جۆره‌كانی هزری میدیایی م.كاروان محەمەد به‌شی راگه‌یاندن – زانكۆی سلیمانی
هه‌میشه میدیا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه‌له‌پشت ههرپهیامێكیهوه هزرێك بوونی هه‌یه وبه‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ گوزارشت له‌بابه‌ته‌كانی ده‌كات وئاراسهی وه‌رگرانی ده‌كات، ههرپهیامێكیش به‌پێی جۆری ئامڕازی میدیایی ڕه‌گه‌زێك ڕۆڵی ده‌بێت له‌خوڵقاندنی واتاكانی میدیادا، واتا په‌یامی میدیاییه‌كه له‌و ڕه‌گه‌زه‌دا واتاكانی ده‌خوڵقێنێت، لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له جۆره‌كانی هزریی مدیایی ده‌كه‌ین:-
1- هزریی ده‌ق: –
جۆره‌كانی ده‌قی میدیایی، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی میدیاوه، جیاوازیان ده‌بێت. ده‌قی خوێنراو له جۆری میدیای چاپراوه، وه‌ك رۆژنامه‌و گۆڤار و په‌رتوك (به كاغه‌زو ئه‌لیكترۆنیه‌وه). ده‌قی بیستراو خۆی له رادیۆدا ده‌بینێه‌وه، به‌ڵام ده‌قی بیستراو بینراو خۆی له بواری ته‌له‌فزیۆندا ده‌بینێته‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌قی میدیایی هه‌ر شێوه‌و جۆرێك بێت، كاتێك به‌هۆی ئامرازێكی میدیاییه‌وه ده‌گاته وه‌رگر، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ، واتایه‌كی هزریی له‌خۆده‌گرێت. ئه‌مه‌ش به‌پێی سیاقی واتایی ئه‌و دامه‌زاوه‌ی بابه‌ته‌كانی په‌خشده‌كات.
سه‌روتاری رۆژنامه به ئاشكرا گوزارشت له هزرو سیاسه‌تی رۆژنامه ده‌كات، هه‌روه‌ها وتاری نووسه‌رێك یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆ وتهلهفزیونی ده‌قی بارنامهكان هزرێك له‌خۆده‌گرێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌ق وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌ك راسته‌وخۆ یان ناراسته‌خۆ ئایدۆلۆژیایه‌ك له‌خۆده‌گرێت، كۆمه‌لێك هۆكاری پیشه‌یی ڕۆڵیان هه‌یه له‌بوونی زیاتر ده‌رخستنی هزردا وچۆنیه‌تی دروستكردنی كاریگه‌ریی وبڕواهێنانی لای وه‌رگر. لهوهۆكارانه: به‌كارهێنانی هۆكاری ده‌رخستنه له رۆژنامه‌دا وه‌ك: وێنه، ناونیشان وجۆری نووسین، قه‌باره‌ی پیته‌كان، وشوێنی ده‌ق له‌ڕۆژنامه‌دا..تاد… هه‌روه‌ها زۆرجاریش كه رۆژنامه‌یه‌ك ده‌خوێنینه‌وه راسته‌وخۆ ده‌توانین روانینی خۆمان له‌سه‌ر هزریی رۆژنامه‌كه بڵێین. ئه‌مه‌ش به‌هۆی چۆنیه‌تی داڕشتن وچاره‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌وانی بۆ روداوه سیاسیی و ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، یان به‌هۆی بوونی گۆشه جێگیره‌كان و ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی ڕوانینی ڕای كه‌سیان تێدایه. به‌ڵام له ئامرازه‌كانی میدیای بینراودا ئایدۆلۆژیای راگه‌یاندكار به‌هۆی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت، گه‌ر به‌رنامه‌ی دیالۆگئامێز – به‌نموونه وه‌ربگرین – ده‌بینن هزری ده‌ق له‌میانه‌ی وتووێژه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت، چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆزێك بۆ گفتۆكردن و چۆنیه‌تی پرسیاركردن و په‌رچه‌كردار له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاری به‌رنامه و میوانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ن.
