كورد و پێویستی به زانستی رۆژئاواناسیی
حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
تائێستا ئه‌و نووسین و لێكۆڵینه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان كردوویانه له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵات، بۆته مایه‌ی لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه و دووباره خوێندنه‌وه‌ی زانا و توێژه‌ره رۆژهه‌ڵاتیه‌كان ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه كه‌سی رۆژئاوای كردوویه‌تی له‌سه‌ر گه‌لانی نا رۆژئاوایی له‌بواره جیاوازه‌كاندا و هه‌ر رۆژههڵاتناسیهك هه‌ستاوه له‌سه‌ر دیارده‌یه‌ك یان بوارێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، سایكۆلۆژی یان مێژووی و ئایینی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی كردووه و زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سه رۆژئاواییانه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان پشت به‌ستوو بووه به‌و میتۆدانه‌ی كه رۆژئاوا به‌رهه‌می هێناوه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌موولایه‌نه جیاوازه‌كانی ژیان و مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی گه‌لان واته ئهدهواتهكانی لێكۆڵینه‌وه ئه‌ده‌واتی رۆژئاواییه و كه‌ره‌سته‌كه ئه‌گه‌ر دروست بێت ناوبنێین كه‌ره‌سته‌ی خاو جیهانیه‌كه پێی ده‌وترێت ئه‌ودیوی رۆژئاوا، به‌و هۆیه‌و بهوبهرههمهش كه ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بووه كه‌سی لێكۆڵه‌ری رۆژئاوا ده‌بێت بهناسێنهری ده‌ره‌وه‌ی خۆی، به‌ڵام به‌میكانیزمێكی خۆی یانه ئه‌و میكانیزمه‌ی كه خۆی به‌رهه‌می هێنانه‌وه و یارمه‌تیده‌ریه‌تی له‌خوێندنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات كه له‌دوا ده‌رئه‌نجامدا ئه‌و رۆژئاواییه ده‌بێت بهرۆژههڵاتناس، ئه‌ڵبه‌ته قسه‌كردن له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتناس و قۆناغه‌كانی و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه به‌ئێستای رۆژههڵاتناسیشهوه قسه‌وباسێكی زۆر هه‌ڵده‌گرێت بابه‌تێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ناتوانێت بیگرێته‌خۆ و له‌نووسینی تردا باسمان لێكردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین تێپه‌ڕاندنی رۆژههڵاتناسیه و ده‌رچوونه له‌و باسانه‌ی كه‌له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان و شێوازی خوێندنه‌وه‌ی رۆژئاوایی بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی و چۆنیه‌تی ته‌ماشاكردنی ئه‌ویتره بۆ بابه‌تێكی گرنگتر ئه‌ویش رۆژئاواناسییه، بێگومان كاریگه‌رییه‌كانی رۆژئاوا‌و ئه‌وه‌ی رۆژئاوا به‌رهه‌می هێناوه له‌هه‌موو بواره زانستیه‌كان جا چ بواری زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان بێت، یان بواری زانسته سروشتییه‌كان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر پێگه‌یشتن و هۆشیاری رۆژهه‌ڵات هه‌بووه و كاریگه‌ریه‌كانی به‌شێوازێك بووه له‌هه‌ندێ جاردا رۆژهه‌ڵات هه‌وڵی لاسایكردنه‌وه‌ی وه‌ك خۆی رۆژئاوای داوههتا له ژیانی ئاسایی خۆیدا تاو ئه‌و راده‌یه‌ی كه سه‌رسام بووه به رۆژئاوا و به‌رده‌وام ئه‌ویتر (رۆژئاوا) ئاماده‌بووه كه پێكهێنان و دروستكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری رۆژهه‌ڵاتدا به‌جۆرێك رۆژهه‌ڵات خودی خۆی له‌بیرچوونه‌وه، به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌ی له‌بیرچونه‌وه ئه‌ویش بونه‌وه‌رێكی به‌هێزه و ده‌توانێ داهێنان بكات له‌هه‌موو بواره‌كاندا خاوه‌ن میتۆدی خۆی بێت، بێگومان خوێندنه‌وه‌مان بۆ رۆژئاوا یارمه‌تی ده‌رمان ده‌بێت بۆ دروستكردنی سیاسه‌ت و فیكری نوێ بۆ پێگه‌یاندنی خودی خۆمان و دروستكردنی كه‌لتورێك كه یارمهتیدهرهمان ده‌بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی كه رۆژئاواش ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی به‌كۆمه‌ڵێ قۆناغی زۆر سه‌خت بڕیوه كه ده‌كرێت به‌چه‌ند قۆناغێك دیاری بكه‌ین.
