سۆزی بیرکردنەوە هانا ئارێنت وەرگێڕانی: د.محەمەد کەمال
هه‌واڵه‌که‌ش له باره‌ی هایدیگه‌ره‌وه به‌کورتی ئه‌مه بوو: بیرکردنه‌وه ژیاوه‌ته‌وه، ئه‌و زه‌خیره که‌لتوورییه‌ی ڕابردوو، که به مردوو داده‌نرا دهدوێتهوه و باس له شتی جیاوازتر ده‌کات. مامۆستایه‌ک په‌یدابووه فێری بیرکردنه‌وه‌ت ده‌کات. له‌م ڕووه‌وه، پاشای نهێنی ده‌سته‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر جیهانی بیرکردنه‌وه‌دا دامه‌زراند. جیهانێک، که دڵنیا نیت له‌وه‌ی هه‌یه به‌ڵام هێشتا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و جیهانه‌دا ده‌ژین زۆرتره له‌وه‌ی ده‌زانرێت. ئه‌گینا چۆن کاریگه‌رێتی نایاب و شاراوه‌ی هایدیگه‌ر ده‌توانێت ئه‌وه‌نده ڕۆڵی خۆی به‌سه‌ر بیر‌و ڕاڤه‌کردنی ده‌قه فه‌لسه‌فییه‌کانه‌وه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خوێندکاران و تێگه‌یشتنی گشتی له فه‌لسه‌فه ببینێت؟ ئه‌مه‌ش نه‌به‌ستراوه به فه‌لسه‌فه‌ی هایدیگه‌ره‌وه که (ژان بیۆفرێت)یش پرسیاری له‌باره‌وه ده‌کات، به‌ڵکو له دامه‌زراندنی شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌که‌مان و به‌شداربوونی چڕی بیرکردنه‌وه‌ی هایدیگهردایه. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه خه‌سڵه‌تی قوڵبوونه‌وه‌ی خۆی هه‌یه. ئه‌گه‌ر بیخه‌ینه قاڵبێکی زمانه‌وانییه‌وه ده‌توانین بڵێین له‌سه‌ر وشه‌ی(بیرکردنه‌وه) راده‌وه‌ستێت. هایدیگه‌ر سه‌باره‌ت شتێک بیرناکاته‌وه. ئه‌و بیر له شت ده‌کاته‌وه. له‌م چالاکییه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌وه خۆی به قوڵایی یان ناخی شته‌کان ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه شاراوه‌کان بخاته به‌ر تیشک و بیاندۆزێته‌وه. له‌وێدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاکان و نیشانکردنی Wegmarke ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وه‌یه ئه‌رکێک بۆ خۆی دیاریده‌کات. له‌وانه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ند گرفتێکدا بکات،ئه‌مه‌ش کارێکی ئاساییه، که به بابه‌تێکی دیاریکراوه‌وه خۆی ماندوو بکات، به‌ڵام ناتوانین بڵێین ئامانجی له دوایه. ئه‌م شێوه‌یه ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌یه، که به‌رده‌وام له چالاکییدایه. ته‌نانه‌ت دیاریکردنی ڕێگاکانیش بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێگای دیکه‌یه و له پێناوی گه‌یشتن به ئامانجێک نیه، که له‌پێشتر نه‌خشه‌ی بۆ دانرابێت.
ده‌توانین به ڕێگاکان بڵێین Holzwege توله ڕێیه‌کانی نێو دارستان. (ئه‌مه‌ش ناوی کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می هایدیگه‌ره له په‌رتووکێکدا له نێوان ساڵه‌کانی1935-1946دا نوسراون)، که له ده‌ره‌وه‌ی دارستانه‌که‌دا وونده‌بن و (ناکاو بێهێزی و خاوبوونه‌وه) په‌یداده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ که‌سێک دارستانی خۆش بوێت باشتره له توێژینه‌وه‌ی مێژوونوسانی بیر‌و پسپۆڕه‌کانی فه‌لسه‌فه. میتافۆری "توله ڕێیه‌کان" بنه‌ڕه‌تییه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی ونبوو ده‌خاته سه‌ر ڕێگه، که له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تاوه به‌م شێوه‌یه لێی تێبگه‌ین، به‌ڵکو، وه‌کو ئه‌وه وایه که‌سێکی داربڕ، که ژیانی له‌نێو دارستانه، توله ڕێیه‌کان ده‌دۆزێته‌وه و به‌رده‌می ده‌کرێته‌وه.
