خوێندنه‌وه‌ی كتێبی (الفكر العربی و صراع الاضداد) شیروان كه‌ریم محه‌ممه‌د
محه‌ممه‌د جابر ئه‌نساری ساڵی (1939) له وڵاتی به‌حره‌ین له‌دایكبووه، له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانه‌وه ده‌ستیكردووه به نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه فیكرییه‌كانی، ئه‌م به‌رهه‌مه نامه‌ی دكتۆراكه‌یه‌تی له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی (1996) چاپی یه‌كه‌می بڵاوبووه‌ته‌وه، ناوبراو راگری كۆلیژی خوێندنی باڵایه و مامۆستای ژیاری ئیسلامی و فیكری هاوچه‌رخه له زانكۆی (الخلیج العربی) له به‌حره‌ین، به‌شداریكردووه له چه‌ندین چالاكی ئه‌نجومه‌ن و په‌یمانگا و داموده‌زگا فیكری و ئه‌ده‌بییه‌كان، تا ده‌رچوونی ئه‌م كتێبه خاوه‌نی هه‌شت بهرههمیتره، ئه‌م به‌رهه‌مه قه‌واره گه‌وره‌یه و ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی (666) لاپه‌ڕه‌یه، توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوانه له‌سه‌ر فیكری عه‌ره‌بی هه‌موو ئه‌و بۆچوون و بیروڕا دژبه‌یه‌كانه‌ی (كۆنتراست) فیكری عه‌ره‌بی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دونیای عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌لسه‌فی و رۆشنبیری هه‌یه، وه‌كو چه‌مكی (میسالییه‌ت و واقیعییه‌ت، ئایین و نه‌ته‌وه، سۆسیالیزم ئیسلام، عه‌قڵ و باوه‌ڕ، فه‌لسه‌فه و ئایین، زانست و ئیسلام، رۆح و مادده) چه‌ندین كۆنسێپتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فیكری و فهلسهفیدیكه، ئه‌نساری خستوونیه‌ته‌ڕوو، هه‌وڵیداوه (توافق، گونجاندن، كۆنزێس)ی نێوان ئه‌م چه‌مكه ناكۆكانه بكات له‌مپێناوه‌شدا كتێبه‌كه‌ی كردووه به چوار به‌شه‌وه، هه‌ر به‌شه‌ش له چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌م: مدخل تأریخی و مقدمه نڤریه عامه، البحپ عن خصوصیات الجدل الفكر العربی
له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر باس له چه‌مكی گونجاندن (توفیق) یان گونجانكاری (توفیقیه) ده‌كات، له‌نێوان عه‌قڵ و باوه‌ڕ، فه‌لسه‌فه و ئایین، كه له پێكهاته‌ی گوتاری (discoures) فیكری ئیسلامی‌دا ده‌بینرێت ویستوویه‌تی (Etymology) چه‌مكه‌كه بدۆزێته‌وه، له كولتوری ئیسلامی و سه‌رده‌می پێش زایندا، به میتۆدی دایكرۆنی (diachronie) نێوكاتی هه‌وڵی به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌مكه ده‌دات له زه‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا لای فه‌یله‌سوف و زانا و موسوڵمانه‌كان كه چه‌ندین چهمكیتریان به‌كارهێناوه، هه‌مان مانا بهدهستهوهدات له جه‌وهه‌ر و ماهییه‌تدا، له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه‌دا وه‌كو چه‌مكی (الجمع) كه فارابی له (الجمع بین رأی الحكیمین) مه‌به‌ستی ئه‌فڵاتۆن و ئه‌رستۆیه و چه‌مكی (الاتفاق) كه ئیبن روشد له (فصل المقال فیما بین الحكمه والشریعه)و چه‌مكی (الموافقه)ی ئیبن ته‌یمییه له (موافقه صریح المعقول لصحیح المنقول) پاشان به‌كارهێنانی چه‌مكی (الجمع) لای (محه‌ممه‌د عه‌بده) له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌مكی عه‌قڵ و ئیمان، مه‌ده‌نییه‌ت و ئیسلام، پاشان به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌مكه لای ئه‌نتۆن سهعادهو ئه‌حمه‌د ئه‌مین و زۆر بیریارانیتری كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی زایینی و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، ئه‌م چه‌مكه‌یان به‌كارهێناوه و هه‌وڵی ته‌وافوقی چه‌مكه ناكۆكه‌كانی داوه، له‌دواییدا دێته‌سه‌ر ریشه‌ی (مژووی – ژیاری) دیارده‌ی (توفیقیه- گونجانكاری) كاریگه‌ری شارستانییه‌ته‌كانی یۆنان و هیند و فارس له‌سه‌ر شارستانییه‌تی عه‌ره‌بی شیده‌كاته‌وه ئه‌م كاریگه‌رییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش‌زایین، هه‌وڵی ته‌وافوقی نێوان ئایینی مو‌سا