له ئێستا و رابردوودا رۆژهه‌ڵاتناسی جێگای مشتومڕه و سمبوله‌كانی له زۆركاتدا به نازانستی و نابهتیانه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌رده‌كرێ, هۆی ئه‌مه ئه‌وه‌یه عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه كاتێ رۆژهه‌ڵاتناسی و رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان, تاوتوێده‌كه‌ن, زۆرترینیان له ژێر كاریگه‌ری هه‌ست و سۆزدا له‌م پرۆژه‌یه ده‌ڕوانن.. له‌وێدا رۆژهه‌لاتناسی په‌یوه‌ستده‌كرێ به جووڵانه‌وه‌ی كۆڵۆنالیزمی و ناسناوێكی ته‌ڵخی بۆ دروستده‌بێ.
ئه‌و كه‌سانه‌ش به رۆژهه‌ڵاتناسی ده‌ناسرێت له‌م پێناسه‌یه تهرێزدهكهن و به پێچه‌وانه‌وه وایان پێباشه به (عه‌ره‌بناس ARABNISANTS) یاخود شاره‌زای بابه‌ته ئیسلامییه‌كان (LSLANOLOGUES) ناودێربكرێن, ئه‌م ده‌ربڕینه به‌م شێوه‌یه نییه گشت عه‌ره‌ب و موسڵمانێك له ژێر كاریگه‌ری هه‌ستدا ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته نووسیویانه, هه‌روه‌ك هێماكانی رۆژهه‌ڵاتناسی به گشتی تاریكبینن و له راوبۆچوون و توێژینه‌وه‌كانیاندا لایه‌نگرانه نهیاننووسیوه.
له‌م تاوتوێ كورته‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته, یه‌كێك له زانا گه‌وره‌كانی بواری بابه‌ته ئیسلامییه‌كان له زانكۆكانی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپامان له‌گه‌ڵه واتا محه‌ممه‌د ئا‌رگۆن مامۆستای مێژووی فیكری ئیسلامی.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به فایلی (pdf) كلیك لێره بكه