له قوڵایی ئه‌م ڕووبه‌ره هه‌ڵکه‌نراو و پاکراوهیهدا، هایدیگه‌ر به بیرکردنه‌وه کۆمه‌ڵێک توله ڕێی بۆ دۆزیوینه‌ته‌وه. یه‌کیک له ئاکامه‌کانی بیرکردنه‌وه‌که‌شی له‌وێدایه، که مێتافیزیکی نه‌ریته باوه‌که هه‌رچه‌نده زۆر که‌س به‌رانبه‌ری نایار بوون، ئه‌م هه‌ڵیوه‌شانده‌وه. له ژێر زهمینهکهیهوه بناخه‌کانی له‌ق کردوه‌و ڕووخاﻨﺪﻮﻴﺘﯽ. ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌کی مێژوییه، ته‌نانه‌ت به یه‌که‌میش داده‌نرێت، به‌ڵام با ئه‌مه نه‌بێته کێشه بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پیشه‌یه ڕاده‌وه‌ستن ته‌نانه‌ت مێژووییه‌کانیش. ئه‌گه‌ر ماف به کات بده‌ین، له‌م ڕوووه دیاریکراوه‌وه به(ڕوخێنه‌ر) داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به خودی کاته‌وه نیه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆڵه مێژووییه پێههڵسپێراوهکهی. سه‌باره‌ت هه‌وڵدانی هایدیگه‌ر بۆ ڕووخانی مێتافیزیک، که چاوه‌ڕوانکراو بوو، له‌وێدا خۆی ده‌سه‌پێنێت، که ڕووخاندنه‌که باشتر لهپێشو ئه‌نجامدراو کۆتاییه‌که‌ی ڕاڤهکرا.
{ئه‌مه بۆ هایدیگه‌ر} "کۆتایی فه‌لسه‌فه"یه و له نوسراوه‌که‌یدا به ناوی Zur Sache des Denkens باسیده‌کات. کۆتاییه‌ک له‌سه‌ر شانی فه‌لسه‌فه و که‌سێکیش له هه‌مووان زیاتر خولیای فه‌لسه‌فه و نه‌ریتی فه‌لسه‌فییه. بۆ ماوه‌یه‌کی دریژ خایه‌ن وانه و سێمیناره‌کانی له‌سه‌ر ده‌قی نوسینی فه‌یله‌سوفه‌کان بوو. ته‌نیا له ته‌مه‌نی پیریدا توانی باسی نوسینه‌کانی خۆی بکات و ده‌قه‌کان شیبکاته‌وه. نوسراوه‌که‌ی Zur Sache des Denkens هه‌وڵدانێکی سه‌ره‌تایی بوو بۆ سیمینار له‌سه‌ر به‌شی یه‌که‌می په‌رتووکی بوون و کات.
خه‌ڵکی شوێن هایدیگه‌ر ده‌که‌وتن تاکو فێری بیرکردنه‌وه بن. ئه‌وه‌ی له‌م ئه‌زموونه‌دا پێده‌گه‌یشتن چالاکییه‌کی ڕووتی بیرکردنه‌وه بوو، که نه‌به‌سترابوو به گه‌ڕان به دوای زانیندا. سۆز‌و عاتیفه بوو بۆ بیرکردنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی به یاسا و نه‌ریته‌کانه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
ئێمه فێربووین هۆش و سۆز، گیان و ژیان له یه‌کدی جیابکه‌ینه‌وه و بهدژوهستاو ته‌ماشایان بکه‌ین، بۆیه، گوێمان له سۆزی بیرکردنه‌وه ده‌بێت ڕاده‌چڵه‌کێین و پاشگه‌ز ده‌بینه‌وه. جارێکییان هایدیگه‌ر ئه‌م یه‌کێتییه‌ی {له‌نێوان سۆز‌و بیرکردنه‌وه‌دا} له یه‌کێک له وانه‌کانی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌ریستۆ به‌م شێوه‌یه ده‌ربڕی، (ئه‌ریستۆ له دایکبوو، نوسی و مرد).
