شەڕ لە سنووی زاخۆ، هەڕەشەكردن لە سلێمانی
لەتیف نێروەیی

مەنجەڵە ماستەكەی ئەم جارەی توركیا گوریسێكی تێدایە، ئەگینا لە زنجیرە شاخی حەفت تەنینی سەر سنووری توركیا كە سەربە قەزای زاخۆیە، شەڕی دەستەویەخە لە نێوان هێزەكانی توركیا و هێزەكانی (پەكەكە)بكرێت، كەچی بەرپرسانی توركیا هەڕەشە لە شاری سلێمانی بكەن و بەمەترسیی بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی وڵاتی خۆیانی بزانن !. ماستەكەی ئەم جارەی توركیا گوریسێكی تێدایە، ئەگینا نزیكەی (400) گوندی دەڤەری بادینان لەسنووری قەزاكانی (زاخۆ، ئامێدی، ئاكرێ) و تەنانەت هەندێك لە دێهاتەكانی نزیك لە شاری دهۆكیش چۆڵكراون، بەبیانووی بوونی بنكە و بارەگاكانی (پەكەكە)، هەرچەندە بە بەردەوامی بوردومانی ئەو شوێنانە دەكرێت و زیانی گیانی و ماڵی بەر هاووڵاتیانی ناوچەكە دەكەوێت، كەچی بەرپرسە باڵاكانی توركیا پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ شاری سلێمانی دەنێرن!. ماستەكەی ئەم جارەی توركیا گوریسێكی تێدایە، چونكە دوو ساڵە هێزەكانی ئەو وڵاتە بە قووڵایی دەیان كیلۆمەتر هاتوونەتە ناو سنووری پارێزگای هەولێر و لە دێهاتەكانی دەڤەری مێرگەسۆر و برادۆست و ناوچە سنوورییەكانی ئەو پارێزگایە دەیان بنكە و بارەگاو سەربازگەی لەشكرییان دروستكردووە، كەچی بەرپرسانی توركیا شاری سلێمانی بە سەرچاوەی نائارامیی بۆسەر ناوچەكە دەزانن !. مەنجەڵە ماستەكەی ئەم جارەی توركیا گوریسێكی تێدایە، چونكە نزیكەی (40) هەزار هاووڵاتی كوردی باكوور لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ و شارەكانی باكووری كوردستان بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە (پەكەكە)وە زیندانیكراون، كەچی دەستی هەڕەشە بۆ سلێمانی درێژدەكەن !. ماستەكەی ئەم جارەی توركیا بێ گوریس نییە، خۆیان چاك دەزانن كێشەكە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی چارەسەر ناكرێت، چونكە لەساڵی (1994)ەوە بەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی لە ناوچەكانی باشووری كوردستان دەكەن، بەڵام تازە بەتازە لەشاخی حەفت تەنینی سەرسنووری توركیا شەڕی دەستەویەخە لە نێوان هەدوولادا واتا (توركیا و پەكەكە) روودەدات، وەلێ چما بەرپرسانی توركیا پەیامی هەڕەشە ئامێز بۆ سلێمانی دەنێرن؟!. تۆ بڵێی (پەكەكە) دوو ئیدارەیی راگەیاندبێت، ئەو بەشەی لە ناوچە سنوورییەكانی دەڤەری سەوزە كە سەدان كیلۆمەتر لە سنووری توركیاوە دوورە، دوژمنی سەرسەختی ئەوان بێت و بەشەكەی دیكەی (پەكەكە)ش كە لەناوچە سنوورییەكانی پارێزگای هەولێر و دهۆك و ناو خاكی توركیادان، هەڤاڵ و دۆستی دەوڵەتی توركیابن و ئاسایش و ئارامی ئەو وڵاتە بپارێزن؟ ، یان (پەكەكە) نەگۆڕاوە، وەلێ خەتای ماستەكەیە و لە ئایندەیەكی نزیكدا قەپاغی مەنجەڵەكە لادەبرێت و خەڵكی كوردستان گوریسەكە بە چاوی خۆیان دەبینن
110 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, July 1, 2020
زیاتر
ئەی رەفیق و ئەی رەقیب، کۆرۆناش بڕوا
ستران عەبدوڵا
هزری سیاسیی كوردی
ئاراز رەمەزان
ڕەهەندی دەرونشیکاری لە چیرۆکی خانمی قەڵەو
لالە مدحت
(یەکێتیی) نوێ و کۆسپەکانی بەردەم نوێبوونەوە
نیاز سەعید عەلی
دەوری تەکنەلۆجیا لەناسینەوەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
به‌ختیار ئه‌مین
بۆچی شەپۆلی كۆرۆنا، لە کەناری سلێمانی لەنگەری گرت؟
د. زاهیر سوران
پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی
ساڵی نوێی خوێندن لەگەڵ ڤایرۆسی کرۆنادا به‌ختیار ئه‌مین*
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە گێژاودایە
نووسینی: مەها یەحیا
وەرگێرانی: حسێن ئەحمەد حسێن
جۆرج ئۆروێڵ و چەند تێبینییەك لە بارەی چەمكی ناسیۆنالیزم
وەرگێڕان و پێداچوونەوە: سەلاح بایەزیدی‌
ئەنجومەنی دادوەری دەبێ یاسا جێبەجێ بکات
حاكم شێخ له‌تیف
کەسێتی رەفیق حلمی لەکتێبخانەکەیەوە
نەوزاد جەمال
بە رۆژوبون لە مەعریفە!
