پرسی گه‌نده‌ڵی...هۆكاروچاره‌سه‌ر
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی

 پێناسه‌:گه‌نده‌ڵی بریتیه‌له‌به‌كارهێنانی پله‌وپایه‌ی گشتی ئیداری بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی،(گه‌نده‌ڵی/فه‌ساد)جۆرێكه‌له‌خیانه‌ت،هۆكاره‌كه‌یشی له‌پێناسه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌هه‌ست نه‌كردنه‌به‌به‌رپرسێتی به‌هۆی نه‌ترسان له‌خواوه‌ودانانی كه‌سانی نه‌گونجاوونه‌شیاوله‌پله‌وپۆستی ئیدریدا،كه‌سێكیش له‌گه‌ڵ خواڕاست نه‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خوا ڕاست نابێت،كه‌سێك بڕوای به‌لێپرسینه‌وه‌ی دوا ڕۆژنه‌بێت بێگومان گه‌نده‌ڵ ده‌بێت وته‌نهابیرله‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وحیزبه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌،بۆیه‌چاره‌سه‌رته‌نهاله‌خواترسانه‌،نه‌ك ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وچاودێری دارایی،زۆرینه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی حیزبه‌له‌ پۆسته‌ئیداریه‌كان!به‌تایه‌ت لای خۆمان حكومه‌ت حیزبه‌وحیزب حكومه‌ته‌ ! دیارده‌كه‌زۆرقێزه‌ونه‌وله‌زیادبونیشدایه‌ناچارئه‌میش ساڵی ڕۆژێكیان بۆدیاری كردوه‌ كه‌(9/12)ی هه‌موساڵێ‌ به‌ڕۆژی به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ناسراوه‌! له‌روِنكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كاندا ڕاگه‌یه‌نرابوو،عێراق دووه‌م وڵاته‌ له‌ ڕووی گه‌نده‌ڵی ئیداریه‌وه‌ دوای به‌نگلادیش!كه‌جێگه‌ی سه‌رسوڕمانوتێڕامانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌مووسه‌روه‌ت وسامانه‌،سه‌ره‌ڕای حیزب وده‌سه‌ڵاتی خودی وخۆ ماڵی،به‌وه‌ش دواڕۆژی خراپ چاوه‌ڕێمانه‌،ئه‌وڤایرۆسه‌كوردستانی له‌مه‌ڕ خۆشمانی گرتۆته‌وه‌ كه‌(12)ساڵ به‌رله‌ڕوخانی ڕژێم خاوه‌نی ئیداره‌ی خۆی بوه‌،پێشترواگومانمان ده‌بردكه‌دوای نه‌مانی دیكتاتۆری وهاتنی ئه‌مریكای به‌ناو ڕزگاركه‌رئێمه‌ش له‌نه‌هامه‌تی ڕزگاربین وبۆماوه‌یه‌ك پشوبده‌ین وخه‌ونه‌كانمان بێنه‌دی،به‌ڵام زۆربه‌ی شته‌كان پێچه‌وانه‌ بونه‌وه‌وخه‌مه‌كان كه‌ڵه‌كه‌ بون و خه‌ونه‌كان له‌بارچون ودروشمه‌كان بونه‌ بریقه‌ی (سه‌راب)،دوای زیاتر له‌ (20)ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆمانه‌...دوای ئه‌وهه‌مووخه‌بات وتێكۆشانه‌... له‌گه‌ڵ هه‌بونی ئه‌وهه‌مووكۆمپانیاوسامانه‌...هێشتا ووڵاتمان ڕووله‌وێرانه‌! به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ئیداری وخراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات،له‌ڕوی خزمه‌ت گوزاریه‌وه‌ قه‌یرانی سوته‌مه‌نی بێ‌ چاره‌سه‌رماوه‌،سیستمی كاره‌بامان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆدواوه‌ چون موه‌لیده‌ی ئه‌هلیمان بۆدانراوه‌،زۆرینه‌ی ڕێگه‌وبانمان چاڵ و چۆڵه‌وقیر نه‌كراوه‌،قه‌یرانی هه‌ژاری وبێكاریش هه‌رماوه‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی موچه‌ زیاد ده‌كات،لای خۆمان گرفتی بۆداده‌نرێ‌ ودواده‌خرێ‌ !له‌مادده‌ی(2)ی ده‌ستور ی عێراقدا ئیسلام سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ستوره‌ودینی ده‌وڵه‌ته‌ ،به‌ڵام له‌ بڕگه‌ی حه‌وتی ده‌ستوری هه‌رێم دا ئاماژه‌یه‌كی كه‌متری پێ‌ كراوه‌و هه‌وڵی لابردنیشی دراوه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێك كه‌(4./.)ی ژماره‌ی دانیشتوان یان پێك هێناوه‌،له‌كاتێكدائیسلام به‌مانای ئاشتی وسه‌لامه‌تی وڕه‌وشتی به‌رزودادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دێت وبه‌رله‌ هه‌موكه‌س حكومه‌ت سودمه‌ند ده‌ بێت له‌هاوڵاتی ڕه‌وشت به‌رزوبڵند،به‌پێوه‌ری دیموكراتی زۆرینه‌حوكم ده‌كات و كه‌مینه‌ماف خوراوه‌،ئه‌م واقیعه‌تاڵه‌باری لاروڕه‌وشی ماڵه‌كه‌ ده‌بووكوردستان جیاوازی زۆری بێت له‌ به‌شه‌كانی تری عێراق نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی ئارامییه‌وه‌،وه‌له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ییش هه‌ڕه‌شه‌ومه‌ترسی ده‌وروبه‌ربه‌ئاشكراله‌ ئارادایه‌ بۆ له‌بار بردنی ئه‌زمونه‌كه‌مان،جا بۆچاره‌ سه‌ركردنی