنرا بۆ IBM (International Business Machines) دروستکرا لەلایەن john backus کە ڕابەری گرووپێک دەکرد ، وە کۆمپیوتەرزانی ئەمریکی زانا دێنزی ڕیتچی لە ساڵی 1972 زمانی C داهێنا کە زمانێکی پڕۆگرامسازیە ، وە زمانی-سی بووە هۆی پەرەپێدانێکی گرنگ لەبواری پرۆگرامسازیدا وە هەروەها بە باوکی زمانەکانی جاڤا و c++ و C # دادەنرێت! وە زمانی پڕۆگرامسازی ئێکجار پێشکەوت کە بوە هۆی پەیدابوونی زمانی تەنخواز .
زمانی ئاستبەرزی تەنخواز :
بریتیە زمانێکی پرۆگرامسازی کەکار لەسەر چەمکی ‘تەن’ دەکات بەجۆرێک پرۆگرامەکە پێک هاتووە لە چەند یەکەیەکی دابەش کراو کە پێیان دەوترێ ‘Class’ لە ناو ئەم کلاسانەدا دوو بەشی سەرەکی هەیە کە بریتیە لە گۆڕاوەکان کە وەک بیرگەیەکی کاتی وایە زانیاریەکانی تێدا هەڵدەگیرێت کە هەر جۆرە زانیاریەکی جیاواز لە جۆرێکی جیاوازی گۆڕدا کۆ دەکرێتەوە، (بۆ نموونە ژمارەی تەواو لە جۆرێک گۆڕاودا هەڵدەگریت کە تایبەتە بە ژمارەی تەواو، یاخود ڕستە لە جۆرێک لە گۆڕاوی جیاوازدا هەڵدەگریت کە تایبەتە بە ڕستە بەڵام هەموویان لە ژێر چەمکی ‘تەن’دا تەماشا دەکرێن)، وە هەروەها بەشەکەی تر کە بەرپرسە لە کارکردن و بەجێهێنانی فەرمان کە پێی دەوترێ (Method) یاخود (Function)، ئەم جۆرە لە زمانی پرۆگرامسازی بە سێ تایبەتمەندی لەزمانەکانی تر جیادەکرێنەوە کە بریتین لە: ١- Encapsulation، ٢- Inheritance، ٣- Polymorphism ، ئەوزمانانەی کە کار بەم تایبەتمەندیانە دەکەن (واتە زمانێکی ئاستبەرزی تەنخوازن) بریتین لە (Java، C++، C#, Objective-C … هتد). ئەمەش کۆمەڵێک زمانی بەرچاو کە لەو سەردەمەدا دروست کرا
1951 – Regional Assembly Language
1952 – Autocode
1954 – IPL (forerunner to LISP)
1962 – APL
1962 – Simula
1962 – SNOBOL
1963 – CPL (forerunner to C)
1964 – Speakeasy
1964 – BASIC
1964 – PL/I
1966 – JOSS
1966 - MUMPS
1967 – BCPL (forerunner to C)
لەکۆتایدا :
دەبێت ئەوەش بوترێت کە فێربونی زمانی پڕۆگرامسازی پڕە لە کێشەی قوڵ و زۆر کە پێویستە کەسەکە خۆی بۆ ئامادە بکات هەتاکوو بێکێشە بەرەنگاری ببێتەوە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت چێژی زۆر لەو کێشانە ببینیت و تا توانە فکریەکانت زیاتر بەرەوپێش ببەیت ، بەتایبەتی لە ئێستادا کە پێداویستیەکانی ژیان و ژیانمان بەرەو تەکنەلۆجیبوون هەنگاو دەنێت ، بۆیە زانینی ئەم جۆرە لە کار داهاتوویەکی زۆر باشت بۆ فەراهەم دەکات لە سەرتاسەری جیهاندا .