پۆخته؛ ده‌ق گوزارشتی واتایی له‌خۆده‌گرێت و هزرێك ده‌خوڵقێنێت، ئه‌مه‌ش داڕشتن ونه‌خشاندنی (راگه‌یاندكاره) ، چۆنیه‌تی داڕشتنی ده‌قیش گوزارشت له ئایدۆلۆژیای كه‌ناڵ یان دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی ده‌كات، كاتێك ده‌كاته وه‌رگر شرۆڤه‌ی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌واتاكانی ناو ده‌ق تێبگات.
2- هزری وێنه:-
وێنه‌ی وه‌ستاو (static photo) و وێنه‌ی جوڵاو (Motion picture) به ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی په‌یامی میدیایی دائه‌نرێت، لهداڕشتندا ده‌بێته ته‌واوكه‌ری ده‌قی راگه‌یاندن، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ رۆڵی هه‌یه له پرۆسه‌ی خوڵقاندنی بڕواهێنان وگاریگهری له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر. گه‌ر میدیا به‌پێناسه ئاساییه‌كه‌ی خوڵقاندنی (گاریهریی) بێت، ئه‌وه وێنه به‌یه‌كێك له‌و ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كی وگرنگانه دائه‌نرێت كه ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وه‌رگر دروستبكات. به‌شێوه‌یه‌ك گۆرانكاری له هه‌ڵویست و بیروراكانی وه‌رگردا بكات و بارگاویان بكات به هزرو بابه‌تێكی دیاریكراو وینه‌یه‌كی زهنی له هزری وه‌رگردا بنه‌خشێنێت.
هۆكاری گرنگیدان به وێنه‌ی میدیایی:
– پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی تكنهلۆژیای میدیا، رۆڵی هه‌بوو له پرۆسه‌ی میدیادا، به‌تایبه‌تی وێنه توانی رۆڵێكی هه‌ژموونی هزریی بخوڵقێنێت له‌پرۆسه‌ی گه‌یاندندا. ئه‌مه‌ش به‌هۆی خێرای بڵاوبونه‌وه‌و ڕۆڵی وێنه له‌وپرۆسه‌یه‌دا زیاتر ده‌ركه‌وت. هه‌روه‌ها وێنه‌ی له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو (1990 – 1991) رۆڵه گرنگیهكهی زیاتر ده‌كه‌وت، به‌تایبه‌تی وینه‌ی جه‌نگی ته‌له‌فزیۆنی توانی زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌رگر دروستبكات وبتوانی پێوانی كاریگه‌ری رایگشتی بخوڵقێنێت.
– واتای ده‌لالی وێنه‌ی میدیایی، وێنه ده‌توانێت هه‌ڵگری واتای ده‌لالی هزریی بێت. به‌شێوه‌ی ئاشكرا یان شاراوه چه‌ندین واتا له‌خۆبگرێت، ده‌توانێت ئاسانتر له هزریی ده‌قی ئاخاوتن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمهڵبكات، به‌جیاوازی ئاستی معریفیهوه. هه‌روه‌ها وێنه رۆڵی هه‌یه له بڕواهێنانی جه‌ماوه‌ر به‌ڕاستی وحقیقهتی بابهتهكان، سه‌رباری ئه‌وه‌ش وێنه تیڕامانی هزری ده‌خوڵقێنێت.
– هه‌روه‌ها خوێنه‌ری رۆژنامه و بینه‌ری ته‌له‌فزیۆن زیاتر وێنه سه‌رنجیان كێشدهكات بۆ ناو بابهتهكان، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه خواستی ده‌قی نووسراو بیستراوه. بۆنمونه له‌كاتی په‌خشكردنی هه‌واڵه ته‌له‌فزیونیه‌كاندا، زۆربه‌ی وه‌رگر ته‌ماشای وێنه ده‌كه‌ن و گوێبیستی هه‌واڵه‌كه نابن، واته زیاتر بهكاهینهری وینه‌ن نه‌ك ده‌ق؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه به‌خێرایی پوخته‌ی هزر وئایدۆلۆژیا ده‌گوازێته‌وه. ئه‌مڕۆ ده‌زگاكانی میدیا پێشبڕكێیانه له‌سه‌ر خێرایی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی وه‌رگر به‌خێرایی كێشبكهن بۆ په‌یامه‌كانی میدیا وبهئاسانیش پرۆسه‌ی بڕواهێنان وكاریگه‌ری بخوڵقێنن.
