کەسێتی رەفیق حلمی لەکتێبخانەکەیەوە
نەوزاد جەمال

مەبەست لە "کەسێتی" لێرەدا، باسکردنی رەهەندە سایکۆلۆجی و کۆمەڵایەتی یان فیزیکیەکەی 'رەفیق حیلمی' نییە. بەڵکو، چۆنیەتی بیرکردنەوەیەتی لەسۆنگەی کتێبخانەکەیەوە. بەدەربڕینیکیتر، کاراکتەری بیرکردنەوەی لەنێو ئەو کتێبخانەی کە لەپاش مەرگی بەجێماوە.
کتێبخانە سەرچاوەی روناکبیری و سەرمایەی زانین و زانیارییە. کتێبەکان بەدیوێکدا رەهەندێکی بیرکردنەوەو بایەخدانی خاوەنەکەی دەردەخەن. کتێبخانەی تایبەتی هەرنووسەرو روناکبیرێک، تیشکدەخاتە سەر لایەنەکانی بیرکردنەوەی.
خۆشبەختانە، بەهۆی ناسینی خاتو 'ژین'ی کیژی 'رەفیق حلمی'یەوە، متمانەم پێدرا کە چەندجارێک سەربکەم بەکتێبخانەکەی باوکی کۆچکردوویدا. هەرجارەش لەنێو کاخەزو پەڕەو ناونیشانی کتێبە جیاوازەکاندا، پشکنین بکەم. بەهەڵدانەوەی پەڕەکان، واژووی خۆی و رۆژی کڕین، یان وەرگرتنی لەنووسەرێک تروسکاییەک دەکەوێتە سەر بیروڕاکانی و پێگەی ئەو لای هاونووسەرەکانی. جگەلەوەس، خۆی کۆمێنتی لەسەر هەندێک کتێب نووسیوەو لەتەک نووسەرەکەیدا کەوتۆتە مشتوومڕەوە. کتێبەکانی بەجۆرێک سەرچاوەی بیروڕاو بایەخدانی بە بابەتەکان دەردەخات. هەروەها، پەیوەندیشی بەنووسەرانی هاوسەردەمەکەیەوە لەوێدا بەڕوونی دەردەکەوێت. ئەمە، جگەلەوەی بەشێکی دیاری توانای کەسێتی و باوەڕی 'رەفیق حلمی' لەدانراوەکانی خۆیدا دیارە. بەڵام، کتێبخانەکەی تیشکیێکیتر روونتر دەخاتەسەر کۆی بیرکردنەوەی.
بەسەرنجی خێرای کتێبخانەکە، یەکسەر دەردەکەوێت کە مرۆڤێکی کوردپەروەر، داکۆکیکاری سەرسەختی پرسی کورد بووە. کوردبوون لای ئەو خەمێکی بوونەکی-وجودی- سەرتاپاگیربووە کە تێکڕا ژیان و بیرو رەفتارەکانی ئاڕاستەکردووە. تاسەرئێسک و دواساتی تەمەنی داکۆکی لەو پرسە رەوایەکردووە. دەماری کوردایەتی هێندەی قەڵغانێک پتەوبووە. بۆیە، کتێخانەکەی بەپێی پەیوەندییە راستەوخۆکانی بەنووسەرەکانەوە یان لەڕووی بایەخدان(ئیهتیمام) بەباتێکەوە، چەندان ناونیشان بەرچاودەکەون. هەندێکی راستەوخۆ لەنووسەر/وەرگێڕەکانەوە کەوتوونەتە نێو کتێبخانەکەی. ئەو نووسەرانەی راستەوخۆ ناسیوونی بریتین لە: عەلی وەردی(بیرمەندی ئێراقی)، احمدامین، شیخ مەحمەدی خاڵ، ئەمین زەکی، نورجان ئەیوبی، د.