سەرچاوەکان
۱ ـ درەختی گەشەپێدەران 👈سەرچاوەیەکی ئەکادیمی زانستی کۆمپیوتەر
۲ ـ وێبسایتی ویکیپیدیا (wikipedia)
۳ ـ وێبسایتی گرامهۆ (gramho)
٤ ـ وێبسایتی کۆمپیوتەر هۆپ (computer hope)
65 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, December 1, 2019
زیاتر
دوورخستنه‌وه ‌و بڵاوه‌پێکردنی کوردان
له‌نیا عبدلرحمن
ڕۆشنبیری و کورد و گلەیی
بۆ ئەحمەدی مەلا
سەردار عەزیز
نوسین
لەنیا ئاری
ئایدۆلۆژیای "ئەزبەنی" و وەهمی نوێکردنەوە
ئومێدحەمەعەلی
ڕێگاکانی دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی
فرمێسک ئەحمەد
بۆ منداڵی کورد لە قوتابخانەکانی کوردستاندا
فێری نووسین و دەربڕینێکی باش نابن؟
سۆران حەمەڕەش
زمان بەخشینێکی خوايە بۆ مرۆڤ
ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یكرد ئیسرائیل وه‌ڵامی دایه‌وه‌ ! بۆچی؟
غەفور ئەحمەد
كورد و زمانی یەکگرتوو
سیڤەرئەنوەر
کورد لەنێوان دوو گوتاری ناکۆکدا
خالید حەیاتی
زمان چییە؟
زاموا سەلام
بـــڕیارەکــەی یـەکێتی پێـچـەوانـەی دەستــــورەکــەیـــەتــــــی
حەبیب محمد جاف
زمانی کوردی لەناو خێزانە زمانەکاندا
دیدار ئەنوەر
نامە ئەکادیمییەکان
رەمز لە شیعری هاوچەرخی کوردیی کرمانجی خوارووی کوردستانی عێراقدا(١٩٧٠-١٩٩١)
هەرێم عوسمان
جوانی زمانی کوردی
ئارام ئەنوەر
سەردەمیی میدیای تاریک
ئارام قادر حەمەسور
ئارام ئەنوەر
(ئیذەیی ذاکتیلی) پەنجەکانی ئیدی
میتۆلۆژیای یۆنانی
بەختیار فەرەج
شکستی سۆسیالیزم و ئەزموونی سۆڤیەت
میران قادر ئەحمەد
پلانی پەروەردە بۆ ڕاهێنانی کۆمەڵگەی دەروەست
(لە دەلاقەی ڕوانگەکانی ژان ژاک ڕۆسۆوە)
کیشوەر پیرۆتی
زمانی كورت و گوێی قووڵ، یانیش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
ئەکبەر حەسەن
كورد لە 1.5 ملیۆن بەڵگەنامەی ئەرشیفی عوسمانیدا
ئا: ياسين تەها
ماركسیزم و ڕیفۆرمخوازیی
نووسینی: لینین
وه‌رگێڕانی: كارزان عه‌زیز
چۆن ئۆباما و ترامپ بوونە هۆی بۆشایی لە خۆرهەڵاتی ناوین
شالۆم لیپنەر
وه‌رگێران بۆ کوردی: که‌ماڵ حه‌سه‌نپوور
ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و سوتاندنی هه‌زاران دۆنم له‌ زه‌ویوزاری جوتیاران
كارزان عزیز
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور
وه‌همی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی
دەشنێ نەریمان
سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە هەناردەکردنی شۆڕشەوە بۆ هاوردەکردنی هەژاری
ئازاد مستۆفی
کوردبوون وەک یەقین سەربەخۆیی وەک ستراتیژ
نوری بێخاڵی
دوالیزمی یاریزانی خۆیی و تیمی بێگانە لە تۆپی پێدا
ژیوار ڕەسوڵی
چـــه‌ندپــــۆینتێك بۆ پێشهاته‌كانی به‌رده‌م رۆژئـاڤا
چالاك ئـاغجه‌له‌ری
زانیاری و ڕاگەیاندنی ئازاد
هیوا مەجید خەلیل، دکتۆرا لە گەشەسەندنی سیاسی
كوردبوون و جه‌نگی پاڵه‌وانی پیرۆز
هێمن کەریم
قەیرانی ئابووری ئێران و دژکردەوەی خەڵک
ساتیر شنۆیی
ڕێنماییكردن به‌ به‌كارهێنانی بیردۆزی هزری- ڕه‌فتاری
( Cognitive-Behavioral Therapy) له‌ قوتابخانه‌دا.
ئا؛ باخان به‌ختیار محمدأمین
خوێندكاری ماسته‌ر له‌ به‌شی ده‌روونناسی/ زانكۆی كۆیه‌.
دەوری ئاڵوگۆڕی سیاسیی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر هزری دوکتور قاسملوو
شاهۆ حوسێنی
کارەساتی رۆژئاوا و چەند سەرنجێک
خالید عەلیزادە
سه‌رده‌می ئیمام ئۆغلو!
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف
چی لە عێراقدا ڕووئەدات؟
مه‌ریوان وریا قانع
تێستی په‌سه‌ندكردنی فاشیزم
پژمان شەریعەتی
هزری گۆڕان له‌نێوان بەرەی دەسەڵات‌و بەرەی نارەزا!
چیا عەباس
ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز پێکبێنێت؟
د. رەئوف کەریم پێنجوێنی
خۆپیشاندانەكانی عێراق، كۆتا ھەنگاو بۆ ساغبوونەوەی ململانێكان
محەمەد عەلی
ئاین لەسەرخانەوە بۆ ژێرخان
خوێندنەوەیەك بۆ هزری سیاسی و رۆشنبیری عەلی شەریعەتی‌
زاهیر محەمەدی
سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ململانێی هزری لە ناو حزبدا
د.كاوە مەحموود
خەڵك لە نێوان بەردەكانی سیزیف و بیلالی حەبەشیدا
عیماد تەیب
بۆچی مرۆڤەکان ئەوەندە ئارەزووی کوشتنی یەکتریان هەیە؟
لوقمان حەوێز
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور
چل ڕێساکەی شەمسی تەورێزی بۆ عیشق
ئازاد بەرزنجی
کوردستان لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩ی زایینی هەتا کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی
د. کامڕان ئەمین ئاوە
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010