3- هزریی زمان:-
پێش ئه‌وه‌ی باس له هزری زمان بكه‌ین، ده‌بێت (زمانی گشتی) و (زمانی میدیایی) له‌یه‌ك جیابكهیهوه. زمان له ڕووی دروسبوونیه‌وه، پێكدێت له كه‌ره‌سته وده‌سته‌واژه، له ژینگه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌كارده‌هێنرێت و واتا له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش (زمانی گشتی)ه. كه هۆكارێكه بۆ لێكتێگه‌یشتنی نێوان تاكه‌كان له كۆمه‌ڵدا. به‌ڵام (زمانی میدیایی) زمانێكی تایبه‌تمه‌ندی پیشه‌ییه، هه‌ڵگری هزرێكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گه‌یاندن له‌به‌كارهێناندا به‌پێی جۆری ئامڕازه‌كانی راگه‌یاندن به‌كارده‌هێنرێت، په‌یامی میدیایی له‌خۆده‌گرێت و ئایدۆلۆژیا ده‌خوڵقێنێت. زمانی میدیایی هه‌ڵگری ناوه‌ڕۆكی واتایی جۆراو جۆر له‌خۆ ده‌گرێت (سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی….). گوتاری سیاسی (به‌نموونه) كه به‌هۆی وشه‌وه ده‌گاته وه‌رگر به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ چه‌ندین واتای هزریی ده‌خوڵقێنێت و ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وه‌رگر هه‌بێت. به‌ڵام كام گوتار كاریگه‌ری دهخوڵقێتێت؟ ئه‌و گوتاره‌ی له‌ڕوی داڕشتنی ناوه‌ڕۆكی په‌یامی میدیاوه بتوانی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی جوان به‌كاربهێنێت وئامانجێكی تایبه‌تی بخوڵقێنیت. به‌ئامانجی بره‌ودان بههزرێكی دیاریكراو. به‌تایبه‌تی له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژادنی سیاسی‌دا بتوانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر هه‌بێت.
ئه‌مه‌ش جیاوازی نێوان زمانی گشتی وزمانی میدیایه، بۆیه دهتوتنین بڵین زمانی میدیا هه‌ڵگری هزرو دیدو بۆچونێكی تایبه‌ته به‌پێی واتای به‌كارهێنانی.
زمان وبونیادی واتایی: به‌لای زانایانی گه‌یاندنه‌وه ئه‌ركی زمان بریتیه له بونیادی واتایی، واته بونیادی واتایی له‌نێوان راگهیندكارو جه‌ماوه‌ردا. پرۆسه‌یه‌كی كارلێكاریه له‌نێوان نێره‌ر و وه‌رگردا، نێوان قسهكهرو گوێگر، نووسه‌رو وخوێنهردا. ئه‌م پرۆسه‌یه به‌هۆی پهیامهوهیه، بنچینه‌كه‌ی به‌هۆی زمانه‌وه ئهنجامدهدهێت، زمان ده‌بێته ڕه‌گه‌زێكی لێكتێگه‌یشتن وكۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی واتایی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت. ئه‌و مه‌به‌سته‌ی راگه‌یاندنكار هه‌یه‌تی له په‌یامه‌كانیدا هزرێك له‌خۆده‌گرێت وئاڕاسته‌ی وه‌رگرانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ژینگه‌یه‌كی دیاریكراودا كه‌په‌یوه‌سته به‌كۆمه‌ڵێ (كێشه وروداو ودۆزهوه) له‌ڕێی هۆكاره‌كانی میدیاوه، به‌هۆی زمانه‌وه واتاكان ده‌گات به‌جه‌ماوه‌ر.
زمان و واتا‌و هزر: بۆچوونه زهنیهكان كه مرۆف خوڵقێنه‌رێتی، سه‌باره‌ت به‌كێشه‌و ڕووداوه جیهانیه‌كانی ده‌وروبه‌رمان، به‌هۆی ئامرازه‌كانی میدیاوه گوزه‌رده‌كه‌ن. میدیاش به‌هۆی زمانه‌وه واتاكانی ده‌گوازێته‌وه وئایدۆلۆژیایهك پێكده‌هێنێت و ئاڕاسته‌ی وه‌رگرانی ده‌كات. بێگومان زمانی میدیا هه‌ڵگری هزرێكه ئه‌مه‌ش خوڵقێنه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندنكاره و هه‌وڵده‌دات په‌یامه‌كان به‌هۆی زمانه‌وه به‌جوانترین داڕشتن بگاته جه‌ماوه‌ر.
