لێكەوتە ئابوورییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئەكیرا كاوامۆتۆ

لە دوای ئەوەی بۆ یەكەم جار دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كانوونی یەكەمدا، لە شاری وهانی چینەوە ڕاگەیەندرا، ژمارەی توشبووان بەو ڤایرۆسە لە گشت جیهاندا گەیشتە 44 هەزار كەس، تا ئێستاش 1100 كەسیان مردوون. ڤایرۆسەكە بە سەراپای ئاسیادا بڵاو بووەتەوە –بە ژاپۆن، كۆریای باشوور، سەنگافورا، تایلاند، ڤێتنامە و مالیزیاوە- لە ئەورووپا و ئەمەریكای باكووریش بڵاو بووەتەوە.
بۆیە لێرەدا پێویستە ڕادەی كوشندەیی ئەو ڤایرۆسە نوێیە بزانین. لە ڕاستیدا ئاستی مەترسیی پەتای كۆرۆنا، كەمترە لە چاو پەتای (سارس)دا، كە لە ساڵانی 2002-2003 بڵاو بووەوە، چونكە لەگەڵ ئەوەی كۆرۆنا ژمارەیەكی زۆری كردووەتە قوربانی، بەڵام سارس زۆر لەو ژمارەیە زیاتری كوشت، ئەو كات نزیكەی 10%ی تووشبووانی گیانیان لە دەست دا، كە لە جیهاندا ژمارەیان گەیشتە 8096 كەس. لەگەڵ ئەمەشدا لە 23ی كانوونی دووەمدا، حكومەتی چین داخستنی شاری وهانی ڕاگەیاند، كە ژمارەی دنیشتووانی 11 ملیۆن كەسە، لەو كاتە بەرەودوا ژمارەی ئەو شارانەی گەمارۆی تەندروستییان خراوەتە سەر گەیشتوونەتە 16 شار، كە ڕەنگە شاری دیكەشی بێتەسەر. لە ڕاستیدا گەمارۆی تەندروستی و ڕێكارەكانی دیكەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكە، ئابووریی چین پەك دەخات، كاریگەریی بەسەر ناوچەی دیكەی ئاسیاشەوە دەبێت. بۆ نموونە، خودی وهان پایتەختی ناوچەی هوبییە، كە یەكێكە لە سەنتەرە پیشەسازییەكانی چین، گەورە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی، وەك هۆندا و نیسان، لەگەڵ كێبڕكێكارە ئەورووپییەكانیاندا لەوێ لقیان هەیە، هەروەها بەرهەمهێنەرانی پارچەی ئۆتۆمبێل و پارچەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان و بەرهەمە پیشەسازییەكان لەو ناوچەیە بنكەی بەرهەمهێنانیان هەیە. بەڵام لەبەر ئەوەی دوای پشووی سەری ساڵی چینی كارمەندەكانیان نەیانتوانی بگەڕێنەوە، زۆرێك لەو كارگە و كۆمپانیایانە بەرهەمهێنانیان ڕاگرت.
ئەم زنجیرەیە لە داخستنی كارگەكان، شۆكێكی گەورەی لای كۆمپانیا جیهانییە هاوردەكارەكان لە گشت ئاسیادا درووست كرد. بە پێی ڕێژەی هەناردەكانیشی بێت بۆ وڵاتی چین و هۆنگ كۆنگ، پێدەچێت تایوان گەورەترین زەرەرمەند بێت، دواتر ڤێتنام، مالیزیا و كۆریای باشوور. هەروەها خاوەن كارە هەرێمییەكان شۆكێكی دیكەشیان تووش دەبێت، چونكە زۆرێك لە كارمەندە چینییەكانی ژاپۆن و ناوچەكانی دیكەی ئاسیا، لە دوای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ سەر كارەكانیان. هاوكات بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەناردەی بەرهەمە چینییەكان بۆ ژاپۆن پەك دەخات، بە تایبەت خواردەمەنی و جلوبەرگ. هەموو ئەم فاكتەرانە كورتهێنان لە دەرامەتدا درووست دەكات، دواتریش دەبێتەی هۆی لاوازبوونی گەشەی ئابووریی هاوبەشە بازرگانییەكانی چین. هەروەها ئەو پەتایە دەبێتە هۆی داكشانێكی گەورەش لە ڕێژەی بەكاربەردا، بە تایبەت دوای ئەوەی گەشتیارە چینییەكان سەرچاوەیەكی گەورەی داهاتی كەرتی گەشتوگوزاری چەندین وڵات بوون. بەڵام ئێستا ژمارەی گەشتیارانی چین زۆر پاشەكشەی كردووە، چونكە حكومەتی ئەو وڵاتە ڕێگە بە هاووڵاتییانی نادات، بە گرووپ گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكەن، چەندین وڵاتیش لە جیهاندا هاووڵاتیی چینی وەرناگرن. بە پێی ڕێژەی خەرجیی گەشتیارە چینییەكان لە تێكڕای داهاتی نەتەوەییدا، پێدەچێت ناوچەكانی وەك، تایلاند، ڤێتنام و سەنگافورا زۆرترین زیانیان پێ بگات. لە دۆخی زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەشدا، ژاپۆن بە تایبەت هەست بە مەترسی دەكات، چونكە وا بڕیارە یارییە ئۆڵۆمپییە هاوینییەكان لە 24ی تەمموزدا، لە تۆكیۆ دەست پێ بكات.