ئه‌م هه‌مووده‌ردونه‌خۆشیانه‌ پێویسته‌ په‌له‌بكرێ‌ له‌ سه‌روه‌ری یاساوبه‌رقه‌راركردنی حكومه‌تی شه‌رعی نه‌ك حیزبی یان حكومه‌تی شه‌خص،له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌داله‌هه‌موكات زیاترپێویستمان به‌چاكسازی ده‌سه‌ڵات وحكومه‌تێكی قانونی خزمه‌تگوزار هه‌یه‌ بۆڕوبه‌ڕوبونه‌ نه‌وه‌ی ئه‌گه‌روپێشهاته‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كان چونكه‌ به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره‌له‌گه‌نده‌ڵی،ئاوه‌كه‌له‌ سه‌رچاوه‌ ڵێڵه‌ بۆیه‌ خه‌ڵكه‌ كه‌ش به‌هه‌مان ئاڕاسته‌داده‌ڕوا،پێشینانیش وتوویانه‌(گه‌وره‌ ئاوده‌ڕێژێ‌ وگچكه‌ش پێی لێده‌خشێنێ‌) بۆیه‌ده‌بێ‌ چاكسازی له‌لوتكه‌وه‌بێت،(چاره‌ سه‌ری گه‌نده‌ڵی ئه‌م ووڵاته‌ به‌ڕیفۆرم كردنی ده‌ســه‌ڵاته‌ )...                                                            
چاره‌سه‌ر:
له‌فه‌رموده‌ ناسراوه‌كه‌داهاتوه‌كاتێ‌ حه‌زره‌تی جبریل هاته‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(ص) پرسیاری لێكردله‌ئیسلام وئیمان وئیحسان؟سه‌باره‌ت به‌ئیحسان له‌وه‌ڵامیدا فه‌رموی:(ان تعبدالله كانك تراه فان لم تكن تراهُ فانه یراك)واته‌:به‌شێوه‌یه‌ك خوا په‌رستی بكه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی خواببینی گه‌رتۆئه‌ونه‌بینی بێگومان ئه‌وتۆده‌بینێ‌، ئه‌وه‌ش هه‌ستكردنه‌ به‌لێپرسراوێتی وچاودێری خوایی كه‌ده‌رمانی هه‌موده‌ردانه‌ به‌تایبه‌ت گه‌نده‌ڵی ئه‌م زه‌مانه‌،دیاره‌نه‌بونی پسپۆڕی ونه‌شاره‌زایی یه‌كێكه‌ له‌ هۆیه‌كانی گه‌نده‌ڵی,(مسته‌فاسوباعی)له‌لێكدانه‌وه‌ی ئیحسانداده‌ڵێ‌:احسان واته‌به‌جوانی كاره‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ی له‌به‌رخواكه‌ده‌كاته‌(اتقان)بۆیه‌كه‌احسان نه‌بوئیتقان نابێ‌ وكه‌ ئیتقانیش نه‌بوناعه‌داله‌تی دێته‌ئاراوه‌كه‌به‌مانای خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵیه‌,كه‌واته‌:ئیحسان ئیتقان دروست ده‌كات به‌هۆی چاودێری خواییه‌وه‌ ئیحسان وئیتقان پێكه‌وه‌ن به‌ڵام ئیحسان گشتگیرتره‌،اتقان به‌كه‌سێكی پسپۆڕو شاره‌زاده‌وترێ‌ له‌كاره‌كه‌یدا به‌ڵام كه‌احسانی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌وه‌به‌ڕاستی و دروستی ده‌یكات به‌هۆی هه‌ستكردنی به‌چاودێری وترسی خودا،كه‌ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ره‌بۆبنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی وه‌كوتاك،بۆیه‌ پله‌ومه‌قامی احسان به‌رزترین پله‌ی خواناسینه‌،به‌ڵام وه‌ك كۆمه‌ڵگائه‌وه‌چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ یاساوڕێساكانی ئه‌م دینه‌كه‌سیستمی ئیداری ئیسلامیه‌وچاكترین زه‌مانه‌ته‌ بۆبنه‌ بڕكردنی په‌تای گه‌نده‌ڵی كه‌ئه‌مه‌پوخته‌كه‌یه‌تی له‌سه‌رده‌مێكداكاری پێكراوه‌: 
1)ده‌زگای دادوه‌ری(قه‌زا)له‌سه‌روی هه‌موده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وسه‌ربه‌خۆیه‌،
2)ده‌زگائیداریه‌كان هاوكاروچاودێری یه‌كترن,وه‌ك چۆن تاكی موسڵمانان پشت وپه‌نای یه‌كن بۆفه‌رمانكردن به‌چاكه‌وڕێگری له‌خراپه‌(سوره‌ی ته‌وبه‌/7)
 3)ده‌زگای چاودێری دارایی به‌تایبه‌ت بۆلێپرسینه‌وه‌ی به‌رپرسه‌كان،كه‌پێشه‌وا (عمربن عبدالعزیز)دایمه‌زراندوه‌وله‌سه‌ربنه‌مای چۆن وله‌كوێت په‌یداكردوه‌ئه‌م ماڵه‌(من این لك هذا؟)،كه‌چاكترین هۆكاری بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیه‌.   
4)ده‌زگای لێپێچینه‌وه‌ونه‌هێشتنی تاوان(ازاله‌المنكر)كه‌ به‌(حسبه‌)ناسرابوو به‌تایبه‌ت له‌بواری خووڕه‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا،له‌سه‌ربنه‌مای(من رای منكم منكرا فلیغیره‌بیده‌...)هه‌ركه‌س له‌ئێوه‌خراپه‌یه‌كی بینی ئه‌گه‌رتوانی بابه‌ده‌ست بیگۆڕێ‌ ئه‌گه‌رنابه‌زمان بیڵێ‌ گه‌رنابابه‌دڵ پێی ناخۆش بێت ئه‌وه‌ش لاوازترینی ئیمانه‌،دیاره‌ پێچه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵی عه‌داله‌ته‌ كه‌پێشترباسمان كردووه‌.  
ئه‌م بابه‌ته‌ده‌قی وتاری هه‌ینی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌واری شاره‌له‌سلێمانی كه‌(18/3 ) خوێندومه‌ته‌وه‌. 

