بەرەو تورکیا یان ئێران؟ ...
تاهیر رەحیم

بە بڕوای زۆربەی پسپۆران لە بواری پەیوەندی نێودەولەتی و دبلۆماسی: سیاسەتی دەرەوە رەنگدانەوەی سیاسەتی ناوەوەیە. واتا سیاسەتی ناوەوە کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوە دەبێت، لەهەمانکداتە پەیوەندیەکانی دەرەوە کاریگەری بە ئەرێنی و نەرێنی لەسەر سیاسەتی ناوەوە دادەنێت. هیچ وڵاتێک لەسەردەمی گڵۆبالیزم بەبێ پەیوەندی ناتوانێت بەردەوام بێت. بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان وا دەخوازێت، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتاندا هەبێت بەتایبەتی دراوسێکان. توانای سیاسی لەوەدایە زۆرترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتاندا درووستبکات. لەلایەک بۆ ئەوەی زۆرترین دۆستمان هەبێت، لەلایەکی تر لە پێناوی بەرژەوەندی ئابوری و ئاڵۆگۆڕکردنی زانست و کلتوور. توانای سەرکردەی سەرکەوتوو لەوەدایە دوژمن بکات بە دۆست، دۆست بۆ وڵات زیادبکات . بۆ زامنکردنی رێکخستن و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەرێم لەگەڵ دەرەوە لەوەدایە لەپێشدا لە ناوەوە پەیوەندی و رێکخستن پتەوبکەین. چوونکە پتەوکردنی ناوماڵی کوردی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ دەرەوە. گەر سەرکردەیەک توانای رێکخستنی ناوەوەی نەبێت پێێ ناوترێت سیاسیەکی سەرکەوتوو، هەرچەند پەیوەندی لەگەڵ دەیەها وڵات درووستکردبێت. ئێرانی سەردەمی شاە و وڵاتی تونس لەسەردەمی زەین لعابدین و عێراق لە سەردەمی سەدام وڵاتی میسر لەسەردەمی حسنی موبارەک..... زۆرترین و باشترین پەیوەندیان لەگەڵ وڵاتاندا هەبوو، بەڵام چوونکە سیاسەتی ناوخۆیان بەهێزنەبوو بەتایبەتی پەیوەندی نێوان حکومەت و خەڵک بینیمان چارەنووسی ئەو وڵاتانە بەکوێ گەیشت! بۆ بەهێزکردن و سوودوەرگرتن لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتاندا: پێوستمان بە دەسەڵاتێکی دامەرزاوی هەیە. یاسا سەروەر بێت، مافی هاوڵاتی پارێزراوبێت، سوپا تێکەڵ بە ململانێی سیاسی نەکرابێت، یەک گوتاری سیاسی، پەرلەمان و حکومەت نوێنەری هەموو خەڵک بێت بە جیاوازیە ئایینی و ئایدۆلۆجی و چین و توێژەکانەوە. پەیوەندی دبلۆماسی و ئابوری پێویستە بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. هەروەها چۆن سەقامگیری لەناو خۆ گرنگە بەوشێوەیەک سەقامگیری دراوسێکان بۆ ئێمە گرنگە، ئاڵۆزی وڵاتانی تر پریشەکەی بەر ئێمەش دەکەوێت، جا ئەو وڵاتە دراوسێش بێت! زیاتر کاریگەری لەسەر هەرێم دەبێت. پەیوەندی هەرێم لە گەڵ تورکیا یان ئێران بۆ ئێمە کامیان گرنگترە؟ ئاستی پرۆسەی دیموکراتی لەتورکیا بەهێزە، هەموو حزبەکان لە تورکیا لە راستەوە بۆ چەپ ئازادن لەوەی بەشداری لە هەڵبژرادن بکەن. هەروەها پارتێکی گەورەی وەک هەدەپە کە نوێنەرایەتی کوردە بە فەرمی لەوێدا بوونی هەیە. لە رووی شارستانیەوە تورکیاو ئێران دوو دونیایی جیاوازن. سکۆلاریزم لە تورکیا بەهێزە لە چاو وڵاتانی تری ئیسلامی بەتایبەتی ئێران. هەروەها ئێران وڵاتێکە لەچاو تورکیا زیاتر دەستی هەبووە لە شکستی و ئالۆزیەکانی ناوخۆی هەرێم. پەیوەندی تورکیا یان ئێران لە گەڵ کوردەکان لە باکورو رۆژهەڵاتی کوردستان باسێکی ترە. بەڵام لەگەڵ ئەوەش کوردەکانی باکور لە سایەیی ئەو سیستەمە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان بواریان زیاتر بۆ رەخساوە وەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان. مافی مرۆڤ و یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە تورکیا زۆر لە پێشە لە چاو ئێران. ئازدی رۆژنامە گەری و ئازادی نووسین لە تورکیا زۆر لە ئێران فراوانترە. لە تورکیا سزای سێدارەدان راگیراوە، بەڵام لە ئێران ساڵانە دەیەها خەڵکی نارەزا بەتایبەتی کورد لە سێدارەدەدرێن. بەشی زۆری خاکی کوردستان دراوسێی تورکیایە نەک ئێران. بەڵام سەرەڕای ئەوش لە هەموو بارێکدا راگرتنی هاوسەنگی پەیوەندی لە نێوان وڵاتان لە هەمووی زیاتر سەرکەوتووترە.