عبدالجلی الطاهر(کۆمەڵناسیکی ئێراقی)، تۆفیق وەهبی، محەمەد تۆفیق وردی، محمد بریفکانی، سەیدعبدالرزاق الحسنی(میژوونووسی ناسراو)، رەوشەن بەدرخان، ئەمین باڵدار، خزر عباسی، د.مجید خدوری، تاهیرتۆفیق، شاکر فەتاح، عەبدوڵا شاڵی، شاکر خەسباک، خانای قوبادی، جعفر الخیاط، عەلادین سەجادی، رێچارد فرێی، کامەران موکری، رەوف معروف فەتاح، بەکر دلێر، مارف خەزنەدار، پیرباڵ مەحمود، عبدالواحد نوری، احمد عەبدولباقی، ماجد عەبدوڵا، مەجید عەبدوڵا، بەشیر موشیر، نوری عەلی ئەمین، عەلی کەمال باپیر، اعمد حامد الشربتی، جەمال نەبەز(کە بەرێنوسسی لاتین کتێبی گەرداوی پێشکەشکردووە)، محەمەدی مەلاکەریم، ئ. هەوری، مارف جیاوک، هەژار، مستەفا شەوقی، ئیسماعیل حەقی شاوەیس، هتد... هەریەک لەمانە بەدەستوخەتی خۆیان، بەرهەمەکانیان پێشکەشیکردووە. بۆنموونە، هەژار ئەدەبیانە بەرهەمەکەی بەمجۆرە پێشکەشیکردووە" بۆهونەروەری کورد". باڵدار نووسیویەتی "پێشکەشە بۆ گەورەی مەزنی هاوڕێم بۆخۆشەویستی ناودڵ... ١٩٥٢". سەجادی "یادگارێکی دیاریە بۆ مامۆستای دانشمەندو موحتەرەم...١٩٥٧". تۆفیق وەهبی دەڵی "بۆ مامۆستای بەرز... ١٩٥٦. شێخ مەحموود کتێبی 'تەخمیسی قەسیدەی بوردیە' بە دەستەواژەی 'حەزرەتی ئەدیب' پێشکەشکردووە. عەلی وەردی بە ئوستادی براو تاهیر تۆفیق بەمامۆستای زانا دایانناوە. هەروەها، پیرباڵ مەحمود کتێبی'لافاو'ی بەمجۆرە پێشکەشی کردووە؛ 'بۆ ئەو وێژەوانەی کەوێژەی کوردی ژیانەوە بەنووسینەکانی. بۆئەو وێژەوانەی کە سامانێکی زانستی میللەتی کورد. بۆ ئەو مەزنەی کەپشتەوانی کارەکان...'. لەکتێبێکی وەرگێراوی مێژووی 'ئەمین زەکی'دا نووسراوە؛ پێشکەشە بە'موفەکیری خۆشەویستم رەفیق حلمی بەگ'لە٣-٢- ١٩٤٠دا.