و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتون دراوه و پاشان دوو سه‌ده دوای زایینیش (ئهفولتین) هه‌وڵی ته‌وافوقی نێوان ئایینه سامییه‌كان (كولتوری ئیلاهی)و كولتوری عه‌قڵی (هیلینی) داوه، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی دین ئه‌نجامی ته‌وافوقی ئایینی یه‌هودی (جه‌غت له‌سه‌ر یاساكان ده‌كات)و ئایینی مه‌سیحی (جه‌غت له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی رۆحی و مۆراڵی ده‌كات) واته یه‌كه‌میان گرنگیی به واقیع و دووه‌میان گرنگیی به ئایدیال داوه، كه‌واته ئیسلام به‌رئه‌نجامی ته‌وافوقی واقیع و ئایدیاڵه، ئیسلام پرۆژه‌یه‌كی ته‌وفیقی زه‌به‌لاحه، به حوكمی شوێنی سه‌نته‌ری له‌نێوان ژیاره‌كانی ئاسیا و ئه‌وروپای كۆن و نوێ، بۆچوونێكی زه‌كی نه‌جیب مه‌حفوز دێنێته‌وه، كه ده‌ڵێ: تهوفیقییهت دوالیزمه ره‌تناكاته‌وه، به‌ڵكو ده‌یهێڵیته‌وه له دۆخێكی (تصالحی – رێككه‌وتن) لۆژیكی ته‌وافوق لۆژیكێكه باوه‌ڕی به یه‌كبوونی حه‌قیقه‌ت (وحده الحقیقه) هه‌یه، نه‌ك (وحده الوجود – یه‌كبوونی بوون) حه‌قیقه‌ت له رووكاردا دوالیزمانه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا یه‌ك پێكهاته‌ی بهیهكهوهگرێدراو و بهیهكهوهبهستراوه، نووسه‌ر ده‌ڵێ: ئیسلام پێچه‌وانه‌ی مانه‌وی (المانویه) ره‌فزی دوالیزمه ناكات، به‌ڵكو هه‌وڵی ته‌وافوقیان ده‌دات، بۆچوونێكی (محه‌ممه‌د عه‌بده) دێنێته‌وه و ده‌ڵێ: جیاكردنه‌وه‌ی عه‌قڵ و دڵ، رۆح و عه‌قڵ نه‌شیاوه، ئیسلام هاوسه‌نگی له‌نێوان مه‌فهومی یه‌كتایی ره‌ها و مه‌فهومی مرۆیی سنوردار ده‌كات (مفهوم الوحدانیه المگلقه)، (مفهوم اڵانسانیه المحدده) نووسه‌ر ده‌ڵێ: ئایینی مه‌سیحی بووه‌ته هۆی جیاكردنه‌وه، ئه‌م دوالیزمانه له یه‌كتری به یه‌كجاری و ته‌نها له خودی كه‌سایه‌تی حه‌زره‌تی عیسادا نه‌بێت ئه‌م دوو ره‌هه‌نده بهیهكهوهگرێدراون، كه‌سایه‌تی عیسا خودی خۆی به‌جه‌سته‌بووه له ناسوت و لاهوت له‌یه‌ككاتدا، یاخود ئینسانییه‌ت و ئیلاهییه‌ت به‌رجه‌سته‌یه له كه‌سایه‌تی مه‌سیحدا، پێموایه ئه‌م بۆچوونه له فیكری مه‌سیحیدا به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی مه‌سیح ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ری ئه‌فسانه‌ی كۆنی یۆنانی پرۆمیسۆس، یاخود نه‌زعه‌یه‌كی ئهنترۆمۆفیزمییه زاڵبووه به‌سه‌ر فیكری مه‌سیحیدا، له‌مباره‌دا حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی پۆنتی فیشاڵ.
مه‌سیحییه‌كان به‌رگی خودایان به به‌رداكردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ژیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی مه‌سیحییان كردووه‌ته گوتارێكی پارالۆگیزم، پاشان دێته‌سه‌ر ته‌وافوقی نێوان ئیسلام و ژیاری خۆرئاوا كه محه‌ممه‌د عه‌بده پێیهه‌ستاوه له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، له‌دواییدا بۆچوون و بیروڕای عوسمان ئه‌مین و ئه‌حمه‌د ئه‌مین و عه‌بباس مه‌حمود عه‌ققاد، هه‌ندێك نووسهریتر له‌وباره‌یه‌وه دێنێته‌وه عه‌قڵی موعته‌زیله و فه‌یله‌سوفه ئیسلامییه‌كان ده‌خاته ژێر شیكردنه‌وه‌وه، هه‌وڵی سه‌لماندنی رۆڵی عه‌قڵ ده‌دات له ئیسلامدا له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی گریكی كۆندا، هه‌وڵی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی (ئه‌رنست رێنان) ده‌دات، له‌سه‌ر رێوشوێنی محه‌ممه‌د عه‌بده كه ده‌ڵێ: عه‌قڵی عه‌ره‌بی و سامی ناتوانێت هه‌وڵی بیركردنه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی پوخت بدات، پاشان ده‌ڵێ: ناتوانین رۆڵی عه‌قڵ له‌بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامی ره‌سه‌ندا بسه‌لمێنین بهبێگهڕانهوه بۆ كولتوری موعته‌زیله و كولتوری فه‌یله‌سوفه ئیسلامییه‌كانی وه‌كو ئیبن روشد و.. هتد و تێڕوانینیان به شێوه‌یه‌كی هێرمۆنێتیكی بۆ تێكست به مه‌به‌ستی سه‌لماندنی عه‌قڵ و رۆڵی له ئایینی ئیسلامدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی گوتاری قورئانی ده‌ڵێ: بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئیسلام پێویستیمان به دوو مه‌رج هه‌یه یه‌كه‌میان: نوێكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئایینی ئیسلام، دووه‌میان: پشتبه‌ستن به فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخی ئه‌وروپی بۆ گه‌یشتن به ریفۆرمی ئایینی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شۆڕشێكی فیكری گشتگیر، پاشان بۆ گوزارشتكردن له فه‌لسه‌فه له جیهانی عه‌ره‌بیدا بۆچوونێكی جابری دێنێته‌وه و ده‌ڵێ: تائێستا فه‌لسه‌فه‌ی هه‌نووكه له جیهانی عه‌ره‌بیدا له قۆناغی گواستنه‌وه و شیكردنهوهدایه و شۆڕشێكی عه‌قڵی به‌رپاكردووه، كه فه‌لسه‌فه له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان به‌خۆیه‌وه بینی، پاشان هه‌وڵی محه‌ممه‌د حسین هه‌یكه‌ل بۆ ته‌وافوقی نێوان فیكری ماددی و عه‌قڵی ئۆگست كۆنت و ئیمانی جان جاك رۆسۆ و هه‌وڵی ته‌ها حوسین بۆ جیاوازیكردن له‌نێوان ته‌فسیراتی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و ته‌فسیری ئایینی بۆ مێژوو، پاشان هه‌وڵی عه‌ققاد له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیالیزمی ئه‌ڵمانی كانت و شوبنهاوه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی كانت بۆ هه‌وڵی سه‌لماندنی بوونی خودا، دوای ئه‌وه باسی له مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ده‌كات و ئیمامی نوێخواز (إمام مجدد)و كاریگه‌ری له خه‌یاڵدان و عه‌قڵی ئیسلامی‌دا ده‌خاته‌ڕوو، نووسه‌ر ده‌ڵێ: دووه‌میان زیاتر له نوێگه‌رییه‌وه نزیكه بۆچوونێكی ئه‌حمه‌د ئه‌مین له‌وباره‌یه‌وه دێنێته‌وه و ده‌ڵێ: یه‌كه‌میان جه‌غت له‌سه‌ر باوه‌ڕی دینی ده‌كات به‌ته‌نها، به‌ڵام دووه‌میان جه‌غت له‌سه‌ر عه‌قڵ و ئه‌زمون و ژیان و واقیع ده‌كات.. دووه‌میان كاریگه‌ری عه‌قلانی زیاتر هه‌یه، پاشان له تهوهرهیهكیتردا ده‌ڵێ: ئایین دیارده‌یه‌كی مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌چێته ژێر باری توێژینه‌وه و رهخنهلێگرتنهوه وه‌كو كۆی دیاردهكانیتری كۆمه‌ڵگه ملكه‌چی رێساكانی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنه، پاشان بۆچوونی محه‌ممه‌د نوهیهی دێنێته‌وه و فاكته‌ری گه‌شه‌كردنی ژیاری ئه‌وروپی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ:
1. جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌به‌دی و یه‌كجاری نێوان ئه‌وانه‌ی به ناوی دینه‌وه قسه‌ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ خودی ئایین خۆیدا.
2. جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له تێگه‌یشتنی ئه‌وانه‌ی به ناوی ئایینه‌وه قسه‌ده‌كه‌ن.
3. به تێڕوانینێكی نوێوه له ده‌قی پیرۆز بڕوانین.
محه‌ممه‌د نوهیهی ده‌ڵێ: ئامانجی ریفۆرمی مه‌به‌ستدار له كاتی هه‌نووكه‌دا ده‌بێت جه‌غت له‌سه‌ر تێڕوانینی عه‌لمانی پوختبكرێت له هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیان و دونیا، ئیسلام بۆ دونیا هه‌ڵوێستی عه‌لمانی پوخته، نووسه‌ر هه‌وڵی ته‌وافوقی نێوان گوتاری عه‌لمانی و ئیسلامی ده‌دات، پاشان ئه‌زموونی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان باسدهكات كه هه‌وڵی ته‌وافوقی ئه‌م دوو چه‌مكه‌ی داوه و ویستوویه‌تی ریفۆرم له‌و عه‌لمانییه‌ته توندڕه‌وه‌ی ئهتاتوركهدا بكات و سه‌ركه‌وتووش بووه، نووسه‌ر ده‌ڵێ: ئیسلام ئایینی مامناوه‌ند و كۆكبوونه (وسگ و وفاق) له‌نێوان بۆچوون و مه‌زهه‌به ناكۆكه‌كان، ئایینی ئیسلام له‌نێوان مه‌زهه‌بی فه‌ردی و كۆمهڵیدا، مه‌زهه‌بی مامناوه‌ند له‌نێوان ئه‌م دووانه‌دا هه‌ڵده‌بژێرێت، هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی هیچ كامیان نادات، بۆچوونێكی محه‌ممه‌د عه‌بده دێنێته‌وه و ده‌ڵێ: ئایینی ئیسلام شه‌ریعه‌تی (الوفاق) كۆكبوونه.
