كلیل- وشه‌كان: ئه‌تنیك، پێناس، ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه، جوگرافیای قه‌ومی، ئه‌نته‌گراسیۆن و ئاسیمیلاسیۆن و گلۆبالیزاسیۆن
پوخته
ئێران وڵاتێكی هۆمۆجین نییه و هیترۆجین واته فره‌نه‌ته‌وه و فرهكلتوره. ئه‌مه له جیۆپۆلیتیكای ناوخۆیی ئێرانیشدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. واته له‌ڕووی جیۆپۆلیتیكه‌وه هه‌مو گروپه ئه‌تنییه‌كانی ناو ئه‌م وڵاته، خاوه‌ن سه‌رزه‌مینی تایبه‌ت به‌خۆیانن كه ئه‌مه‌ش یه‌كێك له سێكوچه گرنگه‌كه‌ی بوونی ده‌وڵه‌ته كه بریتینله خه‌لك، سه‌رزه‌مین و ئیراده‌ی سیاسی. جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م گروپه ئهتنییانهی كه جیۆپۆلیتیك یان باشتر بیڵێین جیۆئه‌تنیكی خۆیان هه‌یه، به‌زۆری له‌ودیو سنوووره رهسمییهكانیشهوه درێژكراوه‌ی سروشتی و ئه‌تنیكی خۆیان هه‌یه. پێده‌چێ ئه‌مه له‌ڕووی بنیاتی(1) سیاسییه‌وه ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووی گرفت بكاته‌وه.
پێشه‌كی: جیۆئهتنیك (2) و ده‌وڵه‌تی تاكپێناس
وه‌ك له پوخته‌دا باسمانكرد، ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه و فرهتایفهیه. ئه‌مه له جیۆپۆلیتیكی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. واته جیۆئهتنیك یاخود جوگرافیای گروپه ئه‌تنییه‌كانی ناو ئێران ره‌وشێكی شكێنۆك و شكێنندهی هه‌یه. جیۆپۆلیتیكی ناوخۆیی ئێران سه‌رباری ئه‌وه‌ی دۆخێكی شكێنندهی وای هه‌یه، كه‌چی له چه‌ند وێستگه‌یه‌كی گرنگی مێژوییدا توانراوه به سه‌پاندنی ده‌وڵه‌تێكی چڕ- ناوه‌ندی تاكپێناس جۆرێك له جێگیری ساخته‌ی پێبهێنرێتهكایهوه.
پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌م وتاره ئه‌وه‌یه گه‌لۆ ئایا به‌رده‌وامبوونی ده‌وڵه‌تی چڕ- ناوه‌ندی(3)تاكپێناس ده‌توانێ له سه‌رده‌می جیهانگیرییدا به‌هه‌مان شێواز و رێبازی جاران درێژه به بوونی خۆی بداته‌وه؟ بۆیه له توێی ئه‌م وتاره‌دا هه‌وڵده‌درێ له‌وه بكۆڵرێته‌وه كوا گه‌لۆ په‌یوندی-كاریگه‌ری له‌نێوان سیسته‌می گلۆباڵ- ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه و یه‌كه‌ی قه‌ومی بێده‌وڵه‌ت چییه؟
جیۆئه‌تنیكی شكێننده
ئه‌گه‌ر بێین و به چاوێكی جیۆپۆلیتیكییه‌وه سه‌یری نه‌خشه‌ی سیاسی- ئه‌تنی ناو ئێران بكه‌ین، ئه‌وه ده‌موده‌ست ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م وڵاته خاوه‌ن چه‌ند جوگرافیایه‌كی ئه‌تنی ناپهیوهستهیه كه هه‌ركامیان بۆخۆی له‌ودیو سنووره سیاسییه‌كانی ئێرانیشدا درێژكراوه‌ی خۆی هه‌یه. بۆ نموونه سه‌یری به‌شی خۆرئاوا بكه‌ن:
ده‌بینن له به‌شی باكووری خۆرئاواوه سه‌ره‌تا ئازه‌ربایجان هه‌یه. پاشان كوردستان ده‌سپێده‌كات. تاده‌گاته به‌شی باشووری خۆرئاوا ئه‌وجا سه‌رزه‌مینه عه‌ره‌بنشینه‌كان و لوڕنشینهكان ده‌سپێده‌كات. له‌وه نابیته‌وه كه رووبه‌ڕووی گروپی ئه‌تنی توركه قهشقاییهكان ده‌بیته‌وه. به‌مجۆره سه‌رله‌به‌ری باكووری خۆرئاوا تاوه‌كو باشووری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته پڕه له گروپی ئه‌تنی نافارس.
