ڕێگاکانی دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی
فرمێسک ئەحمەد

ئەم بابەتە سەبارەت بە زمانی کوردی و بە تـایبەتی دەوڵەمەندکردنـی ئەم زمانەیە، لە سـێ بەشی ھاوئاھەنگ پێکھاتووە، کە ئەم بەشانە چەند ھۆکارێک یاخود چەند ڕێگایەکن بۆ دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی.
یەکێک لە ڕێگاکـان، فەرھەنگی زمان و ڕێگاکانی دەوڵەمەندکردنیەتی، سەرەتا دەبێت بزانین فەرھەنگی زمان چییە و پاشانتر ڕۆڵی ئەم فەرھەنگە لە دەوڵەمەندکردنی زماندا چییە؟. فەرھەنگی ھەر زمانێک ھەموو ئەو وشە نووسراو، نەنووسراو، گـووتراو، نەگووتراو... ئەم بابەتە سەبارەت بە زمانی کوردی و بە تـایبەتی دەوڵەمەندکردنـی ئەم زمانەیە، لە سـێ بەشی ھاوئاھەنگ پێکھاتووە، کە ئەم بەشانە چەند ھۆکارێک یاخود چەند ڕێگایەکن بۆ دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی.
یەکێک لە ڕێگاکـان، فەرھەنگی زمان و ڕێگاکانی دەوڵەمەندکردنیەتی، سەرەتا دەبێت بزانین فەرھەنگی زمان چییە و پاشانتر ڕۆڵی ئەم فەرھەنگە لە دەوڵەمەندکردنی زماندا چییە؟. فەرھەنگی ھەر زمانێک ھەموو ئەو وشە نووسراو، نەنووسراو، گـووتراو، نەگووتراو و نەماو و لەناوچووانە لەخۆ دەگرێت کە زمانەکە خاوەنییەتی، ھەتا وشەکانی زیاد بکات فەرھەنگەکەش گەشە دەکات، لەمەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە فەرھەنگی زمان داخراو نییە و کەرەستەی سەرەکی فەرھەنگی زمان وشـەیە، وشـەش بە گشتی سێ تایبەتمەندی ھەیە :
١.وشەکان جێگیر نین.
٢.وشەی نـوێ لە ھەموو کات و بارودۆخێکدا دروست دەبێت.
٣.وشە کـۆن و سواوەکـان ڕوبەڕوی ونبوون و لەناوچوون دەبنەوە. یەکێک لە پێوەرەکانی زمانی زیندوو ئەوەیە کە بۆ ھەر شت، بیـر، چەمکـ و داھێنراوێکی نوێ وشەی ھەبێت، کە ئەمە لەواقیعدا کەم و دەگمەنە، بۆیە زمانەکان پەنا بۆ قەرزکردنی وشە یان وەرگرتن و دروستکردنی وشە دەبەن. چەن ڕێگایەک بۆ سازکردنی وشەی نوێ ھەن لەوانە:
١.ڕێگای ناوخۆیی، بە پشتبەستن بەو یاساو ڕێسا کۆنانەی کە زمانەکەی پێ ساز بووە، ھەر وشەیەکی نامۆش کاتێک دروستدەکرێت، بە ئەستەم وەردەگیرێت، بەڵام گەر ڕۆیشت و بەکارھات، ئەوا فەرھەنگی زمانەکە دەوڵەمەند دەکات.
٢.بە یارمەتی دەرەکی، وەکـ قەرزکردن و وەرگرتنی لە زمانـی دراوسێ و جیھانی.