ئه‌و سۆزی بیرکردنه‌وه‌یه‌ی هایدیگه‌ر باسیده‌کات و له دواییدا باوهڕیپێدههێنن، بارودۆخێکی پێویسته بۆ هه‌موو جۆره فه‌لسه‌فه‌یه‌ک. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی خۆی ده‌سه‌پێنێت ئه‌وه‌یه، ئایا به‌بێ بیرکردنه‌وه‌ی هایدیگه‌ر ده‌مانتوانی بیدۆزینه‌وه؟ سۆزی بیرکردنه‌وه، که بوون له‌نێو جیهان و ئێستادا واتای شته‌کان به‌رجه‌سته‌ده‌کات، دوا ئامانجی زانینه، بێجگه له ناسینی خۆی هیچی بۆ دیارینه‌کراوه. کۆتایی ژیان مردنه، به‌ڵام مرۆڤ ناژی بۆ ئه‌وه‌ی بمرێت. مرۆڤ بوونێکه بیرده‌کاته‌وه. بیرکردنه‌وه‌ی له‌پێناوی گه‌یشتن به کۆتایی نیه. ئه‌و بیرده‌کاته‌وه چونکه بوونه‌وه‌رێکی سه‌رسوڕهێنه‌ره. له ئاکامی ئه‌م بۆچوونه‌دا بیرکردنه‌وه ڕوخێنه‌رانه و ڕه‌خنه‌گرانه به‌ره‌وکۆتایی ده‌ڕوا. دڵنیام له‌وه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کان و فێرگه فه‌لسه‌فییه دێرینه‌کان به ناڕه‌زاییه‌وه ویستویانه سیسته‌مه‌کانیان دامه‌زرێنن. ئێمه‌ش زۆرجار له ههڵوهشاندنیاندا توشی کێشه و گرفت بووین. ئه‌م ویسته له ناخی بیرکردنه‌وه‌وه هه‌ڵناقوڵێت و له پێویستیه‌کی دیکه‌وه مافی دامه‌زراندن به خۆی ده‌دات. ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه له فۆرمه ڕاسته خۆییه‌که‌ی و سۆز دارییه‌که‌ی به ئاکامه‌کانی بپێورێت ئه‌وا وه‌کو دەﻤﺎﻤﮑى (پینهلۆپی) لێدێت. ئه‌وه‌ی به ڕۆژ ڕوویده‌دا و ده‌سوڕایه‌وه به شه‌و هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه و ڕۆژی داهاتوو جارێکی دیکه سه‌ر له نوێ ده‌ستپێده‌کرده‌وه. هه‌موو نوسراوێکی هایدیگه‌ر له‌وه‌ده‌چێت له سه‌ره‌تایه‌کی نوێوه ده‌ستیپێکردبێت. ئه‌و زمانه‌شی به‌کاریهێناوه زاراوه‌کانی توله ڕێیهکانن، که بیرکردنه‌وه‌ی نوێ خۆیانی له‌سه‌ر ده‌دۆزنه‌وه.