ته‌نانه‌ت چه‌ند گروپێكی میكرۆئهتنیك(4) واته وردهقهومیشی تێدایه كه ئه‌گه‌ر دوور بۆی نه‌ڕۆین یان ئه‌وه‌تا خۆیان له‌گه‌ڵ پێناسی گروپێكی هاوشێوه‌ی خۆیاندا ساغده‌كه‌نه‌وه، یاخود به‌ره‌و مه‌یینی پێناسی ئه‌تنی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڕۆن. بۆ وێنه له‌كه‌كان، بوشههرییهكان، كوهمهڕهییهكان و.. تاد، له‌و نموونانه‌ن.
ئه‌مه ته‌نها خۆرئاوای ئێران ناگرێته‌وه، به‌ڵكو له به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ش ره‌وشه‌كه له‌مه به‌ده‌ر نییه. بۆ وێنه له باكووری خۆرهه‌ڵات سه‌ره‌تا توركمانه‌كان هه‌ن. پاشان سه‌رزه‌مینه كوردنشینه‌كان (باكووری خۆراسان) ده‌سپێده‌كات. ئه‌وسا له ناوقه‌دی خۆرهه‌لاتدا فارسه سوننه‌كان دێن و كه به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵاتیش ده‌بیته‌وه، ئه‌وه سه‌ره‌تا زابولییهكان دێن و له‌وه بهرهوخواریش ناوقه‌دی سه‌رزه‌مینه بهلوچنشینهكان ده‌بیت.
وه‌نه‌بێ ره‌وشی باكوور و ته‌نانه‌ت باشووری ئێرانیش له‌مه باشتربیت، له باكووری ئێران گروپی ئه‌تنی نهمهییو یاخود ده‌ڵه‌مه هه‌ن كه پێده‌چێ له سه‌رده‌می جیهانگیریدا ورده‌ورده له‌ژێر وه‌سایه‌تی پێناسی فارس بچنه‌ده‌ره‌وه و له دۆزینه‌وه و گه‌شاندنه‌وه‌ی پێناسی ئه‌تنی خۆیان بگه‌ڕێن.
وه‌ك میناك ده‌توانین له سه‌ری ئه‌ولای باكووره‌وه دهسیپێبكهین. سه‌ره‌تا گروپی ئه‌تنی مازه‌نی هه‌ن كه ته‌به‌ری، ته‌به‌رستانی و مازهندهرانیشیان پێده‌گوترێت. ئه‌مانه خاوهنمێژوو، كلتور و زمان و پێناسی تایبه‌ت به‌خۆیانن، به‌ڵام تائێستا له‌ژێر وه‌سایه‌تی پێناس و ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه‌ی فارس‌دا ماونه‌ته‌وه. لهملاتریشهوه گهیلانییهكان هه‌ن كه گیله‌كی و گیلیشیان پێده‌ڵێن. له‌مان بهولاترهوهش تاڵشییهكان و ئه‌وجا تاتییهكان هه‌ن.
ئه‌م چه‌ند گروپه‌ی كه له باكووری ئێران هه‌ن، تائێستا خواستی سیاسی‌یان نه‌بووه و پرس یان قه‌یرانی ئهتنیشیان دروسنهكردووه.. بۆیه به ده‌ڵه‌مه یان نه‌مه‌یو ناومانبردن.
هه‌رچی له ره‌وشی باشووری ئێرانیش بڕوانین، ئه‌وه دیمه‌نه‌كه هاوشێوه‌یه، چونكه له باشوور و له كه‌ناره‌كانی كه‌نداو تاوه‌كو هورمز چه‌ند میكرۆئهتنیسیتهیهك هه‌ن كه ده‌توانین ئاماژه به بوشههرییهكان، بهندهرییهكانی ئه‌ملا، قهشمییهكان و مینابییهكان بكه‌ین. ئه‌مانه عه‌ره‌بیشیان له‌ناودا هه‌یه. به‌گشتی به‌شێكیان له‌ڕووی تایفییه‌وه سوننه‌ن و بهشێكیتریشیان شیعه‌ن. له به‌شی باشووری خۆرئاوا كاریگه‌ری عه‌ره‌بیان له‌سه‌ره. بۆ نموونه دهشتییهكان و دهشتستانییهكان وان. كه‌چی له به‌شی باشووری خۆرهه‌ڵاتدا كاریگه‌ری به‌لوچه سوننه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌یه. مینابییهكان وان.
