قەیرانى دارایى لە کۆڵى سەرمایەدارى نابێتەوە
تۆم برۆمبێڵ
وه‌رگێڕانى: ئارى مەحمود

ماوەى نزیکەى 10 ساڵ بەسەر قەیرانى ئابوريى جیهاندا تێدەپەڕێت و بە ئێستاشەوە جیهان زیاتر بەسەر دەوڵەمەند و هەژاردا دابەشبووە و لەڕووى سیاسیيشەوە ناجێگیرە. کاتێک بازاڕى خانوبەرەى ئەمریکى لەساڵى 2007 دا هەرەسى هێنا، کەم کەس پێشبینى ئەوەیان دەکرد کە لەوماوەیەدا چى ڕوودەدات، و سیستمى ئابوريى ئەمریکا کە ڕێژەیەکى زۆرى لەو قەرزانە بە ڕەهن لە بازاڕى خانووبەرەدا کۆکردبووه‌وە، دەستى بە داڕووخان کرد، ئەویش پاش پاکتاوکردنى چەندین بانکى وڵات و پاشتر قەیرانە ئابوورییەکە لە کۆتاییەکانى ساڵى 2008 دا دەبێتە هۆى پەکخستنى سیسته‌مى دارایى هاوپەیمانێتيى ناتۆ. بەمەبەستى ڕێگریکردن لە داڕمانى یەکجارى، زۆرینەى وڵاتان بەرنامەیەکیان داڕشت ئەویش بەرنامەى هاوکاریی بانکى و بە ملیۆنان و بگرە تریلیۆنه‌ها دۆلار هاوکاريى بانکەکانى خۆیان کرد، ئەمە لەپاڵ ئەو گه‌رەنتییە بێ‌سنوورانەى دەوڵەت بۆ بانکەکان. پاش پرۆسەى ڕزگارکردنى بانکەکان، پرۆگرامى چاپکردنى دراوى تازە و سیاسەتى خستنەبازاڕى زێدەترى دراو پەیڕەوکرا، پاش سێ خول لەم پرۆگرامە تێکڕاى سودى ڕەسمى ئەمریکا دابەزى بۆ 0،25% و دواتر ئەم بەرنامە ئەمریکییە لەلایەن بانکەکانى وڵاتانى وەک بەریتانیا و یابان و بانکە ناوەندییەکانى ئەوروپاشەوە پیادەکرا. دواتر و لەسەرەتاى ساڵى 2009 دا قەیرانى ئابوريى جیهان وڵاتانى گرووپى 20یش دەگرێتەوە و بە هەمان شێوەى وڵاتانى گروپى 8 هەمان بەرنامەیان پیادەکرد، بەمەبەستى هاوکاريکردنى کۆمپانیاکان، ملیارەها دۆلاریان خستە خزمەتى کۆمپانیاکانەوە، ئەم بەرنامەیە بۆ سیستمە سەرمایەدارییەکان وەک گشتێک تاڕادەیەک جێگرى بۆ ماوەیەکى کاتى بەدیهێنا، بەڵام چینى کریکار باجێکى زۆری دا. لەتەک ئەم پاڵپشتییەى ولاتان بۆ بانک و کۆمپانیاکان، هاوکات دەستکرا بە کەمکردنەوەى خەرجییەکان لەبەرامبەر بەشەکەى ترى کۆمەڵگادا. بەدرێژایى ماوەى دە ساڵە هێرشەکان ڕووە و کەمکردنەوەى (کرێ)ن و هیچ مانایەک بۆ خۆشگوزەرانى نەماوەتەوە لە ئەمریکا و ئەوروپا، بە هەزارەها فەرمانبەرى کەرتى گشتى و بانکەکان و کۆمپانیاکان لەسەر کارەکانیان دەرکران و دواتر بە کرێیەکى کەمتر و بە گرێبەستى کاتی هێنرانەوە سەر کار. حکومەتى ئەو وڵاتانە هەستان بە تێکدانى سیسته‌مى باج، ئەویش لە بەرژەوەنديى دەوڵەمەند و خاوەنکارەکان بە وەرنەگرتنى باج لێیان، ئەمەش دەرەنجامێکى لێکەوتەوە، ئەویش گەشەکردنى تێکڕاى داهات سەبارەت بە قازانج لە وڵاتانى گروپى 20 و لە هەمانکاتیشدا کەمبوونەوەى (کرێ).
