شێخ ره‌زا كوڕی شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی شێخ ئه‌حمه‌دی تاڵه‌بانی كوڕی مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگنه‌یه، له ساڵی 1837 له گوندی قرخ له نزیك شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌دایكبووه.
شێخ ره‌زا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورده كه تاڵه‌بانییه، بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئێلی زه‌نگنه‌ی كورد كه شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی باوكی شیخ ره‌زا له نه‌وه‌ی مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگنه‌یه. به به‌ڵگه‌ی ئه‌و شیعره‌ی شێخ ره‌زاش كه خۆی له نه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بنه‌چه‌ی تاڵه‌بانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگه‌نه، گوایه شێخ ئه‌حمه‌دی هیندی لاهوور كه له هیندستانه‌وه هاتووه به شه‌ش مانگ گه‌یشتووه‌ته كوردستان، بۆئه‌وه‌ی ببێ به شاهیدی مه‌قسوود بۆ مه‌لا مه‌حمود، سه‌رئه‌نجام مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگنه ده‌بێت به موریدی شێخ ئه‌حمه‌دی لاهوور و دواترد به‌جێنشینی. مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگنه له خۆشه‌ویستی شێخ ئه‌حمه‌دی لاهووردا كوڕه‌كه‌ی خۆی ناوده‌نێ شێخ ئه‌حمه‌د، شێخ ره‌زا به‌مشێوه‌یه باسی زنجیره‌ی بابوباپیری خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت:
خــوا وه‌ختێ كه حهزكـــا به‌نده‌یه‌كی خۆی بكـــا خۆشنوود
له رێگه‌ی دووره‌وه بۆی دێ به‌پێی خۆی شاهیدی مه‌قسوود
لـه هیندستانه‌وه شه‌ش مانگهڕێ تا خاكـــی كوردستان
خـوا شێخ ئه‌حمه‌دی هیندی رهوانكرد بۆ مه‌لا مه‌حموود
مه‌لا مه‌حموودی زه‌نگه‌نه، یه‌عنی قوتبی دائیره‌ی ئیرشاد
له ده‌وری مه‌رقه‌دی هه‌ر ده‌نگی یاهو دێت و یامهعبوود
له پاش ئه‌و، ئه‌رشه‌دی ئه‌ولادی شێخ ئه‌حمه‌د لهجێیدانیشت
به عه‌ینی وه‌ك سوله‌یمان جێنشینی حه‌زره‌تی داوود
بــــهڵێ بابی وه‌ها ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێت فهرزهندهی وابێنێ
ئیلاهی سه‌دهه‌زار ره‌حمه‌ت له قه‌بری والید و مه‌ولوود
به‌ڕه‌حمه‌ت چوون ئه‌وان، بابێنه سه‌رباسی ئه‌وڕه‌حمان
فیداتبـم نه‌تیجه‌ی دوودمانی ئــــــهحمهد ومهحموود
نه‌تیجه‌م مه‌قسه‌ده، تاڵی موقه‌ده‌م شه‌رتی تهحسیله
ئه‌وانه‌ی بۆیه ئیجادكرد خودا، تا ئه‌م ببێ مه‌وجوود
ئه‌مێستاش شێخ عه‌لی نهجلی كه پیری ساحێب ئیرشاده
ئه‌میش وه‌ك باوك و باپیری له زومره‌ی ئه‌ولیا مهعدوود
(ره‌زا)ش له‌و نهسلهیه بیبه‌خشه یاره‌ب، چونكه قه‌ت نابێ
گـــوڵی بێخار و بهحـــری بێبوخار و ئاگری بێدوود.