ئه‌م دۆخه ناوه‌ڕاستی ئێران ناگرێته‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر بیگرێتیشهوه ته‌نها یه‌ك- دو میكرۆئهتنیكی لێبه‌ده‌ر گروپێكی پێناس- جیاوازی وا نادۆزیته‌وه كه قابیلی باسكردنبێت. له ناوه‌ڕاستی ئێران تات، لوڕ و له‌كه‌كانی ئه‌راك و كورد و توركیش به شێوه‌ی پهڕاكهنده به‌دیده‌كرێن. پێده‌چێ به‌شێك له‌م ورده- گروپانه له چه‌ند وێستگه‌یه‌كی مێژوییه‌وه به‌زۆر یان به‌دڵخواز بۆ ئه‌و شوێنانه وهگوێزرابن.. بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی بشێ كاریگه‌ری جیۆپۆلیتیكیان نییه. ئه‌گه‌ر شتێكی واش هه‌بێ یان بێته‌كایه‌وه، ئه‌وه ته‌نها ده‌توانن به ته‌واوكه‌ری گروپه‌كانی خۆیان له چوارده‌وری ئێران ببن. ناوه‌ڕاستی ئێران و به‌تایبه‌ت چواركهناری كهویرهكان (بیابانه‌كان) به‌گشتی سه‌ربه گروپی فارسن. سهمنانییهكان له به‌شی سه‌رووی كه‌ویر له‌ڕووی زمانه‌وه له مازهنییهكان و هه‌ورامییه‌كان و زازاكان ده‌چن. له‌ڕووی ئه‌تنییه‌وه تائێستا هیچ كرده‌یه‌كی وایاننهنواندوه كه بۆنی جیاوازی پێناسی لێوه‌بێت.
ئێستا با بێینهوهسهر ئه‌وه‌ی بۆچی جیۆپۆلیتیكی ناوخۆیی ئێرانمان ناونا "شكێنۆك". هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه جیۆئهتنیك وه‌نه‌بێ ته‌نها له ناوخۆی ئێران‌دا بێت، به‌ڵكو ئه‌م گروپه ئه‌تنییانه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران درێژكراوه‌ی خاك و ئه‌تنیكی خۆیان هه‌یه. بۆ نموونه سه‌یری به‌لوچستان بكه، له‌ودیو ئه‌م به‌لوچستانه‌وه به‌لوچستانی پاكستان هه‌یه كه ته‌نانه‌ت له‌ڕووی جوگرافیشه‌وه یه‌كێتییه‌كی سروشتی له‌نێوان هه‌ردوو به‌شه‌كه‌دا هه‌یه.
یاخود سه‌یری توركمان- سه‌حرا بكه، رێك له‌وبه‌ری چه‌می ئهترهك كۆماری توركمانستان دروسبووه یان وه‌ره‌وه بۆ لای فارسه سوننه‌كانی خۆرهه‌ڵاتـی ئێران راستوڕه‌وان وابه‌سته به تاجیكه (فارس) سوننه‌كانی ئه‌فغانستان و تاجیكستانن. له‌گه‌ڵ به‌لوچه سوننه‌كانیشدا په‌یوه‌ندی به‌هێزیان هه‌یه.
ئه‌مه ئازه‌ربایجانی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه، چونكه له‌وبه‌ری چه‌می ئاراسه‌وه كۆماری ئازه‌ربایجان پێكه‌وه‌نراوه كه ئاوڕ له كوردستانیش ده‌ده‌یته‌وه، ئه‌وه ده‌بینی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له توركیاش بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كورد رووله سه‌ركه‌وتنه و یه‌كێتیه‌كی جوگرافی ئه‌م سێبه‌شه پێكهوهدهبهستێتهوه.
خۆ ئه‌مه راسته‌وڕاست عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هوازیش ده‌گرێته‌وه كه له‌وبه‌ری خۆیانه‌وه چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی له كه‌نداو خۆیان به‌خاوه‌نیان ده‌زانن. ئۆزبه‌ك، مه‌غۆل، گورجیی و ئه‌رمه‌نه‌كانی ناو ئێرانیش له‌ودیو سنوورهكانهكاوه وڵاتی مادهریان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌مانه كه‌مینه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌مه بۆ گورجی و ئه‌رمه‌نه‌كان وایه، چونكه ئیدیعای خاكیان نییه و به‌زۆریش خۆیان به‌میوان ده‌زانن، به‌ڵام ئۆزبه‌ك و مه‌غۆله‌كانی ناو ئێران له‌ڕووی پێناسه‌وه له‌گه‌ڵ توركمان یاخود تورك و ئازهربایجانییهكانی ئێران ئاوێته‌بوون و ئیدیعای جیایی له‌وان ناكه‌ن.