لەپێناوى ڕێگریکردن لە کرێکاران لە نواندنى سیاسەتێکى پێچەوانە بۆ ئەم بارودۆخە، سەرمایەدارەکان هەموو هەوڵێکى خۆیان خستە گەڕ بۆ پەکخستن و هەڵوەشاندنەوەى دیموکراسیەت. ئەمە بوو بە هۆکارى نەمانى خۆشگوزەرانى لە وڵاتانى دەرەوەى گروپى 20 و زۆربوونى نایەکسانى، وەک سەنتەرى لێکۆڵینەوەى(ئۆکسفام) ڕایگەیاندووە، نیوە هەژارەکەى جیهان بە ڕێژەى 1% ـى هەموو زێدە سامانى جیهانیان چنگدەکەوێت، بەڵام نیوەى هەموو ئەو زێدە سامانەى جیهان لە چنگى 1% ى دانیشتوانى سەر زەویدایە لە ساڵى 2000 ەوە، بەواتاى ئەوەى لە ئێستادا تەنها 62 کەس خاوەنى سەروەتى 3، 6 ملیار خەڵکن لە جیهاندا.
قەیرانەکە کۆتایى پێ دێت؟ سەرەڕاى تەرخانکردنى ملیارەها دۆلار بۆ پاڵپشتيى بانک و کۆمپانیاکانى وڵاتانى سەرمایەدارى و کەمبوونەوەى تێکڕاى سود لەو وڵاتانەدا، سەرەڕاى ئەو هەموو هێرشانە بۆ سەر چینى کرێکار و کەمکردنەوەى کرێى کارکردنیان و دەرکردنیان لەسەرکار، کەچى ڕاپۆرتە داراییەکان باس لەوە دەکەن کە بازاڕى پشکەکان بەرەو داڕمان دەچن، لە سەرەتاى قەیرانەکەوە لە وڵاتى چین سەرمایە دەبرایە دەرەوە و جۆرێک هەڵهاتن هەستى پێدەکرا و سەرمایەداریی ئێستاشى لەگەڵ بێت لە بارودۆخێکى باشدا نابینرێت. (چاپکردنى دراو) ڕەنگە ببێتە هۆى بوژانەوەى بازاڕى پشکەکان لە جیهاندا، بەڵام شتێکى ئەوتۆى بۆ هاریکاریى بەرهەمى ناوخۆ و خزمەتگوزارییەکان لە وڵاتانى پێشکەوتوو پێ نییە، لە ژمارەیەک لە وڵاتانى ئەوروپادا کۆى بەرهەمى ناوخۆ بەبەراورد بە ساڵى 2008 تاڕادەیەک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى، لە یابان چالاکییە ئابورییەکان کەمتربوونەوە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا قۆناغى باشبوونى ئابوورى وڵات لە دواى جەنگى دووەمى جیهانەوە بە هێواشتر دەبینرا، لە نیوەى دووەمى ساڵى 2015دا کۆبەرهەمى ناوخۆ لە هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و بەریتانیا بە ڕێژەى 2% یان کەمتر گەشەى سەند، کە ئەمەش لە دواى قەیرانى ئابوریی 2008 ـەوە بە چیرۆکى سەرکەوتن دادەنرا. هیچ ئاماژەیەک بۆ کۆتاییهاتن بەم قەیرانە لە ئابوريى وڵاتانى پێشکەوتوودا بەدیناکرێت، ئاستى پاڵپشتى دارایی بەشێوەیەکى دراماتێکى کەمتر بووه‌وە، تێکڕاى سود نەدەکرا لەوە زیاتر دابەزین بەخۆوە ببینێت، هەروەک چۆن قەرزەکانى کۆمپانیا و خەڵک و دەوڵەتانیش کەڵەکە بووبوون. پێشبینییەکان بۆ وڵاتانى گەشەسەندوو زۆر دڵخۆشکەر نەبوون، وڵاتێکى وەک چین ئابورییەکەى سستيى بەخۆوە بینى و بارودۆخەکە بۆ ڕوسیا و بەرازیل و ئەفریقاى باشوور ئاڵۆزتر بوو، بەرازیل کە پێشتر شارەزایانى بوارى دارایى هیوایان له‌سه‌رهه‌ڵچنيبوو ئابوریى جیهان ببوژێنێتەوە و لە داکشان ڕزگارى بکات، بەڵام ئەو وڵاتە بۆ خۆى بوو بوو بە سەرچاوەى داکشانى ئابوورى. لەو وڵاتانەش کە ئابوورییەکى مامناوەندیان هەبوو بارودۆخەکە بۆیان توندتر بوو چالاکییە ئابوورییەکان لاوازتر بوون.
