پەڕلەمان و کارکردن بۆ سنوردار کردنی ئازادیەکانی تاک و میدیا
عومەر عەلی

ئەو پرۆژە یاسایەی کە ئێستا لە پەڕلەمانی کوردوستان بە ناوی ڕێکخستنەوەی میدیای ئەلیکترۆنی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە ،لەلایەن فراکسیۆنی یەکێتیەوە پێشکەش کراوەو زیاتر لە ٥١ ئەندام پەڕلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکان ئیمزای لە سەر کراوە .بەپێی بۆچونی زۆر لە ڕۆژنامەنوسان و ئەکادیمیە سەربەخۆکانی بواری ڕاگەیاندن ئەمە هەوڵێکی تری دەسەڵاتە بۆ باشتر کۆنترۆڵکردنی میدیا بە ئەلیکترۆنی و نا ئەلکترۆنیەوە .چونکە بە بڕوای ئەم دەسەڵاتە تەنها بوارێک کەتا ئێستا نەیتوانیوە دەستی بەسەردا بگرێت و سۆشیال میدیاش تەنها ڕێگەیە بۆ ئاشناکردنی هاوڵاتیان بەگەندەڵی و دزی و پێشێلکردنی یاساو دزی لە خاڵە سنورەکان و بردنی سامانی نەوت
و داهاتە کانی ناوخۆ و دەست بردن بۆ موچەی فەرمانبەران و وێران کردنی بازاڕو دەیان قەیرانی تر کە بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردوستانیان دروست کردوە.سۆشیال میدیا لە ئێستادا ڕۆڵی کاریگەر دەبینێت لە وتنی ڕاستیەکان و دروستکردنی فشار لە سەریان و ناساندنی دەسەڵات وەک دزو مافیاو نابەرپرسیارو بێ توانا لە بەڕێوەبردنی حوکمڕانی و کارکردن بۆ پێچانەوەی دیموکراسی و بنیاتنانی دەسەڵاتێکی ستەمکاری و تاک ڕەوی و عەسکەرتاری.دەسەڵات لەجیاتی بەخۆداچونەوەو چاکسازی و گەڕانەوە لەو هەڵانەی کە کردویەتی .لەم هەوڵەیدا دەیەوێت ئەو دەنگە ئازادانەی کپ بکات و هەر کەسێک باس لە گەندەڵی و ناتەواویە کانی دەسەڵات بکات، سەرەڕای غەرامەیەکی زۆر بە ١٥ ساڵ زیندانی سزا بدرێت.ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەوەیە کە نزیک لەنیوەی پەڕلەمانتاران پشتیوانی ئەم پڕۆژەیاسایە دەکەن.لەکاتێکدا کە دەبوایە ئەوان بەرگری لە ئازادیەکانی تاک بکەن و زیاتر بە پەرۆشی گەشەپێدانی دیموکراسیە وە بونایەو سەرقاڵی ئەوە بونایە کە فشار لە سەر حکومەت دروست بکەن بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا بەبێ بڕین و کۆتایی هێنان بە گەندەڵی لە خاڵە سنوریەکان و داهاتی نەوت و گازو ناوخۆ.بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا لەجیاتی پشتیوانی لە ئازادییەکانی تا ک و گەشەپێدانی دیموکراسی.پەڕلەمان بۆتە ئالیەتێک بە دەست حکومەتەوە بۆ سنوردار کردنی ئازادیەکان و بێ دەنگکردنی کەسە ئازادو بوێرەکان وئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی .
43 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, August 23, 2020
زیاتر
چەق و چێوەی سیاسەتکردن پارتی ،یەکێتی، ئەوانی دیکە
ڕەسوڵ خدر
جەدەلێکی وجوودی لە نێوان تایەر بەگی جاف و نـــــــــــــــــــاری
حەبیب محمەد دەروێش
‏کۆتایی تارماییەکانی عیراق
‏پەری مامەسێنی
یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەیەکی هیواکوژ
کەمال چۆمانی
ریکلامکردن: کوشتنی بەرهەمی خۆوڵاتی
نەوزاد جەمال
سۆفیگەری - ئەحمەد کسرەوی*
قسەیەکی کورت دەربارەی: ڕێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات
خەسرەو سایە
سەرهەڵدانی تەسەوف لە وڵاتی كوردەواریدا
یاسین تەها
لوبنان و هەرێمی کوردستان
بەیار عومەر
بەرگریكردن لە زارا، بەرگریكردن لە شوناس
نەبەز گۆران
ئۆپۆزسیۆن لە غیابی حیزبە تەقلیدیەکاندا
گۆران هەلەبجەیی
هەرێم و بەغدا
شوان کەریم کابان
شه‌رم و سیاسه‌ت
ئاراس فەتاح
هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی كوردستان
شه‌هریار شێخله‌ر
لە پەراوێزی پرۆژە یاسای ”ڕێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی“دا: بێدەنگیی یان پیسدەنگیی؟
مه‌ریوان وریا قانع
میدیا له‌نێوانی گه‌شه‌پێکردنی کۆمه‌ڵ و ژماره‌دا
پۆڵا سەعید
گـــەورە و گــــرگــــــن (حوکمدارە شۆڕشگێرکانمان)
حەبیب محەممەد دەروێش
كالیسێۆم و كۆرۆنا
د. زاهیر سوران سه‌نته‌ری پزیشكی نوێ، سلێمانی
م. ئۆنفرێ: سەرمایەداری ئەوەندە بەڕێز نییە پاش پەتاكە بەخۆیا بچێتەوە
ئازاد حەمە
له‌ یادی قوتابییه‌كی قوتابخانه‌ی ئه‌ندیشه‌ و هزری قاسملوو:
ناسر ساڵحی
ئێستا ژیان نیشتیمانمە
بەختیار عەلی
پەتای كۆرۆناو تیۆریزەی سیاسی بیرمەند فرانسیس فۆكۆیاما لە توێژینەوەیەكی گرنگدا: پەتاو سیستەمی سیاسی
د. شیرزاد نجار
كارەساتی لوبنان و پوچگەرایی!