لهمڕهوهوه ئه‌م ره‌وشه جیۆپۆلیتیكییه هه‌ر رۆژێك بێت ده‌ته‌قێته‌وه و پێناچێ ئه‌م یهكپارچهییهی كه ئیستا ده‌یبینین سهقامگیربێـت. ئه‌م سه‌قامگیرییه به واتای كۆتاییهاتن به خواستی پێناس و ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌خۆیی ئه‌و گروپه ئه‌تنییانه نییه. نه‌خوازه كه زۆربه‌یان خاوه‌ن سه‌رزه‌مینی تایبه‌ت به‌خۆیانن كه له جوگرافیای سیاسی ناوخۆیی ئێرانیشدا به‌ناوی خۆیانه‌وه ناونراوه وه‌كو ئوستانی (پارێزگا) كوردستان، ئوستانه‌كانی ئازه‌ربایجان، ئوستانی به‌لوچستان و توركمانسهحرا و.. تاد.
ئه‌وه‌شی تائێستا ئه‌م سه‌قامگیرییه له‌رزۆكه‌ی راگرتووه ته‌نها بوونی ده‌وڵه‌تی چڕناوهنده.. جگه‌له‌وه‌ش له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا له چه‌ندین شوێن و له چه‌ندین بڕگه‌ی كات- مێژوو، ئه‌م گروپانه چی به شێوه‌ی رابوونی شارستانییه‌وه بێت و چی به شێوه‌ی رابوونی چه‌كدارانه، خواستی پێناسیان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام له هه‌موویاندا سه‌ره‌نجام توانراوه به شێوه‌ی رێژه‌یی دسه‌ه‌ڵاتی ناوه‌ند بسه‌پێنرێته‌وه.
ویسته‌گه‌كانی جیۆئه‌تنیكی سه‌ده‌یه‌ك
له سه‌ده‌ی رابردوودا له سێ- چوار وێستگه‌ی مێژوییدا به‌تایبه‌ت ئه‌وكاتانه‌ی كه ناوه‌ند ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆك و لاوازبووبێت، ئه‌وه كه‌ناره‌كان كه 80% گروپه ئه‌تنییه نافارسه‌كان له‌خۆده‌گرێ، به‌هێزبوون، رابوون و ته‌نگژه‌یان دروسكردووه. ئه‌مه ئه‌و فۆرموڵه‌ی له مێژووی ئێران‌دا پێكهێناوه كه جارجاره‌ش ده‌كرێ به زاكۆن و رێسای مێژوی ئێرانیشی بزانین. واته رێسای به‌هێزبوونی ناوه‌ند= لاوازبوونی كه‌ناره‌كان یاخود لاوازبوونی ناوه‌ند= به‌هێزبوونی كه‌ناره‌كان.
وێستگه‌ی یه‌كه‌م: له ساڵی 1906دا شۆڕشی مه‌شروته له ئێران سه‌ریگرت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا بۆشایی ده‌سه‌ڵاتـی ناوه‌ند له كه‌ناره‌كان بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵێك نائارامی. كاتێك ئینگلته‌ره و روسیا وه‌ك دو هێزی جیۆپۆلیتیكی باڵاده‌ست به‌سه‌ر پانتایی ئێران له 1907 له‌به‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته له ئه‌ڵمانیا بڕیاریاندا كه ئه‌م وڵاته له‌نێوان دوو ناوچه‌ی نفوزی باكوور بۆ روسیا و باشوور بۆ ئینگلته‌ره‌دا دابه‌شبكه‌ن، ئه‌وه وه‌رچه‌رخانێكی نوێ ئێرانی گرته‌وه، چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه ته‌نها له‌ناو فارس‌دا نه‌بو كه ناسیۆنالیزم گه‌شه‌یكرد، به‌ڵكو گروپه ئهتنییهكانیتریش رووبه‌ڕووی دۆخێكی وابوونهوه.