دره‌ختی تاڵه‌بانییه‌كان
دێی تاڵه‌بان تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر به ده‌ستی شێخانی تاڵهبانییهوهیه به‌تایبه‌ت به‌ره‌ی شێخ ره‌زا. (شێخ ئه‌حمه‌د تاڵه‌بانی) یازده كوڕ و چوار كچی هه‌بووه. دوای كۆچیدوایی (شێخ ئه‌حمه‌د) ( شێخ عه‌بدولره‌حمان)ی كوڕه گه‌وره‌ی بووه به‌جێنشینی كه شاعیریكی به‌ر و باڵا بووه و به زمانی توركی و فارسی له مه‌یدانی عیشق و خواپه‌ره‌ستیدا شیعرێكی زۆری هه‌یه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند كتێبێكی هه‌یه له‌وانه: (دیوانی شێخ عبدولڕه‌حمانی تاڵه‌بانی و شه‌رحی مه‌سنه‌وی و مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمی و بههجهتولئهسرار). شێخ عه‌بدولڕه‌حمان چوار كوڕی هه‌بووه (شێخ عه‌لی و شێخ قادر و شێخ ره‌زا و شێخ عه‌بدولواحید). له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا به‌ته‌نها شێخ ره‌زا شاعیر نه‌بووه به‌ڵكو چه‌ند شاعیرێكی ناسراویان تێداهه‌ڵكه‌وتووه له‌وانه: (شێخ قادری برای شێخ ره‌زا) كه نازناوی (فائز)ه، شێخ محه‌ممه‌دی كوڕی شێخ ره‌زا كه نازناوی (خالسی)یه. به هه‌ر چوار زوبانی كوردی و توركی و فارسی و عه‌ره‌بی شیعریان هه‌یه.
ئه‌و وه‌خته‌ی كه شێخ ره‌زا له‌دایكبوو شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی باوكی له‌نێوان گوندی قرخ و كه‌ركووك ده‌ژیا. شێخ ره‌زا سه‌ره‌تای خوێندنی له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا لای باوكی ده‌ستپێكردووه، پاشان هه‌ندێ كتێبی سه‌ره‌تایی لای مامیشی خوێندووه، شێخ ره‌زا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی حزجرهی مزگه‌وت روویكردوووهته كۆیه، له كۆیه لای مه‌لا محه‌ممه‌دی بڵاخ و مه‌لا ئه‌سعه‌دی جه‌لیزاده و حاجی عه‌بدوڵڵای سه‌عید حهلیمیزاده قۆناغی فه‌قێیه‌تی بردووه‌ته‌سه‌ر. هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا چووه‌ته سلێمانی دوای پێویستییه‌كانی به مهلاییبوون ئاره‌زووی بینینی ئه‌سته‌مبوڵ ده‌كه‌وێته خه‌یاڵیه‌وه.. ساڵی 1856 بریاریدا بچێته ئه‌سته‌مبوڵ، نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌و شاره‌دا مایه‌وه هه‌رچه‌نده زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ نییه له‌باره‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی شاعیره‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ، به‌ڵام بێگومان چاویكراوهتهوه و گه‌لێ شت فێربووه و زۆر كه‌سی ناسیوه له شاعیر و رۆشنبیرانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ كه‌ركوك له نێوان موسڵ و هه‌ولێردا هه‌واڵی مردنی باوكی ده‌بیستێت له ساڵی 1858، ئه‌وه‌ی پێویسته لێره‌دا روونبكرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه شێخ ره‌زا تا ئه‌وكاته شیعری داشۆرین (هه‌جوو)و كراوه‌ی (ئیرۆتیك) نه‌وتووه.
