فەتحوڵا گیولەن کێیە؟
د.جه‌بار قادر

محەمەد فەتحوڵا گیولەن Mehmet Fethullah Gülen پێشنوێژ، وتارخوێن و نووسەرێکی تورکی بەناوبانگە. ئێستا بە کەسایەتییەکی ئیسلامی گەورە دادەنرێت. گیولەن دامەزرێنەر و سەرکردەی رۆحی بزووتنەوەی گیولەنییە، کە بە بزووتنەوەی خزمەت و جەماعەت دەناسرێت. لە دەسپێکدا ناوی بزووتنەوەکەی "خزمەتی ئیمانییە و قورئانییە" بوو، بەڵام دواتر کورتکراوەکەی خزمەت یا جەماعەت بەسەریدابڕا. خۆیان بزووتنەوەکە بە ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی دادەنێن.
گیولەن یەکێک لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی ڕۆژنامەوان و نووسەرانە (١٩٩٤)، هەر خۆیشی بە سەرۆکی شانازی دامەزراوەکە ڕاگەیەنرا. لە مارتی ١٩٩٩ بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی پەنای بردە بەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام لە ڕاستیدا بە هۆی باری سیاسییەوە بوو و لەو کاتەوە لە پێنسیلڤانیا ژیان بەسەر دەبات. لە ئەمریکاش ڕێکخراوی "هاوپەیمانی لە پێناو بەها هاوبەشەکان"" "Alliance for Shared Values دامەزراند. ئەم ڕێکخراوە بووەتە چەترێک بۆ کۆمەڵێک ناوەند و ڕێکخراوی وەک " ئینستیتوتی ئەتلانتیک" کە پێشتر بە سەنتەری کولتوریی ئەستەموڵ دەناسرا، ڕۆمی فۆروم لە واشنتن، ئینستیتوتی پاسیفیک، ئینستیتوتی دایاڵۆگی ئاینەکان، دامەزراوەی نیاگارا و ئینستیتوتی دورگەکانی ئاشتی، لە ڕێگەی ئەم ناوەند و دامەزراوانەوە لایەنگرانی گیولەن ڕۆڵی گەورە دەبیننن. گیولەن دەڵێت باوەڕی بە زانست، دیموکراسی و دایەڵۆگ لە نێوان ئاینەکاندا هەیە. ئەو خۆی بە کەسێکی لیبراڵ و کراوە بەخەڵک دەناسێنێ. لەگەڵ دایەڵۆگدایە نەک تەنها لە نێوان موسڵمان و کرستیان و جودا، بەڵکو لە گەڵ بێ ئاینەکانیشدا. لەم بارەیەوە لە گەڵ پاپای ڤاتیکان و ڕێکخراوی جووەکاندا لە دایەڵۆگدا بووە. گیولەن پێداگرییەکی زۆر لە سەر پرۆسەی فێرکردن و پەروەردە دەکات. باوەڕی بەوە هەیە کە لەم ڕێگەوە نەوەیەکی ئاڵتونی دروست دەکات. کارکردن و هەوڵدان پێگەیەکی گرنگیان لە بیر و بۆچوونی گیولەندا هەیە.
حکومەتەکەی ئەردۆگان بە داڕێژەری هەوڵی کودەتای ١٥ تەمموزی دادەنێ و داوای ڕادەستکردنەوەی دەکات. هەرچەندە گیولەن ئەوە ڕەتدەکاتەوە، بەڵام ئەردۆگان ناوی " ڕێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵایی" و " دامەزرێنەری دەوڵەتی هاوتەریب" لە گیولەن و لایەنگرانی ناوە و گەورەترین هەڵمەتی گرتن و ڕاونانی لە دژیان دەستپێکردووە. تا ساڵی ٢٠١٣ ئەردۆگان و گیولەن هاوپەیمان یەکتر بوون. بزووتنەوەکەی گیولەن هاوکارییەکی زۆری پێشکەش بە پارتی دا دوگەشەپێدان کرد بۆ پاکتاوکردنی نەیارەکانی ئەردۆگان لە نێو سوپا، سیستەمی دادوەری، دەزگاکانی خوێندن و پەروەردە و میدیا. لە دوای دزەپێکردنی هەواڵ و زانیاری لە بارەی گەندەڵی دەورو بەرەکەی ئەردۆگان هاوپەیمانییەکەیان کۆتایی هات و ئەردۆگان کەوتە گیانی گیولەنییەکان. ئەردۆگان هێز و توانای گیولەنییەکان دەزانێت، بۆیە وا کەوتووەتە گیانیان. گیولەن زیاتر لە ٥٠ کتێبی نووسیوە و ژمارەیەکی زۆر وتاری لە گۆڤارە جیاوازەکاندا بڵاوکردۆتەوە و ژمارەیەکی زۆرتریش وانەی ئامۆژگاری پێشکەش کردووە و دواتر وەک کتێب بڵاوی کردوونەتەوە.