به‌شی دووه‌م : التوفیقیه المستعاده إزاو العلمنه (مشروع إعاده التصالح بین الوحی و العقل)
نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵی ته‌وافوق له‌نێوان ئایه‌ته گه‌ردوونی و سروشتی و عیمرانی له قورئاندا و له‌گه‌ڵ تیۆره‌كانی زانستی نوێ و حه‌قیقه‌ت و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌كات، پاشان له‌نێوان فه‌لسه‌فه و ئیسلام هه‌وڵی فارابی و ئیبن سیناو ئیخوان سه‌فا ده‌خاته‌ڕوو، هه‌وڵی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ته‌فسیركردنی قورئان له روانگه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌فسیری زانستی غه‌زالی بۆ قورئان كه تا سه‌ده‌ی نۆزده بره‌وی هه‌بوو له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا و كاریگه‌ری غه‌زالی له‌وڕووه‌وه له‌سه‌ر فه‌خره‌دین رازی و به‌یزاوی و نیسابوری و زهركشی و جه‌لاله‌دینی سیوتی ده‌خاته‌ڕوو. نووسه‌ر ده‌ڵێ: ته‌فسیری ئه‌م زانایه له‌ڕووی زانسته‌وه بۆ قورئان بۆ ئه‌وه‌بووه موسوڵمان خۆشبه‌ختی دواڕۆژ به‌ده‌ستبهێنێت كه هۆكاری دواكه‌وتنی موسوڵمانان بووه، پاشان دوو ئاڕاسته‌ی دژبه‌یه‌ك و ناكۆك دێنێته‌وه ده‌رباره‌ی ته‌فسیری زانستی قورئان، یه‌كه‌میان: باوه‌ڕی به ته‌فسیری زانستی بۆ قورئان هه‌یه، دووه‌میان: باوه‌ڕی پێینییه به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌كه‌ی ده‌ڵێ: كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی بۆ سه‌ر باوه‌ڕ (عقیده) هه‌یه و گومان له دڵی موسڵماندا دروستده‌كات، له ته‌وه‌ره‌یه‌كی نوێ‌دا هه‌وڵی عه‌ققاد بۆ ته‌وافوقی نێوان تیۆری داروین و قورئان به‌رباسده‌خات بۆچوونێكی عه‌ققاد دێنێته‌وه و ده‌ڵێ: تیۆری داروین ته‌نها له‌ڕووی بایۆلۆژییه‌وه گرنگ نییه، به‌ڵكو رۆشنبیری دژیاریشهوه به پله‌ی زیاتر گرنگتره، پاشان هه‌وڵی (عبدالمنعم خلاف) بۆ ته‌وافوق و هاوتا (تعادل) پره‌نسیپی نێوان ره‌هه‌ندی ماددی و زانستی و ره‌هه‌ندی رۆحی ئیلاهی باس له ماتریالیزم و ئیسلام ده‌كات و دۆزینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ههبووهی له‌نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه‌دا هه‌یه بۆ سه‌لماندنی به‌ڵگه‌كانی پشت به قورئان و مێژووی ئیسلام و ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی له بازنه و چوارچێوه‌ی فیكری ئیسلامی‌دا له‌دایكبوون ده‌به‌ستێت، له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه و فیكری ئه‌وروپی، له تهوهرێكیتردا باس له‌وه ده‌كات كه سه‌لماندی هاتنی مه‌هدی ناتوانرێت به عه‌قڵ بسه‌لمێنرێت، باس له پشتگیری فیكری شیعه ده‌كات بۆ فیكری موعته‌زیله، پاشان بهكاریگهربوونی فیكری موعته‌زیله له ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی شیعه له‌ڕووی كه‌لامی و فه‌لسه‌فییه‌وه، نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات، زۆربه‌ی شیعه‌كان له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونه‌كانی فیكری موعته‌زیله‌ن سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ جیاوازی له هه‌ندێ ره‌هه‌ند و بۆچوونه‌وه، پاشان ده‌ڵێ: فیكری شیعه به خه‌سڵه‌تی هێرمۆنتیكی تێكه‌ڵ به ئیزۆتریكی (باگنی) ناسراوه نووسه‌ر باس له وه‌رگرتنی تیۆری داریوزمی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات له‌لایه‌ن شیعه‌وه، پێش ئه‌وه عه‌ققاد وه‌ریبگرێت و باسیبكات نووسه‌ر كتێبی (نقد فلسفه دراوین – 1914) نوسیی محمد ره‌زا ئه‌سفه‌هانی هه‌ندێ بۆچوون له‌و كتێبه‌وه وه‌رده‌گرێت، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌سفه‌هانی ویستوویه‌تی رێگه‌یه‌كی ناوه‌ندی بگرێته‌به‌ر له‌نێوان ره‌فزكردنی جه‌ماله‌دین ئه‌فغانی و قبوڵكردنی عه‌ققاد ده‌رهه‌ق به تیۆری داروین، ئه‌سفه‌هانی پشتی به‌ستووه به دراوه‌كانی (معگیات) كولتوری زانستی ئیسلامی بۆ نه‌هێشتنی دژایه‌تی نێوان ئه‌و دوولایه‌نه، ئاماژه‌ه به‌وه‌ده‌كات كه زانستی سروشتی ئیسلامی جه‌غتی له‌سه‌ر هه‌ندێ تێگه‌یشتنی داروین كردووه‌ته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئیلحاده‌وه هه‌بێ، پاشان باس له فیكری (إمام معصوم) ئیمامی بێ‌تاوان و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو (مهدی منتڤر) ده‌كات، ئه‌و تێگه‌یشتنه دێنێته‌وه كه شیعه‌كان باوه‌ڕیان به ته‌فسیری سۆسیۆلۆژی بۆ دیارده‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو نییه، شیعه‌كان باوه‌ڕیان وایه هه‌ركه‌سێ باوه‌ڕی به ته‌فسیری سۆسیۆلۆژی هه‌بێ بۆ ئه‌و دیارده‌یه، ئه‌وا باوه‌ڕی به قورئان نییه، پاشان نووسه‌ر باس له رۆڵی عه‌قڵ له دیندا ده‌كاته‌وه، فیكری شیعه ده‌خاته‌ڕوو له‌وباره‌یه‌وه، باس له دوو ته‌وژمی زاڵی ناو شیعه ده‌كات یه‌كه‌میان: باوه‌ڕی به ئیشراقی ئیزۆتریكی هه‌یه و دووه‌میان: باوه‌ڕی به ده‌سه‌ڵاتی ده‌ق (سلگه النص) هه‌یه كه هه‌ردووكیان رۆڵی عه‌قڵ رهفزدهكهن، له تهوهرهیهكیتردا باس له بۆچوونی میشیل عه‌فله‌ق و ئه‌نتۆن سه‌عاده و قوسته‌نتین زه‌ریق له‌باره‌ی نوێگه‌رییه‌وه ده‌كات و پاشان بووژانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی (البعپ القومی) لای شبلی شه‌میل و میخایل نه‌عیمه، شبلی شه‌میل باوه‌ڕی به نه‌ته‌وایه‌تی جیهانی هه‌یه، بۆچوونی هه‌ریه‌ك له‌مانه له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، بۆچوونی هه‌ریه‌كه‌یان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان (عقل و دین و نه‌ته‌وه).. نووسه‌ر به یارمه‌تی په‌راوێزی دوورودرێژ بیروڕاكانیان له رێگه‌ی نووسینه‌كانیانه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، هه‌وڵی رین بهههبهشی بۆ ته‌وافوقی رۆحی و زه‌مه‌نی و (خه‌لیل رامز سهركیسی) بۆ ته‌وافوقی وجودی و مه‌سیحی، پاشان فیكری ته‌وفیقی دیارده‌ی نامریهت و (بعپ) ده‌خاته‌ڕوو، به‌راوردی فیكری نێوان محه‌ممه‌د عه‌بده و میشیل عه‌فله‌ق ده‌كات، نووسه‌ر ده‌ڵێ:
ئه‌م دووانه له تهفسیركردنیان بۆ عروبه‌ت و ئیسلام زۆر نزیكن له‌یه‌كه‌وه، به‌ڵام له‌ڕووی (المنگق، ا‌لدین، البیئه) له یه‌كتری جیاوازن له‌ڕووی (المنگق) یه‌كه‌میان دینییه و دووه‌میان ناسیونالیستی له‌ڕووی (ا‌لدین) یه‌كه‌میان ئیسلام و دووه‌میان مه‌سیحی، له‌ڕووی (البیئه) یه‌كه‌میان له ناوچه‌یه‌كدا گه‌وره‌بووه و بیریكردووهتهوه دیارده‌ی ئیسلام زاڵبووه دووه‌میان (نزعه) كه‌ڵكه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی زاڵبووه.