6931 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, December 16, 2015
زیاتر
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
داهاتویێک پاش کاپیتالیزمیش هەیە
لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی
ئایا داعش بە پلانی ئەمریکا هاتووەتە ناوچەکە؟
ئیحسان فەتاح
نیچە روخساری دژ، بەڵام قوڵ
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پێكەنین وەك چارەسەر لای هێرمان هێسە
بەفراو نوری
روانینی سلۆتەردایك بۆ بنەما فەلسەفییەكانی دێریدا
لەكتێبی (دێریدای مسری) وەرگێڕانی بەكرعەلی
رانانی: د. تریفە عمر
وێنه‌ و حه‌قیقه‌ت...
ئومێد حه‌مه‌عه‌لی
ترپەی دڵ‌و ئاوازی وشە
ئیسماعل فەرەج
وه‌سفی كه‌سایه‌تی دیكتاتۆر
به‌ختیار محه‌مه‌د
دوای هێرشی داعش ، پێویسته‌ ، چی بكه‌ین؟نوسینی:
ئومێد قەرەداغی
پێكدادانی كورد و توركمان
له‌ كه‌‌‌ركوك و ناوچه‌كانی تر له‌ خزمه‌‌تی كێدایه‌؟!
نجم الدین فارس حسن
ژاك دوریدا بۆ ژیل دولوز
ئەبوبەکر جاف
شیکارییەک لە سەر ئازادکردنەوەی شنگاڵ
جیهاد موحەمەد
ئابوری میلیشیایی
دکتۆر محەمەد گەناویی
ئەفسانەی ژێردەستەیی ژنان
ئیڤلین ڕید
وەرگێڕان: نەسیبە بارانی
ئوستورەی ڕێفۆڕم و ژوورنالیزمی سۆفیستانە
نووسەر: پەیمان عەلیپوور
ڕۆشنبیر، ماناکانی دیکەی سیاسەت و تاوانی ئایدۆلۆژیا
فەرهاد بهێشتی
ئیدۆلۆژی، فەلسەفەیە یان وەهم؟
رەسوڵ سێلەکە
وەڵاتێک لە ژان ...
ئەمجەد شاکەلی
ئیستاتیكای (جوانی) سیاسەت
محمدامین گەناوی
عیشق له‌ كتێبی (بوون و نه‌بوون)ی ژان پۆڵ سارته‌ردا
رزگار عه‌لی
گلۆبالیزاسیۆن و "ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌"
سەلاح بایەزیدى
چیبکرێ تاوا لە پارتی بکرێ ببێ بە پارتێکی سیاسی مرۆڤدۆست؟
ئازاد حمە
رامانێکی فەلسەفی دەربارەی "نەبوون"..
شامیر مولان
شكست هێنانی ئه‌مریكا
له‌(ئه‌فسانه‌ی جه‌نگی دژه‌ تیرۆردا)!
یاسین له‌تیف
ژمارە 31‌و فۆرمی 31ی ئاب وەك یەكەیەكی فەرهەنگی زمانی كوردی
د. تریفە عومەر
بێدەنگی هەولێر: تەنگژەی شوناسی هەولێریی
شێرکۆ کرمانج
نارەزاییەکان لە دەستێوەردانی حکومەت
جۆن ستیوارت میڵ
گێڕانەوەی ئەنفال وەکوو کارەساتێکی پارتیکولار
چەند سەرنجێک لەسەر کۆمەڵەچیرۆکی
"جەستەیەکی خۆڵاوی بەسەر قاڵیچەی سولەیمانەوە"
محەمەد محەمەدمرادی
ڤ
ئایدیای زمان/ ئایدیای شانۆ
چەند خاڵی سەرەتایی و مانیفێستۆیی
ئەمین کەرەمی و هاوڕێ یووسفی
سوسیالیزمی میدیایی لە دەستە واژەکان دا
سلیمان عبدی
مەعریفەی ئیگزیستانسیالیزم و کۆمەڵگەی باشوری کوردستان
ئه‌فشین غولامی
بیری فەلسەفی یۆنان پێش ئەفلاتون
د. حسین حرب
وەرگێڕانی: رەفیق غەفور
زمانی کوردی و پێوه‌ندی به‌ناسنامه‌ی کورده‌وه‌
محه‌مه‌د که‌ریمی
تورکیا لە دوو ڕێیانی شەڕو ئاشتیدا
نووسینی : بورھان شێخ رەئوف
ئه‌ده‌بی پۆست مۆدێڕن، زه‌رووره‌تێکی ناوه‌خت
حه مه ی که ریمی
تورکیا لە دوو ڕێیانی شەڕو ئاشتیدا
نووسینی : بورھان شێخ رەئوف
سواره‌ له‌ نێوان دوو ئه‌زموون و دوو شێوه‌ ژیانی جیاوازدا
ئه‌مجه‌د غوڵامی
كێشه‌ی خودا له‌ فه‌لسه‌فه‌ وفیزیا*
نووسەر: سەعیدکاکی
ئالن به‌دیۆ و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌می فه‌رانسه‌
نووسین و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌ق: جه‌واد گه‌نجی
وه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: حه‌مه‌ی که‌ریمی
كۆمه‌ڵناسی كووئیر و ئایین
ئه­ حمه­ د غولامی
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟(1)
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ(2)
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
نەبوونی بنەمای زانستی و بەرپرسیارێتیی یاسایی و نەریتی
لە توێژینەوەیەكی (د.عیزەت فەتاح حەمەساڵح)دا
بوار نوورەدین
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟(1)
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ(2)
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
شوناسی پوپولیزم
هاوڕێ نەهرۆ
هەڵوێستی توركیا لە فیدراڵیزمی
هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری
ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
قانع و کێشەی نەتەوایەتی
ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
كورد ...
گرنگترین پێكهاتەی گەشەی سەرمایەداری توركییە
دیدار لەگەڵ د. سەردار عەزیز
ئا: هەرێم عوسمان
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010