لە تەک زمانی تورکیدا، تورکی عوسمانی، فارسی و عەرەبی دەزانێت. سەرچاوەی سەرەکی بیر و بۆچوونەکانی "رسائل النور" سەعیدی نورسی "نەورەسی، کوردی" یە. بیرۆکەکانی نورسى پەرەپیداوە و لە بەرگێکی هاوچەرخ و مۆدێرندا خستوونێتە بەرچاو. هەرچەندە سەرسام بووە بە بەرهەمەکانی نورسى، بەڵام پیدەچێت کوردبوونی نورسى جۆرێک لە گرێکوێرەی لە لای گیولەن دروست کردبێت. هەستی ناسیۆنالیستی بەهێزە و نەیوسیتووە تیشکێکی زۆر بخرێتە سەر نورسى. محەمەد فەتحوڵا لە ٢٧ نیسانی ١٩٤١ لە گوندی کوروجوکی شارۆچکەی پاسینلەر، کە چل کیلۆمەتر لە ئەرزەڕۆمەوە دوورە، هاتۆتە دونیاوە. مەلا ڕەمزی باوکی مەلاو پێشنوێژ بووە و دایکیشی خانمی ماڵ بووە و گوایە ژنانی گوندی فێری قورئان خوێندن کردووە، هەرچەندە کەمالییەکان ئەم کارەیان قەدەغە کردبوو. لە پێنج ساڵییەوە لە گوندەکەی خۆیان لای مەلا دەستی بە خوێندنی قورئان کردووە. لە ئەرزەڕومیش لە مەدرەسەی ئاینی دەرسی خوێندووە. وەک قوتابییەکی دەرەکی تاقیکردنەوەی خوێندنی سەرەتایی ئەنجامداوە. ئەو بۆ خۆی خەریکی خوێندنەوە و خۆ پێگەیاندن بووە. هەرچەندە نامەکانی نورسى سەرچاوە و ئیلهامی گیولەن بووە، بەڵام بەپێی توێژەران ئەوەی گیولەنی لە نورسى جودا دەکردەوە، هەستی بەهێزی ناسیۆنالیستی بووە، هەروەها بە پێچەوانەی نورسی ئەم سەر بە دەوڵەت بووە، باس و خواسی ئابوری و نیولیبیراڵیزم لە بواری ئابوریدا سەرنجی ڕاکێشاوە. هەندێ کەس لێکدانەوەکانی گیولەن بە ڤێرژنێکی ئیسلامی کاڵڤینیزم دادەنێن. لە ساڵی ١٩٦٣ "کۆمەڵەی بەربەرەکانی دژ بە کۆمۆنیزم"ی دامەزراند. لەو کاتەدا ئەم کارەی مایەی پێشوازی بوو لە لایەن دەوڵەت و پەیمانی ناتۆ و ڕۆژئاواوە، چونکە دەچووە خزمەتی ئەوانەوە لە ململانێی نێوان بەرەی سۆسیالیزم و کەپیتالیزمدا. لە ساڵی ١٩٧١ بۆ ماوەی ٧ مانگ لە لایەن کودەتاچییەکانەوە گیرا. لە ساڵانی ١٩٧٥ – ١٩٧٦ زنجیرە سمینارێکی لە ژێر ناونیشانی " ئیسلام و زانست، داروینیزم، وچەی ئاڵتونی، دادوەری کۆمەڵایەتی و پەیامبەرێتی لە شارە