به هۆی مردنی شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی سه‌رۆكی بنه‌ماڵه و مورشیدی ته‌ریقه‌ت برا گه‌وره‌ی شێخ ره‌زا له‌جێی باوكی داده‌نیشێت، گونده‌كانی قرخ و تاڵه‌بان بۆ شێخ ره‌زا داده‌نرێت شێخ عه‌لی برای هه‌ندێ ئاقاری ده‌ستده‌كه‌وێت، شێخ ره‌زاش ئاره‌زووی ئه‌وه‌بوو ئه‌ویش وه‌كو شێخ عه‌لی برای به‌شێكی هه‌بێت له‌و ده‌سته‌ڵاته‌دا، به‌ڵام ئه‌مه‌ی بۆ نه‌چووه‌سه‌ر ئیتر ژیانی ته‌كیه‌ی قورس ده‌بێت.. بۆیه ناته‌بایی دهكهوتێته نێوان برایان شێخ عه‌لی و شێخ ره‌زاوه زیاتریش ده‌ستوپێوه‌ندی شێخ عه‌لی دهوریانههبووه له هه‌ڵگیرساندنی ئاگری ئه‌و ناخۆشییه‌دا له‌به‌رئه‌وه نه‌یارانی شێخ ره‌زا زۆربوون و له زمانی ده‌ترسان هه‌روه‌كو له هه‌ندێ شیعریدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. هۆكاری گرنگتریش بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ناخۆشی له‌نێوان هه‌ردوو برادا ئه‌وه‌یه كه له كاتی مردنی شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی باوكیاندا شێخ عه‌لی میراتی باوكیانی به یه‌كسانی له نێوان خۆی شێخ ره‌زادا دابهشنهكردبوو. هه‌رچۆنێ بێت شاعیر هۆی ناله‌باری ژیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ (قه‌ده‌ر و چاره‌نووس) یان كه‌می پیاوی باش و دڵسۆز له‌ناو كۆمه‌ڵدا وه‌كو خۆی ده‌ڵێت:
ساغ له دنیادا نه‌ماوه گـــه‌ر قسه‌ی ساغت ده‌وێ
بێ هه‌زارت پێ‌نیشان ده‌م گـه‌ر قورمساغت ده‌وێ
شێخ ره‌زا له دوای مردنی باوكی تووشی گیروگرفتی ژیان ده‌بێ و ئه‌و ناخۆشییه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی برایدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه شێخ ره‌زا له كه‌ركوك باربكات و رووبكاته كۆیه. دواتر شێخ ره‌زا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شێخ عه‌لی برا گه‌وره‌ی خۆی و دایشۆریوه، ئه‌گه‌رچی راسته‌وخۆ جنێوی پێنه‌داوه، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌و هێرشیبردووهتهسهر پیاوان و به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ماڵ و ته‌كیه‌كه‌ی كه ناوی حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح بووه، شێخ ره‌زا له چوارینهكهدا ده‌ڵێ:
شێــخ عه‌لــی خۆ تۆ منت ئاوارهكـرد و ده‌ربه‌ده‌ر
چـاكه ههجوێكت بكه‌م، ئه‌مما موفید و موخته‌سه‌ر
بـۆ حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح ئێمه‌ت هه‌موو ئاوارهكرد
ئه‌ی حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح دایكت به كێری نێره‌كه‌ر
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی جنێوی شێخ ره‌زایان به‌ركه‌وتووه دۆست و هاوڕێی شێخ عه‌لی برا گه‌وره‌ی شێخ ره‌زا و شێخ غه‌فووری مامی بوون. ئه‌گه‌رنا ئه‌و كه‌سانه هیچ جۆره ناخۆشییهكیان له‌گه‌ڵ شێخ ره‌زادا نه‌بووه.. بۆیه ده‌بینین كه شێخ ره‌زا له‌م شیعره‌دا له په‌نای حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاحه‌وه قسه به شێخ عه‌لی ده‌ڵێت، به‌ڵام به‌ناڕاسته‌وخۆ وه‌كو ئه‌و په‌نده كوردییه وایه كه ده‌ڵێ: (بووكێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو گوێتلێبێت).
ژیانی شێخ ره‌زا له كۆیه.
شێخ ره‌زا شاری كۆیه‌ی خۆشویستووه له سه‌رده‌می فه‌قێیه‌تیدا به‌شێكی ژیانی لای مامۆستا مه‌لا ئه‌سعه‌دی جه‌لیزاده بردووه‌ته‌سه‌ر، ئه‌وكاته‌ی كه شێخ ره‌زا رووده‌كاته كۆیه شێخ غه‌فووری مامی مورشیدی ته‌كیه‌ی كۆیه ده‌بێت و كیسه‌ی هه‌میشه پڕله زێر و دراو بووه. شێخ ره‌زا ده‌یه‌وێت به مه‌به‌ستی دووباره سه‌فه‌ركردن بۆ ئه‌سته‌مبوڵ پاره له مامی وه‌ربگرێت. له سه‌ره‌تادا مامی پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێده‌كات و هه‌موو ئاره‌زووه‌كانی به‌دیده‌هێنێ تاده‌گاته ئه‌وه‌ی كه به‌ڵێنی پێده‌دات كه كچێكی خۆی لێمارهبكات، به‌ڵام ئه‌م خۆشییه درێژه‌ناكێشێت و نێوانی شَخ ره‌زا له گه‌ڵ مامی تێكده‌چێت به شێوه‌یه‌ك ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه شێخ ره‌زا به‌هێزترین و كراوه‌ترین شیعری داشۆرین بنووسێ به‌سه‌ر غه‌فوری مامی و ره‌شیدی ئامۆزای. به‌وه‌شه‌وه وازینه‌هێناوه و له چوارینهیهكدا به ره‌شیدی ئامۆزای ده‌ڵێ:
ره‌شه رهششاشی كه‌ری ره‌ش به ره‌شت
تا ره‌شت ماوه ره‌ش و سوور به ره‌شت
چڵ و چێوی چه‌می رهشنهش به ره‌شت
به له‌شت، هه‌م به بهشت، هه‌م به ره‌شت
شێخ ره‌زا له‌م شیعره‌دا به سه‌رهاتی خۆی له‌گه‌ڵ مامه غه‌فووری ده‌گێڕێته‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه له كۆیه لایبووه له شیعره‌كه‌دا ده‌ڵێ:
له‌ورۆژه‌وه كه تۆرام و له كه‌ركوك سه‌فه‌رم كرد
مانه‌ندی عه‌قاریب له ئه‌قاریب حه‌زه‌رم كرد
گــــهردوون سنكیكردم و هێنامیــــیه كـــۆیه
میوانی لهكـن مامه غه‌فوری لهجهرم كرد
ویستم كه بڕۆم بۆ سه‌فه‌ری رۆم به سیاحه‌ت
نه‌یهێشت و دووسه‌د ئه‌هلی عه‌مامه‌ی له‌سه‌رم كرد
دانیشێ، نه‌چێ من كچی خۆم ماره دهكهملێی
ئه‌و تاڵیبی دونیایه ئه‌وا موعته‌به‌رم كرد
چورسا له‌به‌رم جوببه و فیسا له‌سه‌رم فێس
نه فێسی لهسهرنام و نه جوببه‌ی له‌به‌رم كرد
شه‌ش مانگێ به فسانه گلیدامهوه لای خۆی
نه‌مزانی ملم بشكێ تیاچووم، زه‌ره‌رم كرد
وه‌ڵڵاهی ده‌كه‌م ده‌رحه‌قی ئه‌و به‌ڵكو زیاتر
ئه‌و كاره كه ده‌رباره‌ی ره‌شیدی پسه‌رم كرد
كارم تهڕدهبێ ده‌موت ئه‌گه‌ر لوتفی ببێ مام
ئه‌ی لاییقی ریشی به خودا كاری ته‌ڕم كرد
بۆ موجته‌هیدان گه‌رچی موڕهخخهس نییه ته‌قلید
من موجتههیدم، هاتم و ته‌قلیدی كه‌رم كرد
ئه‌ی گووی خله به‌و لوتفه كه ئه‌و كردی له‌گه‌ڵ من
له‌م مه‌رحه‌مه‌ت و لوتفه ئه‌وا من گوزه‌رم كرد
سه‌د ده‌فعه گوتم وه‌ختێ كه دیم نهخوهتی قه‌لبی
یاڕه‌ب له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی بۆچی شه‌ڕم كرد
ههردهچمهوه لای گه‌رچی بڵێ هاته‌وه دیسان
ئه‌و خوێڕییه بێكاره كه من لێره ده‌رم كرد
هه‌رچه‌نده (ره‌زا) باعیسی بهدنامیــــیه عهودهت
له‌م سووكی و بهدنامیـــیه سه‌رفی نه‌زه‌رم كرد
وه‌كو له‌و شیعره‌دا هاتووه له‌و سه‌فه‌ره‌یدا شێخ ره‌زا شه‌ش مانگ له كۆیه ده‌مێنێته‌وه.. ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك، ماوه‌یه‌ك ژیان له‌كه‌ركوك به‌سه‌رده‌بات و دووباره ئاره‌زووی سه‌فه‌ركردن بۆ ئه‌سته‌مبوڵی دهكهوێتهوهسهر.
به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووبێت له ساڵی 1866 شێخ ره‌زا جارێكی‌تر رووده‌كاته‌وه ئه‌سته‌مبوڵ. ئه‌مجاره‌یان بۆ ماوه‌ی شه‌ش تا حه‌وت ساڵ دمێنێته‌وه. لهمماوهیهدا شێخ ره‌زا ناسیاوی له‌گه‌ڵ گه‌لێك له ئه‌دیب و رۆشنبیران و پیاوه سیاسییه‌كانی كورد و تورك ده‌ناسێت و له كاروباری سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه شارهزادهبێت و وه‌كو له م شیعره‌دا باس له رووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌وروپا ده‌كات و ده‌ڵێ:
به بزم عشق مگر جز حدیپ مهر و وفا
مرا بكار نیاید قران (ناپلیون)
مرا از ان چ كه فیروز گشت (بسمارك)
مرا ازان چ كه پامال گشت (ماكماهون)
واته: نه‌مانی ناپلێون و كه‌وتنی بسمارك به‌كه‌ڵكی من نایه، ئه‌وانه به من چی؟ من به‌زمی دڵداری و سۆز و وه‌فا دادی ده‌ردی من ده‌خوات.
