دو قودس و یه‌ك چاره‌نوس سه‌باح محه‌مه‌د
مێژوی ئه‌م ناوچه‌یه (رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) به‌رده‌وام ململانێی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی به‌ده‌وریدا سوڕی خواردوه، ئه‌م سوڕخواردنه سوڕخواردنێكی خوێناوی بوه، كۆی ململانێكان تا ئێستا به‌شێوه‌ی سلمی كۆتایی پێنه‌هاتوه، هه‌میشه كوشتن و خوێنڕشتن و جه‌نگ له گۆڕەپانی ململانێكاندا ئاماده‌گی هه‌بوه، ئه‌مه‌ش كارتێكراوبوه به دو هۆكار، هۆكاری یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ته زلهێزه داگیركه‌ره‌كان حه‌سمی ململانێكانیان نه‌كردوه، و ده‌روازه‌یه‌كیان به‌كراوه‌یی له‌دوای خۆیان جێهێشتوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركات ویستیان له‌م ده‌روازه‌یه‌وه بێنه‌وه ناوچه‌كه، هۆكاری دوه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی زمانی گفتوگۆ و زاڵبونی مێنتاڵتی شه‌ڕ و به‌كارهێنانی توندوتیژی.
مه‌به‌ست له دو قودس كه ناونیشانی وتاره‌كه‌یه، قودسی یه‌كه‌م كه شارێك یان جوگرافیایه‌كه كه لای فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و موسوڵمانان به قودس ناوده‌برێت، و لای جوله‌كه‌كان (یه‌هودیه‌كان) به ئۆرشه‌لیم ناوده‌برێت.
قودسی دوه‌م شاری كه‌ركوكی كوردستانه، ئه‌م شاره یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به قودسی كوردستان ناوی بردوه.
ئه‌م دو شاره پیرۆزی خۆیانیان هه‌یه، فه‌ڵه‌ستینیه‌كان چه‌ندین ده‌یه‌یه له‌ڕێگه‌ی به‌ردهاویشتن و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل، مه‌به‌ستیانه بیگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر فه‌ڵه‌ستین، كه‌ركوكیش به‌درێژایی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی باشوری كوردستان، چه‌قی ناكۆكی بوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، له‌پێناو رزگاری ئه‌و شاره‌دا هه‌زاران هاوڵاتی كورد گیانی به‌خشیوه و شه‌هید بوه.
چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه له‌نێوان له‌ده‌ستدانی ئه‌م دو قودسهدا، یه‌كه‌م خاڵی هاوبه‌ش بریتییه له رۆڵی ئه‌مەریكا له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی ئه‌م دو شاره، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایەتە یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند، و بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مەریكای دا بۆ قودس، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كه‌ركوك ئه‌مەریكا به‌ناڕاسته‌وخۆ رۆڵی بینی له روداوه‌كانی كه‌ركوكدا، و پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به ئاشكرا حیزبه كوردیه‌كانی ئاگاداركرده‌وه له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا، ئه‌م ناوچانه له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌هێنرێت.
دوه‌م خاڵی هاوبه‌ش بریتییه له رۆڵی نێگه‌تیڤی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه سه‌باره‌ت به هه‌ردو قودسه‌كه، گومانی تێدا نیه ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌م جۆره به‌بێ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سعودیه نه‌هاتوه‌ته ئاراوه، چونكه سعودیه به‌هۆی ئه‌و پیرۆزیه ئاینیه‌ی هه‌یه‌تی، بۆچونه‌كانی بۆ پرسێكی له‌م جۆره نادیده ناگیرێت، ده‌رباره‌ی كه‌ركوكیش هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ هه‌ڵوێستێكی دوژمنكارانه بو، ته‌نانه‌ت له پرۆسه سهربازیهكهشدا به‌شداربون.
خاڵه جیاوازه‌كان له‌نێوان ئه‌م دو شاره‌دا ئه‌مانه‌ن:
*قودس پیرۆزییه‌كی ئاینی هه‌یه و ته‌نها تایبه‌ت نیه به فه‌ڵه‌ستینیه‌كان، كۆی جیهانی ئیسلامیش هاوسۆزه له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان، به‌ڵام كه‌ركوك پیرۆزییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، لای ئێمه‌ی كورد ده‌ستبه‌رداربون له كه‌ركوك واتا ده‌ستبه‌رداربون له یه‌كێك له پیرۆزیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
*ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مەریكا ده‌رباره‌ی قودس په‌یوه‌ندی هه‌یه به كاریگه‌ری لۆبی ئیسرائیل له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا و رۆڵی ئه‌م لۆبیه له به‌شداریكردن له ئاماده‌كردن و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ت و ستراتیجی ئه‌مەریكا له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل، به‌ڵام روداوه‌كانی كه‌ركوك هۆكاره‌كه‌ی گوێنه‌دان بو به ئاگاداركردنه‌وه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم له‌و ناوچانه.
*قودس له رێگه‌ی سه‌فقاتی سیاسی ژێر به‌ژێری حیزبه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌خراوه‌ته ژێرده‌ستی ئیسرائیل، به‌پێچه‌وانه‌وه له كه‌ركوك هه‌ردو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا له‌ڕێگه‌ی سه‌فقات و رێككه‌وتنی رانهگهیهنراوهوه پاشه‌كشه‌یان له‌م شاره كرد و ناپاكیان له گه‌ل و شه‌هیدان كرد.
*فه‌له‌ستینیه‌كان به‌په‌رۆشن بۆ قودس، و به‌رده‌وامن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئیسرائیل، به‌ڵام ئه‌زمونی حوكمڕانی خراپی یه‌كێتی و پارتی له كه‌ركوك و گه‌نده‌ڵی و بێ دادی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان، وایكردوه كه هاوڵاتیان به‌په‌رۆش نه‌بن بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌م دو حزبه له ئیداره‌دانی شاره‌كه.
خاڵی جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه، كه ئێمه‌ی كورد هه‌مان سیناریۆی فه‌له‌ستینیه‌كان دوبارهدهكهینهوه، و ده‌مانه‌وێت به‌به‌رد هاویشتن كه‌ركوك بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی كه خۆمانین، یاخود له رێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماسیه‌كان و به‌كارهێنانی كارتی سیاسی و دروستكردنی لۆبی به‌هێز و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق؟.
ده‌بێت ئه‌زمونی فه‌له‌ستین ئێمه‌ی گه‌یاندبێته ئه‌و بڕوایه‌ی كه دروشم چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئێمه ناكات، ئاینده وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه كه ئایا ئێمه عه‌قڵیه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ناهاوسه‌نگ و نا عه‌قڵانی هه‌ڵده‌بژێرین یان كه‌ناڵه دیبلۆماسی و ده‌ستوریه‌كان؟
|
1188
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Wednesday, December 6, 2017
|
|
|