جیاوازەکانی تورکیا ئەنجامدا. لەم ڕێگەوە تۆڕێکی پەیوەندی بەهێزی دروستکرد کە دواتر لە خزمەتی بزووتنەوەکەیدا بەکاریهێنا. ساڵی ١٩٧٩ دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی وتار لە گۆڤاری .SIZINTI له‌ وتارێکیدا لەو گۆڤارەدا پەسنی کودەتای ئەیلولی ١٩٨٠ داوەو و گوایە گەلی تورکیا دەمێک بووە لە چاوەڕوانی ئەوەدا بووە سوپا بەهانایەوە بێت و وەک خدری زیندە ڕزگاری بکات. لە ساڵی ١٩٨٦ چووە حەج و بوو بە حاجی گیولەن. لە ساڵی ١٩٨٨ گۆڤاری ئومێدی نوێی دەرکرد و سەروتاری بە خۆی دەنووسی. لە ١٩٨٩ و ١٩٩٠ خۆبەخشانە لە ئەستەموڵ گوتاری ئاینی پێشکەش دەکرد، لە دواییدا کۆی کردنەوە و لە ژێر ناونیشانی "ڕوناکی بێدوایی" لە سێ بەرگدا لە چاپیدان. لە سەر کاری خۆبەخشانەی گوتار خوێندن بەردەوام بوو.
لە ساڵانی ١٩٩١ – ٢٠٠٠ لە گەڵ تورگوت ئوێزال، تانسۆ چیللەر، مەسعود یڵماز، بولنت ئەجیڤیت و پاپا جۆن پاوڵی دووەم و کەسانی تردا ئاشنایی پەیدا کرد و لە دایاڵۆگدا بوو لە گەڵیاندا. لە ساڵی ١٩٩٩ بەهۆی نەخۆشییەوە چووە ئەمریکا و لەو کاتەوە لەوێ دەژێ. ساڵی ٢٠٠٨ گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمێریکی و پرۆسپێکتی بەریتانی بە یەکێک لە سەد ڕۆشنبیری یەکەمی دونیا دایاننا، دواتریش گۆڤاری تایم لە ٢٠١٣ بە یەکێک لە سەد کەسی کاریگەری دونیای ناساند. لە ساڵی ١٩٨١ دەستی لە کاری پێشنوێژی دەوڵەتی هەڵگرت. لە ساڵانی ١٩٨٨ – ١٩٩١ بۆ جارێکی تر گەشتێکی دوور درێژی بە شارەکانی تورکیادا کرد و زنجیرەیەک کۆڕ و سمیناری لەو شارانە پێشکەش کرد و تۆڕی پەیوەندییەکانی فراوانتر کرد. گیولەن خۆی لە پارتی رەفاهی نەجمەدین ئەربەکان و فەزیلەت بە دوور دەگرت و زیاتر پەیوەندی بە تانسۆ چیلەر و ئەجڤیتەوە دەکرد. لە دیسەمبەری ٢٠١٤ دادگای تورکی بریاڕی دەستگیرکردنی فەتحوڵا گیولەنی دەرکردووە دوای ئەوەی ٢٠ ڕۆژنامەوانی سەر بە گروپەکەی دەستگیر کران و تۆمەتی ئەوەیان درایە پاڵ کە خەریکی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چەکدارین.
