وه‌همی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دەشنێ نەریمان
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا،زۆربه‌ی جیهان بینه‌ری وێنه و ڤیدیۆی به‌ركه‌وتنی چه‌ندین مرۆڤ بوون له ڕۆژئاوای كوردستان به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی فسفۆری سپی، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی توركیاوه. له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره نا مرۆڤانه‌یه‌دا، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا چه‌ندین هه‌ڵمه‌ت ئه‌بینین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌ركه‌وتووه‌كان به ئومێدی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بیبینن و هه‌ڵوێست وه‌رگرن له به‌رامبه‌ریدا، به‌ڵام با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌كه تا تێبگه‌ین په‌نابردن بۆ ئه‌و هێزانه‌ی خۆیان به‌رهه‌مهێن و به‌كارهێنه یه‌كه‌مینه‌كانی ئه‌م چه‌كانه‌ن چه‌ند وه‌همێكی گه‌وره‌یه!
بۆ یه‌كه‌م جار بۆمب و نارنجۆك و موشه‌كی فسفۆڕ له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارهات، به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متریش ژاپۆن، سوپای به‌ریتانیاش له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی 1920 له عێراق بۆمبی فسفۆڕی به‌كارهێنا له هه‌ندێك له گونده كوردییه‌كان و له حه‌بانیه(پارێزگای ئه‌نبار) به‌تایبه‌ت، پاشانیش سوپای به‌ریتانیا له دژی داگیركاریی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 1940دا هه‌مان چه‌كی به‌كارهێنایه‌وه،له جه‌نگی نۆرماندیدا كه هاوپه‌یمانیی ڕۆژئاوای جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م هێرشیان كرده سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌ڵمانیا كه له نۆرماندی جێگیر كرابوون(وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كورده‌كان هاوكاریان نه‌بوون تێیدا)%20 ئه‌و هاوه‌نانه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌كاریانهێنا هاوه‌نی فسفۆڕی سپی بوون، چه‌كی فسفۆڕی سپی له كۆریا و ڤێتنام به‌كارهێنرا، وێنه‌ی سوتاوه‌كانی ڤێتنام كه به چه‌كه فسفۆڕیهكانی ئه‌مریكا سوتاون وه‌ك به‌ڵگه‌ی ئه‌م تاوانه ماونه‌ته‌وه، پاشان له لایه‌ن سوپای ڕوسیاوه له جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می چیچاندا به‌كار هێنراوه.
له جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌شدا یه‌كێك له چه‌كه به‌كارهاتووه‌كان له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه چه‌كی فسفۆڕی سپی بوو، جارێكی تر له جه‌نگی داگیركاری عێراقدا هه‌مان چه‌كی فسفۆڕی سپی به‌كار هێنرایه‌وه، له ساڵی 2006دا ئیسرائیل دژ به لوبنان به‌كاری هێنایه‌وه و ڕایگه‌یاند كه به ڕه‌سمی ڕێگه‌ی پێدراوه بۆ به‌كارهێنانی، هه‌ر ئیسرائیلیش خۆی جارێكی تر له شه‌ڕی غه‌زه بهكاریهێنایهوه، به‌ڵام ئه‌م جاره حاشای له به‌كارهێنانی كرد، جارێكی تر و له 2009دا ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ئه‌م چه‌كه‌ی به‌كارهێنایه‌وه، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا سعودیه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له یه‌مه‌ن به‌كاریهێنا، ئه‌رمینیاش به‌رامبه‌ر ئازه‌ربه‌یجان، له جه‌نگی ناوخۆی سوریادا كه ئه‌مریكا و ڕوسیا به‌شدار بوون تێیدا له ڕه‌قه ئه‌م چه‌كه به‌كارهێنرا، جارێكی تر و ساڵی 2015 سعودیه چه‌كی فسفۆڕی ئه‌مریكی دژ به یه‌مه‌ن به‌كارهێنایه‌وه، ساڵی 2017 ئه‌مریكا له موسڵ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی داعش ئه‌م چه‌كه‌ی به‌كارهێنا، جارێكی تر و له 2018 له پارێزگای دێره‌زوور ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی داعش ئه‌م چه‌كه‌ی به‌كارهێنایه‌وه و پاشانی خۆی له به‌كارهێنانی بێبه‌ریكرد، تازه‌ترین به‌كارهێنانی ئه‌م چهكهش له ڕۆژئاوای كوردستان و له سهرێكانێ بوو، كه سوپای فاشیستی توركی ئه‌م چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌ی به پێشچاوی دونیاوه به‌كارهێنا و تا ئێستاش هیچ وڵاتێك و ناتۆ و ڕێكخراوی ڕێگریلێكردنی چه‌كی كیمیاویش(OPCW) هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه. بێگومان ئه‌م بێههڵوێستییهشیان هیچ سه‌یر نیه چونكه هه‌ر خودی ئه‌م ڕێكخراوه له لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه دروستكراوه كه خۆیان داهێنه‌ری ئه‌م چه‌كه و چه‌ندین چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی دیكه‌ن و هیچ كاتێكیش سڵیان له به‌كارهێنانی نه‌كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندییان بووبێت، زۆربه‌ی به‌ركه‌وتوانی ئه‌م چه‌كانه‌ش خه‌ڵكی سڤیل بوون.