مەلا بەختیار
کۆ ڤید ١٩ و ئاسایشی ژمارەیی ((ئەمنی رەقەمی))
د. نەزاكەت حسێن
خۆزگەخواستن بە داگیرکەران: لە چاوەڕوانیی بەربەرییەکاندا
مەریوان وریا قانع
هۆشیاری تاك و میكانیزمی رێگەگرتن لە هزری توندڕەوی
یوسف عوسمان حەمەد
ئایندەی هێزە چەكدارەكانی ناو پەرلەمانی عێراق؛ بەدر و عەسایب
یاسین ته‌ها
دەستووری کوردستانێ لە نێوان هزری سیاسیی و مەودای یاسایی
د. کرمانج گوندیی
بازنەکانى هەڵبژاردن؛ بۆمبى بەردەم هەڵبژاردنى پێشوەختە بە تایبەت بۆ کورد*
هەڤاڵ فەتاح
ڕوانگەی ئۆجەلان بۆ كورد
شاتوو محمد كریم
خەونى کوردەکان بۆ سەربەخۆیى تێکشکا
ئەیهود یەعارى
وەرگێڕان و کورتکردنەوەی : حسن محمود حمەکریم
ێشتا پێش كۆرۆنا وپاش كۆرۆنامان نه‌دیوه !
د . زاهیر سوران*
شێوازەکانی ڕاهێنان؛ شێوازی وانەگوتنەوەی مۆنتێسۆری
محەمەدموبین حەیدەریی دهۆیی
وەرگێڕ (لە فارسییەوە): کیشوەر پیرۆتی
مردن چییە؟
لە کتێبی "چەمکی مردن لە زمانی کوردیدا"
لالە مدحت
پەیوەندی نێوان "پێناسەكردن" و هزر و بیری ناسیۆنالیستی
سەلاح بایەزیدی
كاریگه‌رییه‌كانی‌ «هونه‌ری‌ شه‌ڕ» به‌ سه‌ر مێژوو و سیاسه‌تی‌ جیهانی‌ دا
سه‌لاح بایه‌زیدی
پەروەردە و بەهاكان
د.كەريم ئەحمەد عەزيز
شەڕ لە سنووی زاخۆ، هەڕەشەكردن لە سلێمانی
لەتیف نێروەیی
پەروەردە و بەهاكان
د.كەريم ئەحمەد عەزيز
ئەی رەفیق و ئەی رەقیب، کۆرۆناش بڕوا
ستران عەبدوڵا
بنەماکانی وتارنووسین (وتاری سیاسی)
قەرەنی قادری
ڕەهەندی دەرونشیکاری لە چیرۆکی خانمی قەڵەو
لالە مدحت
هێزی نه‌رم و گۆڕانكاریی له‌ مۆراڵی سیاسیدا
شاناز هیرانی
دەوری تەکنەلۆجیا لەناسینەوەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
به‌ختیار ئه‌مین
هه‌رێم له ‌نێوان سیستمی‌ كارگێڕیی‌ مه‌ركه‌زیی و لامه‌ركه‌زیدا عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئیبراهیم *
ساڵی نوێی خوێندن لەگەڵ ڤایرۆسی کرۆنادا به‌ختیار ئه‌مین*
شۆڕش بەم گوندەدا تێپەڕی
به‌كربایه‌فی پڕ له‌ ئاوه‌دانیی
م. عەلی
جۆرج ئۆروێڵ و چەند تێبینییەك لە بارەی چەمكی ناسیۆنالیزم
وەرگێڕان و پێداچوونەوە: سەلاح بایەزیدی‌
کۆرۆنا سه‌لماندی كورد نرخی ئازادیی نازانێت
د. زاهیر سوران*
کەسێتی رەفیق حلمی لەکتێبخانەکەیەوە
نەوزاد جەمال
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010