یه‌كه‌م قۆناغی باڵاده‌ستی كه‌نیسه له‌سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زاینییه‌وه ده‌ستیپێكردووه تا سه‌ده‌ی چوارده‌ی زایینی ، دووه‌م ریفۆرم ئایینی و سه‌رده‌می رێنیسانس له‌سه‌ده‌ی پانزه و شانزه‌و سێهه‌م سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری و عه‌قلانیه‌ت له‌سه‌ده‌ی هه‌ڤده و هه‌ژده‌دا و چواره‌م سه‌رده‌می زانستی له‌سه‌ده‌ی نۆزده و پێنجه‌م له‌سه‌رده‌می وجودیه‌ت و ئهنهڵهسیس له سه‌ده‌ی بیست.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌م قۆناغانه‌ی كه رۆژئاوا بڕیویه‌تی بكرێت بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ره‌تای هۆشیاری ئه‌وروپایی یان رۆژئاوا له سه‌ده‌ی پانزه و شانزه ده‌ست پێده‌كات كه سه‌رده‌می ریفۆرمی ئایینی و رێنیسانس بوو، بۆ خوێندنه‌وه‌ی رۆژئاوا و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی هۆشیاری رۆژائاوا و دیاریكردنی میكانیزمه‌كانی گه‌شه‌ی مێژووی ئه‌و جیهانه و شێوازی سه‌یركردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی پێویستی به زانستێكی نویی هێنایه بوون، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌رۆژئاوا (ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا) لهههموولایهنهكانهوه (ئایینی و یاسای و مێژووی و جوگرافی و ئابووری و سیاسی و كه‌لتورییه) وه، بێگومان یه‌كێك له گه‌وره بیرمه‌نده‌كانی عه‌ره‌ب (ئیدوارد سه‌عید) له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی هه‌شتاوه داوایی كرد كه په‌یمانگاو به‌شی تایبه‌ت له‌زانكۆ عه‌ره‌بیه‌كان بكرێته‌وه تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌رۆژئاوا، كه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ده‌ركه‌وتنی زانستێكی نوێ به‌ناوی رۆژئاواناسی، كهپێدهچێ (د.حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی) باشترین تێزی له‌سه‌ر پێشكهشكردبێ به‌ناوی (پێشه‌كیه‌ك له‌سه‌ر زانستی رۆژئاواناسی) كه حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی پێی وایه یه‌كێك له ئامانجهگرنگهكانی رۆژئاواناسی بریتییه له كردنه‌وه‌ی گرێی مێژوویی خۆ به‌كه‌مزانین له‌په‌یوه‌ندی من به‌ویتره‌وه و تێكشكاندنی حۆبهگهورهزانینی ئه‌ویتره به‌گۆڕینی ئه‌ویتر لهخودێكی لێكۆڵه‌ره‌وه بۆ بابه‌تێك لێكۆڵراوه و كۆتایی پێهێنان به خۆ به‌كه‌م زانینی من به گۆڕینی له‌بابه‌تێكی لێكۆڵراوه بۆ خودێكی لێكۆڵه‌ر كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ویتر بكات صــ24.
بێگومان قۆناغی ده‌ركه‌وتنی رۆژئاواناسی جیاوازی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ قۆناغی ده‌ركه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتناسی، رۆژهه‌ڵاتناسی له‌سه‌رده‌می په‌لهاویشتنی ئیستعماری ئه‌وروپی ده‌ركه‌وت، دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لانی ئه‌وروپا به‌سه‌ر سوپای ئیسلامدا لهغهرناتهو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستی هێنا له‌دۆزینه‌وه‌ی جوگرافیه‌كاندا له‌سه‌رگۆی زه‌وی، به‌ڵام قۆناغی ده‌ركه‌وتنی رۆژئاواناسی له‌سه‌رده‌می شكستی بزوتنه‌وه رزگاریخوازه‌كانی جیهانی سێ و عه‌ره‌بیه‌كان له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد، بۆیه رۆژئاواناسی راپیسكانێكه بۆ رزگاربوون له‌گرێی ترس و خۆ به‌كه‌م زانین به‌رامبه‌ر ئه‌ویتر له‌قۆناغی ئێستادا رۆژهه‌ڵاتناسی گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه به‌تایبه‌تی له‌رووی فۆرمه‌وه، چونكه زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌تیش ئهنسروپولوجیا و سوسیولوجیا رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌یه له لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان، به‌ڵام رۆژئاواناسی هێشتا له‌سه‌ره‌تای دروستبووندایه له‌كاتێكدا ته‌مه‌نی رۆژهه‌ڵاتناسی بریتییه له‌ته‌مه‌نی رێنسانسی ئه‌وروپی كه ده‌كاته چوار سه‌د ساڵ.