ئه‌و ڕێكهوتننامهیهی كه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویی و له ناویشیدا چه‌كی فسفۆڕی تێدا قه‌ده‌غه‌كرا بریتییه له “ڕێككه‌وتننامه‌ی چه‌كی كیمیاوی” (CWC). دهنوستانهكان له باره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه له ساڵی 1980وه ده‌ستی پێكرد، دواتر واژۆ كۆكردنه‌وه بۆی له 13ی جه‌نیوه‌ری ساڵی 1993وه ده‌ستیپێكرد و له 29ی ئه‌پرلی ساڵی 1997ه‌وه خرایه بواری جێبه‌جیكردنه‌وه. ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه له‌و كاته‌وه و له ئێستاشدا له‌لایه‌ن “رێكخراویڕێگریلێكردنی چه‌كی كیمیایی”ه‌وه (OPCW) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی 500 ئه‌ندامن.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئێمه هانایان بۆ ده‌به‌ین و پێمانوایه ئاگاداری به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه نین له لایه‌ن توركیاوه، زۆرینه‌یان دوای واژۆكردنی ئه‌م به‌ڵێننامه جیهانیه به كۆمه‌ڵێك بیانوو ئه‌م چه‌كه‌یان به‌كار هێناوه، یاخود به‌كاریان هێناوه و دانیان به به‌كارهێنانیدا نه‌ناوه،وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دانی پێدا نه‌نێن ئیدی ئه‌م چه‌كانه كه‌سیان نه‌كوشتبێت. هه‌روه‌ها توركیاش به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه ئه‌مه له كاتێكدا به‌ركه‌وتوانی ئه‌م چه‌كه هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌ده‌م ئازاره‌وه هاواریان ده‌گاته گوێمان، به‌ڵام وه‌ك چۆن دروستكردن وبه‌كارهێنانی ئه‌م چه‌كانه به‌شێكن له سیاسه‌تی بۆرژوازی دانپێدانانیشی هه‌ر به‌شێكه له‌م گه‌مه‌یه‌ی به ژیانی مرۆڤی ده‌كه‌ن، له میدیاكانه‌وه هه‌واڵی دان پێدانانی جینۆسایدی ئهرمهنهكانمان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك فشار بۆسه‌ر توركیا بیست، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م جینۆسایده‌دا و مردنی 1،5 ملیۆن مرۆڤ هێشتان وڵاتانی بۆرژوازی له نێوان دان پێدانان و دانپێدا نهنایدا دابه‌شبوون و داننان به مردنی ئه‌م هه‌موو مرۆڤه وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ئه‌بینن بۆ دروستكردنی فشار.
بۆیه گرنگه له‌وه ڕاستیه تێبگه‌ین كه هه‌ر خودی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هانایان بۆده‌به‌ین و پێمان وایه ده‌بنه ڕگاركهرمان، تا ده‌وڵه‌تێك مابێت كڕیاری چه‌كه‌كانیان بێت ئه‌وان چه‌كی بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنن، گه‌ر بازاری جه‌نگیش به‌ره‌و كزی چوو ئه‌وه جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێنن بۆ ساخكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان.زۆر باشیش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن نه چه‌كی كیمیاوی و نه هیچ چه‌كێكی دیش، كه ده‌وڵه‌تان لێیانی ده‌كڕن بۆ جوانی له پاركه‌كانی شارا بۆ جوانی ههڵیانناواسن، بێگومان مرۆڤی پێده‌كوژن وئاگری جه‌نگی پێخۆشدهكهن، هه‌موشمان ده‌زانین چه‌ك جگه له‌مه به‌كارهێنانێكی دیكه‌ی نیه.
|
56
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Tuesday, October 1, 2019
|
|
|