له‌ژێر كاریگه‌ری شۆرشی مه‌شروته‌ی دوه‌می ئۆسمانی و كوده‌تای ژۆن- توركه‌كان واته فیرقه‌ی ئیتحادوته‌ره‌قی، ئه‌وه ناسیۆنالیزمی ئازه‌بایجانیش سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد كه عه‌ره‌به‌كانیش خواستی بهدهسهڵاتبوونی خۆیان پێشخست. پاشان كورده‌كانیش له‌ژێر كاریگه‌ری ره‌وشی كورده‌كانی ئۆسمانی دواكاری پێناس و مافیان خسته‌ڕوو. ئه‌مه سه‌ره‌تا له گه‌یلان و ئازه‌ربایجان چهكهرهیكرد. پاشان شوێنه‌كانیتری ئێرانیشی گرته‌وه.
له سه‌روبه‌ری جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا له‌ناو ئێرانیش ره‌وشی جیۆپۆلیتیكی گۆڕانی به‌سه‌رداهات. له ئازه‌ربایجان پاشماوه‌ی مهشروتهخوازهكان به رێبه‌رێتی محه‌مه‌د خیابانی حكومه‌تی "ئازادستان"یان پێكه‌وه‌نا كه سنووره‌كانی تێكڕای ئازه‌ربایجانی ده‌گرته‌وه.
له كوردستانیش سمكۆ راپه‌ڕینێكی چه‌كدارانه‌ی به‌ڕێوه‌برد و به‌شێك له خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كرده‌وه خسته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه. هه‌روه‌ها له گه‌یلانیش پاشماوه‌كانی شۆرشێ مه‌شروته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بۆلشهڤییه تازه سه‌ركه‌وتوه‌كانی روسیا "كۆماری گه‌یلان"یان پێكه‌وه‌نا، له خۆراسانیش حوكمێكی ئاوا سه‌ریهه‌ڵدا، له خوزستان شیخ خه‌زعه‌ل ئیماره‌تێكی عه‌ره‌بی راگه‌یاند كه ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرێك له خاكی باشووری خۆرئاوای ئێران‌دا ده‌ڕۆیشت. ئه‌مه پاش رووخانی "مهمالكی مه‌حروسه‌ی قاجار" كه له ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی ئێران‌دا جۆرێك له ئۆتۆنۆمی(5)بوونی هه‌بوه، به سه‌رده‌مێكی تازه له مێژووی گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنییه‌كانی ئێران ده‌زانرێت.
وێستگه‌ی دوه‌م: له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی جه‌نگی دوه‌می جیهانید (1940) پادشاهی په‌هله‌وی به شێوه‌ی پاڵهكی لایه‌نی ئه‌ڵمانیای گرت. له‌به‌رئه‌وه‌ی پێگه‌ی جیۆپۆلیتیكی ئێران بۆ هێزه یه‌كگرتوه‌كانی جه‌نگ گرنگ بوو، بۆیه بۆ دووه‌مجار یه‌كێتی سۆڤیه‌تی و بریتانیا بڕیاری دابه‌شكردنه‌وه‌ی ئێرانیان به‌سه‌ر دوو ناوچه‌ی نفوزی سۆڤیه‌ت و ئینگلته‌ره‌دا. ئه‌مه هه‌ندێك كاریگه‌ری جێهیشت. یه‌كیان ئه‌وه بوو كه هه‌ندێك ناوچه به‌ڕاستی تووشی بۆشایی هێز هاتن. هه‌ندێك ناوچه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری بوونی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سوور داواكاری پێناسیان خسته‌ڕوو.
بۆ نموونه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رته‌شی سووردا ئازهربایجانییهكان كۆماری ئازهباریجانیان دامه‌زراند، هه‌روه‌ها له ناوچه بۆشه‌كانی هێز له موكریانی كوردستان كۆماری كوردستان پێكهوهنرا. چی فیرقه‌ی دیموكراتی ئازه‌ربایجان و چی حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌روبووی ئه‌و رۆژگاره‌ن كه میراتی جۆرێك له دسه‌ڵاتی ناوچه‌ییان به‌جێهێشتوه.
ویستگه‌ی سێیه‌م: له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، جارێكی‌تر رێسای لاوازبوونی ناوه‌ند= به‌هێزبوونی كه‌نار خۆی سه‌پانده‌وه. ئه‌مجاره‌یان له‌یه‌ككاتدا له ئازه‌بایجان، كوردستان، به‌لوچستان، عه‌ره‌بستان و توركمانسهحرا و.. تاد، گروپه سیاسییه‌كانی سه‌ربه گروپه ئه‌تنییه‌كانی ناو ئێران رابوونه‌وه.