بۆیه توێژه‌رانی بواری میدیا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه زمان له‌بواری به‌كارهێنانیدا ده‌توانێت گوزارشت له بیروبۆچونی میدیا بكات به‌پێی ئه‌و بواره‌ی تێیدا به‌كارده‌هێنرێت. له‌سه‌رده‌می ئێستادا كه‌ململانێی سیاسیی وئابوری وسه‌ربازی ده‌گوزه‌رێت. میدیا توانیویه‌تی هه‌ژمونی خۆی به‌هۆی وشه‌وه بخوڵقێت و ببێته خاوه‌نی هزرێكی زاڵ. بۆ نموونه له‌بواری سیاسی‌دا زمان ده‌توانێت ئاستێكی باڵا ببینێت وببێته ئامڕازیك بۆ بڕواهێنان و دروستكردنی كاریگه‌ری لای وه‌رگر. هه‌وه‌رها ده‌شتوانرێت بۆ بواری ئاگاداركردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه و هه‌ژمون وئاڕاسته كردن به‌كاربهێنرێت.
بۆیه ئه‌وه ئامڕازه‌كانی میدیایه ده‌توانێت به‌هۆی زمانه‌وه چه‌ندین زانیاری بگوازنه‌وه و بتوانێت په‌یامێكی هزریی ….به‌پێی بواره‌كه بخوڵقێنێت. بێگومان له‌بواری هونه‌ریشدا به‌وشێوه‌ییه…..
4- هزریی ریكلام:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ریكلام په‌یوه‌ندی به لێكۆلینه‌وه‌ی نێوان به‌رهه‌مهێن و بازارسازی و به‌كارهێنه‌ر و جۆری كاڵاوه هه‌یه، چۆن به‌جوانترین شێوه ریكلام به‌رهه‌مده‌هێنرێت و سه‌رنجی كڕیار بۆ كاڵا كێشدهكرێت. هه‌روه‌ها له‌كاتی نمایشدا له‌لایه‌ن بهرهمهێنهوه چۆن په‌یامی هزریی تێدا ده‌نه‌خشێنرێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵگری واتا‌و مه‌به‌سته‌كانی كاڵا و به‌رهمهێن بێت، بتوانی سه‌نجی كڕیار كێشبكات.
بۆیه لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ریكلامی بازرگانی وسیاسی، چۆنیه‌تی به‌رجه‌سته‌كردنی هزر تیایدا:
– هزریی ریكلامی بازرگانی: په‌یامی ریكلامی بازرگانی هه‌ڵگری واتا‌و بیرۆكه‌ی مه‌به‌ستداره، كاتێك ده‌گاته به‌كارهێنه‌ر كاریتێدهكات، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بونی ئه‌و هزره‌ی ناوه‌ڕۆكی ریكلامه‌كه‌ی پێكهێناوه. گه‌ر هونه‌ری بڕواهێنان بریتیبێت له كارامه‌یی، خوڵقێنهرهرهكهی ریكلامكار ونوێنه‌رانی بازاڕسازی و بهرههمهێنهربن، ئه‌وا په‌یامی ریكلام زۆر كاریگه‌رده‌بێت له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ر، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گه‌یاندنی هزرو بیرۆكه‌ی ریكلامه به شێوه‌یه‌كی لێهاتوانه. بۆیه بوونی هزریی به‌رهه‌مهێنن له ریكلامی بازرگانیدا ده‌توانێت كار له‌به‌كارهێنه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی ئه‌و وێنه‌و ودهستهواژانهی بۆ كاڵایه‌ك ئه‌نجامده‌درێت و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌ڵگری هزرو بیرۆكه‌یه‌كه، بۆ نموونه ریكلامكردن بۆ ئامێری جلشتن، ئه‌كه‌ر خه‌سڵه‌تی (خێرایی) له ئامێركهده هه‌بوو ئه‌مه‌ش بۆ به‌كارهێنه‌ر واتای ( به‌كه‌مترین كات) ده‌توانێت شتن ئه‌نجامبدات، بۆیه بوونی كات لای به‌كارهێنه‌ر گرنگه. ئه‌م ریكلامهش هه‌ڵگری هزرێكی دیاریكراوه بۆ ئامێره‌كه، له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ریش كاریگه‌ری ده‌بێت.