د. سه‌ردار عه‌زیز
جەستەی بێدار و درکی خەوتوو!
مەحمود شێرزاد
لێكەوتە ئابوورییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئەكیرا كاوامۆتۆ
کۆرۆنا لە نەخۆشییەکی تێپەڕەوە بەرەو پەتا دەچێت، ئێستە چی بکەین؟
چاوپێکەوتن لەگەڵ: ئالان م نوری
تا ئێستا یەكلانەبووتەوە كۆرۆنا سەربەچ حزبێكە؟
محەمەد نوری
تەعریب بەو شێوەیە راناگیرێت !
شوان داودی
سامانی ئاو وەکو فشارێکی سیاسی
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
هەندێک لە کەلتووری‌ ژیانی‌ کۆچەری‌ کوردەواری‌
د. ئاراس محمد صالح
چاكسازیی ڕاگوزەر
هەردی مەهدی میکە
کوردستانی عێراق لە سیاسەتی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران
هه ردی مهدی میکه
ئه ژی ئازاد ئه بوبه کر
بۆچوونی یۆرگن ھابرماس سەبارەت بە كۆرۆنا
و: هەورامان فەریق
له‌ باره‌ی بوێرییه‌كه‌ی مسته‌فا زه‌ڵمییه‌وه‌
د.عرفان مستەفا
گرنگى عەفرین بۆ کورد و تورکیا لە ڕووى سەربازیى و سیاسیەوە
نوسینی: د.ئومێد رفیق
لەنێوان من و تۆدا ئەی دۆست
حەسەن هەمزە
ھەولێر لە بەغدا و بەغداش لە کەنداو
ئه‌و ڕۆژه‌ هات، كه‌‌ ترسمان لێی ھەبوو!
د . زاهیر سوران
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی
بکەری مێژوویی تاكڕەو!
رزگار عومەر
گەورەم خەڵک چی بکات؟
زه‌به‌نگ به‌هادین
بە تەنیا لە دەرەوەی مێژوودا
کامەران قازی
دەسەڵاتدارێتی بەھێز کامەیە؟
مه‌ریوان وریا قانع
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی
لەشکر قادر ڕەسوڵ
دوای دانپیانان چارەسەر چیە؟
د. یوسف محەمەد سادق
بڕیارێكی نا به‌رپرسانه، زیانێكی فره‌ مه‌ترسیدار
د. زاهیر سوران پسپۆڕی
نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی .
مەلا نەوزاد .خاوەنی لۆژیکی زانستی !....
پرسەنامەی ناوەندی کەلتوری کۆچ بۆ کۆچی دوایی مەلا نەوزاد ئەندامی دامەزرێنەر و هاوکاری بەردەوام
کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب
پانۆڕامای نه‌وت
د. محمد امین
پەیوەندی نێوان خۆپیشاندان و گەنجان: ئاگادارکردنەوەیەک بۆ دەستەڵات
ڕێبوار ڕەوف ساڵەح
فاشیزمی تورکی لە لوتکەی مەترسیدا
سەلاح خدر
گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
مەریوان وریا قانع
هه‌ڵه‌كانى پارتى كوردستانيان وێرانكرد
شێرزاد شێخانى
مەم و زین:
بەردی بنچینەی ناسنامەی کوردە،
وەک خەیاڵێکی نادیار نەتەوە و دەوڵەت نمایش دەکا
عەلی ئەلشامی
وەرگێڕانی:فەریاد فازیل
نوێترین توێژینەوەی ستاندەر لێكەوتەكانی كۆرۆنا لەسەر دەسەڵاتی كوردستان و ئایندەی ئاشكرادەكات
ئالنگاریكردنی (چالێنجی) قەرزەكانی حكومەت
د. نیاز نەجمەدین
له‌ بانگه‌شه‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆوه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
دانا مه‌نمی
کاشکا کاسپەر (Casper) بوومایە!
ماجد خەلیل
هێشتا گەورەكان ماف ‌و چێژی منداڵان زەوت دەكەن
بارزان شێخ عوسمان
برینی (زۆرینە)ی پەرلەمانی و جوڵەی بەرەنگاربوونەوە!
عەدالەت عەبدوڵڵا
مەرگ بە کۆرۆنا یا بە برسییەتی؟
دانا هەڵەبجەیی
پێشنیارێک بۆ گۆڕینی حوکمداری لەهەرێمدا
حەبیب محەممەد دەروێش
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010