به‌شی سێیه‌م: المكونات الفكریه للإیدیولوجیا القومیه فی الشرق
له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا نووسه‌ر باس له باڵاده‌ستبوون و زاڵبوونی چه‌مك و كۆنسێپته‌كانی ژیاری ئه‌وروپی ده‌كات له‌سه‌ر جیهانی هه‌نووكه له‌ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكرییه‌وه، پاشان تێپه‌ڕبوونی فیكری ئیسلامی به‌سه‌ر سیستمی خه‌لافه‌ت و پراكتیكردنی شه‌ریعه‌ت و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دینییه‌وه هه‌یه، كاریگه‌ربوونی فیكری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ له‌ژێر كاریگه‌ری چه‌مكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو نه‌ته‌وایه‌تی، شۆڕش، رزگاری (تحرر)، سۆسیالیستی، دیموكراسی.. هتد، پاشان باس له په‌یوه‌ندی فیكری نێوان قوتابخانه‌ی ته‌وفیقی دینی (عه‌بده، كه‌واكبی)و ئاراسته‌ی ناسیۆنالیستی و ناوه‌ندی (به‌عس، ناسری) ده‌كات، له‌دواییدا باس له ریفۆرمی ئایینی مارتن لۆسه‌ر ده‌كات، كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر بێداربوونه‌وه‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ڵمانی و پاشان په‌یوه‌ندی عروبه‌ت و ئیسلام لای ناسرو به‌عس سه‌رله‌نوێ جیاوازی نێوان فیكری میشیل عه‌فله‌ق و محه‌ممه‌د عه‌بده ده‌خاته‌ڕوو كه یه‌كه‌میان مه‌به‌ستی بێداربوونه‌وه‌ی عروبهته بایین و كاریگه‌ری هێرده‌ری له‌سه‌ره، پێشه‌نگی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی رۆمانسییه‌ته له فیكری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وروپی، واته نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌خاته خزمه‌ت ئایین، دووه‌میان بێداربوونه‌وه‌ی ئیسلام به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، واته نه‌ته‌وایه‌تی ده‌خاته خزمه‌ت بووژانه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام، له تهوهرێكیتردا باس له دروشمی به‌عس (وحده، حریه، اشتراكیه) ده‌كات، ته‌وافوقی ئه‌م سێ چه‌مكه له فیكری عه‌بدولڕه‌حمان كه‌واكبی ده‌خاته‌ڕوو، پاشان میشیل عه‌فله‌ق ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رێتی كه‌واكبی و كاریگه‌ری فیكری كه‌واكبی له‌سه‌ر عه‌فله‌ق ده‌خاته‌ڕوو، عه‌فله‌ق ساڵی (1940) ده‌یگۆڕێت بۆ دروشمێكی سیاسی گشتی و ته‌وافوقی ریفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی و رزگاری به ئاراسته‌ی سۆسیالیستی تهوزیفدكات، بۆچوونێكی كه‌واكبی دێنێته‌وه كه ده‌ڵێ: مێژووی ململانێی دیالێكتیكی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه، له‌نێوان سه‌ربه‌ستی (حریه) و سته‌مكارییه (استبداد) كاریگه‌ری ئه‌م ململانێیه له‌سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌كانی ژیار و ئایین و فیكر و فه‌لسه‌فه و ئابووری و په‌روه‌رده و مۆراڵ هه‌بووه به درێژایی مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی.
پاشان باس له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رۆحی و زه‌مه‌نی ده‌كات لای كه‌واكبی كه به چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك پێش عه‌لی عه‌بدولڕه‌زاق له (الاسلام و اصول الحكم – 1925) خستییه‌ڕوو، جیاوازی نێوان فیكری كه‌واكبی و محه‌ممه‌د ره‌شید ره‌زا ده‌خاته‌ڕوو، نووسه‌ر له فیكری به‌عسی و میشیل عهفلقدا دوو ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی باسدهكات یه‌كه‌میان (ره‌گه‌زی ئیمانی – رۆحی ئایدیالی – ره‌ها و هه‌ستی) دووه‌میان (عه‌قلانی – ماتریالی و واقیعی – رێژه‌ی شیكاری)و كاریگه‌ری فه‌یله‌سوف هیگڵ و هێردهرد و ماركس له‌سه‌ر فیكری عه‌فله‌ق ده‌خاته‌ڕوو له داڕشتنی فیكری نه‌ته‌وه‌یی پارتی به‌عس ئه‌و گۆڕانكارییانه شیده‌كاته‌وه له فیكری عه‌فله‌قدا روویدا له قۆناغه جیاوازه‌كانی ته‌مه‌نیدا به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ماركسیزم، له قۆتاغێكدا له فیكری ماركس دووركه‌وته‌وه و زیاتر چووه ژێر كاریگه‌ری ئایدیالیزم له قۆناغێكیتردا تێڕوانینێكی ماتریالی ئه‌بستراكتی هه‌بوو، نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات فیكری ته‌وفیقی عه‌فله‌ق به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌یله‌سوفانه و ئیسلام و بیری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب شیبكاته‌وه، له تهوهرهیهكیتردا باس له فیكری ئه‌نتۆن سه‌عاده (1904 – 1949) ده‌كات له فیكری سه‌عاده دوو خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه:
یه‌كه‌میان: زانستگه‌رایی (العلمیه) به واتای پشتبه‌ستن به روونكردنه‌وه و ده‌رخستن (تحلیل)ی زانستی، به ته‌نها بۆ ته‌فسیری دیارده سروشتی و مرۆییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له ته‌فسیری ئایینی بۆ ئه‌و دیاردانه، دووه‌میان: (عه‌لمانییه‌ت) به واتای دابڕینی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ت و پشتبه‌ستن به تێڕوانینی نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی له دیاریكردنی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵی ئومه‌ت ( الهدیه الجماعیه لڵامه)و هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندیداره به ژیان و كۆمه‌ڵگه و ته‌سككردنه‌وه‌ی دین به ته‌واوی له چوارچێوه‌ی تاك و دواڕۆژ، پاشان چه‌مكی (مدرحیه) شیده‌كاته‌وه كه پێكهاتووه له (رۆح، گیان) (مادده – مادی)و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی محه‌ممه‌د حسین هه‌یكه‌ل له گواستنه‌وه‌ی (الوچعیه) دانراو بۆ ته‌وفیقی و گواستنه‌وه‌ی عه‌فله‌ق له ماتریالیزمی ماركس بۆ ئایدیالیزم و واقیعی به (مدرحیه) ده‌شێوێنێت.
