بە رۆژوبون لە مەعریفە!
د. سه‌ردار عه‌زیز

دۆخی هەرێم و عێراقیش ئاڵۆزە، بەڵام تاقانە و بێ وێنە نیە، نە لە ئاستی دونیادا و نە لە ڕوی مێژوییەوە. بەڵام ئەوەی هەستی پێدەکرێت ئەوەیە کە بۆچی ئەم دۆخە مەعریفە بەرهەم ناهێنێت. لە زۆر گروپ و پەیجی فەیس بوک و وەتس ئەپی عێراقی و کوردیدا بەشدارم، بەڵام دەکرێت تەنها وەک سەرچاوەیەک بەکاربهێنرێت بۆ زانینی دیدی کەسەکان و سەرچاوەیەک بۆ داتا بەرهەمهێنان، نەک وەک جێگا و پانتایی مەعریفی. بە گشتی خەباتی کوردی بێ مەعریفە بووە. ئەم دیاردەیە لە ئێستاشدا بەردەوامی هەیە. بۆچی قەیرانی ئێمە بە مەعریفە ناکرێت؟ یەکەم وەڵام ڕوبەڕوت دەبێتەوە ئەوەیە کێ گوێی پێئەدات، یان دەسەڵات بەلایەوە جێی بایەخ نیە. لە ڕاستیدا ئەم وەڵامە زۆر نامەعریفی و بێمانایە. بەڵام لە هەمانکاتدا دەرخەری ئەوە ڕاستیەیە کە هەموو شتێک کاتێک بەهای هەیە کە دەسەڵات بە هێند وەریبگرێت. هەر لەم دیدەشەوە دەبینین زۆرترین قسە و هەڵا و هەرا لە سەر دەسەڵاتە. لە کاتێکدا دەسەڵات بە مانا فەلسەفییە زانستیەکەی بونی نیە. دەسەڵات لە ڕاستییەکی بەرهەمهێنراودا بەرجەستە دەبێت کە ئەوانی تر وەک ڕاستیەکی گومانلێنەکراو مامەڵەی لە گەڵدا دەکەن. کاتێک ئەم ڕاستیە بونی نیە، یان هەر بایەخ بە بەرهەمهێنانی نادرێت، ئەوەی بەرهەم دێت دەسەڵات نیە، بەڵکو پەیوەندی جەنگیی و گۆڕینەوەیە. لەم ڕوەوە ئاسایش و ئابوری دوو کۆڵەکەی دەسەڵاتن لە ناوچەکە.
بەڵام هەژاری مەعریفی کێشەی تری زۆرە. بۆ نمونە هیوا کە یەکێکە لە چەمک و دۆخە ئاڵۆزەکان لە سەر ئاستی مەعریفی وەستاوە. ئەگەر کەسێک مەعریفەی کزبێت ئەوا هیواکانی خۆشخەیاڵین. کاتێک خۆشخەیاڵی دەبێتە هیوا، ئەوا ناهیوا، هیوا دەکوژێت. بۆیە هیوا و مەعریفە پەیوەندییەکی یەکتر تەواوکەرییان هەیە. بۆیە هیچ بەهایەک نیە بۆ هیوای کەسێکی بێمەعریفە. بەڵام بێهیوایی و پاشان بیابانی ناهیوایی، زەمینەسازی دەکات بۆ مانەوەی زەبر و بەرجەستەبونی وەک دەسەڵات. لە کۆمەڵگای ئێمەدا کۆمەڵێک دیاردەی ترسناک بونی هەیە لەم ئاستەدا:
یەکەم، یەکەی هەرێم یان باشور یان کوردستان یەکەیەکی مەعریفی پڕ کێشەیە. هەرگیز چۆمانییەک و خانەقینییەک وەک یەک بیرناکەنەوە، بۆیە مایکرۆ-جیوپۆلەتیک بونی هەیە، کە پاڵنەری سەرەکی هەڵوێستی کەسەکانە. ئەمە لە زۆر ئاستی تردا بونی هەیە.
