بڕیارێكی نا به‌رپرسانه، زیانێكی فره‌ مه‌ترسیدار
د. زاهیر سوران پسپۆڕی
نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی .


په‌روه‌رده‌، وشه‌یه‌كی دێرینەو لەسەدەی پێنجەمی پێش زاین گریکییەکان دایانھێنا بەناوی (پێداگۆک) لەبنەڕەتدا ساده‌یه، وه‌لێ لەماناو جەوھەردا فراوانە. به‌ڵام پرۆسێسێكی درێژی پڕ‌مانا ودرێژخایه‌نه‌ بۆ دروستكردنی مرۆڤه‌كان، هاوكات هۆكارێكی گرنگ وسه‌ره‌كییه‌ له‌ پێگه‌یاندن و پێشكه‌وتنی گشت نه‌ته‌وه‌یه‌ك وبنیاتنانی بنه‌ماكانی حوكمڕانی له‌ رێگای نه‌وه‌كانییه‌وه‌...
کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب


چییە وا دەکات کێشە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لە کوردستان، بەلای کەمی هێندەی لە سۆشیال میدیادا سەر دەکات، هەمووانی گرتبێتەوە؟ کاردانەوەکانی ڕاپۆرتێکی میدیایی یان هەواڵێک، نووسینێک یان ڕایەکی سیاسی و ئایدیۆلۆجی لە سۆشیال میدیادا، بە تایبەتی لە کاتی قەیراندا، بۆچوون و ڕوانگەی تەواو دژبەیەک دێننە گۆڕێ بە جۆرێک کە نیشانەکانی لێکترازانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئەخلاقیش زەق دەبنەوە و دەبنە مەترسی بۆ هەر هیوایەکی چاکسازیی کۆمەڵایەتی و سیاسی. بەڵام، گەر کەمێ ورد ببینەوە، دەبینین کە لە چەلەحانێ سیاسی و ئایدیۆلۆجییەکاندا بەرەکان لە ڕووکەشدا زۆر دژن بەڵام لەسەر هەمان بنەما ڕا و بۆچوونەکانیان پێشکەش دەکەن. چۆن لەم لێکچوونە بگەین و چ مانایەکی لێ هەڵێنجێنین؟
پەیوەندی نێوان خۆپیشاندان و گەنجان: ئاگادارکردنەوەیەک بۆ دەستەڵات
ڕێبوار ڕەوف ساڵەح


گەنجان کەمتر گوێ دەگرن یاخود هەر گوێ ناگرن کاتێک کە زوڵم دەبینن و ژیانیان دەکەوێتە ناخۆشیەوە و توشی هەژاری و نائومێدی دەبن و درک بە نادادپەروەری و نایەکسانی دەکەن، و ئەم هەستەش وایان لێدەکات کە پێیان وابێت دیموکراسی ڕێڕەوی خۆی نەگرتووە. دواتر وایان لێدەکات کە وا هەستبکەن لە ڕێگەی خۆپیشاندان و توندوتیژییەوە دەبێت مافەکانی خۆیان بەدەستبێنن و ببنە هۆی ئەنجاندانی ڕیفۆرمی ئابوری و سیاسی.
گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
مەریوان وریا قانع


ئەوەی پەیوەندیی نێوان تاکەکەسەکان و ھێزە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکدەخات بوون و ئامادەگیی یاسایاکانە، نەک لۆژیکی ھێز و دەسەڵات، کە لۆژیکێکە دەشێت بگۆڕێت و لەگەڵ گۆڕانیشیدا کێشە و مەترسیی گەورە و ھەمەلایەن بەرپابکات. ھاتنی یاسا، وەک رۆسۆ دەڵێت، وادەکات مرۆڤ ”ئازادییە سروشتییەکانی بدۆڕێنێت“، بەڵام لە شوێنی ئەواندا ”ئازادییە مەدەنییەکان“ بباتەوە. ئەمەش ئەو فۆرمەیە لە حوکمڕانیی کە حوکڕانی باش لە خراپ و شیاو لە نەشیاو جیادەکاتەوە.
مەم و زین:
بەردی بنچینەی ناسنامەی کوردە،
وەک خەیاڵێکی نادیار نەتەوە و دەوڵەت نمایش دەکا
عەلی ئەلشامی
وەرگێڕانی:فەریاد فازیل


ئەو ھۆکارانەی، وایان لە زووربەی زۆری کورد کردوووە، کە پەیوەندییەکی بێپایانیان لەگەڵ داستانی مەم و زین دا ھەبێ، دوو بابەتی لەیەک جودان: یەکەمیان: سەرگوزەشتەی داستانەکەیە. دوووەمیشیان ھەر داستانەکە خۆی، کە پارچەیەکی ئەدەبی گرنگی نەتەوەی کوردە و بەکوردی نووسراوە.
ھەموو کولتورێک کۆمەڵە چیرۆکێکی میللی ھەبوووە، کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بەتایبەتیش بە شێوەیەکی زارەکی گێڕڕاوەتەوە و دەماودەم گوێزراونەتەوە. بەڵام چونکە نووسین تا دەبوو بەری بەربڵاوتر دەبوو، ھەندێ لەو چیرۆکە میللییانە لە شێوەی کتێبدا نووسراونەتەوە و تۆمار کراون...
ئالنگاریكردنی (چالێنجی) قەرزەكانی حكومەت
د. نیاز نەجمەدین


سەرەتاییترین ئامۆژگاریی ئابوریناسان بۆ رای گشتیی ئەوەیە دەمودەست و بەسادەیی تەسلیمی ئەو داتا و زانیارییانە نەبن كە لەلایەن بڕیاربەدەستانەوە بەرگوێیان دەكەوێت. لە ناوچەیەكی وەك هەرێمی كوردستان و عێراقدا داتا و زانیارییەكان، لەناویشیاندا قەرزەكانی حكومەت، زۆر زیاتر لە دەوڵەتێكی دامەزراو جێی گومان و پرسیارن.
كورد ...
گرنگترین پێكهاتەی گەشەی سەرمایەداری توركییە
دیدار لەگەڵ د. سەردار عەزیز
ئا: هەرێم عوسمان
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
پارادایم دەتوانێ ئێمە لە شێواوی فیكری و زانستی رزگار بكات؟
دیدار لەگەڵ د. ئەحمەد محەممەد پوور(*)
چاوپێكەوتن: هەرێم عوسمان
دیمانە لەگەڵ دوکتۆر بەختیار سەجادی
سازدانی: دوکتور مەسعوود بینەندە
کتێبخانەی کوردی
گه‌لگامیش بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی
سایتی هاوڵاتی
سايتى الاوان بؤ تويَزينةوةى زانستى
سایتی کەوانە
گۆڤاری - هه‌ژان- لێره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌
سایتی دەنگەکان
رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ لێره‌وه‌ سه‌یر بكه‌
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010