له كوردستان شه‌ڕ دهسیپیكرد. له ئازه‌بایجان حكومه‌ت كۆتایی به بوونی حیزبی خه‌ڵكی موسڵمان هێنا كه خواستی ئه‌تنی پێشده‌خست، هه‌روه‌ها له عه‌ره‌بستانیش كۆمه‌ڵێك نائارامی سه‌ریانهه‌ڵدا كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئێراق چاوی تێببرێت و په‌لاماری وڵاته‌كه بدات. جگه‌له‌وه‌ش له به‌لوچستانیش رابوونێكی چه‌كدارانه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌سیپێكرد كه تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه. له توركمانسهحرا رابوونه چه‌كدارییه‌كه كورتخایه‌ن بوو، به‌ڵام خواستی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزبوو.. سههرنجام جارێكی‌تر رێسای به‌هێزبوونی ناوه‌ند= لاوازبوونی كه‌نار ئه‌م ره‌وشه‌ی گۆڕی.
وێستگه‌ی چواره‌م: له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نه‌زمی نوێی جیهانی و سیسته‌می تاكجه‌مسه‌ری پلیكانی هێزه‌كان و پاشانیش ده‌ركه‌وتنی جیهانگیری، جارێكی‌تر هه‌رێمه كه‌نارییه ئه‌تنییه نافارسییه‌كانی ناو ئێران ده‌كوڵێن. پێده‌چێ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا رێسایه‌كی نوێ به‌سه‌ر جیۆپۆلیتیكی ئێران‌دا زاڵببێت. چونكه ئێستا له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی ناوه‌نددا كه‌ناره‌كان له‌په‌ستا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
له به‌لوچستان بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانه بوونی هه‌یه كه كێشه‌ی ئاسایشیی زۆری بۆ ناوه‌ند دروسكردوه. له كوردستان یه‌ك-دوجار رابوونی جه‌ماوری هاته‌كایه‌وه كه له‌گه‌ڵ جموجۆڵێكی چه‌كدارانه‌دا تێكهه‌ڵكێشه. هه‌وره‌ها له عه‌ره‌بستان بزاڤێكی ئارام هه‌یه. له ئازه‌ربایجان راپه‌ڕینێكی مه‌ده‌نی هاته‌كایه‌وه كه به لوته‌كه‌ی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانرێت.
جگه‌له‌وه له توركمانسهحرا و شوێنه‌كانیتری وه‌ك لوڕستانیش نیشانه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌بوون یاخود گرسانی ئه‌تنی ده‌بینرێت. ئه‌م ره‌وشه نوێیه به‌روبووی قۆناغی جیهانگیرییه.
جیهانگیری و جیۆئه‌تنیكی ئیران
جیهانگیری كۆمه‌ڵكێك فاكته‌ری نوێی دستهبهركردووه كه كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی مۆدێلی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه كه‌مده‌كاته‌وه. خۆی ئه‌م سیسته‌مه نوێیه به‌گۆڕان و ته‌نانه‌ت به وه‌رگۆڕانێكی جیۆپۆلیتیكی ده‌زانرێـت. ئه‌م وه‌رچه‌رخانه جیۆپۆلیتیكییه له‌پاڵ فاكته‌ره‌كانی سیاسه‌تی باڵا یاخود(HIGHPOLITICS) كه بواره‌كانی سیاسه‌ت- ئاسایش ده‌گرێته‌وه، فاكته‌ره‌كانی (LOWPOLITICS)یش كاریگه‌ریی شێرگیریان له‌سه‌ر سیسته‌می جیهانی سیاسه‌ت هه‌یه. ئه‌م فاكته‌ره كه بواره‌كانی ئابووری- كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته‌وه، ئێستا له مۆدێلی جیهانیدا كاریگه‌ری خۆی نیشانداوه.
له‌گه‌ڵ كاریگه‌ربوونی سیاسه‌تی نزم، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا كاریگه‌ری فۆرمی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كزبووه و رۆڵی ئه‌م مۆدێله‌ی له یه‌كه‌ی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی یاخود به دهربڕینێكیتر سیاسه‌تی جیهانی، ده‌چێته ژێرپرسیاره‌وه. هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه له دوو ئاستی ناوخۆیی و ناونه‌ته‌وه‌ییدا گهمهكهری نوێ خه‌ریكن به‌شێك له سهلاحییهتهكانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆخۆیان قۆرغدهكهن.
