دەروێــــش لای حـــــــــافــزی شــــــیــــــــراز
حبیب محمد دەروێش

هەمیشە حافز خۆی وەک دەروێشێک دەناسێنێ و دەروێشیش لای حافز رەمزی دابڕانە لە رواڵەت پەرستی و ڕیا و خۆ بەگەورە زانین ، دەروێش کارەکتەرێکی مەعنەوی رووتە ودابڕاوە لە پابەندیە زاهیریەکانی دین و تەریقەت ،بە پێچەوانەی واعیز وسوفی وزاهید کە خۆیان وەک خواناس و دیندار پشانی خەڵک دەدەن و زۆر بڵێ و قسە زۆر،دەکەن بە ناوی دین و بەرواڵەت و ریش و جبە وخەرقە ئاینداری خۆیان نمایش دەکەن ، بەڵام دەرویش لای حافز نوری حەقیقەت دەبینێ و عاریفی ریگای حەقیقەتە بەبێ ئەوەی کەس پێی بزانێ چونکە هیچ رواڵەتێکی دەرەکی نیە ئاینداری خۆی پێ نمایش بکات.ئەڵبەتە دەروێش ورەند لای حافز یەک مانا دەگەیەنێ ،ئەوانەن کە پەیوەستن بە مەعشوقی حەقیقی و هەمیشە یادێکی قوڵ وبێدەنگی دەکەن وزیکری رواڵەتی ناکەن و هەر جوڵەیەکیان لەکاتی زیکردا بەرزبونەوەیە بۆ لای مەعشوق ودابڕانە لە مادییات وەکو ئەوانەش نین بەناوی تەمەسوک بە مورشدێکەوە خۆیان پاک دەکەنەوە بۆ ئەوەی دەرکەون کە رەهڕەوی رێگای سەیر وسلوکن ، بەڵام لە حەقیقەتدا وانین. دەروێشانی رێگای حەقیقەت تەنها راستەوخۆ وابەستەن بەخوداوە حافزیش کەخۆی لە جوملەی دەرویشان دادەنێ ،پێیوایە نیشانەی مەردی خودا عاشقیە بەڵام دەڵێت وریابە ، لە شێخەکانی زەمانەدا کەسێک نابینێت بیکات بە مورشیدی خۆی ،بۆیە هەردەبێت مەرد وعاشقی خودا بێت نەک کەسەکان ٫ هەروەک دەفەرموێت: نشان مرد خدا عاشقیست باخود دار کە درمشایخ شهر این نشان نمی بینم
حافز پێیوایە نابێت واسیتە هەبێت لە نێوان عاشق و مەعشوق کە خودایە ، پێیوایە ئەگەر دیوارێک هەبێت لەو نێوانەدا تەنها نەفس وئارەزووەکانی خودی خۆتە،خودپەرەستی مرۆڤە حایلی نێوان عاشق ومەعشوقە هەروەک دەفەرموێت:
میان عاشق و معشوق هیچ حائل نیست
تو خود حجاب خودی حافظ از میان بر خیز
لەنێوان عاشق ومەعشوقدا هیچ نێوانێک نیە ، حافز تۆ خۆت پەردەی خودی خۆتی ،دە خۆت لادە لەو نێوانەدا حافز کەواتە رەهرەوی رێگای حەقیقەت دەروێشێکە ئاوا دەبێت وهەردەبێت سەعی بکات بۆ گەیشتن بەو پلەیە هەروەک مەحوی دەفەرموێت. .. ڕەهڕەوی ڕێگەی مەحەببەت وادەبێ، ...هەر سەعیەتی تا هەیە لەم ڕێگە ئاخر کاری سەردانانە جا حافز لە باسی دەروێشدا دەفەرموێت:-
بنده پیری خراباتم که درویشان او
گنج را از بی نیازی خاک برسر می کنند
بەندەی پیری خەراباتم کە دەروێشانی ئەو ، لە بێ باکیدا خۆڵ دەکەن بەسەر گەنج وکەنزدا (زێڕ و زیو) ، دەروێش نەک بەدوای زێڕ و زیودا ناگەڕێ بەڵکو ئەگەر کەنزێکیش بدۆزێتەوە گڵی بەسەردا دەکات ودایدەپۆشێتەوە چونکە ئەو عەوداڵی نوری مەعشوقەکەیەتی .
دگر ز منزل جانان سفر مکن درویش
که سیر معنوی وکنج خانقاهست بس
ئەی دەرویش ئیدی لە مەنزڵی یار سەفەر مەکە ، چونکە رەوتی رۆح و مەعنەوی و کونجی خانەقایە و بەس نگە بە درویشان منافی بزرگی نیست
سلیمان با چنان حشمت نظرها بود با مورش
ئاوڕدانەوە لە دەروێشان لە گەڵ گەورەییدا دژ یەک نیە، حەزرەتی سلێمان بەو هەموو گەورەییەوە ئاوڕی لە مێرولەیە دایەوە
آسمان بار امانت نتوانست کشید
قرعه ی کا به نام من دیوانە زدند
ئاسمان نەیتوانی باری ئەمانەت راکێشێ ،بۆیە ناوی منی دەروێش ودێوانەیان لە تیرو پشکدا راکێشا ئاماژەیە بە ئایەتی ۷۲ ی سورەتی الاحزاب ((71) إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنسَانُ ۖ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا
گر چه از کبر سخن با من درویش نگفت
جان فیدای شکرین بستهی خاموش باد
گەرچی یار لە تەکەبوردا قسەی لەگەڵ منی دەروێشدا نەکرد، گیان فیدای دەمی نەکراوەی شیرینی وەک فستەقی بم .لێرەدا حافز خۆی وەک دەروێشێک دەناسێنێ.