من بزانم ئه‌فلاتون یه‌که‌م که‌سه بیرکردنه‌وه‌ی به ئازار Pathos له‌نێو خۆڕاگرتندا دانابێت و له دایه‌لۆگی (تیاتیتوس 155 d)دا سه‌رسوڕمانی به سه‌ره‌تای بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی ده‌ستنیشانکردووه. ئه‌م سه‌رسوڕمانه ئه‌وه نیه له‌گه‌ڵ بینینی شتێکی سه‌یردا سه‌رهه‌ڵبدات چونکه سه‌ره‌تا و جێگهزای زانسته‌کانه. هایدیگه‌ریش له سه‌رسوڕمان ده‌دوێت، به‌ڵام بۆچوونه‌که‌ی له‌وه‌ی ئه‌فلاتونه‌وه جیاوازه و ده‌ڵێت، (سه‌رسوڕمان ده‌بێت به نیشتمان) (Vorträge und Aufsätze, 1954, Part III, p. 259) ئه‌م گوته‌یه بۆ ناسینی هایدیگه‌ر گرنگه. زۆرکه‌س بیرده‌که‌نه‌وه به‌ڵام له‌نێو بیرکردنه‌وه‌دا جێ‌نشین نه‌بوون. کاتێک سه‌ریان ده‌سوڕمێ و بیرده‌که‌نه‌وه ده‌زانن بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه مرۆڤایه‌تییه‌کاندا له هه‌موو شتێک دابڕاون. ده‌توانن شته‌کان بهجێبهێڵن و جارێکی دیش بۆیان بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌و نیشتمانه‌ی هایدیگه‌ر {له‌م گوته‌یه‌دا} ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات مێتافۆره و له ژوور هه‌موو نیشتمانێکهوهیه. هه‌روه‌ها مێتافۆری (با)ش، (زینهفۆن ده‌یگێڕێته‌وه) سوکرات به‌کاریهێناوه، هێشتا مێتافۆری (زریانی سه‌رده‌م)، که ناوزهدیدهکات به‌هێزتره{ له مێتافۆری (بای) سوکرات}.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێکی نێوان نیشتمانی بیرکردنه‌وه و ئه‌وانی دیکه بکه‌ین، ده‌بینین یه‌که‌میان{نیشتمانی بیرکردنه‌وه} جێگای ڕاوه‌ستانه. Zun Sache des Denkens, p. 75 سه‌رسوڕمان ڕاوه‌ستان پێکده‌هێنێت و ئه‌و شته له ده‌نگه‌کان، ته‌نانه‌ت ده‌نگی ناوه‌وه‌ش ده‌پارێزێت. به دیدی هایدیگه‌ر، له‌م ڕاوه‌ستانه‌دا گۆڕانکارییه‌کان له‌نێو ڕه‌هه‌نده‌کانی بیرکردنه‌وه ڕووده‌ده‌ن. له ته‌نیایی و خه‌ڵوه‌تدا، بیرکردنه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شته شاراوه‌کاندا ده‌کات. ڕووداو و فاکتۆره نه‌ناسراوه‌کان ده‌دۆزێته‌وه. کاتێک به‌رانبه‌ر که‌سێک ڕاده‌وه‌ستیت، تۆ که‌سه‌که ده‌بینیت، به‌ڵام مه‌رج نیه بیریلێبکهیتهوه. ئه‌گه‌ر بیرت له‌و که‌سه کرده‌وه، ئه‌وا خۆت له بینینه ڕاسته‌وخۆکه‌ت دوور ده‌خه‌یته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بیر له بابه‌تێک یان که‌سێک بکه‌یته‌وه پێویسته له دووره‌وه بیناسیت. له‌م ڕووه‌وه هایدیگه‌ر ده‌ڵێت؛ (بیرکردنه‌وه نزیکبوونه‌وه‌یه له بابه‌ته‌که، به‌ڵام له دووره‌وه). Gelassenheit, p. 45 بۆ تێگه‌یشتنمان له‌م کێشه‌یه نموونه‌یه‌ک ده‌هێنمه‌وه. بۆ بینینی شته دووره‌کان سه‌فه‌رده‌که‌ین، هه‌ندێک جار ئه‌و شتانه‌ی ده‌یانبینین و لێیان نزیک ده‌بینه‌وه و به‌جێیان دێڵین، بیریان لێبکه‌ینه‌وه و بیانهێنینه‌وه نێو یادمان، له‌م حاڵه‌ته‌دا واتاکانیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی شته‌کان لهبهردهمماندابن، بۆ ئێمه ئاشکرا ده‌بن. ئه‌م کێشه چه‌واشه‌یه‌ی بیرکردنه‌وه، که بیرکردنه‌وه بۆ ناسینی بابه‌ته‌که‌ی له نزنیکهوه ده‌بێت خۆی دووربخاته‌وه گرنگه بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئێمه له بیرکردنه‌وه‌دا له کوێ ڕاده‌وه‌ستین. بیرهاتنه‌وه، که له بیرکردنه‌وه‌دا ده‌بێت به بیره‌وه‌ری و ده‌سته‌ڵات ڕۆڵێکی گرنگی له مێژووی بیرکردنه‌وه‌دا بینیوه چونکه هه‌ر وه‌کو چۆن له ههستکردنیشدا ڕووده‌دات، گهرهنتیشتمان سه‌باره‌ت به‌و نزیکی و دوورییه ده‌داتێ.