ڕێکخراوى هاریکارى و گەشەکردن و بانکى نێودەوڵەتى و سندوقى دراوى نێودەوڵەتى پێشبینى ئەوەیان نەدەکرد ئابوريى جیهان بەو جۆرەى لێ بێت، بەجۆرێک بێکارى لە جیهاندا بگاتە 200 ملیۆن کەس و لەسەرەتاى سەرهەڵدانى قەیرانەکەوە لە ساڵى 2007 وە تا ئێستا ( 2016 ) ( 30 ) ملیۆن کەس بێکار بووە.
ڕەگەزپەرستى چ ڕۆڵێک دەگێڕێت؟ لەئێستادا جۆرێک لە ناڕازیبوون بۆ ئەم بارودۆخە لە ئەوروپا و ئەمریکا سەريهەڵداوە، لەپێشتر خەڵکى بەدڵخۆشییەوە منداڵیان دەبوو و دەیانزانى کە ژیانێکى باش بۆ ڕۆڵەکانیان فەراهەمە، بەڵام چیتر ئەو دڵنیاییە بەهۆى بارودۆخى ئابورییەوە نه‌ماوه‌، ئەوان ئێستا بە شێوازێکى عەقڵانی لە دۆخەکە دەڕوانن و دەزانن کە تا دێت بارەکە گرانتر دەبێت بۆیان، بۆیە ئێستا ئەو وڵاتانە سەرزەنشتى خۆیان دەکەن، دەبێت شتێکى تر بکەنە بيانوو کە هۆکارى ئەو دۆخە ناهەموارەیە و دەبێت دژى بوەستنەوە و زنجیرەیەک ڕێکارى تایبەتيى لەبەرامبەردا بگرنەبەر. ڕەگەزپەرستیش لە گرنگترینى ئەو ڕێکارانەیە، وەک ئاشکرایە ڕەگەزپەرستى لە ڕاگەیاندنەکانیان بە ڕێژەیەکى زۆر زیاتر پێشچاو دەکەوێت وەک لە جاران، هەروەک بڵێى وەرزێکى کراوەیە دژى کۆچبەران و موسڵمانان و جارجاریش ڕۆما. لە ئێستادا ڕقلێبوونەوەى سیاسییەکان بەرامبەر بە کۆچبەران و موسڵمانان و وەرگرتنى بیمەى کۆمەڵایەتییەوە( سۆشیال) زۆر بەئاشکرا هەستى پێدەکرێت، ئەمە سەرەڕاى بەسەربازگەکردن و بەکامپکردنى کۆچکردنەکەیان و تەنانەت ناوزڕاندنیشیان. ئەمە نەک تەنها لە ڕووى ئایدۆلۆژییەوە، بەڵکو سامانێکە و بەدەستدەهێنرێت، بەو مانایەى سندوقى دراوى نێودەوڵەتى لە ئێستادا هانى دەوڵەتانى یەکێتيى ئەوروپا دەدات کە واز لە سیاسەتى (لانيکەمى کرێ) بهێنن بۆ ئەو کۆچبەرانەى کە داواى مافى (پەنابەری سیاسى) دەکەن، ئەویش بە مەبەستى پاڵپشتیکردنى قازانجى دەوڵەمەندان و تۆخکردنەوەى دابەشکردنەکان لە نێوان چینى کریکاراندا. ئەم هێرشە ڕەگەزپەرستییە تەنها سیاسییە تەقلیدییەکان نایکەن، بەڵکو چەندین پارتى توندڕەو دروستبوون و چەندینى تر ڕۆحیان کرایەوە بەبەردا کە مێژووییەکیان لە توندوتیژى هەیە و هەوڵى فرۆشتنى کاڵا پیسەکانیان دەدەن کە هۆکارى ناکۆکییەکانە. دەبینیت لە وڵاتانى وەک سوید و هۆڵەندا و بەریتانیا و دانیمارک و فەڕەنساو بولگاریا و یۆنان و فینلەندا و پۆڵەندا و چەند وڵاتێکى تریش، چۆن پارتە توندڕەوەکان و فاشیستەکان و پارتە ڕاستڕەوە توندەکان، لە هەڵبژاردنەکاندا بەرەوپێشەوە دەڕۆن، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاش(دۆناڵد ترەمپ)کاندیدى کۆمارییەکان ئاگرى ڕقلێبونەوە و ڕەگەزپەرستی دژ بە موسڵمان و لاتینییەکان هەڵگیرساندووە.[ لە ئێستادا بارودۆخى جیهانیش ئامادەییەکى تەواوى هەیە بۆ ڕەگەزپەرستى و مەزهەبگەرى و لەو ڕووەوە تاڕادەیەکى باش ئامادەیە، ئەمریکاش سەرۆکێکى وەک (ترەمپ)ى بۆ تەیارکردووە، کە پێدەچێت وێرانییەکان لە سەردەستى ئەودا زۆرتر بن].
(دۆناڵد ترەمپ) و پارتە ڕاستڕەوەکانى ئەوروپا بانگەشەى ئەوە دەکەن کە ئەوان لەدەرەوەى دامەزراوە سیاسییەکانه‌وە هاتوون و دەستیان لە کۆژان(موعانات) و ناڕەحەتيى دەیان ملیۆن خەڵکی وڵاتەکانیاندا نییە. ئەوانە هەرکێ بن لەناو دامەزراوەکاندا بن یاخود نا، یەک پەیامیان هەیە ئەویش بەلاڕێدابردنى هۆشى خەڵکییە لە سیسته‌مى سەرمایەدارى کە دۆخەکەى خولقاندووە. هەر ئەمەش هۆکارى ئەوەەیەکە ئەوانە پەرە بەو سیاسەتە کۆنەى سەرمایەدارى دەدەن، ئەویش لە کەمکردنەوەى باجى کۆمپانیاکان و سیاسەتى(لانيکەمى کرێ) دا خۆى دەبینێتەوە.
