ئاخۆ ئه‌کرێت شێعری مودێڕنیش شرۆڤه و شی بکرێته‌وه؟ نووسینی : ره‌زا ئولمه‌له‌کی وه‌رگێڕانی: ره‌ئوف مه‌حموودپوور
هه‌رچه‌ند شی کردنه‌وه‌ی شێعر بابه‌تێکی نوێ و تازه نیه و له ئه‌ده‌بیاتی کلاسیکیشدا جۆره‌کانی؛ شی کردنه‌وه‌ی عێرفانی و فه‌لسه‌فی و مانا کردنه‌وه‌ی وشه و زاراوه‌کانی باویان هه‌بووه، به‌ڵام ئاخۆ له‌م سه‌رده‌مه‌شدا که شێعر سهرنجدهریی فه‌لسه‌فی و عێرفانی له‌خۆی ناگرێت و وشه‌و ده‌سته‌واژه‌کانیشی به‌ڕۆژ و ده‌رک کراون،هێشتا پێویست به‌وه‌یه که ده‌ست بدرێته شی کردنه‌وه و شرۆڤه؟ ئاخۆ ئه‌بێ شێعر له‌گه‌ل هه‌موو سه‌لێقه و سه‌رنجه‌کاندا ته‌با بێت یان ئه‌بێ ته‌نیا نوخبه و که‌سانی تایبه‌ت به‌رسه‌رنج بگرێت؟ ئه‌مه بابه‌تێکه که به‌رده‌وام بوونی هه‌بوه و له ڕه‌وتی مێژووی شێعردا، به‌رده‌وام سه‌رنجه‌کانی به خۆیه‌وه خهریکاندوه. له شێعری کلاسیکی ئێران‌دا، خاقانی[1] ، نوێنه‌ری شاعێرانی پۆشراوهبێژه که به‌رده‌وام شێعره‌کانی پێویستیان به شی کردنه‌وه هه‌بووه. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا "خاقانی" له کوێی زه‌ینی لایه‌نگرانی شێعری فارسیدایه؟ ئێستا شێعری خاقانی له لێکۆڵینه‌وه زانستگاییه‌کان و دووتوێی کتێبخانه‌کان قه‌تیس کراوه. ئاخۆ پێویست به‌وه‌یه که ئه‌زموونی خاقانی دووباره بکرێته‌وه؟ " یه‌دۆڵڵا ڕۆئیایی " شاعێری ناوداری هاوچه‌رخی ئێرانی ، له دانیشتنێکی شێعر خوێندنه‌وه‌دا و له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌کێک له ئاماده بواندا که پرسیبووی: " ئه‌وه‌ی ڕوونه...زمانی شاعێرانی ئه‌مڕۆ پێچراوهییهک به خۆوه ئه‌بینێت به‌جۆرێک که ڕه‌نگه ئه‌م شێعرانه ته‌نیا له لایه‌ن دۆستانی نزیکی ئه‌و شاعێرانه‌وه فام بکرێت، ئه‌ویش کاتێک که جه‌نابی شاعێر لێکدانه‌وه‌یان بۆ بکات، ڕای ئێوه چیه؟" وه‌ڵام ئه‌داته‌وه: " نه‌ک هه‌ر شێعری ئه‌مڕۆی ئێران، به‌ڵکوو شێعری گه‌لانی دیکه‌ش خاوه‌ن ئه‌و زمانه نین که ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ر لێیان تێبگات. له ڕاستیدا نابێ شێعر بۆ ئاپۆره بوترێت و تا ئه‌و ئاسته نزم بکرێته‌وه. قسه‌گه‌لی دووپات کراوه، هه‌رگیز ئێمه ناخه‌نه سه‌ر زه‌وق و پرسمان لا درووست ناکه‌ن. شاعێر ئه‌بێ ده‌قی شێعری بخولقێنێت و ئه‌وه‌ی ئه‌بێته ناوه‌ند له نێوان ده‌ق و ئاپۆره‌دا، ڕووناکبیره. [2]ئه‌وه ئه‌وانن که ئه‌بێ بکه‌ونه شی کردنه‌وه‌ی ده‌ق بۆ ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ر. لێره‌دا باسه‌که به‌م پرسیاره‌وه به کۆتا دێنم که " ڕای ئێوه سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونه‌ی یه‌دۆڵڵا ڕۆئیایی " چیه؟
|
427
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Wednesday, August 29, 2018
|
|
|