39 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, April 17, 2019
زیاتر
کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور بە سەردانێک گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا بە مەبەستی کۆبونەوەی لوتکە لەگەڵ پۆتین
و.سەفین حاجی سەعید
‎هێلكه‌یه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كرد
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
داعش له‌ بێشكه‌وه‌ تا گۆڕ
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
تەقەکردنی لە دەمی چاوپێکەوتندا
وەرگێران: ڤارین سالح
هزری پوچگەرایی
سابیر بۆکانی
گەورەترین ئاگر هەتاوەکو ئێستا لە کالیفۆرنیادا کەوتبێتەوە
ئاکام ئومێد
چەمکی ئازادی لە هزری حوکمڕانی کوردیدا
سیروان مەحمود
پەیكەرێك ئازادی بەدەست دەهێنێت
نووسەر: ئالیس یوو
وەرگێڕانی: چۆڤین محمدئەمین
تەماتە:سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراک و تەندروستیە
ڤارین ساڵح
حه وت ھونەری خەیالی ڤاتگۆ لەسەرگوڵەبەرۆژە
وەرگێڕانی:شانیا بورهان
پێویستە چەند ئاو بخورێتەوە لە ڕۆژێکدا؟
وەرگێڕان: شادیار ھۆشیار
داعشەکانی مێدیای کوردی
ئامانج شاکەلی
تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
کەیوان دروودی
لە بارەی وتاری ئەدەبی و وتاری رۆژنامەوانیەوە
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ئه‌ردۆغان و هاوڕێكانی
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
وتاری ئەدەبی و ڕۆشنگەری
ژینۆ عەبدوڵڵا
بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مێنانه‌وه‌ی شوناس
نوری بێخاڵ
بووکە تەمەن ٢٩ ساڵەکەی داعش گەڕایەوە بەریتانیا
وەرگێڕانی: ڤارین سالح
بە ھەڵە دیاریکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن
وەرگێڕانی:هێرۆ ماهیر
چۆن پارێزگاری لە تەندروستیت دەکەیت
وەرگێڕانی:یۆنان مقداد
زانینی كۆلیسترۆڵ وەك ژمارەی نهێنیت
وەرگێڕانی: شایی یاسین
خەوتن و ئارامی تەندروستبوون
زێوار ئەحمەد
سیستەمی ئابووری هەرێمی كوردستان
ئابووری هەرێم نێچیرێكی باشی ئابوورییە دەرەكییەكانە
سەردار عەزیز
چەمکی ئازادی لە هزری حوکمڕانی کوردیدا
سیروان مەحمود
ئابوری سلێمانی‌و مەترسی هەرەسهێنان
هونەر تۆفیق
هزری سیاسی ئەکادیمیا
د.فایەق گوڵپی
کیم جۆن ئون کۆریای باشوری بە جیهێشت بۆ ڤێتنام بە شەمەندەفەر
وەرگێرانی:شادیار هۆشیار
خۆشەویستی کۆن و نوێ
شانیا بورهان
بۆچی ئەو پیاوانەی کە توانای ٤٠شناویان هەیە تەندروستی دڵیان باشترە؟
وەرگێڕانی: ڕێژین ئیبراهیم
ئاڵاو نیشتمانپەروەری
وەرگێڕانی: بژار ئاوات
‎چی بخورێت پێش ڕاهێنانكردن
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
چۆن موزیک دەتوانێت لە هەست و ڕەفتاری مرۆڤدا گۆڕانکاری بکات؟
وەرگێڕانی:ڕێبەر عەبدووڵڵا
"ئەگەر بخزێت، دەکەوێت، ئەگەر بکەوێت، دەمرێت"
وەرگێڕانی: هێڤار هیوا
لەبارەی تەندروستییەوە
وەرگێڕانی: لاڤە یوسف
تەلسکۆپی زەبەلاحی ماجەلان GMT
وەرگێڕانی: زیوار ئەحمەد
کەشتیەکی فریاگوزاری ئەڵمانی ناوی لێنرا (ئالان کوردی)
وەرگێڕانی: ڕەوا فەرمان
بەرنامەی فەیس بووک بەکارهێنراوە بۆ سیخوریکردن
وەرگێڕان:هەرێز تارق
تۆماس ئیسدۆری نوێل سانكر کێیە؟
وه‌رگێڕانی: چۆڤین علی
چین بەخێرهاتنی ساڵی نوێ بەراز دەكات
وەرگێڕانی: دلارا حەمید ڕەشید
چین و هندستان دونیا سەوز دەکەن
وەرگێڕانی: ڕەوا فەرمان
پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرسی ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك قوربانی
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
مێژووه‌ نادیاره‌كه‌ی په‌یكه‌ری ڤینۆس دی میلۆ
وه‌رگێڕانی: چۆڤین علی
دیموكراسى كوردى خۆماڵییه‌
یوسف له‌تیف
ڕوسیا لە جیهانی ئینتەرنێت دا دەبڕێت
وەرگێڕانی : هەرێز طارق
رۆژی جیهانی زمانی دایکی و حکوومەتی ئێران
ئیسماعیل ئیسماعیل زادە
هۆشیاریی و ئاگایی
نووسەر: ئیلیان ماگرا
وەرگێڕانی: سایە بەهادین
چۆن لە ژیاندا کۆتای بە بێزاری دەهێنین؟
نووسینی:دەیڤد جی ئایلان
وەرگێڕانی: ڕێبەر عبدلڵە
گەندڵی پەتا کوشندەکە
نەوزاد موهەندیس
زەوی تەختە؟
وەرگێرانی: ڕەوا فەرمان
بنەمای ئایندەسازیی كوردستان لە ڕێگەی ئابووریی سیاسییەوە
د. سامان سۆرانی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010