چۆن موزیک دەتوانێت لە هەست و ڕەفتاری مرۆڤدا گۆڕانکاری بکات؟
وەرگێڕانی:ڕێبەر عەبدووڵڵا

موزیک لە هەموو بەشەکانی ژیانی ئێمەدا ئامادەیی هەیە، گۆرانی گوزارشت لە نەریتە ڕوحیەکانی ئێمە دەکات، تەنانەت منداڵانیش بەهۆی گۆرانیەوە ئەلفابێت فێردەبن. کاتێک ئێمە سەردانی مۆڵەکان و قاوەخانەکان دەکەین زۆر بەدەگمەن ڕێ ئەکەوێت کە گوێمان لەـ موزیک نەبێت، بەڵام موزیک چۆن دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر ئێمە، هەروەها لەسەر ڕەفتار و هەستەکانمان ؟
توێژینەوە زانستیەکان ڕای دەگەیەنن کە موزیک دەتوانێت لەسەر ئێمە کاریگەری گەورەی هەبێت. موزیک دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر نەخۆشی، خەم، کات بەسەربردن، هەروەها هێزی پێزانینی ئێمە بۆ جیهان
بە پێی هەندێ لە توێژینەوەکان موزیک دەتوانێت چالاکیەکانی مێشکی مرۆڤ زیاد بکات یاخود مرۆڤ هانبدات بۆ تاوان کردن. لەم دواییانەدا خوێندن لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کە چۆن (drill music) کە جۆرێکە لە موزیکی (Rap) و بەهۆنراوەی ترسێنەر دەنووسرێت وە ئەکرێت ببەسترێتەوە بە ئاراستەی تاوانەوە، ئەمە شتێکی نوێ نیە بەڵام خێرای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر ڕێگەی بە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی داوە .
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، کە زانای تاوان ناس و وانە بێژ لە زانکۆی بێرمینگام لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، کرایگ پینکنی کردویەتی دەڵێت ناوەڕۆکی ئەم جۆرە گۆرانیانە گوزارشت لە بەربەرەکانی چەتەکان دەکات، بە پێچەوانەی ژانەرەکانی دیکەوە، بینەرەکانی ئەم جۆرە لە گۆرانی دەتوانن ببن بە نوێنەری گۆرانیەکە وە ئەوان بە دوای ئەو داواکاریانە دەکەون کە لە هۆنراوەی ئەم جۆرە گۆرانیەدا هەیە. لەگەڵ موزیکدا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش ڕۆڵیان هەیە لە بوون بە سووتەمەنی توندوتیژی .
92 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, February 13, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010