a_qamishi@yahoo.com

 

69927 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Tuesday, April 5, 2011
زیاتر
نه‌مری بۆ عه‌شق و مه‌رگ بۆ ژیان
"هاینریش ڤۆن كلایست"خۆكوژێكی ڕاسته‌قینه‌
گۆران ڕه‌ئوف
دۆركهایم و ڕاڤه‌كردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌
بۆ (خۆكوژی)
ئاسۆ محمه‌د ئه‌مین
دیموكراسی ‌و ریفۆرمی سیاسی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئه‌ده‌بییاته‌كان
أ.د.محه‌ممه‌د زاهیر به‌شیر ئه‌لمه‌غریبی
وه‌رگێڕانی: یاسین ئاشوور
ڕێكه‌وتننامه‌ی سیداو
چی بۆ ژنانی عێراق زیادكردووه‌؟
خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاری له‌ نێوان
ڕێكه‌وتننامه‌ی(سیداو)و یاسای سزادانی عێراق
به‌ناز عومه‌ر
لێكدانه‌وه‌ی ماركسی بۆمێژوو
كامه‌ران محه‌مه‌د
هه‌وڵێك بۆناساندن و
پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی
ئه‌شكه‌نجه‌دان
سالم بيستانى
تێگه‌یشتنی شپلنگه‌رله‌
چه‌مكی -كات-
مه‌ریوان عبدول
مێژووی دۆزینه‌وه‌ی مادده‌ بێهۆشكه‌ر و سڕِِِكه‌ره‌كان
به‌هادین حه‌سه‌ن شاره‌زووری
لێكدانه‌وه‌ی مه‌سیحێتی بۆ مێژوو
هونه‌ر ڕۆسته‌م فه‌تاح
مرۆڤی یه‌كمه‌ودا.!!؟
د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هزری مێژوویی لای یۆنان
له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌: سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
مه‌مله‌كه‌تی ترس
حبيب محمد درويش
ئه‌فسانه‌و مێژوو
عه‌بدولحسین زرین كوب
وه‌رگێڕانی: وریا فائق
زانستی په‌روه‌رده‌ (چه‌مك و زاراوه‌ له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردندا)
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
چه‌مكی مێژوو لای كارل پۆپه‌ر

مه‌ریوان صاڵح قادر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010