تەواوی پێشێلکاریە یاساییەکان لە پرۆسەی دادگاییکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان
حاکم شێخ لەتیف


تەواوی پێشێلکاریە یاساییەکان لە پرۆسەی دادگاییکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان ئەو بریارەی لەدادگای تاوانەکانی ھەولێر دەرچوو بەسزادانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان بریارێکی دادپەروەرانە نیەو بەزەقی کاریگەری سیاسی پێوەدیارە وەکۆمەلێک ھەلەی بابەتی و روالەتی لەدۆسیەکەدا ھەن لەخوارەوە ئاماژە بەگرنگترینیان دەدەین:
لە (ڕەخنەگر کێیە)وە بۆ (ڕەخنە چییە)..
کاروان عومەر کاکەسوور


لانی کەم لە ئەدەبی ڕوانگەوە تا ئەمڕۆ، هەر جارێ پرسیار لەبارەی چەمکی ڕەخنەوە دەکرێت، چەند گوتەیەک هەن، خێرا لە دەمی هەندێک نووسەرەوە دەردەچن، کە گەلێجار بەپێی ژمارەیش ڕیزبەند دەکرێن. دەتوانم بڵێم ئەمانەن: نەبوونی هۆشیارییەکی گەورە، هەبوونی هەستی شارچێتی و ناوچەگەری، دابەشبوونی نووسەران بەسەر ئایدیۆلۆجیای جیاوازدا، زاڵبوونی فیکری دۆگمایییانەی نووسەر و هیی دیکەی لەم بابەتە. گوتنەوەی ئەو گوتانە لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا پێوەندیی بەو تێگەیشتنەوە هەیە، کە هەر لە سەرەتاوە بە سادەیی سەری هەڵداوە و بەردەوام درێژەی پێ دراوە. بە مانایەکی تر، ئەو پێناسەیەی بۆ چەمکی ڕەخنە کراوە، لە وەسفەوە هاتووە، نەوەک لە قووڵبوونەوەوە. بەوەدا لای ئێمە تا ئەم ساتەیش وەسف شوێنی ڕەخنەی گرتووەتەوە، ئەوە بە ناچاری دەبێت هەردوو چەمکەکە پێکەوە باس بکرێن، بگرە دەڵێم کاتێ چەمکی وەسف بە لاوە دەنێین و وردی ناکەینەوە، دیسان درێژە بە هەمان تێگەیشتن دەدەینەوە. پێشتریش لە بەرهەمەکانمدا کەموزۆر خۆم لە قەرەی ئەو باسە داوە، بەڵام ئێستا پرسیارەکانی ئێوە هەلی ترم بۆ دەڕەخسێنن، تا لە گۆشەی دیکەیشەوە لێی بڕوانم. گرنگە هەر لە سەرەتایشەوە ئەوە بڵێم، کە ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانتان دەداتەوە، نووسەری ئەدەبی گێڕانەوەیە و بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕەخنەی نەکردووەتە بابەتی سەرەکیی خۆی.
سیستمى سیاسى لە عومان و خەواریجى ئیبازى
بڕیار سەید ئەمین


سوڵتان نشینى عومان، دەوڵەتێکى عەرەبیە کە دەکەوێتە نیمچەدورگەى عەرەبیەوە. خاوەن پێگە و گرنگیەکى تایبەتە لە ڕووى جیۆسیاسى لە ناوچەکە. یەکێکە لەو دەوڵەتانەى لە نیو سەدەى ڕابردوودا لە پرسە سیاسى و ئایینییەکاندا زۆر بە وشیارانە مامەڵەى کردووە، ئەمەش بۆتە هۆى گرنگى پێدانى توێژەران و لێکۆڵەران بەو وڵاتە، بەشێوەیەک کە ئەو وڵاتە خۆى پاراستووە لە ڕووداو و ململانێى گرنگەکانى ناوچەکە و زیاتر وەک بێلایەنێک مامەڵەى کردووە. بەتایبەت لە ماوەى جەنگى سارد و ململانێى وڵاتانى عەرەبى لەگەڵ ئێران و ئەمریکا و خودى وڵاتانى عەرەبى و شۆڕشەکانى بەهارى عەرەبى. دیارترین پرسێکیش لەپاڵ سیستمى سیاسى ئەو وڵاتەدا، گوتارى ئایین و باوەڕى دانیشتوانە کە زۆرینە موسوڵمانن و پەیوەندیەکى تا ڕادەیەک جێگیریان لەگەڵ سیستمى سیاسى و دەسەڵاتى وڵاتدا دروستکردووە. هەربۆیە جێگاى خۆیەتى کە لەو گوتارە ئایینییە بکوڵرێتەوە کە هێندە لەگەڵ سیستمى سیاسیدا کۆکە و جۆرێک لە ئارامى دەرونى لە دڵى باوەڕداران دروستکردووە لەو وڵاتە.
ساتەوەختی تێڕامان
ئارام عەلی عەزیز