له ئاستی ناوخۆییدا چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی نوێ خه‌ریكی ئه‌وه‌ن كه به‌شێك له ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش جێبه‌جێبكه‌ن. بۆ نموونه به‌ده‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی تایبهتهكردن یان وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێن "خه‌سخه‌سه" ئه‌وه حكومه‌ت خه‌ریكه له رێگه‌ی پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت و پێفرۆشتنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له بواره‌كانی شاره‌وانییه‌كان، ته‌ندروستی، راگه‌یاندن و گه‌یاندن و گواستنه‌وه و.. تاد، به شێوه‌یه‌ك ده‌ستی كۆمپانیا فره‌نه‌ته‌وه‌كان له ناوخۆی وڵات‌دا ده‌كاته‌وه.
به‌مجۆره ئه‌م كۆمپانیا ناوخۆییانه به به‌شێك له كۆمپانیا فره‌نه‌ته‌وه‌كان ده‌بن و پێیانه‌وه دهپهیوهستن. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كه‌مده‌كاته‌وه و یان شه‌ریكی نوێی بۆ ده‌دۆزێته‌وه یاخود به‌ڕه‌ی له‌ژێر پێڕادهكێشن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رفره‌بوونی "بواری سێیه‌م" كه په‌یوه‌ندی به به‌هێزبوونی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌یه، دیسان ده‌وڵه‌ت ركه‌به‌ر و چاودێری ناوخۆیی بۆ په‌یدابووه. ئه‌مانه كه هه‌ر له ئۆپۆزیسیۆنی سیاسییه‌وه هه‌تاوه‌كو راگه‌یاندن و داموهزگاكانی چاوێری مافه‌كانی مرۆڤ و بزووتنه‌وه‌ی ژنان، كرێكاران و خوێندكاران و.. تاد، ده‌گرنه‌وه، ئێستا بوونه‌ته مڵۆزمی شێرگیری ده‌وڵه‌ت و خه‌ریكن تووشی سه‌رئێشه‌ی جیدی ده‌كه‌ن.
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتنی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه حكومییه‌كان له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه ناحكومییه‌كان كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر رۆڵی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی كردووه. بۆ نموونه رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه حكومییه‌كانی وه‌ك رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بانكی جیهانی و سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و.. تاد، خه‌ریكن به شێوه‌ی جۆربه‌جۆر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دهستهمۆدهكهن، هه‌روه‌ها رێكخراوه ناحكومییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌كو رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور، پزیشكانی بێ‌سنوور، خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و.. تاد، به گه‌لێك شێوه ده‌سكاری ناوخۆیی ئه‌و بازنه‌یه ده‌كه‌ن كه پێَشان به‌ناوی "سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی"و پاراستنی سه‌روه‌ری و "سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" وه‌ك یه‌كه‌ی سه‌ه‌ركی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌س بۆی نه‌بووه له‌سه‌ر سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كانی فزهبكات.
ئێستاكه ره‌وشی جیۆپۆلیتیكی جیهان گۆڕاوه. چی له 1991و چی له 2001و 2003 ئه‌وه‌ی له ئێراق و ئه‌فغانستان و.. تاد، روویداوه به قۆناغی پاش- سه‌روه‌ری ناوزهدهكرین. به‌تایبه‌ت له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌و تسۆنامییهی كه وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتووه‌ته‌وه، ئیتر زه‌نگی ماڵئاوایی مۆدێلی كلاسیكی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه لێدراوه. واته مۆدێلی نوێی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به فۆرم و پێناسه و كاركردی نوێوه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
له‌م دۆخه‌دا كه جیهان و به‌تایبه‌ت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌رگۆڕانی جیۆپۆلیتیكی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، ئه‌وه ركابه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی رووبه‌ڕووی ئێرانیش ده‌بنه‌وه. له كۆمپانیا فرهنهتهوهكانهوه بیگره هه‌تاوه‌كو رێكخراوه حكومی و ناحكومییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ ناتۆ و دهسوردانی ده‌ره‌كی و پێكه‌وه‌نانی" ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌فڕین"، پێده‌چێ گرفتی سیسته‌می سیاسی له ئێران به لای وێستگه‌یه‌كی مێژوویی نوێ‌دا وهربسووڕێت.
له دۆخی نوێ‌دا چی به رابوونی شارستانییانه‌ی ناوخۆیی بێت، چی به شێوه‌ی دروسكردنی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌فڕین بێت، ئه‌وه‌ی له لیبیا به‌كرده‌وه پیاده‌ده‌كرێت، ئه‌وه راسته‌خۆ باری جیۆپۆلیتیكی ناوخۆیی ئێران یان ئه‌و بازنه‌یه‌ی كه جیۆئه‌تنیكی پێده‌ڵێن، رووبه‌ڕووی قۆناغێكی نوێی ورهچهرخان ده‌بیته‌وه.
