www.govarikoch.com
هۆشیاریی و ئاگایی
نووسەر: ئیلیان ماگرا
وەرگێڕانی: سایە بەهادین
قوتابخانەكان لە بەریتانیا بابەتێكی نوێ‌ پێشكەش دەكەن كە بریتیە لە: هۆشیاری و بە ئاگایی ڕاهێنانەكان لە بارەی هۆشایاریەوە لە ئێستادا لە زۆربەی قوتابخانەكانی جیهاندا ئەنجام دەدرێت، لە ناویاندا ئەوەی كە لە نیویۆرك ئەنجام دەدرێت. قەتابخانەكان لە بەریتانیادا بەشداریان كرد لە لێكۆڵینەوەیەكدا بۆ دەست نیشان كردنی ئەو تەكنیكانەی كە باشترینە.
لەندەن – قەتاباین لە بەریتانیادا وانەی بیركاری و زانست و مێژوو دەخوێنن بەڵام بە سەدان قوتابخانە لە ئێستادا هەوڵی ئامادەكردنی پەیڕەوێكی خوێندنی درێژكراوەن بە وانەیەكی نوێ‌ وەك: هۆشیاری و بەئاگایی.
لە زیاد لە 370 قوتابخانەدا لە وڵاتی بەریتانیا، قوتابیان دەست دەكەن بە خوێندنی وانەی هۆشیاری و بەئاگایی وەك بە شێكە لە خوێندنەكەیان بۆ پەرەدان بە لایەنی تەندروستی ئەقڵیان، حكومەتی بەریتانیان لە دووشەممەی ڕابردوودا ئەوەی ڕاگەیاند.
ئەوان كاردەكەن لە گەڵ شارەزایانی دەروونی و ئەقڵی بۆ فێربوونی شێوازەكانی ئارام كردنەوە، هەناسەدان، وە شێوازی تر بۆ ئەوەی یارمەتیان بدان لە ڕێكخستنی لایەنی دەروونی و سۆزداریان، وە حكومەت لە لێدوانێكی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بەرنامەكەی ئاشكرا كرد. ئامانج لەم بەرنامەیە لێكۆڵینەوەیە لەو شێوازانەی كە باشتر كار لەسەر گەنجان دەكات لە جیهاندا بۆ دروست كردنی گۆڕانكاری خێرا، حكومەت ئاشكرای كرد لە لێكۆڵینەوەكە كە تا 2021 بەردەوام دەبێت، یەكێكە
لە گەورەترین جۆرەكانی لێكۆڵینەوە لە جیهاندا. دامیان هیندس وەزیری پەروەردەی بەرتانیا وتی (وەك كۆمەڵگا ئێمە لە ئێستادا زۆر زیاتر كرانەوەمان بە خۆمانەوە بینیوە لە بارەی تەندروستی ئەقڵیەوەی وەك لە پێشووتر، جیهانی مۆدێرن گوشارێكی زیاتری خستووەتە سەر منداڵەكانمان).
سەرچاوە: نیو یۆرك تایمز
Wednesday, February 20, 2019
 Print