بۆیه ریكلامی بازرگانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌یه كهڵگری نموونه‌ی ئه‌و كاڵایانه‌یه كه به‌رهه‌مهێنن ئاراسه‌ی به‌كارهێنه‌ری ده‌كات. هه‌ڵگری هزرێكی تایبه‌ته و به‌لای به‌كارهێنه‌ره‌وه به‌گرنگیه‌وه سه‌رنجی كێشدهكات بۆ كاڵاكه. بۆیه كاتێك به‌رهمهێن له ریكلامێكی بازرگانیدا (كاڵایه‌ك ئاراسته‌ی) به‌كارهێنه‌ر ده‌كات ده‌بێت هه‌ڵگری بیرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بێت بتوانێت كار له به‌كارهێنه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش له پێناو سود وقازانجی به‌رهه‌مهێنه.
– هزریی ریكلامی سیاسی: ریكلامی سیاسی بریتیه له( پرۆسه‌ی گه‌یاندن، تێیدا نێره‌ر به‌هۆی یه‌كێك له ئامڕازه‌كانی میدیاوه، په‌یامێكی سیاسی ئامانجدار ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌كات، له‌پێناو دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هزرو بۆچونی وه‌رگر، ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پێدانی بڕێك ماده به‌و كه‌ناڵه‌ی پایهمهكهی لێوه په‌خشده‌كرێت). ئه‌و پێناسه‌یه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت؛ سه‌رچاوه‌ی ریكلامی سیاسی ده‌شێت پارتێكی سیاسیی یان حكومه‌ت یا پاڵێوراوێكی سیاسیبێت، ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیونی یا ڕوبه‌رێكی دیاریكراو رۆژنامه، له‌به‌رامبه‌ر نرخێكدا ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه سیاسیه مه‌به‌ستداره‌ی هه‌یه‌تی ئاراسته‌ی وه‌رگرانی بكات. ناوه‌ڕۆكی په‌یامی ریكلامه سیاسیه‌كه هزرێك له‌خۆده‌گرێت، بۆئه‌وه‌ی بتونێت كار له‌وه‌رگر بكات وئامانجی دیاریكراوی خۆی بپێكێت. ریكلامی سیاسی به شێوه‌یه‌كی گشتی له سیستمه دیموكراسیه‌كاندا زیاتر بره‌وی پێده‌درێت، ئازادی ته‌واو فه‌راهه‌م كراوه بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ. تاك به ئازادانه ده‌توانێت به‌شداری سیاسی بكات و خۆی كاندید بكات وبتوانێت به ئازادانه ریكلامی سیاسی بكات و بانگه‌شه بۆ ئه‌و ئایدۆلۆژیایه بكات خۆی بڕوای پێی هه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌كاتی بانگه‌شه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردندا ده‌رده‌كه‌وێت، تاك به ئازادانه ده‌توانێت گوزارشت له وئایدۆلۆژیا بكات كه خۆی بڕوای پی هه‌یه. بتوانێت به ئازادانه گوزارشت له‌و ریكلامه سیاسیه بكات و بڵاوی بكاته‌وه. به‌ڵام ریكلامی سیاسی له‌سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵگری ئه‌و هزره‌یه حكومه‌ت و پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌شێوه‌یه‌كی سیاسیانه ریكلام بۆ ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی هیانه له‌بواری سیاسی وسه‌ربازی وئاسایشدا، له ئاماڕازهكان میدیاوه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و ریكلامی بۆ ده‌كه‌ن، وه‌ك پاراستنی نیشتمان و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
سه‌رچاوه:
– أ.د. محمد بن سعود البشر، أیدیولوزجیا الإعلام، الریاذ، مكتبة الملك فهد الوطنیة، الطبعة الثانیة،2016
|
347
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Thursday, May 3, 2018
|
|
|