که‌م جار هایدیگه‌ر له‌مه دواوه. ئه‌و جارانه‌ش ده‌ربڕینه‌که‌ی له‌باره‌ی (نیشتمان) و هه‌ستکردن به‌و نیشتمانه نهرێیهیه. بۆ نموونه ئه‌و ده‌ڵێت،(پرسیارکردنی بیرکردنه‌وه به ژیانی ڕۆژانه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه....داواکارییه‌کانی په‌له‌مان لێناکه‌ن یان پرسیارکردنه‌که له‌ناوچووه.) An Introduction to Metaphysics, 1961, pp.10-11. به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان نزیکی و دووری و چه‌واشه‌کردنی له‌نێو هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی هایدیگه‌ردا ده‌دۆزێته‌وه و بووه به کلیل بۆ تێگه‌یشتنیان. له هه‌موو شوێنێکدا ئاماده‌بوون و ونبوون، نزیکی و دووری، دیار و نادیار، به‌ستنه‌وه و دابڕان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. تاکو ونبوون و دووری و نادیاری و دابڕان نه‌بێت هه‌ست به ئاماده‌بوون و نزیکی و دیاری بوون و به‌ستنه‌وه‌ش ناکرێت.
ئه‌گه‌ر له کێشه‌ی (نیشتمانی بیرکردنه‌وه‌وه) تێبڕوانین، (وازهێنان له بوون) جیهانی داگیرکردوه و گه‌مارۆی شوێنی بیرکهرهوهشی داوه( شته باوه‌کانی.... ژیانی ڕۆژانه) بۆ نموونه ونبوونی ئه‌و بابه‌ته‌ی بیرکردنه‌وه بایه‌خی پێده‌دات، دهستهباڵا بووه. له‌ناوچوونی (وازهێنانه‌که) له‌لایه‌کی دیکه‌وه، قوربانی داوه به نزیکبوونه‌وه له جیهانی کێشه مرۆڤایه‌تییه‌کان. له‌به‌ر ئه‌مه، ئه‌ریستۆ، له‌سه‌ر نموونه‌که‌ی ئه‌فلاتون، داوا له فه‌یله‌سوفه‌کان ده‌کات خه‌و به (فه‌یله‌سوفی پاشاوه)، که فه‌رمانڕه‌وایی جیهان و کۆمه‌ڵ ده‌کات نه‌بینن.
(ده‌سته‌ڵاتی سه‌رسوڕمان)، به‌لای که‌مه‌وه هه‌ندێک جار، لای هه‌موو تاکێک هه‌یه. بیریاره‌کانی ئێستا و ڕابردووش ده‌بێت به‌وه جیابکرێنه‌وه، که ده‌سته‌ڵاته‌که پێشکه‌وتووه‌و به‌کارهاتووه. ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی (سه‌رسوڕمان به نیشتمانی هه‌میشه‌یی خۆی داده‌نێت) شتێکی جیاوازه. ئه‌مه شتێکی نائاساییه ئه‌فلاتونیش به ڕاده‌یه‌ک و چه‌ند جارێک له تیاتیتۆسدا (176d- 173) باسی کردووه. له‌وێدا ڕووداوه‌که‌ی تالیس و تراسیان(کچه جوتیاره‌که) ده‌گێڕێته‌وه، که ده‌بینێت ئه‌م فه‌یله‌سوفه له‌به‌ر ته‌ماشاکردن بۆ ئاسمان به‌ر پێی خۆی نه‌بینیوه و که‌وتۆته ناو بیره‌که‌وه. ئه‌م کچه، که تالیس ده‌یبینێت {ده‌که‌وێته ناوبیرهکهوه} پێده‌که‌نێت به‌وه‌ی که‌سێک ده‌یه‌وێت ئاسمان بناسێت و نازانێت چی له‌به‌ر پێیدایه. ئه‌گه‌ر ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌ریستۆ دروست بێت، تالیس دڵگرانبووه له‌وه‌ی خه‌ڵکی گاڵته‌یان به ژیانی ساده و هه‌ژارییه‌که‌ی کردووه. به‌ڵام چونکه زانیویه‌تی له ساڵی داهاتوودا ڕۆنی زه‌یتون گران ده‌بێت ده‌وڵه‌مه‌ند بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچه جوتیارێک په‌رتووک نانوسێت پێکه‌نینه‌که‌ی هیگلیشی جوڵاندوه‌و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، که {تراسیان-کچه جوتیاره‌که} ئاره‌زووی ناسینی شته به‌رزه‌کانی نیه.