له‌م وێستگه تازه‌یه‌دا پێده‌چێ كۆتایی به ئه‌فسانه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌هێز بێت. چی وڵات به شێوه‌ی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی فیدراڵ(6)به‌رێوه‌بچێ و چی پارچه‌بوون به‌خۆیه‌وه‌ببینێت، ئه‌وه جاریكیتر ره‌وشی نه‌ریتی باو نامێنێت. یه‌كێك له ركابه‌ره‌كانی مۆدێلی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی باو، بزاڤی سیاسی یه‌كه قه‌ومییه بێدهوڵهتهكانه. ئه‌م بزاڤانه له‌ناو ئێران خه‌ریكه رۆڵیان زیادهدهكات. له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی هه‌رجۆره قه‌یرانێكی ده‌ره‌كی یان ناوخۆیی، ئه‌م یه‌كانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به ته‌عبیری ئه‌نگلۆساكسۆنی و كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به ته‌عبیری فرانكۆفۆنی به موخاته‌ب وه‌رده‌گیرێن. واته له گۆڕینی ره‌وشی باودا پرسیان پێده‌كرێ و رۆڵیان پێده‌سپێردرێت.
ئه‌نجام
له دۆخیكی وادا جیۆپۆلیتیكی ناوخۆیی ئێران یاخود جیۆئهتنیك وه‌رگۆڕان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. ده‌ركه‌وتن، به‌هێزبوون و رۆڵبینینی یه‌كه‌ی قه‌ومی بێده‌وڵه‌ت راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به گۆڕانی جیۆپۆلیتیكی جیهانییه‌وه هه‌یه. جیهانگیری پێده‌چێ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مۆدێلانه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كه له‌به‌رامبه‌ر برهوسهندنیدا گرفتدهنێنهوه، رۆڵی زیاتر به بزاڤی یه‌كه قه‌ومییه بێدهوڵهتهكان بدات.
ئه‌مه له ئێران ره‌وشێكی واقیعی هه‌یه. له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی هه‌رجۆره قه‌یرانێك ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی، ئه‌وه جیۆئه‌تنیكی یه‌كه قه‌ومییه بێدهوڵهتهكان گۆڕانی سیاسی جیدی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێـت. جا ئه‌گه‌ر هاتو بۆ نموونه شێوازی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌فڕین له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته تاقیبكرێته‌وه، ئه‌وه پێدچێ سه‌ره‌تاكانی هه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌تی كلاسیكی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران ده‌سپێبكات.
به پوختی پێده‌چێ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی كلاسیك، هێزه گلۆبالهكان و هێزه محهلییهكانی وه‌كو بزاڤه‌كانی یه‌كه‌ی قه‌ومی بێده‌وڵه‌ت یه‌كبگرن. نموونه‌ی ئه‌مه‌مان له باڵكان، له ئێراق و سودان بینیوه. پێدچێ له خولی نوێی گۆڕانكارییه‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌مه به‌چڕی تاقیبكرێته‌وه.
په‌راوێز:
1. Structur
2. Geoetnic
3. High Santral
4. Microetnic
5. Autonomi
6. Federal
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌ڵكم لێوه‌رگرتون:
1. دكتر مجتبی مقسودی، تحولات قومی در ایران، موسسه مگالعات ملی، تهران 1380.
2. جواد اگاعت، ژئوپلیتیك و سیاست خارجی ایران، نشر سفیر، تهران 1376.
3. محمد احمد عقله المومنی، استراتیجیات سیاسه القوه، دارالكتاب الپقافی، اردن- اربد2008.
4. الكسندر، دوغین، اسس الجیوبولیتیكا، تعریب الدكتر عماد حاتم، دارالكتاب الجدید المتحده، بیروت 2004.
5. دكتۆر عیزه‌توڵا عیزه‌تی، جیۆپۆله‌تیك، وهرگیِڕانی كه‌مال ره‌شید شه‌ریف، سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی كوردستان، سلێمانی 2004.
6. Ahmet Davutoglu, Stratejik Derinlik, Kure Yayinlari, 38.baski, Ankara 2009
7. Stratejik Aanaliz dergisi, Arif Keskin, Iranin nukleer cabalari, sayi.59, cilt. 5. maret 2005