هه‌ر له‌وماوه‌یه‌ی ژیاوه له ئه‌سته‌مبوڵ له‌گه‌ڵ چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دار و ناوداریتردا ئاشنایی په‌یداده‌كات له‌وانه (یوسف كامیل پاشا) كه سه‌رۆكوه‌زیرانی سه‌دری ئه‌عزه‌م بووه له سه‌رده‌می سوڵتان عبدولعهزیزدا، هه‌روه‌ها دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ (ئه‌حمه‌د پاشای بابان‌دا) هه‌بووه و ته‌نانه‌ت شیعرێكی به‌ناوبانگی هه‌یه له ستایشی ئه‌حمه‌د پادشادا، هه‌روه‌ها (ئه‌مین فه‌یزی) كه جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له دڵ و ده‌روونی شێخ ره‌زادا هه‌بووه ته‌نانه‌ت هیچ كه‌س ئه‌وه‌نده‌ی (ئه‌مین فه‌یزی) لای شێخ ره‌زا جێگه‌ی رێز و خۆشه‌ویستی نه‌بووه كه شێخ ره‌زا له باسی په‌یوه‌ندی خۆی (ئه‌مین فهیزیدا) ده‌ڵێت:
نسبـــت مــن بــه امین فیچی ازلــی است
همچو سنی بــعمر، نــهچو روافچ بعلی است
واته: په‌یوه‌ندی من و ئه‌مین فه‌یزی هه‌ر له رۆژی ئه‌زه‌له‌وه‌یه، وه‌كو هـــی سۆفییه‌كان له‌گه‌ڵ عومه‌ر، نه‌ك وه‌كو هی رافیزان له‌گه‌ڵ عه‌لی.
به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش (ئه‌مین فه‌یزی) له كتێبی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌دیبانی كوردا بایه‌خی زۆری به شیعری شێخ ره‌زا داوه، جگه‌له‌مانه شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی دۆستایه‌تی و ناسیاوی له‌گه‌ڵ چه‌ندین توێژی كۆمه‌ڵدا هه‌بووه به كه‌سی ناودار و شاعیر و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و خه‌ڵكی ناوبازاڕه‌وه. شێخ ره‌زا له ماوه‌ی ژیانی ئه‌سته‌مبوڵدا هه‌ندێك جێ گه‌ڕاوه به هۆی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه حهجیكردووه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا به رێگه‌ی میسردا گه‌ڕاوه‌ته‌وه. شێخ ره‌زا له ژیانی ئهستهمبوڵیدا دۆستایه‌تی له گه‌ڵ زۆر كه‌سدا هه‌بووه، به‌ڵام دواتر نێوانی تێكچووه و دایشۆریون. تاوه‌كو شێخ ساڵی 1874 به یه‌كجاری ئه‌سته‌مبوڵی جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك.