ئه‌فلاتون، له کۆماره‌که‌یدا، نه‌ک هۆنراوه پێکه‌نینیشی قه‌ده‌غه کردووه. به‌تایبه‌تی له‌نێو ده‌سته و چینی فه‌رمانبه‌ره‌کاندا. ئه‌و له پێکه‌نینی هاووڵاتیان زیاتر ده‌ترسا له‌وه‌ی ره‌خنه له بۆچوونی فه‌یله‌سوف بگیرێت و خه‌ڵکی دژی ڕاوه‌ستن. ئه‌و ده‌یزانی نیشتمانی بیریارێک، که له ده‌ره‌وه ته‌ماشای ده‌کرێت له‌و خاکه ده‌چێت ئه‌ریستۆفان له‌سه‌ر هه‌وری(کوکو) ڕایگرتوه. ئه‌و ئاگای له‌باری ئاسته‌نگی فه‌یله‌سوف بوو، که ئه‌گه‌ر بیرۆکه‌کانی بخاته بازاڕه‌وه له‌وانه‌یه خه‌ڵکی گاڵته‌ی پێبکه‌ن. ئه‌مه‌ش هانیده‌دات له ته‌مه‌نێکی گه‌وره‌دا سێ جار ڕووبکاته سیسلی و پاشا زۆرداره‌که‌ی سیراکیۆس فێری ماتماتیک بۆ تێگه‌یشتنی له فه‌لسه‌فه بکات. بیخاته سه‌ر ئه‌و ڕێگه ڕاسته‌ی هونه‌ری فه‌رمانڕه‌وایی وه‌کو پاشایه‌کی فه‌یله‌سوف حوکم بکات.
هایدیگه‌ر له‌وێدا ئاماژه بۆ ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی بیرکردنه‌وه ده‌کات، که به بۆچوونی ئه‌و پرسیاره گرنگه‌که له بیردا به به‌رده‌وامی و پێویستییه‌وه له‌نێو بیرکردنه‌وه‌دا ده‌هێڵیته‌وه. کاتێک له‌سه‌ر نیتشه ده‌دوێت، (لاساری بیرکردنه‌وه بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام و نوێیه.) ده‌ڵێت؛ بیرکردنه‌وه (خه‌سڵه‌تی خه‌راپبوونی هه‌یه). کاتێک په‌رتووکه‌که‌ی خۆی (بوون و کات) هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، یان له‌وه ده‌دوێت، که ڕاڤه‌کردنه‌که‌ی بۆ واتای ڕاستی لای ئه‌فلاتون ته‌مومژاوییه یان باسی بۆچوونی بیریاره‌کان له‌سه‌ر نوسینه‌کانی خۆی ده‌کات ده‌یه‌وێت بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێتر بخاته‌گه‌ر.
هه‌موو بیریارێک، ئه‌گه‌ر پیر بوو، پێویسته ئاڵۆزییه‌کان له‌ناوبه‌رێت، که له ئاکامی بیرۆکه‌کانیدا پێکهاتوون. ئه‌مه‌ش به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێتر له‌و ئاڵۆزیانه ڕووده‌دات. (له‌گه‌ڵ یاسپهرزدا ده‌ڵێت، " ئێستا" نیازی دهستپیکردنت هه‌یه و ده‌بێت بمریت.) ئه‌و (من)هی بیرده‌کاته‌وه پیر نابێت. بیریار له‌نێو بیرکردنه‌وه‌دا گه‌وره ده‌بێت به‌ڵام پیر نابێت. سۆزی بیرکردنه‌وه‌ش، وه‌کو سۆزه‌کانی دیکه، مرۆڤ داگیرده‌کات. هه‌موو خسڵه‌ته‌کان، که به(کاره‌کته‌ر) ناوزه‌دده‌کرێن، کۆده‌کاته‌وه و ده‌بن به به‌شێک له‌و سۆزه‌و ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ش له‌ناوده‌بات، که له‌و سۆزه‌وه دوورن. ئه‌و (من)هی بیرده‌کاته‌وه و هایدیگه‌ر گوته‌نی له ناوه‌ڕستی زریانێکی توڕه‌دا ڕاوه‌ستاوه، به ته‌نیا بۆ هه‌میشه لاو نیه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت به شتێکی دیکه. (من)ی بیرکه‌ره‌وه هه‌موو شتێکه، به‌ڵام ئه‌و خۆیه ئاگامه‌نده نیه.