ئه‌گه‌ر به‌شێكی گرنگی رۆژهه‌ڵاتناسی بریتی بووبێ له‌پێشكه‌شكردنی لێكۆڵینهوهزانستی یه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كاندا لهسهرگهلێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن رۆژههڵاتناسهكانهوه به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ده‌وڵه‌ته ئیستعمارییهكان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌سته‌مۆی ئه‌و گه‌لانه بكات واتهكهسی رۆژهه‌ڵاتناسی توێژه‌رێكی بێ لایه‌ن نه‌بووه هه‌م له‌رووی زانستیه‌وه و هه‌م له‌رووی ئایدولوجی یه‌وه و ئامانجی نامرۆڤایه‌تی هه‌بوو له‌لێكۆڵینه‌وه زانستیهكانیدا له‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه مه‌به‌ستی داگیركردن و ده‌سته‌مۆكردنی له‌لایه‌ن وڵاته ئیستعماریهكهی خۆیه‌وه، به‌ڵام رۆژئاواناسی ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی كه رۆژئاوا له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌ده‌ستیهێناوه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی نهێنی پێشكهوتهكانیان و به‌ده‌ستهێنانی ئیراده‌ی پێشكه‌وتن.
ئه‌ڵبه‌ته رۆژئاواناسی ته‌نها له‌ناوگه‌لانی نا ئه‌وروپیدا ناكرێت، به‌ڵكو له‌خودی رۆژئاوا دیراسات له‌سه‌ر رۆژئاوا خۆی ده‌كرێت، چونكه له‌زۆربه‌ی وڵاته ئه‌وروپیه‌كان په‌یمانگای تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه بۆ دیراساتی ئه‌مریكی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له ئه‌مه‌ریكا په‌یمانگای تایبه‌ت هه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌وروپا.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه تائێستا نه‌ك ته‌نها له‌م ناوچه‌ی ئێمه، به‌ڵكو له‌جیهانی سێ و جیهانی ئیسلامی په‌یمانگای تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه لهرۆژئاوانیه، به‌ڵكو ئه‌و زانیاری و لێكۆڵینه‌وانه‌ی تا ئێستاكراوه ته‌نها به‌شێكی كه‌می نه‌بێ زۆربه‌ی ده‌چێته چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ساده له‌سه‌ر شارستانیه‌ت و كۆمه‌ڵگای رۆژئاوا، تاێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی قوڵ و وورد له‌سه‌ر ره‌وتی فیكر له‌ئه‌وروپا به‌درێژایی ئه‌و شارستانیه‌ته نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌بزاڤی شارستانیه‌تی ئه‌وروپا و ئهولۆژیكهی كه له‌ناوه‌وه ده‌یجوڵێنێ و جیای ده‌كاته‌وه لهشارستانیهتهكانی تر نه‌كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌زموونی شارستانیه‌تی رۆژئاوا ئه‌زموونێكی گه‌وره و ترسناكیشه له‌سه‌ر چاره‌نوسی گه‌لانی تر، به‌ڵكو له‌سه‌ر شارستانیه‌ته‌كانی تر، ئه‌زموونی شارستانیه‌تیه‌كی رۆژئاوا ده‌كرێت بكرێته ئه‌زموونێكی گرنگ بۆ دووباره دیراسه‌كردنی بزاڤی بونیادنانی شارستانیه‌تێك و بزوتنه‌وه‌ی مێژوویی و بونیادی فیكری، رامان له‌م شارستانیه‌ته رامانه له‌گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌تی مرۆڤایه‌تی له‌بونیادنانی شارستانیه‌تیه‌ك كه له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی گه‌یشته به به‌رزترین پله‌كانی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سروشت و گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له‌بونیادی عه‌قڵی خۆیدا به‌رهه‌مهێنا تا ئه‌و راده‌یه‌ی ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م شارستانیه‌ته جۆرێك ئاتاشاریزمیش به‌رهه‌مهێنا، تائێستا ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شارستانیه‌تی رۆژئاوا كراوه كه ئاستێكی زانستی و ئه‌كادیمی به‌رزی هه‌بێت زۆر كه‌مه‌و زۆربه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ نه‌كراوه و له‌چوارچێوه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی ده‌رنه‌چوو كه‌ته‌نها وێنه و ئینتباعێكی ساده پێشكه‌ش ده‌كا له‌كاتێكدا مه‌عریفه و ئه‌زموونی زانستی قوڵ توانای دروستكردنی ژێر خانێك بێت كه ببێت به‌بنه‌مای ههرتێڕوانین و بیركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ.