ناکۆکییە جیۆسیاسییەکان یەکێک لە هۆکارەکانى ناجێگیریى بەرهەمهاتوو لە بارودۆخە ئابوورییەکەدا، هەڵکشانى ململانێى نێوان چینە فەرمانڕەواکانە لە جیهاندا. سەرمایەداریى سیسته‌مێکى داینامیکییە و تیایدا چەند وڵاتێک سەردەکەوێت و چەند وڵاتێکى تریش دەکەوێت، کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و ئەوروپا لەم دەیەى دواییدا لاوازیی بەخۆیانەوە دەبینن لەولاوە وڵاتێکى وەک چین لە هەڵکشاندایە. ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەم هێزە گەشەسەندووەى چین دەترسێت و بەردەوام لە هەوڵى ئەوەدایە ڕێگری بکات لەوەى کە ئەو وڵاتە ببێت بە هێزێکى سەربازى ـ هەرێمى لە قاڕەى ئاسیا و زەریاى هێمندا. بۆیە لە ئێستادا ئەمریکا لە دۆخێکدا دەبینرێت لەبرى ئەوەى پارە لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ژێرخانەکەیدا خەرجبکات بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى ئەو زریان و کارەساتە سروشتییانەى هاوین و زستانى وڵاتەکەى ببێتەوە و ژیانى سەدان کەس ڕزگار بکات، كه‌چى دێت گرێبەستى کڕینى چەک و کەرەستەى جەنگى بە بەهاى ملیارەها دۆلار ئەنجامدەدات. ئوسترالیاش لە ناکۆکییەکانى نێوان چین و ویلایەتە یەکگرتووەکان نیگەرانە و ڕۆڵێکى گرنگ دەبینێت وەک نوێنەرێکى مەئمورى ئۆباما. ناوچەکە گەورەترین پێشبڕکێى خۆپڕچەککردن بەخۆیەوە دەبینێت، هەر دەوڵەتێک خۆى ئامادەکردووە بۆ ململانێکان لە داهاتوودا کە لەسەر ناوچەى ژێردەسەڵات ڕوودەدات. لەیەکێتيى ئەوروپا، وڵاتانى ئەندام لەناوخۆیاندا لەبەریەک هەڵدەوەشێنەوە، کێ بەرپرسیارێتيى کێشەى پەنابەران دەگرێتە ئەستۆ؟ کێ هاوکاريى بانکەکان دەکات؟ هەریەک لەو دەوڵەتانە هەوڵدەدات بەرپرسیارێتییەکە بخاتە ئەستۆى ئەويتر، و بە لاى کۆمەڵێک لە شیکەرەوە(محلل) تەقلیدییەکانەوە هەڵوەشانەوەى یەکێتى ئەوروپا لەژێر کاریگەرى ئەم دابەشبوونەوە شتێکى چاوەڕوانکراوە.
پارتە ڕاستڕەوەکان هەر لە سەرەتاى قەیرانە داراییەکەوە تەحەکومى بە بارودۆخەکەوە کردووە، چەپەکان تواناى ڕووبەڕووبوونەوەیان نەبووە، یەکێتییە جیهانییەکان بەرەو لاوازى ڕۆيشتن و لەدەرەنجامى ئەوەوە گاڵتەجاڕییەکى فراوان بەرۆکى جیهانى گرتۆتەوە، ئەمە گەر بێهێوایی نەبێت. ئەمە ماناى ئەوە نییە کە سەرمایەداران بەئاسانى هەناسەدەدەن و کرێکارانیش بەو هەموو ساناییەوە هەموو شتێک لەوانەوە قبوڵدەکەن، بەنمونە لە وڵاتێکى وەکو "چین" کرێکاران بە دەستى خۆیان مافەکانیان بەدەستدەهێنن و مانگرتن لە کارکردن گەشتە ئاستێکى پێوانەیى. لەناوچەکانى تریش پارتى تازە دەرکەوتن و پارتە چەپەکان بەڵینيان بە کەمکردنەوەى ناهەموارییەکانى بارودۆخى کریکاران دا، ئەویش بە جێبەجێکردنى پلانێکى نوێى دیموکراتيى کۆمەڵایەتى تەقلیدییەوە کە لە باشترکردنى کرێ و چاودێریى کۆمەڵایەتيى باشتر و تەندرووستى و پەروەردە و سیستةمى پاراستنى بەتەمەنەکاندا خۆى دەبینییەوە، واتە هەموو ئەوانەى کە پارتە چەپە تەقلیدییەکان بۆ ماوەیەکى درێژ فەرامۆشیانکردبوو. پارتە چەپەکانى وەک (سیریزا) لە یۆنان و کوتلەى چەپ لە پرتوگال و (بۆدیمۆس) لە ئیسپانیا، لە ئێستادا لەناو کرێکاراندا پشتگیرییەکى گرنگیان بەدەستهێناوە، لە بەریتانیاش ئەگەرچى سەرۆکى پارتى کرێکاران (جێرمى کۆربن) لەناو دامەزرێنەرانى پارتەکەدا پاڵپشتى ناکرێت، بەڵام لەناو دەنگدەراندا شەعبییەتێکى زۆرى هەیە. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاش سیناتۆرێکى وەک(بێرنى ساندرز) لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا لەناو پارتى دیموکراتەکاندا دەنگێکى واى بەدەستهێناوە کە لە ئاست پێشبینییەکاندا نەبوو. ئەم کەسایەتى و پارتە چەپڕەوانە چارەى کێشەکان ناکەن کە بەرۆکى کرێکاریان گرتووە، پارته‌كه‌ى سیریزا لەماوەى چەند مانگێکدا خیانەتى لە بەرنامەى (سكهه‌ڵگوشين/دەستگرتنەوە) کرد، ئەویش بە دانانى سنورێک بۆ کارکردن لەناو ئامێرى دەوڵەتێکى سەرمایەداريیدا. لە جیهاندا ئێستا کرێکاران بەباشى دەزانن لە کۆمەڵە و پارتێکى چەپى وادا خۆیان ڕێکبخەن کە ئەڵتەرناتیڤ بێت بۆ ئەو بارودۆخەى هەیە.
کارى هەرە گرنگى چەپەکان لە ئێستادا ئەوەیە کە هەموو هێزێکى خۆيان کۆبکه‌نەوە و خۆيان ڕێکبخه‌ن، بۆ ئەوەى بتوانن بەرهەڵستيى ئەو هێرشە بەردەوامەى سەرمایەدارى بکه‌ن کە دەیکاتە سەر کرێكاران و خوێندکاران و هەژاران.
10498 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, March 3, 2016
زیاتر
هەموو جێيه‌ك، جیهانى سێیەمە! ئ
ەنتۆنیۆ کابالیرۆ[1]
وه‌رگێڕانى: كه‌يوان نورى
شرۆڤەی رەوتی ئەدەبی کوردیی پاش نالی و مەولەوی
و ھەڵسەنگاندنێکی ھاوتایانە لە دوو دیالێکتی کرمانجی خواروو(سۆرانی) و گۆرانیدا
رەووف محمەد پور
هەڵوێستی توركیا
لە فیدراڵیزمی هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
فه‌لسه‌فه‌ی ئێگزیستانسیالیزم،
ئومێد موقەدەس
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی
ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
چەمکى زمان لەنێوان سیستم و جیاوازیدا
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا-هه‌ولێر
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
ئاین ودەوڵەت
خۆشناو مەریوانی
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
ن.د. بیل پارك و: سان بەرزان ئەحمەد
خوێندنەوەیەکی شیکاریی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە ئەدەبی ئیسلامیی
عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد
لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
ئایا خودا بونی هه‌یه‌ ؟
مه‌حمود عه‌بدوڵا
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد
لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
بزوتنەوەی ئیسلامی و دوو ملیۆن ڕیالی حەڵاڵ
ئاسۆ کمال
توركیا: چارەسەركردنی كێشەی كورد و دینامیكە هەرێمییەكان
نووسینی: ئۆمیر تاشـبینار(*)
وەرگێڕانی: مەهاباد قادر
پیتەکانی پێش هەندێک لە سورەتەکانی قورئان
تاهیر رەحیم
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد دەرگیریی و كاریگەرییەكان
لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
توماس هۆبز
رامین جەهانبەگلوو
و: عەتا جەماڵی
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
بە تەوزیف بوونی دیاردەکان !