له‌سه‌رو ئه‌مه‌وه، به‌و جۆره‌ی هیگڵ له نامه‌که‌یدا بۆ زیڵمان له ساڵی 1807 دا سه‌باره‌ت فه‌لسه‌فه نوسی، بیرکردنه‌وه(ته‌نیایی) یه. ئه‌مه‌ش ئه‌و واتایه‌ی ئه‌فلاتون ناگرێته‌وه، که مرۆڤ ته‌نیا بێت و(له‌گه‌ڵ خۆیدا له دایه‌لۆگێکی بێده‌نگدا بێت.) (Sophist 263 e)، چونکه له تهنیاییدائهو شته هێشتا نه‌گوتراوانه ده‌رده‌که‌ون، که ناخرێنه نێو قاڵبی زمان و گوتنه‌وه. دژواریشه بتوانرێت به که‌سانی دیکه‌ی بگه‌یه‌نین. ئه‌فلاتون له نامه‌ی حه‌وته‌میدا باسی ئه‌م شته نه‌گوتراوه ده‌کات، که خه‌سڵه‌تێکی ته‌نیایی به بیرکردنه‌وه ده‌دات. له‌سه‌ر زه‌مینێکی به پیتیش بۆ نوێکردنه‌وه ڕایده‌گرێت. کاتێک بیر له‌م حاڵه‌ته ده‌که‌ینه‌وه، ده‌بینین ئه‌مه به‌سه‌ر هایدیگه‌ردا ساخنابێتهوه چونکه له‌وانه‌یه ته‌نیاییه‌که له ئاکامدا ئارهزوومهندهکه بڕوخێنێت.
ئه‌و نه‌یده‌زانی، ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی کچه جوتیاره‌که‌وه بڕوانێته ئه‌م کاره، ڕووداوه‌که‌ی تالیس زیاتر شیاوی گاڵته‌پێکردن ده‌بێت. به ڕاده‌یه‌کیش، ئه‌و{ئه‌فلاتون} حه‌قی بوو گۆێنهداته ئه‌مه، وه‌کو بزانم خوێندکاری فه‌لسه‌فه پێناکه‌نێت، هیچ نوسه‌رێکیش پێکه‌نین به شتێکی باش له ئاستی ڕووخانی بیریارهکاندا دانانێت. که‌میش له‌وان هه‌وڵیانداوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه، که هۆی پێکه‌نین و گاڵته پێکردن چی بێت.
ئێستا ده‌زانین، هایدیگه‌ریش، جارێکیان، ویستی نیشتمانه‌که‌ی بگۆڕێ و خۆی به کێشه مرۆڤایه‌تییه‌کانه‌وه ماندووبکات. بۆ هه‌موو جیهان، کاره‌که‌ی هایدیگه‌ر له‌وه‌ی ئه‌فلاتون خراپتر ده‌رچوو چونکه پاشا زۆرداره‌که و لێقه‌وماوه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی له‌وپه‌ڕی ده‌ریاوه نه‌ده‌ژیان و که‌سانی وڵاته‌که‌ی خۆی بوون. بۆ هایدیگه‌ریش، له‌و باوه‌ڕه‌دام، کێشه‌که جیاوازه. ئه‌و هێشتا لاو بوو. به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له ئازاری ڕووداوه‌که، پاش ده مانگی کورت و ماندووبوون سی و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، گه‌ڕایه‌وه بۆ نیشتمانه‌که‌ی خۆی تاکو ئه‌زموونه‌که‌ی ههڵسهنگینێت.