نه‌ك ته‌نها ئه‌وه به‌ڵكو ده‌توانێ زه‌مینه‌یه‌كی باشتر بخولقێنێ بۆ هه‌ر دیدێكی سیاسی و ئابووری به‌ڵام ئه‌م ژێرخانه به‌هێز و قوڵه به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك غائیبه له‌نێو بیركردنه‌وه‌ی نوخبه‌ی رۆشنبیری ئه‌م ناوچه‌یه كه به‌داخه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی زانكۆ و په‌یمانگاكان كه نه‌ك ته‌نها نه‌یتوانیوه ئه‌م زه‌مینه‌یه بڕه‌خسێنێ، به‌ڵكو نه‌یتوانیوه ئه‌ركه زانستی و ئه‌كادیمی و مه‌عریفیه‌كانی خۆی به‌جێ بهێنێ.
سه‌ره‌تای بانگه‌وازكردن بۆ رۆژئاواناسی:
سه‌ره‌تاكه‌ی هه‌ر له‌خودی رۆژئاواوه ده‌ستیپێكرد، كاتێك روودی باری له‌كتێبی (الدراسات العربیه و الاسلامیه فی الجامعات الالمانیه) باسی له‌وه ده‌كرد كه زۆر گرنگه بۆ جیهانی ئیسلامی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه دیراسه‌ی رۆژئاوا بكه‌ن، چۆن رۆژئاوا هه‌ستا بهدیراسهكردنی رۆژهه‌ڵات، ئه‌ڵبه‌ته زانیارییه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر رۆژئاوا زۆر ساده‌یه و ته‌نها چه‌ند دیراسه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت كه دیراسهكهی ئیدوارد سه‌عید گرنگترییانه هه‌رچۆن رۆژئاواپێش ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه رۆژههڵاتناسیهكان زانیاریه‌كانی رۆژئاوا له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌تایبه‌تی جیهانی ئیسلامی و زۆر ساده و ساكار بوو، به‌ڵام تائێستا ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی فیكرییه (رۆژئاواناسی) له‌قۆناغی دروستبوون و پێگهیشتنیایهو ده‌توانرێ بگوترێ سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له‌جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌ستیپێكردووه له دیراسه‌كردنی رۆژئاوا لهههمووبوارهكاندا وه له‌هه‌ندێ له‌زانكۆكاندا به‌شی تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی پێبده‌ین ئێمه‌ی كورد هه‌ر گه‌لێكی زیاترتر دهستكورتین له‌وبواره‌دا و تائێستا له‌سه‌ر رۆژنامه‌كانیش باسی مه‌سه‌له‌یه‌ك ناكرێت به‌ناوی رۆژئاواناسی له‌كاتێكدا ئێمه له هه‌رگه‌لێكی تر زیاتر پێویستمان به‌دیراسه‌كردن و تێگه‌یشتن هه‌یه له‌رۆژئاوا و به‌تایبه‌تی بۆ تێگه‌یشتن له‌چۆنیه‌تی رێكخستنی په‌یوه‌ندی و هاوپهیمانیهتیهكانمان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا رۆژئاوا چه‌ند ئه‌زمونێكی شارستانی گه‌وره و فره‌به‌رهه‌م و خۆشنود هێنه هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش ترسناكه له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لانی تر له‌سایه‌ی ئه‌م شارستانیه‌ته‌دا چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه و گه‌ل گه‌یشتوون به‌مافی چاره‌نوسی خۆیان، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌م شارستانیه‌ته‌وه چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه و گهلانیتر گه‌یشتوون كۆتا ترین هه‌نگاو له‌دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان فڕێدراونهتهوه بۆ خوار سه‌ره‌تاكانی مافی ئینسانی بونیان، كورد خاوه‌نی ئه‌زمونێكی درێژه لهشۆڕشكردندا و له‌ئه‌زموونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، وه هه‌میشه هیواو ئاواته‌كانی له‌سه‌ر دروشتم و پرنسیپه مرۆییهئاشكراكانی ئه‌و شارستانیه‌ته هه‌ڵچنیووه، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌قۆناغێكدا ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كۆتایی پێهاتووه، وه له‌لایه‌ن خودی ئه‌و كاره‌كته‌ره رۆژئاوایانهوه كه كورد خۆی و پشتی پێ به‌ستبوون هه‌میشه ئۆباڵی شكسته‌كانی كورد خراونهتهوهسهر كورده سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كانی كه مه‌یدانی شه‌ڕیان گه‌رم ده‌كرد، بۆیه خوێندنه‌وه‌ی رۆژئاوا له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه وتێگه‌یشتن له‌بزاڤی مێژووی شارستانیه‌تی رۆژئاوا بۆ كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نوسسازه بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵیاندا و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنمان بۆ به‌دیهێنانی ستراتیژی دوورمه‌ودای كورد ئه‌گه‌رله زیهنیه‌تی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا هه‌بێت، به‌پێی خوێندنه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نی رۆژئاوا هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له‌دروستكردنی پشتیوانی و لوبی كردن دا و به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا ته‌نها شكسته‌كان كاتی ئه‌وه هاتووه كورد سیاسه‌ت و ستراتیژی سیاسی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونی شه‌خسی و رایكردنی كاره سیاسیه رۆژانه‌كان نه بات به‌ڕێوه و سیاسه‌تكردن و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی سیاسی و داڕشتنی پلانی نزیك و دوومهوداكان ره‌هه‌ندێكی زانستی و مه‌عریفی وه‌ربگرێت كه دهبوایهله بواره‌دا پشت به دیراساتی زانكۆ و په‌یمانگا زانستیهكانببهستێ به‌ڵام به داخه‌وه زانكۆكان نه‌یانتوانیوه ئهركهزانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی خۆیان راپه‌ڕێنن و له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ته‌نها خوێنده‌وارێك به‌رهه‌م ده‌هێنێ ته‌نها بتوانێت فه‌رمانبه‌ر بێت واته زانكۆ ته‌نها مهڵبهندێكه فه‌رمانبه‌ر دروست ده‌كات بۆ فه‌رمانگه حكومیه‌كان كه به‌داخه‌وه له‌ده‌رچواندنی فهرمانبهرهكانیشدا زۆر سه‌ركه‌وتوونه‌بووه فه‌رمانبه‌رێكی نه‌شاره‌زا و هه‌ژار له ڕوی زانستیه‌وه له بواره‌كه‌ی خۆیدا.
ماوه‌ته‌وه خاڵێك له‌سه‌ر ئه‌و خوێنداكارانهی كورد بڵێین كه له زانكۆ په‌یمانگای رۆژئاوا خوێندنیان ته‌واو كردووه یان ئێستا درێژه به‌خوێندن ده‌ده‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و خوێندكارانه له‌رۆژئاوا درێژه به‌لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌ده‌ن و هه‌و ڵدهدهن به میتۆده‌كانی رۆژئاوا كۆمه‌ڵگای خۆیان بخوێننه‌وه كه ئهمهمایهی ده‌ستخۆشی لێكردنه چونكه كورد ئه‌و بواره‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه كه مێژووی خۆی نه‌ك بخوێنێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی دروست بنوسێته‌وه، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی نه‌بووه له‌نوسینه‌وه‌ی مێژووی خۆیدا و زیاتر پشت به‌ستوو بووه بهنوسینهكانی رۆژهه‌ڵاتناس و بیره‌وه‌ری حاكمه سه‌رده‌سته‌كانی كورد، كه بێگومان مێژوو باشترین كه‌ره‌سته‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكان و ناسینی دیارده‌كان و شرۆڤه‌كردنیان، دیاره ئه‌و خوێندكارانه له‌و وڵاتانه‌دا هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێ چ كه‌ره‌سته‌ی مێژووی كه له‌كوردستان و له‌ووڵاتانی ده‌وروبه‌ریشدا به‌رده‌ست نابن چ وه‌ك شاره‌زابون له‌و میتوده رۆژئاواییانه‌ی كه دیارده‌كانی پێدهناسی شرۆڤه‌ی ده‌كا، به‌ڵام ده‌بێت به‌شێك له‌و خوێندكارانه گرنگیه‌كی باش بده‌ن به خوێندنه‌وه‌ی خودی رۆژئاوا به ئه‌مریكا و ئه‌وروپاوه، چونكه ئه‌و خوێندنه‌وانه رۆڵی كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌ناسینی ئێمه بۆ رۆژئاوا و رێكخستنی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیاندا و شێوازی مامه‌ڵه‌ی سیاسی مان و به‌ستنی هاوپهیمانیهكانمان به جۆرێك له كۆتایدا به‌قازانجی گه‌له‌كه‌مان بشكێته‌وه، كه به‌بڕوای من به‌شێك لهشكسته چه‌كداری و سیاسیه‌كانمان له نه‌ناسینی رۆژئاواوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
|
56916
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Sunday, February 6, 2011
|
|
|
زیاتر
|
|
رات چییه له‌سه‌ر بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته؟
|
ژماره بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
|
|
|
govari koch| All rights reserved © 2010