٣.نێۆلۆگیزم: وشەی نوێباو، کە بۆ مانایەکی ناسراوی دانەیەک لە زمان بەکاردەھێنرێت و ھێشتا نەبوونەتە وشەیەکی تەواو چالاک، ئەم وشانە بەھۆی پێویستی لە بوارە جیاکاندا دێنە ئاراوە. فەرھەنگی زمان لە ڕووی چالاکی وشەکانەوە و بەپێی چەسپاوی و نەچەسپاویان لە « فەرھەنگی گشتی و بنەڕەتی» پێکدێت، بنەڕەتی بەشێکە لە گشتی و کۆی ئەو وشانە دەگرێتەوە کە ھەن، بۆیە فەرھەنگی بنەڕەتی بە وشە ڕەسەن و ھاوئاھەنگ بە فۆنەتیکی زماناکە دادەنرێت و یەکێکیشە لە بنەماکانی جیاکردنەوە و دۆزینەوەی پەیوەندی خزمایەتی نێوان زمانەکان، بۆ نمونە بەپێی ئەم فەرھەنگە دەتوانین باسی خزمایەتی زمانی کوردی و فارسی بکەین . فەرھەنگی بنەڕەتی ڕۆڵی لە دەوڵەمەندکردن و پاراستنی زماندا ھەیە، چونکە جێگیر و چەسپاوە و بواری سازبوونی وشەی نوێ دەدات. ئەم فەرھەنگە لەسەر بنەمای فیڵدە لێکسیکیە جیاوازەکانی وەک : جێناوی سەربەخۆ ، پریپۆزشن [ئامڕاز «لە، بۆ ، بە »] و ژمارە، ئامڕازەکانی بەستن "بەڵام، بەڵکو"، ئەندامی لەش و خێزان، دیاردە سروشتی و گەردونیەکان تێبینی دەکرێت، ھەر لەبەر ئەو ھۆیەشە دەتوانین بڵێین موڵکی تاکە کەس نین.
لێرەدا باسی دوو ڕێگەی سەرەکی بۆ دەوڵەمەندکردنی فەرھەنگی زمان دەکەین، یەکێکیان ڕاستەوخۆ کە زۆرتر فەرھەنگی بنەڕەتی ڕۆڵ دەبینێت، لەوانە : داڕشتن و لێکدان. ناڕاستەوخۆش لە ڕێگەی وەرگرتن یان وەرگێڕانەوە کە دەچێتە ناو فەرھەنگە گشتییەکەوە . وشەکانی (فەرھەنگی گشتی) ڕەگەزی بنەڕەتی پەیوەندیەکانی مرۆڤ پێکدەھێنن و ئاستی ھۆشیاری قسەکەریش دەردەخەن، تێکڕای وشە لای قسەکەری پێگەیشتووی زمانێک لە نێوان (45000_ 60000 ) وشە دەبێت کە لە شوێنێکی مێشکدا ھەڵگیراون و لە کاتی دەربڕیندا بەکاریان دەھێنین. ھەروەھا دەوڵەمەندی زمان لە ئاستی فۆرمدا کە [ ھاوواتا ] دروست دەکات و نیشانەی دەوڵەمەندیی زمانە، لەگەڵ واتا کە [ ھاوبێژی و فرە واتایی] لێدەکەوێتەوە . ڕێگایەکی دیکە بۆ دەوڵەمەندکردنی زمان زانستی زاراوەیە، ئەویش ئەو زانستەیە لە پەیوەندی نێوان چەمکە زانستیەکان و ئەو فۆڕمە زمانیانەی کەوا دەبنە دەربڕیان دەکۆڵێتەوە، بۆیە پەیوەندیەکی پتەوی بە فەلسەفەی ناونانی شتەکانی دەوروبەرمان و سەرجەم زانستەکانەوە ھەیە، چونکە ناونان بنەمایە، چەمک و زاراوەش دوو ڕووی یەک دراون، کە پێکھاتەیەکی ھزرو بابەتییە ، یان نواندنێکی بیرۆکەییە بۆ شتێک، ئەم پێکھاتەو بیرۆکەیە بە زاراوە دەر دەبڕدرێت، گرنگی زاراوە لەوەدایە کە بۆ ھەموو داھێنانە نوێیەکان تێبینی دەکرێت، فەرھەنگی زمانیش دەوڵەمەند دەکەن، ھەروەھا تایبەتمەندییەکانی زاراوە ئەوەیە کە ڕێکەوتن لەسە ئەو زاراوەیە بۆ ئەو شتە دروستت بێ ، لە تەموو مژ بەدوور بێت ، زاراوە وەک ووشەی گشتی بەھۆی دەورو بەرەوە دیاری نەکراوە ،بەڵام خاسییەتی لە جیھانی زاراوە دیاری کراوەو لە زانستی زاراوەشدا لێک دەدرێتەوە، ھەروەھا لە زاراوەشدا ئەنالۆژیا گرنگە، تەمەنی زاراوەش باندە بە ئاستی پێکەوتنی کۆمەڵ و تەمەنی ئەو زانستەی زاراوەکەی تێدایە ، شتێکی دیکە لە زاراوەدا لە دایک بوونییەتی کە بریتییە لە دانان یان داتاشینی زاراوەیەکی نوێ بۆ دەر بڕینی چەمکێک ،بە پشت بەستنی ئەو یاساو ڕێسایانەی لە زمانەکەماندا ھەن ، ئەمەش ڕەگەزێکی نوێ لە ڕێگەی دوو فۆڕمەوە دەھێنێتە ناو فەر ھەنگی زمانەوە:
فۆڕم سازی ڕاستەو خۆ بریتییە لە ،دانان و داتاشین یان کۆکردنەوەی ڕەگەزەکان ئەوانەی کەلە زمانەکەدا ھەن کە بە داھێنەری نوێ ناوبراوە. فۆڕم سازی ناڕاستەو خۆش بریتییە لە بەخشینی واتایەکی نوێ بە ووشەیەکی بەکار ھاتووی زمانەکە ، بۆ نمونە زمان وەک پارچە گۆشتێک لەدەمدا ،پەڕیوەتەوە بۆ زانستی زمان و واتایەکی فراوان تری وەر گرتووە ، ھەر لەبەر ئەوە زۆر بە ئاسانی ووشەی فەرھەنگی گشتی دە گوازرێتەوە بۆ فەرھەنگی تایبەتی ، پەرژینی بە دەوردا دەکێشرێت و بە واتای جاواز بەکار دەھێنرێت ،بەڵام ھەر پەیوەندییان پێکەوە ھەیە .سەرەڕای ئەمانە زاراوەی کوردی کێشەی لە چوار دەوری خۆی کۆکردۆتەوە کە دوانی و فرەییە ھاوشانی فرەی زاراوەساز، واتە چەند فۆڕمان بۆ یەک چەمک ھەیە، کێشەکەش زۆری دیالێکتەکان و فرە زاراوە سازی ناپسپۆڕە کە پێویستە لیژنەی پسپۆڕ ئەم کارە بکات ، ھەروەھا پێویستە شێوەی نوسنی زاراوەی بیانی بەپێی فۆنەتیک و ڕێنووسی زمانەکە بێت ،ناکرێ چۆن وەر گیراوە ئاوا بنووسرێ (قەڵەم -القلم ). یەکێکی دیکە لە کێشەکان، پێناسە نەکردن و ناڕوونی زاراوەی نوێ و وەرگێڕاوەکانە، تا ڕێگە لە ھەڵە بەکار ھێنان و بۆ مەبەستی جیاواز بەکارھێنانی بگیرێت. سەبارەت بە دەوڵەمەندکردنی زاراوە، ئەو ڕێگایانەی وشەی پێ سازدەکرێ،بۆ زاراوە دروستکردنیش دەبێت،کە جگە لە پسپۆڕانی زمان،پسپۆڕانی زانستەکانی دیکەش بەشدارن،ئەمەش ھەندێ لەو ڕێگایانەیە کەلەسەرجەم زمانەکانی جیھانیشدا پەیڕەو دەکرێ:-
-» بەیارمەتی پاشگر و پێشگر [ھەڵ+خستن=ھەڵخستن].زمانی کوردی ناوگریشی ھەیە بەڵام کەمتر چالاکە تا پاشگر و پێشگر،بەڵام لە ھەندێ زمانی دیکەدا وەک زمانی عەرەبی چالاکە. پاشگرەکانی زمانی کوردی زۆرن [ھەڵ،دا،پێ،ڕێ،تێ،دەر،بەر،وەر...ھتد] ھەندێک جار دوو پێشگر یان پێشگر و پاشگریش بەشداری دەکەن [ھاوڕێیەتی،ھەڵگەڕانەوە]. سەبارەت بە پاشگرەکانیش ئەویش وەک پێشگرەکان زۆر بە فراوانی بەشداری زاراوەسازی دەکەن. بۆنمونە زۆرێکیان بەشداری ناوی واتایی دەکەن[ی،ێتی،ایەتی،ایی،ارەندە،ست...ھتد] یان ئەو پاشگرانەی ناوی پیشەساز پێکدێنن [ەوان،گەر،یار،دار...ھتد] ئەوانەی ناوی شوێن سازدەکەن [گە،گا،دان،ستان،ەڵان...] یان پاشگرەکانی بچوککردنەوە [کە،ۆکە،چە،چکە،ەك،یلە...] ھەروەھا زاراوەسازی بەھۆی لێکدان و فرێز چەسپاو، وەرگێڕانی زاراوەی بیانی و وەرگرتن یان قەرزکردن، ھاوکات گەورەکردنی کەرەستەی خۆماڵی بەھۆی فراوانکردنی واتا و بردنی بۆ ئاستە جیاوازەکان [تاك،تاکبێژی،تاکایەتی،تاکەکەس...]