پێش ئه‌وه‌ی شێخ ره‌زا شاره‌زابێت به كاروباری ده‌وڵه‌تی عوسمانی، وه‌كو هه‌موو خهڵكێكیتر وایده‌زانی كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی پارێزه‌ری وڵاتی ئیسلامه دژی گاوران و داگیركه‌ران.. بۆیه ستایشی سوڵتانی عوسمانی زۆر كردووه، به‌ڵام دوایی هاتوچۆكردنی بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و شاره‌زابوون له كاروباری ده‌وڵه‌تی عوسمانی پاشان بۆیده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه له‌سه‌ر لاشه‌ی هه‌زاران میلله‌تی چه‌وساوه دامه‌زراوه و درێژه‌ی هه‌یه.. بۆیه ده‌ستده‌كات به ره‌خنه‌گرتن و پاشان هه‌جوو و نهعلهتیاندهكات، وه‌كو له شیعره‌دا ده‌ڵێت:
دوشمنه قارشی كدی، ملته قاسشی اصلان
لعنه الله علی حچـــــرت هژا السگــــان
واته: به‌رامبه‌ر دوژمن پشیله و به‌رامبه‌ر میلله‌ت شێره، له‌عنه‌تی خوا له حه‌زره‌تی سوڵتان بێت.. یان ده‌ڵێت:
كـــاشی یك روزم بـمابین همایون رهدهـند
تا (حمید خان) رابگویم: ای (حمیر المۆمنین)
بعپـــــــت بر خلاف بعپت پـــــیغمبر است
(انـــــت مــــا ارسلنا الا زحمه للعالمــین)
واته: خۆزگه تاكه رۆژێك رێمپێدهدهن، تا به سوڵتان حه‌مید بڵێم ئه‌ی گوێدرێژی موسوڵمانان، ناردنی تۆ به پێچه‌وانه‌ی ناردنی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه، تۆ بۆ ئازاری خه‌ڵك نه‌بێت بۆ هیچیتر نه‌نێردراویت.
ژیانی شێخ ره‌زا له كه‌ركووك.
شێخ ره‌زا رۆڵه‌ی كه‌ركووكه، ژیانی منداڵی و هه‌رزه‌كاریی له كه‌ركووك به‌سه‌ربردووه، هه‌ر له كه‌ركووكیش به‌هره‌ی هونه‌ری وه‌رگرتووه. كه‌ركووك گۆرستانی باوباپیرانیه‌تی و خۆیی و خێزانی زۆربه‌ی ته‌مه‌نیان له كه‌ركووك به‌سه‌ربردووه. به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدایه و نووسیویانه: دیوه‌خانی شێخ ره‌زا له ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له كه‌ركووك له ژوورێك و هه‌یوانێك پێكهاتبوو، شیعری شێخ ره‌زا به نووكی قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر دیواری ژووره‌كه هه‌ڵكه‌ندرابوو، به‌ڵام دوای سپیكردنه‌وه‌ی هه‌موو شیعره‌كانی له‌ناوچوون كه ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی كاره‌ساته. گیروگرفتی ژیان ته‌نگی به شێخ ره‌زا هه‌ڵچنیبوو له كه‌ركووكدا، دیاره خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه له كه‌ركووكدا ئازاریان پێگه‌یاندووه، له شیعرێكدا بۆ حاڵی په‌رێشانی خۆی ده‌لاوێنێته‌وه و شێخ ره‌زا ده‌ڵێ:
به‌م حاڵه ئه‌گه‌ر جارێكی‌تر بچمه‌وه كه‌ركووك
مه‌علوومه به مه‌ردی نه‌ڕواوه له سه‌رم تووك
بۆچ بچمه‌وه كه‌ركووكی قورمهساغ كه له‌گه‌ڵ من
ئه‌هلی هه‌موو ناسازه وه‌كی ئاوی حهمامووك
وه‌كو له شیعره‌كه‌دا هاتووه كه جارێكی‌تر شێخ ره‌زا رووناكاتهوه كه‌ركووك و له‌به‌رئه‌وه بریاریدا به یه‌كجاری كه‌ركووك به‌جێبهێڵت و رووبكاته به‌غدا.