دووەم، تیرەگەرێتی بە زۆر شێواز دەردەکەوێت و نوێ دەبێتەوە، نەک تەنها لەوەی کە پێی دەڵێن حیزب، بەڵکو گروپی ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیرانیش پەیوەندییەکی تیرەییان هەیە، بەیەکەوەن، پشتیوانی یەکتر دەکەن، گەلەکۆمە دەکەن، پاساو بۆ یەکتر دەهێننەوە، زۆر دیاردەی تریش.
سێیەم، هیچ چەمکێکی هاوردە ناتوانێت دەرگا زۆرەکانی دونیای کوردی بکاتەوە. چەمکەکان بە سودن، بەڵام تەنها کلیل نین. هەموو چەمکێک: ڕینتییەر، سوڵتانیزم، هتد، دەبێت سەرلەنوێ لە ژینگەی کوردیدا بەرهەمبێتەوە. ئەگینا تەنها دەبێتە ڕیتۆریک.
چوارهەم، وێناکردنی هەرێم وەک تاقانە، بەشێکە لە پرۆسەی کوشتنی هیوا و خەساندنی مرۆڤ. چونکە هیوا بزوێنەرە، مرۆڤی بێهیوا خەسیوە. ئەمە لە ئاستێکی زۆردا پەیوەستە بە چارەنوسی بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە. گۆڕان دەبێت لە پەیوەست بە هیواوە خۆی نوێ بکاتەوە. ڕەنگە ئێرنست بلۆخ مانیفێستێکی باش بێت. پێنجەم، ئێمە لە پرۆسەیەکی ئاڵۆزدا، واقیع دەگوێزینەوە بۆ دۆخێکی دەرونی و پاشان لە شێوەی توڕەیی، بێزاری یان جنێودا دەریدەبڕین و ئیتر ڕەحەت دەبین. ئەم پرۆسە دەرونیە مەترسی لە سەر مەعریفە دروستکردوە. گواستنەوە لە دەرونەوە بۆ عەقڵ هەنگاوێکی پێویستە.
بەڵام لە سەروی هەمویەوە، خوێندنەوە. خوێندنەوە گەلێک میتۆدی هەیە، بەڵام مەبەستم خوێندنەوەی تێکست و واقیعە.
لە فیلۆلۆژیا وە بۆ دایەلۆجیکاڵ بۆ جەنگی دۆلۆزی بۆ پلایس و دەڕنەفیزی فۆکۆ، بۆ زەرەبینی خۆم.
38 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, June 7, 2020
زیاتر
لێكەوتە ئابوورییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئەكیرا كاوامۆتۆ
بژاردە قورسەكانی خوێندن لە سایەی پەتای كۆڤید 19
د.سەڵاح عەزيز
تا ئێستا یەكلانەبووتەوە كۆرۆنا سەربەچ حزبێكە؟
محەمەد نوری
سۆشیالیزم‌و جۆرەکانی
نوسینی :ریچارد داگەر و تێرنس بۆڵ
لەئینگلیزیەوە: دانا نازەنین
سامانی ئاو وەکو فشارێکی سیاسی
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
تۆڵەی دەوڵەتی رووخاو بە قۆستنەوەی لێكەوتەكانی كۆرۆنا*
چاكسازیی ڕاگوزەر
هەردی مەهدی میکە
“غەزای ڕەمەزان” وەك وێستگەیەكی دەركەوتنەوەی داعش
یاسین تەها
بۆچوونی یۆرگن ھابرماس سەبارەت بە كۆرۆنا
و: هەورامان فەریق
هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان یان کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەپێی دەستوور
سەرکەوت جەلیل
گرنگى عەفرین بۆ کورد و تورکیا لە ڕووى سەربازیى و سیاسیەوە
نوسینی: د.ئومێد رفیق
دەسەڵاتی پێترۆدۆلاری کوردی و نەفرەتی نەوت
د. دارا محەمەد
ھەولێر لە بەغدا و بەغداش لە کەنداو
سەربەخۆیی بە کێ دەکرێت
حەسەن هەمزە
بکەری مێژوویی تاكڕەو!