به‌شی چواره‌م: المشروع التوفیقی للحركه الناصریه
له دوابه‌شی كتێبكهدا باس له گه‌نجێتی ناسر ده‌كات و پاشان ئه‌و قۆناغه فیكرییه جیاوازانه‌ی پیاداتێپهڕبوو، خه‌سڵه‌ته جیاوازه‌كانی قۆناغه‌كانی فیكری پێش و پاش شۆڕشی یۆلیۆی (1952 – میسر) ده‌خاته‌ڕوو، له سه‌ره‌تادا كه‌سایه‌تی جه‌مال عه‌بدولناسر وه‌كو كه‌سێكی مه‌یدانی و سیاسی و فیكری شیده‌كاته‌وه، باس له كه‌ڵكه‌ڵه سایكۆلۆژییه‌كانی ناسر ده‌كات به‌رامبه‌ر به پاڵه‌وان (البگوله) كه كاریگه‌ری چه‌ندین چیرۆك و رۆمان و ده‌قی ئه‌ده‌بی و فیكری و فه‌لسه‌فی نووسه‌ران و فه‌یله‌سوفانی عه‌ره‌ب و ئه‌وروپای له‌سه‌ربووه بۆ نموونه: (عوده الروح)ی توفیق حه‌كیم، زۆربه‌ی ئه‌و چیرۆكانه باس له رۆڵی پاڵه‌وانی ده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناسر هه‌بووه، جگه‌له‌مانه‌ش كاریگه‌ری پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ناسر هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م كاریگه‌رییه له‌ڕووی په‌رستشی (عباده)و دڵسۆزی و مۆراڵ نه‌بوو به‌ڵكو له‌و رووه‌وه كه خودی كه‌سایه‌تی حه‌زره‌ت و خۆڕاگری وه‌كو پاڵه‌وانێك له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یام و بانگه‌وازی ئیسلامی بۆ دورگه‌ی عه‌ره‌ب سه‌ره‌ڕای كه‌می هاوه‌ڵانی و پشتوپه‌نای ماددی دنیایی یاخود وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی مێژوویی ده‌ركه‌وت و كاریگه‌ری فره‌ڕه‌هه‌ندی هه‌بووه له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی دورگه‌ی عه‌ره‌بی و حیجاز، نووسه‌ر ده‌ڵێ به كه‌سایه‌تی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د زۆر سه‌رسامبوو هه‌روه‌ها گرنگی زۆر به ناپلیۆن داوه له گه‌نجیدا كاتێك ساڵی (1937 – 1938) ئه‌فسه‌ر بوو ته‌مه‌نی له ده‌وری بیست ساڵیدا بووه كه ناپلیۆن نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی فیكری رۆمانسی ئه‌وروپییه له خه‌ون و به‌رز روانینه‌وه (مگامح)، گرنگی به ئه‌تاتورك، ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی، بسمارك داوه، نووسه‌ر به‌راورد له‌نێوان كه‌سایه‌تی و كاریگه‌ری و هه‌وڵوكۆششی ناپلیۆن و ناسر ده‌كات، هه‌وڵی هه‌ردووكیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی فرنسی و میسری باس له‌و له‌یه‌كچوونه ده‌كات له دوای نه‌مانی هه‌ردووكیان هاته‌كایه‌وه، یه‌كه‌میان: دوای نه‌مانی ناپلیون به سێ ده‌یه (30) ساڵ (مبترنیج)ی دبلوماسی هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ئه‌وروپیدا و دووه‌میان: كیسنجر بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی له جیاوازییه‌ك ده‌كات له‌نێوانیان یه‌كه‌میان: دوای ناپلیۆن شۆڕشی 1848 له ئه‌وروپا هه‌ڵگیرسا، دووه‌میان: له دوای جه‌مال عه‌بدولناسر كۆمه‌ڵێك بزاڤی ئیسلامی دروستبوو، پاشان گه‌شه‌یانكرد، دواتر جه‌غت له‌و خاڵه ده‌كاته‌وه كه جه‌مال عه‌بدولناسر یه‌كه‌م میسرییه به ئه‌سڵ، له دوای نه‌مانی رووخانی یان پوكانه‌وه‌ی ژیاری میسری كۆن ده‌سه‌ڵاتی میسری گرته‌ده‌ست، نووسه‌ر باس له بۆچوونی غه‌یره میسرییه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر ناسر كه ده‌ڵێن: ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی ناسر له‌سه‌ر میسردا واقیع نییه و خه‌یاڵێكی میتافیزیكییه و شیعره، پاشان جیاوازی نێوان ئیمانی ناسر و حسن به‌ننا ئه‌مینداری گشتی بزافی برایانی موسوڵمان (اڵاخوان المسلمون) به‌رامبه‌ر به ئیسلام كه ئیمانی یه‌كه‌میان له‌ڕووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌وه (بگولی) بووه، دووه‌میان له‌ڕووی سۆفیزم، نووسه‌ر ده‌ڵێ: ئیمانی عه‌بدولناسر به ئیسلام ته‌نها له‌پێناوی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ژیاری و نه‌ته‌وه‌یی بووه، ئیمانێكی په‌رستشی (تعبر) نه‌بووه، عه‌بدولناسر باوه‌ڕی وابووه كه ئایینی ئیسلام، ئایینی سه‌ربه‌ستی و دژی داگیركاری و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سامانی گه‌لێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كیتر، به سروشتی خۆی دژی ئیستعماره باوه‌ڕی وابووه، عه‌ره‌ب سه‌ربه‌رزه به هۆی كولتوری ئیسلامییه‌وه، گه‌وره‌ترین وزه‌ی شۆڕشگێڕی ده‌به‌خشێته نه‌ته‌وه و ئینسان یاخود ئیسلام وزه‌ی شۆڕشگێڕی ده‌به‌خشێته نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، نووسه‌ر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه عه‌بدولناسر له چه‌ندین نوسراو و بۆچوونیدا جه‌غت له‌م ره‌هه‌نده‌ی دین كردووه‌ته‌وه.