واژووی سەرکتێبەکان چیمان پێدەڵێن؟ دیاریکردنی بەرهەمی نووسەران بە 'رەفیق حلمی' کۆمەڵە دەلالەتێک بەدەستەوەدەدەن. زۆربەیان بەجەنابی 'حلمی بەگ' و ئوستاد ناویدەبەن. لای ئەوان راستی کەسێتی 'رەفیق حلمی' ئەوەیە کە 'مامۆستای هەمووانە'. جگەلە کاری مامۆستایەتی و پێگەیاندنی چەند نەوەیەک لەڕێی فێرکردنەوە، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و خزمەتی چەندساڵەی لە پرۆگرامی خوێندن و رۆڵی دانانی کتێبەکانی 'ماتماتیک و جوگرافیا'دا هەبووە. کتێبخانەکەی، ئاسۆی بیرو روناکبیری دەردەخەن. چەندان سەرچاوە لەسەر مێژووی کوردو زمان و خۆرهەڵات، هەروەها بیرەوەری سەرکردەناسراوەکانی جیهان وەک سەلاحيدین، ئەتاتورک، رەزاو شاو مەلیک فەیسڵ و هتد... لەخۆدەگرێ. سەرەڕای ئەوانە، دەقی فەیلەسوفەکانی وەک 'دیکارت، نیتشە، ئین سینا، بیرتراند رەسڵ' (ئەمەیان لەلایەن وەرگێڕی عەرەبیەوە 'احمد عبدالباقی' پێشکەشکراوە. لە نێو کتێبێکی بیرمەندی عەرەب 'سەلامە موسا'دا کەباسدێتەسەر 'سەلاحەدینی ئەیوبی' بەکوردێکی کەللەرەق و ئینکارو گوێنەگرو خێڵەکی وەسفدەکات. بۆیە، رەفیق حلمی لەپەڕاوێزی لاپەڕەکەداو بەدەستوخەتەجوانەکەی ئەو سووکایەتیکردنە رەتدەکاتەوە. ئیدی، لەهەرجێگەیەکدا ناهەقی بەرامبەر مێژوو و کەسێتی کورد کرابێت، وەک پڵنگێکی چاوداگیرساو، یەکسەر راپەڕیوە. وەک لەگێڕانەوەی 'ژین خانی' کیژی کۆچکردوودا دەڵێت، هۆکاری ئەو جەڵتەی کە لەباوکی دا، ئەوەبوو ئێوارەیەک لە کۆڕی زانستی ئێراق بەئامادەبوونی جەواهیری شاعیر، کەسێک سووکایەتی بەکورد کردووە. رەفیق حلمی، ئەوەی پێقوتناچێ بەتوڕەییەوە بەڕوویدا هەڵدەسڵەمێتەوەو دواتر لەهۆشدەچێت. پاش چەند رۆژ لەنەخۆشخانە مانەوە، چاوەکانی لێکدەنێت.
39 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, June 21, 2020
زیاتر
جەستەی بێدار و درکی خەوتوو!
مەحمود شێرزاد
لێكەوتە ئابوورییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئەكیرا كاوامۆتۆ
کۆرۆنا لە نەخۆشییەکی تێپەڕەوە بەرەو پەتا دەچێت، ئێستە چی بکەین؟
چاوپێکەوتن لەگەڵ: ئالان م نوری
تا ئێستا یەكلانەبووتەوە كۆرۆنا سەربەچ حزبێكە؟
محەمەد نوری
تەعریب بەو شێوەیە راناگیرێت !
شوان داودی
سامانی ئاو وەکو فشارێکی سیاسی
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
هەندێک لە کەلتووری‌ ژیانی‌ کۆچەری‌ کوردەواری‌
د. ئاراس محمد صالح
چاكسازیی ڕاگوزەر
هەردی مەهدی میکە
کوردستانی عێراق لە سیاسەتی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران
هه ردی مهدی میکه
ئه ژی ئازاد ئه بوبه کر
بۆچوونی یۆرگن ھابرماس سەبارەت بە كۆرۆنا
و: هەورامان فەریق
له‌ باره‌ی بوێرییه‌كه‌ی مسته‌فا زه‌ڵمییه‌وه‌
د.عرفان مستەفا
گرنگى عەفرین بۆ کورد و تورکیا لە ڕووى سەربازیى و سیاسیەوە
نوسینی: د.ئومێد رفیق
لەنێوان من و تۆدا ئەی دۆست
حەسەن هەمزە
ھەولێر لە بەغدا و بەغداش لە کەنداو
ئه‌و ڕۆژه‌ هات، كه‌‌ ترسمان لێی ھەبوو!
د . زاهیر سوران
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی
بکەری مێژوویی تاكڕەو!