ببورە خوێنەری بەڕێز ئەگەر هەڵوەستەیەكم پێكردبیت تاساتەوەختێك لەكاتە بەهادارەكەت بگرم و هەردووكمان پێكەوە تیایدا لەقسەیەكی نەستەق رامێنین، كە پێشتر پەیامبەرێك گوتویەتیی و حەكیمێك جێبەجێی كردوەو ئاقڵێكیش بەناوەڕۆكیدا شۆڕبۆتەوە، ئەویش ئەوەیە: ( خۆت بناسە). دوای ئەم تێڕامانەیش لەو بڕوایەدام لەیەكتر دەبوورین و بەسۆزوهەستێكی ئینسانی برایانە باوەش بەیەكتردا دەكەین و كۆتری ئاشتی بەسەر شانمانەوە لەشەقەی باڵی دەدات و بەئاسمانی پانوبەریندا دەسوڕێتەوە.
ڕەخنەی ڕەخنە
هەرێم عوسمان


ڕەخنە لە یۆنانی کۆنەوە کە بە کریتیک Kritike هاتووە، مانای جیاکردنەوە و شیکردنەوە، هەروەها بڕیاردان و هەڵسەنگاندن دەگەیەنێت. تێکست خۆی لە خۆیدا پێکهاتەیەکی سادەیە. سادەیە لە خۆیدا کە شیدەکەینەوە بۆ بەشەکانی، لە سادەیی دەریدەکەین، چونکە بینینی تێکست وەک گشتێک ڕەنگە بواری گشتبینی تێکستەکەمان نەداتێ، بەڵام کاتێک ورد دەبینەوە بۆ ئەوەی بەشەکانی ببینین، ئەوکات بواری بینینەکەمان لە بەشەکاندا فراوان دەبێت. ئەمە پرۆسەی بە گشتکردنی بەشەکانە، بەڵام پێویستە ڕەخنەگر لە هزریدا جارێکی دیکە بەشە گشتەکان وەک گشتی بەشەکان لە یەکبداتەوە تاوەکو وێنەیەکی یەکێتی تێکستەکە بنەخشێنێت. بنەمای شیرکردنەوەی تێکست سەرەتا لەسەر تێگەیشتن وەستاوە، پاش تێگەیشتن شیکردنەوە و ئەوکات ڕاڤەکردن[کە گشتی کردنەوەی بەشەکانە] دێتەئاراوە، لە ڕاڤەکردنیشدا ڕەخنەگر هەڵسەنگاندن و بڕیار لەسەر تێکست دەدات. ڕەخنە گشتبێژی کۆمەڵێک وشەی سواوی دووبارە نیە، کە ڕەخنەنووس بە جوانی و ناشیرینی، چاکی و بەسوودی، بێ شیکارییەکی ورد و وەڵامدانەوەی بۆچییەکانی تێکست بیخاتەڕوو. ڕەخنە بەرجەستەکردنێکی زەینی تێکستە لە هزری ڕەخنەنووسدا. ڕەخنە تێکستناسیی و ژیانکردنە لەگەڵ تێکستدا، ئەمەش بە مانای نەبینینی خەوشەکانی تێکست نیە.
لەبارەی زیندانەوە
حەبیب محەمەد دەروێش


ئةگەرچی لە قورئاندا وشەی ( زیندان- السجن) لە چەند شوێنێک باسی هاتووە (قال رب السجن احب الي مما یدعونني اليه) سورەتی یوسف هەروەها لەسورەتی شوعەرادا هاتووە (قال لئن اتخذت الها غيري لاجعلنك من المسجونین) بەڵام پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێت هیچ زیندانێکی نەبووە ، بۆیە ابن حزم لە کتێبی (المحلی) دا دەفەرموێت : -(ماکان لرسول الله صلی الله علیه وسلم سجن قط -هیچ کاتێک پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت زیندانی نەبووە) .
كورد ...
گرنگترین پێكهاتەی گەشەی سەرمایەداری توركییە
دیدار لەگەڵ د. سەردار عەزیز
ئا: هەرێم عوسمان
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
پارادایم دەتوانێ ئێمە لە شێواوی فیكری و زانستی رزگار بكات؟
دیدار لەگەڵ د. ئەحمەد محەممەد پوور(*)
چاوپێكەوتن: هەرێم عوسمان
دیمانە لەگەڵ دوکتۆر بەختیار سەجادی
سازدانی: دوکتور مەسعوود بینەندە
کتێبخانەی کوردی
گه‌لگامیش بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی
سایتی هاوڵاتی
سايتى الاوان بؤ تويَزينةوةى زانستى
سایتی کەوانە
گۆڤاری - هه‌ژان- لێره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌
سایتی دەنگەکان
رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ لێره‌وه‌ سه‌یر بكه‌
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010