نووسه‌ر ده‌ڵێ: عه‌بدولناسر دژی ئیخوان بوو له‌ڕووی سیاسیه‌وه نه‌ك (عه‌قیده) پاشان نووسه‌ر ده‌یه‌وێت رۆڵی ئیسلام و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عه‌بدولناسر ده‌ربخات و ده‌ڵێت: عه‌بدولناسر بانگه‌وازی جێبه‌جێكردنی یاسا و رێساكانی ئایینی ده‌كرد له فۆرمی مه‌ده‌نی به ناوی ئایینه‌وه، جێبه‌جێكردنی له كۆمه‌ڵگه‌دا له‌سه‌ر ئاستی یاسایی، له ده‌ستوری ساڵی (1956)دا هاتووه ده‌ڵێ: ئیسلام ئایینی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی میسرییه، پاشان نووسه‌ر هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ی فیكری عه‌بدولناسر ده‌دات، عه‌بدولناسر هه‌وڵی گونجاندنی (توافق)ی داوه له‌نێوان ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عه‌بدولناسر هه‌بووه به‌تایبه‌تی ماتریالیزمی ماركس و رۆحی دین و كولتوری عه‌ره‌بی، پاشان پێكهاته و ره‌گه‌زه‌كانی دیارده‌ی ناسریزم شیده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئاستی ژێرخان كه په‌یوه‌ندییه‌كی دیالیكتیكی دژوناكۆك و ململانێئامێزه (الصراعیه) له‌گه‌ڵ تیۆریزه‌كردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی و ناسیونالیستی و داڕشتنی تیۆری گونجاندن (توفیق) له‌سه‌ر دژه‌كان و چه‌مكه ناكۆكه‌كان و فه‌رزكردنی رێككه‌وتن (تصالح) له‌نێوانیاندا، نووسه‌ر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ساڵی (1967) كاتێك جانپۆل سارته‌ر سه‌ردانی میسری كرد وتی: حاڵه‌تێكی ناوازه ده‌بینم كه هه‌وڵی ته‌وافوقی نێوان هه‌موو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ناكۆك و بۆچوونه دژبه‌یه‌كانه دراوه.
نه‌سر حامد ئه‌بوزه‌ید بیریاری میسری له گفتوگۆیه‌كدا پرسیاری لێده‌كرێت له‌باره‌ی ئه‌م پرۆژهیهیهی (محه‌ممه‌د جابر ئه‌نساری) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: من ئه‌م گونجاندن (توافق)ه ناوده‌نێم ساخته‌یی (التلفیقیه) مه‌به‌ست له ته‌لفیق كۆكردنه‌وه به‌زۆر و ناچاری، چوونكه گونجاندن (توفیق) مانای ئه‌وه‌یه له ململانێی نێوان دژه‌كاندا به گه‌ڵاڵه‌كردنی پوخته‌یه‌كی نوێوه بێته‌ده‌ره‌وه، به‌ڵام ساخته‌یی (التلفیق) ئه‌وه‌یه كه ئێمه له رێگه‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی دژه‌كان وه‌كو خۆیان بیهێڵینه‌وه، ئه‌م دیارده‌یه‌ش له ژیانی عه‌ره‌بیدا بووه به شتێكی نه‌گۆڕ و خۆیی به‌سه‌ر رێره‌وی فیكری عه‌ره‌بیدا سه‌پاندووه له هه‌موو وهرچهرخانهكانیدا، پاشان له وه‌ڵامی پرسیارێكیتردا ده‌ڵێت: من زۆر دڵخۆشم به‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نساری، چوونكه فیكره‌كه‌ی فراوانتركرد له چوارچێوه‌ی كه‌له‌پوره‌وه گواستییه‌وه بۆ پرۆژه تازه‌گه‌رییه‌كان، ئه‌مه جگه‌له له‌وه‌ی لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌كان راستییه‌كی هێجگار زۆریان تیابهدیدهكرێت.
|
48955
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|
زیاتر
|
|
رات چییه له‌سه‌ر بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته؟
|
ژماره بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
|
|
|
govari koch| All rights reserved © 2010