گیولەن تیۆرییەکی ئیسلامی تازەی دانەهێناوە، بەڵکو ئەو دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرە کلاسیکەکانی ئیسلام و هەوڵئەدات لێکدانەوەی هاوچەرخانەیان بۆ بکات. ئەو هیچ کاتێک ئەندامی تەریقەت نەبووە و لە گەڵ ئەوەدایە کە موسوڵمانان لە دایەڵۆگدا بن لە گەڵ خەڵکانی دیکەدا بە بێدینەکانیشەوە. گیولەنییەکان زیاتر لە ١٠٠٠ قوتابخانەیان لە وڵاتانی جیهان کردۆتەوە، لە قوتابخانەکانی گیولەندا فیزیک، کیمیا و ماتیماتیک دەخوێنرێن. قوتابخانەکانی خزمەت لە تورکیا بە باشترین لە قەڵەم دەدرێن. گیولەن باس لە نەوەیەکی ئاڵتونی دەکات کە لە قوتابخانە و زانکۆکانی بزووتنەوەکەی دەخوێنن. ئەمانە قوتابخانە، زانکۆ، ناوەندی کولتوری و ماڵی قوتابیان ...تاد ئامانجیان دروستکردنی ئەو نەوە ئاڵتونییە. مرۆڤگەلێک کە شەیدای کولتور و ستایلی ژیانی تورکین و مۆدێلی تورکی ئیسلام پەیڕەو دەکەن و ئەو تۆڕەن کە لە داهاتوودا کار بۆ سەروەری ئەم بزووتنەوەیە دەکەن. گیولەن دژی سیکیولاریزم نیە و دەڵێت لە وڵاتانی سیکیولار و دیموکراتدا ٩٥% لە پرینسپەکانی ئیسلام بەدی هاتوون و ئەوەشی دەمێنێت کە ٥% ئەوە ناهێنێت شەڕی بۆ بکرێت. گیولەن لە گەڵ ئەوەدایە تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا وەربگیرێت. لە تورکیا ملیۆنەها خەڵک بە لایەنگری گیولەن دادەنرێن. لە نێو ئەمانەدا دەرچووانی قوتابخانەکانی خزمەت ڕۆڵی هەرە دیار دەبینن. لە ڕیزەکانی پۆلیس و دادگان لایەنگرانی زۆرن. هەروەها بزووتنەوەکەی کۆمەڵێک ڕۆژنامە و گۆڤار و دەزگای میدیا، بانک و دامەزراوە کۆنترۆڵ دەکەن وەک ڕۆژنامەی زەمان، تەلەفزیۆنی سەمانیۆڵو، بانکی ئاسیا، کۆنفیدراسیۆنی بیزنسمان و پیشەسازان.
شەڕی ئەردۆگان و لایەنگرانی گیولەن شەڕی سەختی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، ئابوری،کۆمەڵایەتی ....تاد دەبێت و پێموانیە پارتی داد و گەشەپێدان بتوانێت بە بێ زیانی گەورە لێی دەرچێت.
338 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, November 1, 2017
زیاتر
(كۆماری باشوری سودان) نمونەیەكی شووم لە سەربەخۆیی
حاميد محمد عه‌لى
توندوتیژی و ئایینداری
نووسینی: دكتۆر عەبدولكەریم سروش
وەرگێڕانی: ئەرسەلان تۆفیق
شۆڕشێكی نوێ بەڕێوەیە
هەوار جەمال
فەلسەفە و زانست لای ئارسەر ئادنجتون
د.حەسەن حسێن سدیق
مامۆستای زانست ‌و لۆجیك لە زانكۆی راپەڕین/ بەشی فەلسەفە
بەناوی سەنتەری روناکبیری کۆچ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم میللەتی کوردو گەلی عێراق و خانەوادەی بەڕێزی مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین...
پاشماوەی ئاسەواری فەرهەنگی مادەكان
لەبەردەم لیكۆڵینەوەكانی شوێنەوارناساندا
كەمال نوری مەعروف لەفارسییەوە گۆڕیوێتی و لەسەری نووسیوە
سسته‌مي سياسي ئيسلامي، له‌لاي بونيادگه‌را و سه‌له‌فييه‌كان..
ئیمداد تەها
هونەری جەنگی كورد لەچیادا
محەممەد بەكر
كۆتایی دەوڵەتی شۆڕشگێڕەكان
حەبیب محمەد دەروێش
هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوی عەرەب لە تەرازووی هێزدا
نووسینی: نەجمەدین فارس حەسەن
مۆدێرنیتە و وتار
هەڵسەنگاندنێکی وتارنووسیی کوردی
دکتۆر هاشم ئەحمەدزادە
باشووری كوردستان لەكاتی دوورخستنەوەی شێخ مەحمودو
سەرهەڵدانی چالاكی توركەكان بە سەرۆكایەتی ئۆزدەمیر پاشا 1919- 1922
ئەحمەد باوەڕ
زانكۆی گەرمیان – كۆلێژی پەروەردە
هەندێ چەمكی پێویست بۆ نووسینی فەلسەفە
نووسه‌ر : Henri Pene Ruir
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
سمكۆی شكاك، وەرچەرخانێكی گرنگ
لە ناسیۆنالیزمی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان
نووسینی: سامان مستەفا رەشید
ماستەر لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا
رەهەندە فەلسەفی و مێژوویییەكانی هزری رەخنەیی
عادل نادری
ریشەی رەوتی ئیسلامی سیاسی لە باشووری كوردستان
لە ئیسلامگەرای ئیخوانەوە تا سەلەفیزمی جیهادیی(*)
نووسینی: د. محەممەد شەریف
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ماجید خەلیل
فەندە میتالیزم و جەهلی موقەدەس
ن/هاشم سالح
و/حەبیب محەمەد دەروێش
سیستەمى ئایینى یان سیکۆلاریزم !!