هاورێ نەهرۆ
خەباتی سیاسی و چەداری شێخ مەحمود
لە هاوكێشە و پلانە سەربازییەكانی بەریتانیا 1914 - 1922
ئەحمەد باوەڕ
مــرۆڤــ و تــێكنۆلۆژی، كــامیان بــەسەرە كــامـیـانــدا زاڵــە؟
رێبوار حسێنی
سەرژمێری گشتی حەشیمەت و خانووبەرە
ساڵی (90) ی هەتاوی لە سیاسەتی قەومی نابەرانبەرەوە بۆ نۆڵیكردنی قەومی
خالید عەلیزادە
ناوچه‌ تاریکه‌کانی تیرۆریزم
پەیوەندی سیاسی نێوان مستەفا بارزانی و
عەبدولكەریم قاسم (1958 - 1963 )
نیهایەت عەلی حسێن
له‌شکرکێشی تورکیاو پێوست بوونی هاوپه‌یمانیه‌کی نوێ؟!
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌
رامانێك لە زانست و فەلسەفەی مێژوو
سەباح عەلی جاف
ڕۆشنبیر، ماناکانی دیکەی سیاسەت و تاوانی ئایدۆلۆژیا
فەرهاد بهێشتی
وەهمی زەردەشت و زەردەشتتییەت
لە نێوان پێغەمبەربوون و بەئایینبووندا
ئامادەكردنی: خالید دۆستی
ئیدەی کەلاوە
مەنسوور تەیفووری
هزر و فەلسەفە
رەهەندە هەمەڕەنگییەكانی ئەفسانەی ئادەم و حەوا
دكتۆر حەمید عەزیز بەشی فەلسەفە
بەرەو تورکیا یان ئێران؟ ...
تاهیر رەحیم
تیشكێك بۆ سەر رۆمانی "پێشمەرگە"
رەوەند حەمە جەزا
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
پەرستگای ئاگری بەردەكونتەی مەهاباد
و. لە فارسییەوە: كەمال نووری مەعروف
ئایا داعش بە پلانی ئەمریکا هاتووەتە ناوچەکە؟
ئیحسان فەتاح
دامەزراندنی ئیمپراتۆرییەتی ماد و رووخانی
هاوار حەمید
پێكەنین وەك چارەسەر لای هێرمان هێسە
بەفراو نوری
گفتوگۆ لەگەڵ سەید حوسەین نەسر
مامۆستای توێژینەوەی ئیسلامی لە زانكۆی جۆرج واشنتۆن
و. لە فارسییەوە: ئەرسەلان تۆفیق
وێنه‌ و حه‌قیقه‌ت...
ئومێد حه‌مه‌عه‌لی
پێگەی ئەدەبی كوردی لە كرمانشان و ئیلام و قۆناغەكانی
فەلاح شەریف / سنە
وه‌سفی كه‌سایه‌تی دیكتاتۆر
به‌ختیار محه‌مه‌د
فەلسەفە و زانست لای ئارسەر ئادنجتون
د.حەسەن حسێن سدیق
مامۆستای زانست ‌و لۆجیك لە زانكۆی راپەڕین/ بەشی فەلسەفە
پێكدادانی كورد و توركمان
له‌ كه‌‌‌ركوك و ناوچه‌كانی تر له‌ خزمه‌‌تی كێدایه‌؟!
نجم الدین فارس حسن
باشووری كوردستان لەكاتی دوورخستنەوەی شێخ مەحمود و
سەرهەڵدانی چالاكی توركەكان بە سەرۆكایەتی
ئۆزدەمیر پاشا 1919- 1922
ئەحمەد باوەڕ
شیکارییەک لە سەر ئازادکردنەوەی شنگاڵ
جیهاد موحەمەد
سمكۆی شكاك, وەرچەرخانێكی گرنگ لە ناسیۆنالیزمی كوردی
لە رۆژهەڵاتی كوردستان
نووسینی: سامان مستەفا رەشید
ماستەر لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا
ئەفسانەی ژێردەستەیی ژنان
ئیڤلین ڕید
وەرگێڕان: نەسیبە بارانی
کورد لە نێوان ململانێ مەزھەبیەکانی سعودیە و ئێراندا
نەوزادی موهەندیس
ڕۆشنبیر، ماناکانی دیکەی سیاسەت و تاوانی ئایدۆلۆژیا
فەرهاد بهێشتی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010