ئه‌وه‌ی {هایدیگه‌ر} دوای ئه‌م ئه‌زموونه بۆیده‌رکه‌وت (ویست) بوو، وه‌کو (ویستی ویست خواز) و (ویستی هێز). له سه‌رده‌می نوێ‌دا زۆر له باره‌ی ویسته‌وه نوسراوه، به‌ڵام پاش کانت و نیتشه، که‌سێکی دیکه له‌باره‌ی سروشتی ویسته‌وه هیچی نوێیان باسنه‌کردووه. که‌س له پێش هایدیگه‌ردا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و خاڵه نه‌کردووه، که چۆن ویست دژی بیرکردنه‌وه ڕاده‌وه‌ستێت و ده‌یڕوخێنێت. بیرکردنه‌وه خاوه‌نی ئارامی و له‌سه‌رخۆیی و به‌ردانه یان به‌کورتی خۆ ئاماده‌کردنه بۆ پهیداکردنهکان. له‌به‌ر ڕۆشنایی ویستدا بیریاران ده‌بێت ئه‌و پارادۆکسه بڵێنه‌وه، (ویستی نا-ویستیم هه‌یه) چونکه به وازهێنان له ویست خۆمان بۆ بیرکردنه‌وه ته‌رخانده‌که‌ین، که ویست نیه. ئێمه، ئه‌و که‌سانه‌ین ڕێز له بیریاران ده‌گرین، هه‌رچه‌نده خۆمان له ناوه‌ڕاستی جیهانیشدا ڕاوه‌ستاوین و ناتوانین یاریده‌ی ئه‌و په‌ستی و بێزارییه‌ی ئه‌فلاتون و هایدیگه‌ر بده‌ین له‌سه‌رئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کێشه مرۆڤایه‌تییه‌کاندا کردووه و روویان کردۆته زۆردار‌و سه‌رۆکه‌کان. ئه‌مه‌ش پێویسته به‌و بارودۆخه‌وه ببه‌سترێته‌وه، که تیایدا ژیاون یان وه‌کو فه‌ره‌نسییه‌کان ده‌ڵێن.déformation Professionelle ده‌شێت نزیکبوونه‌وه له زۆرداره‌کان له‌لای زۆر بیریاری گه‌وره بنه‌مایه‌کی بیره‌کی هه‌بێت ( با کانت نه‌خه‌ینه ڕیزیانه‌وه). ئه‌گه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نه‌دۆزرایه‌وه، ئه‌وا هۆکه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که هه‌ندێکیان سه‌رسوڕمانێکی ساده‌یان هه‌بوه و کردوویانه به نیشتمانی خۆیان. بۆ ئه‌م چه‌ند بیریاره گرنگ نیه زریانی سه‌رده‌مه‌که‌یان به‌ره‌و کوێی بردوون. ئه‌و بایه‌ی له بیرکردنه‌وه‌ی هایدیگه‌ره‌وه هه‌ڵیکردووه- وه‌کو ئه‌وه وایه پاش هه‌زار ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر نوسینه‌کانی ئه‌فلاتوندا- ڕێگاکانمان ده‌ماڵێت. له‌و سه‌رده‌مه‌وه نه‌هاتووه، که خۆی تیایدا ده‌ژی. {ئه‌و بایه} له سه‌رده‌مه دێرینه‌کانه‌وه ههڵیکردووهو ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه جێده‌هێڵێت شتێکی پڕ‌و ته‌واوکۆیه، ڕیلکه Rilke گوته‌نی، وه‌کو شتێکی پڕ‌و ته‌واو بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
...
ئەمەی خوێنتەوە بەشێکە لە نووسراوێکی هانا ئارێنت بیریار‌و خۆشەویستی هایدیگەر، کە بەبۆنەی یادی هەشتا ساڵەی لەدایکبوونی نووسیویەتی و لە کۆڕێکدا پێشکەشی کردووە.. ئەم بەشێکیەتی و لە کتێبی "هایدیگەر و شۆڕشێکی فەلسەفی" نووسینی د.محەمەد کەمال وەرگیراوە....
|
1042
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Friday, June 15, 2018
|
|
|