شێخ ره‌زا شۆرشێكی ئه‌ده‌بی به‌رپاكرد كه مایه‌ی ئه‌و شۆڕشه جنێوبووه.. شاعیر توانیویه‌تی ئه‌م جنێوه له قاڵبی جوانكاری (ئیتێتیكی) دابڕێژێ. به‌وه‌ش بوو به شاعیرێك به‌رز و داهێنه‌ر. هه‌رچه‌نده به شاعیرێكی ههجووكهر ناسراوه و زۆرێك له‌وانه‌ی كه باسیانكردووه هه‌ربه‌وه ناسیویانه و هه‌جووه‌كانی ئه‌وه‌نده تووندوتیژبوون كه بووه به هۆی دڵگرانیی هه‌ندێ له بنه‌ماڵه و پیاوی ناسراو، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه له سووچی هونه‌رییه‌وه ته‌ماشابكرێت، چونكه شیعره جنێوه‌كانی شێخ ره‌زا ئه‌وه‌نده وێژهكهی به‌رز و باڵایه كاتێك كه وێژه‌ر خوێندییه‌وه ئاگای له جنێوه‌كانی نامێنێ، بۆنموونه ئه‌م شیعره جنێوێكی زۆر پیسه كه ده‌ڵێت:
به‌سه بۆ ده‌فعی ئه‌عدا چاوه‌كه‌م قه‌ڵغانه، سیمنیت
هــه‌زار مارتین به قوربانی تفه‌نگی لووله چهرمینت
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی دارشتنی ئه‌م شیعره بكه‌ین ئه‌وا به شێوه‌یه‌ك مهستتدهكا له مانا و مه‌به‌ستدا كه له‌وانه‌یه بیر له جنێوه‌كه نه‌كه‌یته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه ده‌توانین بڵێین كه شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی شاعیرێكی خاوه‌ن پله‌وپایه به‌رزه له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا. پیاوێكی بیركراوه بووه و له بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رده‌مه شاره‌زا بووه و ره‌خنه‌ی له هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان گرتووه و شاعیرێك بووه له دڵداریدا وه‌كو عاشقێك بووه و له ته‌سه‌وفدا وه‌كو ده‌روێشێك بووه، له وه‌سفدا وه‌كو وێنه‌گرێك بووه، له ستایشكردندا راستگۆ و به‌وه‌فا بووه و له داشۆرینیشدا بێباكانه شیعری جوان و ره‌نگینی به‌خشیوه به جیهانی ئه‌ده‌بی كوردی.
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته هه‌ره دیاره‌كانی شێخ ره‌زا ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه توندوتۆڵه بوو كه له‌گه‌ڵ ناوداران و پایه‌بڵندانی بێگانه و خۆمانه‌دا هه‌یبوو. هه‌ر له‌به‌رئه‌و شۆره‌ته‌ی كه له هه‌ردوو بواری ئه‌ده‌ب و كۆمه‌لایه‌تیدا هه‌یبووه، جیاواز له هه‌ندێ له شاعیرانیتری كورد بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشان و تێڕامانی گه‌لێك له نووسه‌ران و لێكۆڵه‌ره‌وان له‌وانه (ئه‌مین فه‌یزی و پیره‌مێرد و عه‌لائه‌دین سه‌جادی و ئه‌دمۆنز)و ژماره‌كانی (4 و 6 و 7 و 10 و 11 و 12 )ی ژماره‌ی ساڵی یه‌كه‌می (1925).
شێخ ره‌زا له ساڵی 1900 كه‌ركوك جێده‌هێڵێت و ده‌چێته به‌غدا و ده‌یكاته دوامه‌نزڵگای ژیانی خۆی. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به به‌غداد ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ندین خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌دا په‌یداده‌كات، له‌وانه(حه‌مدی به‌گی بابان و سه‌لیم به‌گی بابان و مفتی زه‌هاوی و.. هتد.. شێخ ره‌زا له پارچه شیعرێكدا به‌مشێوه‌یه ستایشی به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێ:
گه‌ر بڵێم به‌غدا له جه‌ننه‌ت خۆشتره هێشتا كه‌مه
چونكه سوكنای غه‌وس و كه‌رخی و ئیمامی ئه‌عزه‌مه
ئه‌ی براده‌ر شاری به‌غدا، بێحسادهت بێههمه
زۆر ئه‌مینبه له‌م حیسابه پێتبڵێم كورته و كه‌مه
له‌م وڵاته هیچ وڵاتێ هه‌روه‌كو به‌غدا نییه
حاكمی عه‌دل و عه‌داله‌ت زۆر ئه‌مین و بێغه‌مه
بێگومان شێخ ره‌زا له بنچینه‌دا ئه‌م پارچه شیعره‌ی بۆ ستایشی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی و شێخ مه‌عرووفی كه‌رخی و ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه نوسیوه، نه‌ك بۆ ستایشی به‌غدا، چونكه ئه‌وانه هه‌موویان له به‌غدا ژیاون و ئارامگه‌یان له‌وێیه، له‌به‌رئه‌وه به‌غدا به لای شێخ ره‌زاوه شارێكی پیرۆز بووه.