. -»ڕێگای سێیەم و کۆتایی لە دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی ڕۆڵی دیالێکتەکانی زمانی کوردییە لە دەوڵەمەندکردنی فەرھەنگەکەدا. کە ئەمەش باسی درەختی خێزانە زمانەکان وپەیوەندی و کاریگەری زمانەکان لەسەر یەکدی دەکات، باسی خێزانی ھیندۆئەوروپیەکان کە خێزانی ئێرانیشی لێدەکەوێتەوە و زمانی کوردی یەکێکە لە ئاندامانی ئەم خێزانە،دەکات. دواتریش باسی دیالێکت و زمانی ناوچەیی و بەش،نامۆی[ئەدەبی]دەکات، کەنیشک و دوەت لە بری کچ،یان بەھۆی فۆنتێکەوە واران[باران]یان جوان لە کرمانجی سەرو بەکاردەبرێت. ھەروەھا زمانی یەکگرتوشمان ھەیە [کرمانجی ناوەڕاست] بۆنمونە: ئەو ناوانەی کرمانجی سەرو کە ھاتونەتە ناو زمانی یەکگرتوو [کرمانجی ناوەڕاست]:(ھەڤاڵ،شڤان،ھێژا،ڤیان، یان زاراوە: پەیڤ، جڤات، بزاڤ... یان ڕۆڵی دیالێکتی گۆران لەم دەوڵەمەند کردنەدا: ئارۆ،کۆسار،ھۆزان،تەنە،زنار،ڕاڤە... لەناو ئەم ھەموو دیالێکتەدا، دیالێکتی گۆران لە ھەمووی زیاتر ڕۆڵی لە دەوڵەمەندکردنی زماندا ھەبووە، ھەروەھا پاشگر و پێشگر چالاکترین ڕێگەی دەوڵەمەندکردنی فەرھەنگی زاراوەی کوردین دواتر لێکدان ھاوکات زاراوە زیاتر لە دیالێکت ڕۆڵی لە گەشەکردنی فەرھەنگی زمانی کوردیدا ھەبووە.
ـ سەرچاوە:
ـ هەرێم عوسمان، رۆژنامەی ڕووداو، پاشکۆی ئەدەب و کولتوور.
286 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, December 1, 2019
زیاتر
زمان بەخشینێکی خوايە بۆ مرۆڤ
ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یكرد ئیسرائیل وه‌ڵامی دایه‌وه‌ ! بۆچی؟
غەفور ئەحمەد
كورد و زمانی یەکگرتوو
سیڤەرئەنوەر
کورد لەنێوان دوو گوتاری ناکۆکدا
خالید حەیاتی
زمان چییە؟
زاموا سەلام
بـــڕیارەکــەی یـەکێتی پێـچـەوانـەی دەستــــورەکــەیـــەتــــــی
حەبیب محمد جاف
زمانی کوردی لەناو خێزانە زمانەکاندا
دیدار ئەنوەر
نامە ئەکادیمییەکان
رەمز لە شیعری هاوچەرخی کوردیی کرمانجی خوارووی کوردستانی عێراقدا(١٩٧٠-١٩٩١)
هەرێم عوسمان
جوانی زمانی کوردی
ئارام ئەنوەر
سەردەمیی میدیای تاریک
ئارام قادر حەمەسور
ئارام ئەنوەر
(ئیذەیی ذاکتیلی) پەنجەکانی ئیدی
میتۆلۆژیای یۆنانی
بەختیار فەرەج
شکستی سۆسیالیزم و ئەزموونی سۆڤیەت
میران قادر ئەحمەد
پلانی پەروەردە بۆ ڕاهێنانی کۆمەڵگەی دەروەست
(لە دەلاقەی ڕوانگەکانی ژان ژاک ڕۆسۆوە)
کیشوەر پیرۆتی
زمانی كورت و گوێی قووڵ، یانیش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
ئەکبەر حەسەن
كورد لە 1.5 ملیۆن بەڵگەنامەی ئەرشیفی عوسمانیدا
ئا: ياسين تەها
ماركسیزم و ڕیفۆرمخوازیی
نووسینی: لینین
وه‌رگێڕانی: كارزان عه‌زیز
چۆن ئۆباما و ترامپ بوونە هۆی بۆشایی لە خۆرهەڵاتی ناوین
شالۆم لیپنەر
وه‌رگێران بۆ کوردی: که‌ماڵ حه‌سه‌نپوور
ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و سوتاندنی هه‌زاران دۆنم له‌ زه‌ویوزاری جوتیاران
كارزان عزیز
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور
وه‌همی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی
دەشنێ نەریمان
سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە هەناردەکردنی شۆڕشەوە بۆ هاوردەکردنی هەژاری
ئازاد مستۆفی
کوردبوون وەک یەقین سەربەخۆیی وەک ستراتیژ
نوری بێخاڵی
دوالیزمی یاریزانی خۆیی و تیمی بێگانە لە تۆپی پێدا
ژیوار ڕەسوڵی
چـــه‌ندپــــۆینتێك بۆ پێشهاته‌كانی به‌رده‌م رۆژئـاڤا
چالاك ئـاغجه‌له‌ری
زانیاری و ڕاگەیاندنی ئازاد
هیوا مەجید خەلیل، دکتۆرا لە گەشەسەندنی سیاسی
كوردبوون و جه‌نگی پاڵه‌وانی پیرۆز
هێمن کەریم
قەیرانی ئابووری ئێران و دژکردەوەی خەڵک
ساتیر شنۆیی
ڕێنماییكردن به‌ به‌كارهێنانی بیردۆزی هزری- ڕه‌فتاری
( Cognitive-Behavioral Therapy) له‌ قوتابخانه‌دا.
ئا؛ باخان به‌ختیار محمدأمین
خوێندكاری ماسته‌ر له‌ به‌شی ده‌روونناسی/ زانكۆی كۆیه‌.
دەوری ئاڵوگۆڕی سیاسیی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر هزری دوکتور قاسملوو
شاهۆ حوسێنی
کارەساتی رۆژئاوا و چەند سەرنجێک
خالید عەلیزادە
سه‌رده‌می ئیمام ئۆغلو!
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف
چی لە عێراقدا ڕووئەدات؟
مه‌ریوان وریا قانع
تێستی په‌سه‌ندكردنی فاشیزم
پژمان شەریعەتی
هزری گۆڕان له‌نێوان بەرەی دەسەڵات‌و بەرەی نارەزا!
چیا عەباس
ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز پێکبێنێت؟
د. رەئوف کەریم پێنجوێنی
خۆپیشاندانەكانی عێراق، كۆتا ھەنگاو بۆ ساغبوونەوەی ململانێكان
محەمەد عەلی
ئاین لەسەرخانەوە بۆ ژێرخان
خوێندنەوەیەك بۆ هزری سیاسی و رۆشنبیری عەلی شەریعەتی‌
زاهیر محەمەدی
سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ململانێی هزری لە ناو حزبدا
د.كاوە مەحموود
خەڵك لە نێوان بەردەكانی سیزیف و بیلالی حەبەشیدا
عیماد تەیب
بۆچی مرۆڤەکان ئەوەندە ئارەزووی کوشتنی یەکتریان هەیە؟
لوقمان حەوێز
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور
چل ڕێساکەی شەمسی تەورێزی بۆ عیشق
ئازاد بەرزنجی
کوردستان لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩ی زایینی هەتا کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی
د. کامڕان ئەمین ئاوە
ڕۆشنبیری و کورد و گلەیی
بۆ ئەحمەدی مەلا
سەردار عەزیز
ئومێد لە گەمەی سیاسەتدا
ڕزگار ئەمین نژاد
ئایدۆلۆژیای "ئەزبەنی" و وەهمی نوێکردنەوە
ئومێدحەمەعەلی
قەیرانی ئابووری ئێران و دژکردەوەی خەڵک
ساتیر شنۆیی
بۆ منداڵی کورد لە قوتابخانەکانی کوردستاندا
فێری نووسین و دەربڕینێکی باش نابن؟
سۆران حەمەڕەش
دەوری ئاڵوگۆڕی سیاسیی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر هزری دوکتور قاسملوو
شاهۆ حوسێنی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010