عبدالرحمن رسول
گەڵاڵەنامەی مافی نەتەوەیی و ئاینی و
ئەتنیە دینیەكان لە هەرێمی كوردستان
حةبيب محةمةد دةرويَش
بۆچی ئاتەئیست و ئینسان دۆستم
تەسلیمە نەسرین
نهێنیکاری لە بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێزدا
سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی ئیسرائیل
و.حه بيب محەمەد دەرويش
لە بارەی ڕاپرسییەکەی تورکیاوە
حەمە غەفور
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
لە نێوانی حەللاج و ئەخۆل
هەڵمەت عوسمان
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
سیكۆلاریزم سیسته‌مێكى گونجاو بۆ پێكه‌وه‌ ژیان
یاسین له‌تیف
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
ڕه‌خنه‌ی ده‌روونناسانه‌ی ده‌ق و ئوستووره‌ی کەسیی نووسه‌ر
به‌همه‌ن ناموه‌ر مووتڵه‌ق
وەرگێڕ : سوله‌یمان سۆفی ساڵحی
زمانی منداڵ و ڕۆڵی گەورەكان
رێواس ئەحمەد
ئایا سەروەریی سنووردار هەیە؟
د. بڕیار شێرکۆ بابان
رەهەندە فەلسەفی و مێژوویییەكانی هزری رەخنەیی
عادل قادری
نالی شاعیری شاعیرەکان
کەژاڵ ئەحمەد
سوكرات….
ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی له‌ ئاسمانه‌وه‌ هێنایه‌ سه‌ر زه‌وی
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم…
چەمکى دەوڵەتى مۆدێرن؛
خوێندنەوەی ناوەڕۆک و هۆکارەکانى سەرهەڵدان
د. حیسامەددین عەلى گلى، سەرۆکى بەشى زانستە سیاسییەکان/
زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر
ریفراندۆم و تاوانباركردنی دڵسۆزان …
عیماد عەلی
مێژوو و ڕووداوەکانى ڕۆژى جیهانیى ئافرەتان
وه‌رگێڕانی: چرا عومه‌ر
ئاماده‌کردنی: شیفا جومعه‌
دادگایەک بۆ مردووەکان و پاشماوەی زیندووەکان …
سۆران ئازاد
کورته باسێک له سه‌ر شێعری ئه‌رمه‌نی
صد سال شعر ارمنی (احمد نوری زاده )
وه‌رگێڕان و پێداچوونەوە: سمکۆ مه‌عڕووفی
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"
شاهۆ حوسێنی
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
مەزرای قاتڵەکان
مەنسوور یەیفووری
كاتێك داعش بەناوی ئایینەوە لە مەغۆل خراپتر دەكات،
مرۆڤ ناتوانێت نەیەتەگۆ
ئیسماعیل حاجی زەڵمی
ئەو کاتەی ژنان دەچنە شەڕی داعش
لە ئینگلیسیەوە: سەما.ش
لە فارسیەوە: ئ.ب
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
توێکاریی دەسەڵاتدارێتی
نووسینی: ڕۆبێرت بینگهام داونز (1903-1991)
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: ئازاد وەڵەدبەگی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
سیاسەتى ئابوورى چییە؟
عیسام ئه‌لخوری
وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: چرا عومه‌ر
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی
مشتێک لە خەرمانی بیری نالی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010