رزگار عومەر
گەورەم خەڵک چی بکات؟
زه‌به‌نگ به‌هادین
بە تەنیا لە دەرەوەی مێژوودا
کامەران قازی
دەسەڵاتدارێتی بەھێز کامەیە؟
مه‌ریوان وریا قانع
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی
لەشکر قادر ڕەسوڵ
دوای دانپیانان چارەسەر چیە؟
د. یوسف محەمەد سادق
بڕیارێكی نا به‌رپرسانه، زیانێكی فره‌ مه‌ترسیدار
د. زاهیر سوران پسپۆڕی
نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی .
مەلا نەوزاد .خاوەنی لۆژیکی زانستی !....
پرسەنامەی ناوەندی کەلتوری کۆچ بۆ کۆچی دوایی مەلا نەوزاد ئەندامی دامەزرێنەر و هاوکاری بەردەوام
کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب
پانۆڕامای نه‌وت
د. محمد امین
پەیوەندی نێوان خۆپیشاندان و گەنجان: ئاگادارکردنەوەیەک بۆ دەستەڵات
ڕێبوار ڕەوف ساڵەح
فاشیزمی تورکی لە لوتکەی مەترسیدا
سەلاح خدر
گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
مەریوان وریا قانع
هه‌ڵه‌كانى پارتى كوردستانيان وێرانكرد
شێرزاد شێخانى
مەم و زین:
بەردی بنچینەی ناسنامەی کوردە،
وەک خەیاڵێکی نادیار نەتەوە و دەوڵەت نمایش دەکا
عەلی ئەلشامی
وەرگێڕانی:فەریاد فازیل
نوێترین توێژینەوەی ستاندەر لێكەوتەكانی كۆرۆنا لەسەر دەسەڵاتی كوردستان و ئایندەی ئاشكرادەكات
ئالنگاریكردنی (چالێنجی) قەرزەكانی حكومەت
د. نیاز نەجمەدین
له‌ بانگه‌شه‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆوه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
دانا مه‌نمی
کاشکا کاسپەر (Casper) بوومایە!
ماجد خەلیل
هێشتا گەورەكان ماف ‌و چێژی منداڵان زەوت دەكەن
بارزان شێخ عوسمان
برینی (زۆرینە)ی پەرلەمانی و جوڵەی بەرەنگاربوونەوە!
عەدالەت عەبدوڵڵا
مەرگ بە کۆرۆنا یا بە برسییەتی؟
دانا هەڵەبجەیی
پێشنیارێک بۆ گۆڕینی حوکمداری لەهەرێمدا
حەبیب محەممەد دەروێش
هزری سیاسیی كوردی
ئاراز رەمەزان
ئــــــــــاه ونـــــــزولـــــــەی مــەولــــەوی
حەبیب محەمەد دەروێش
(یەکێتیی) نوێ و کۆسپەکانی بەردەم نوێبوونەوە
نیاز سەعید عەلی
ژنان لە نێوان خواستی بەشداریی سیاسی و بەربەستەكاندا
شاناز هیرانی
بۆچی شەپۆلی كۆرۆنا، لە کەناری سلێمانی لەنگەری گرت؟
د. زاهیر سوران
پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی
پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگەکەی دەبێ چۆن بێت؟
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە گێژاودایە
نووسینی: مەها یەحیا
وەرگێرانی: حسێن ئەحمەد حسێن
هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە ئیکیگای
ڕازی یابانی بۆ تەمەنێکی درێژی بەختەوەرئامێز
ئا: هەرێم عوسمان*
ئەنجومەنی دادوەری دەبێ یاسا جێبەجێ بکات
حاكم شێخ له‌تیف
دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیی سەرکردەکان لە خەڵک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مایكل رۆبن
بە رۆژوبون لە مەعریفە!
د. سه‌ردار عه‌زیز
چاوپێکەوتن لەگەڵ نوام چۆمسکیی لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا
چاوپێكه‌وتن: كریس بڕووكس
وەرگێڕانی: سەنگەر حەسەن
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010