رزگار عومەر
لامەرکەزیەت یان فیدراڵیەت بۆ ناوچەی سلێمانی
حەبیب محەمەد جاف
بە تەنیا لە دەرەوەی مێژوودا
کامەران قازی
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، متمانه‌ و چاره‌نووسی نادیار!
د .زاهیر سوران، پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی.
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی
لەشکر قادر ڕەسوڵ
کۆرۆنا و دەستەخوشکەکانی لەبەرەبەیانی ھەزارەی سێیەمدا:
وریا ئەحمەد
بڕیارێكی نا به‌رپرسانه، زیانێكی فره‌ مه‌ترسیدار
د. زاهیر سوران پسپۆڕی
نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی .
گرفتی بوونی خراپە لە فەلسەفەدا
دلشاد عبدالرحمان
کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب
لە غیابی مەعنەویەتدا جیهان ڕووبەڕووی كارسات دەبێت
سەلمان نادر
پەیوەندی نێوان خۆپیشاندان و گەنجان: ئاگادارکردنەوەیەک بۆ دەستەڵات
ڕێبوار ڕەوف ساڵەح
ئەو چیرۆکانەی دەبێت بزانرێن
(بە دیدار شادبوونی کوردۆلۆژی مەزن تۆفیق وەھبی)
محەمەد ئەمین پێنجوێنی
گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
مەریوان وریا قانع
ژەنەڕاڵی پاییز، شیعری "ئێوارەی پاییز"ی بۆ کێ نووسیوە؟
بەرزان هەستیار
مەم و زین:
بەردی بنچینەی ناسنامەی کوردە،
وەک خەیاڵێکی نادیار نەتەوە و دەوڵەت نمایش دەکا
عەلی ئەلشامی
وەرگێڕانی:فەریاد فازیل
مزگه‌وته‌كانیان بۆ بكه‌نه‌وه‌
ئیسماعیل حمە ئەمین
ئالنگاریكردنی (چالێنجی) قەرزەكانی حكومەت
د. نیاز نەجمەدین
بۆ مێژوو.. یادەوەری و دوو بەسەرهات..!!
سەلام سابیر
کاشکا کاسپەر (Casper) بوومایە!
ماجد خەلیل
ئایا ئەو کونەی لە چینی ئۆزۆندا هەبوو هێشتا ماوە؟
ئا: دیارکۆ جەلال
برینی (زۆرینە)ی پەرلەمانی و جوڵەی بەرەنگاربوونەوە!
عەدالەت عەبدوڵڵا
ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرمایە و سیستم
د.دارا محەمەد
پێشنیارێک بۆ گۆڕینی حوکمداری لەهەرێمدا
حەبیب محەممەد دەروێش
چى بكه‌م؟ ئیتر كولتووره‌
د. تۆڵە فەرەج
ئــــــــــاه ونـــــــزولـــــــەی مــەولــــەوی
حەبیب محەمەد دەروێش
كۆرۆنا و ژینگه‌
سدیق سه‌عید ڕواندزی
ژنان لە نێوان خواستی بەشداریی سیاسی و بەربەستەكاندا
شاناز هیرانی
مرۆڤبوون له‌ ناو سیستمدا
حسەین لەتیف
پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگەکەی دەبێ چۆن بێت؟
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
ئیخوان موسلمین
رزگار شەوکەت
هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە ئیکیگای
ڕازی یابانی بۆ تەمەنێکی درێژی بەختەوەرئامێز
ئا: هەرێم عوسمان*
ڕەمەزان و كۆرۆنا
عەلی زەڵمی
دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیی سەرکردەکان لە خەڵک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مایكل رۆبن
سوێندەکەى هیپۆکرات:
هاوار محەمەد
چاوپێکەوتن لەگەڵ نوام چۆمسکیی لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا
چاوپێكه‌وتن: كریس بڕووكس
وەرگێڕانی: سەنگەر حەسەن
په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.. ته‌ونێك له‌ ماڵی جاڵجاڵۆكه
جیهانگیر سدیق
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010