شێخ ره‌زا له پاش ژیانێكی پڕله هونه‌ر و داهێنان له دواساڵانی ژیانیدا تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه له هه‌ر دووپێی خستووه.. هه‌ندێ له نووسه‌ره‌كان ساڵی كۆچیدوایی شێخ ره‌زایان به ساڵی 1909 داوه له‌قه‌ڵه‌م، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له (كه‌مال مه‌زهه‌ر و ئه‌حمه‌د تاقانه و حه‌مه‌بۆر) به شه‌وی هه‌ینی 10ی موحه‌ره‌می ساڵی 1328ی كۆچییان داناوه. كه ده‌كاته رۆژی 21ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1910 زایینی كه له مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له به‌غدا نێژراوه و له‌سه‌ر كێلی قه‌بره‌كه‌ی ئه‌م شیعره فارسییه نووسراوه:
یــا رسول الله چ باشد چون سگ اصحاب كهف
داخلــی جــنت شــود در زمر او اصحاب تـو
او رود جنــــت مــن در جهنــم كــی رواست
او ســگ اصحاب كـهف من سگ اصحاب تـو
واته: یا ره‌سوله‌ڵڵا چی ده‌بێت منیش وه‌كو سه‌گی ئهسحابولكههف بچمه به‌هه‌شته‌وه، كه‌ی ئه‌وه ره‌وایه من بچمه جه‌هه‌نمه‌وه و ئه‌و سه‌گه‌ش بچێته به‌هه‌شته‌وه، ئه‌و سه‌گی ئهسحابولكههفه منیش سه‌گی ئه‌سحابی تۆ.
شێخ ره‌زا به چوار زمان شیعری وتووه: كوردی وتوركی و فارسی و عه‌ره‌بی له هه‌ر چوار زمانه‌كه‌دا پله‌ی شیعری گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی نموونه‌ی به‌رزی به‌رهه‌می شیعر وه‌كو له‌م شیعره‌دا به‌رچاوده‌كه‌وێ:
گــزر دوائر اقــلامی ارقـــهسنده دوات
مــدار اهـــل قلـــمدر مــدیر تحـــریـرات
نگفـــــتــمت كــــه حژركن تبغ ناگقه ام
فـــاعن ناتقــــتی افــــه مــــــن الافــــات
له‌به‌ر عه‌باكه جهبهم كردی ئه‌ی فه‌قیری خودا
ئه‌وه عهباكهته هینم به قنگی خۆت و عه‌بات
ئه‌م پارچه سێ دێره شیعره، واته شه‌ش نیوه دێره. نیوه دێره‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌هه‌می به زمانی توركین، نیوه‌ی دێری سێیه‌م فارسییه، نیوه‌ی دێری چواره‌م عه‌ره‌بییه، نیوه‌ی دێری پێنجه‌م و شه‌شه‌م كوردین.
جارێكیان ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن زانایه‌كی گه‌وره له شێخ ره‌زا ده‌پرسێ ده‌ڵێ: شاعیری زۆر به‌رز و ره‌وان له كوردا كێیه؟ هه‌روه‌ها له فارسی و عه‌ره‌بی و توركیدا كێن؟ شێخ ره‌زاش ده‌ڵێت: شاعیری وا له كوردا مسته‌فا به‌گی ساحێبقڕانه، له فارسی‌دا فیرده‌وسی و له عه‌ره‌بیدا موته‌نه‌بی و له توركیدا نامیق كه‌مال، له هه‌ر چوار زوبانهكهشدا كاكی خۆته. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه به هه‌ر چوار زمانه‌كه شیعره‌ی نموونه‌یی و باڵای نووسیوه.
***
سه‌رچاوه‌كان
1. د.مارف خه‌زنه‌دار، مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، به‌رگی چواره‌م، نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م،1851- 1914،2010
2. د.موكڕهم تاڵه‌بانی، شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی، ژیانی، په‌روه‌رده‌یی، بیروباوه‌ڕی و شیعری2010
3. دیوانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی، كۆكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی شێخ محمدی خاڵ، ئاماده‌كردنی بۆ چاپ ئومــێد ئاشنا، پێداچوونه‌وه‌ی د.كه‌مال فوئاد، 2003
4. شێخ ره‌زا، گۆڤاری رۆڤار، ژماره 53، ئازاری 2009
5. دیوانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی، چالاك تاڵه‌بانی، 1999
6. دیوانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی، عه‌لی تاڵه‌بانی، به‌غداد، 1946
7. سایـــتی www.pertwk.com