ئەگەرچی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە نەگەیشتووەتە لوتكە، بەڵام چین دەتوانێت لە ڕێگەی ڕێكارە هاندەرانەكانەوە، شۆكی دابەزینی خواستی ئابووری كەم بكاتەوە، وەك ئەو ڕێكارەی لە 2ی شوباتدا، بانگی گەلی چین ڕایگەیاند، بۆیە دەبێت حكومەت و بانكە ناوەندییەكانی دیكەش لە ناوچەكەدا، لە كاتی پێویستدا ئەو جۆرە ڕێكارانە بگرنە بەر. هەروەها كۆمپانیاكان دەتوانن شوێنگرەوە بۆ سەرچاوە هاوردەكارە پەككەوتووەكان بدۆزنەوە، زیاتریش پشت بە بەكاربردن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ببەستن، بەم شێوەیە ڕەنگە هەندێكیش لەو گۆڕانكارییانە ببنە هەمیشەیی. لەگەڵ ئەوەی ڕادەی خێرایی پەرەسەندنی پێكوتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوون نییە، بەڵام بە گشتی ماوەی ئەو قەیرانەی ئێستا، لەسەر دوو فاكتەری سەرەكی بەندە؛ یەكەم: توانا و وادەی جڵەوگیریی دۆخەكە لە لایەن چینەوە. هەرچەندە لەگەڵ بەردەوامیی زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی پەتاكەدا، گرانە ئەو وادەیە دیاری بكرێت، بەڵام ئاشكرایە لەگەڵ بەردەوامیی گەمارۆدانی تەندروستی بۆ سەر شارەكانی دیكەی ئەو وڵاتە، قەیرانە ئابوورییەكە زیاتر تووند دەبێت.
فاكتەری دووەم: توانای وڵاتانی دیكەیە لە وەستاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەدا. هەندێك لە شارەزایانی بواری پزیشكی لە ژاپۆن دەڵێن، ژمارەیەكی گەورە لەو وڵاتە تووشی ئەو نەخۆشییە بوون، چونكە دوای مانگێك لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە، چەند كەسێك لە چینەوە لە ڕێی دەریاوە هاتوونەتەوە ژاپۆن. بەڵام بە پێچەونەی چینەوە، ئەو ڤایرۆسە تا ئێستا كەسی لە ژاپۆن نەكوشتووە، ئەمەش پرسیاری دەربارەی سروشتی نەخۆشییەكە و باشترین ڕێگەكانی بەرەنگاربوونەوەی و چارەسەركردنی درووست كردووە. بە مەبەستی باشترین و زووترین بەرەنگاربوونەوەی تەندروستیی جیهانییش، پێویستە دەستبەجێ چین و وڵاتانی زەرەرمەندی دیكە، ئەزموونەكانیان ئاڵوگۆڕ بكەن. لە ڕاستیدا، شارەزایانی بواری پزیشكی بە پێویستی دەزانن، دەرامەتە خۆپارێزەكان لەناو وڵاتەكاندا دەستەبەر بكرێن، ئەمەش لە ڕێگەی ئاسانكاری بۆ خەڵكی تا ئامێرەكانی پشكنینی خودی بە دەست بهێنن. پێویستیشە داوا لە تووشبووان بكرێت لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە و لە كەسانی دیكە دوور بن.
لەم دۆخەشدا، بۆ كەمكردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاڵوگۆڕی زانیارییەكان لەگەڵ جەماوەردا كاریگەریی كاراتری دەبێت لەچاو كۆتە تووندەكانی سەر ئازادیی هاتووچۆ. چونكە ئەمەی دواییان كاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونی دەبێت، لەسەر ئابوورییش بە هەمان شێوە. بۆیە پێویستە ئەو حكومەتانەی دیكەش، كە ئێستا كار لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ناوخۆیی ڤایرۆسەكە
دەكەن، ئەو لایەنانە ڕەچاو بكەن. هەروەها پێویستە حكومەتی چین، چاو بە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی ئاییندەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بخشێنێتەوە. سەرچاوە: پڕۆجێكت سایندیكەیت
56 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, June 14, 2020
زیاتر
تا ئێستا یەكلانەبووتەوە كۆرۆنا سەربەچ حزبێكە؟
محەمەد نوری
سۆشیالیزم‌و جۆرەکانی
نوسینی :ریچارد داگەر و تێرنس بۆڵ
لەئینگلیزیەوە: دانا نازەنین
سامانی ئاو وەکو فشارێکی سیاسی
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
تۆڵەی دەوڵەتی رووخاو بە قۆستنەوەی لێكەوتەكانی كۆرۆنا*
چاكسازیی ڕاگوزەر
هەردی مەهدی میکە
“غەزای ڕەمەزان” وەك وێستگەیەكی دەركەوتنەوەی داعش
یاسین تەها
بۆچوونی یۆرگن ھابرماس سەبارەت بە كۆرۆنا
و: هەورامان فەریق
هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان یان کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەپێی دەستوور
سەرکەوت جەلیل
گرنگى عەفرین بۆ کورد و تورکیا لە ڕووى سەربازیى و سیاسیەوە
نوسینی: د.ئومێد رفیق
دەسەڵاتی پێترۆدۆلاری کوردی و نەفرەتی نەوت
د. دارا محەمەد
ھەولێر لە بەغدا و بەغداش لە کەنداو
سەربەخۆیی بە کێ دەکرێت
حەسەن هەمزە
بکەری مێژوویی تاكڕەو!
رزگار عومەر
لامەرکەزیەت یان فیدراڵیەت بۆ ناوچەی سلێمانی
حەبیب محەمەد جاف
بە تەنیا لە دەرەوەی مێژوودا
کامەران قازی
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، متمانه‌ و چاره‌نووسی نادیار!
د .زاهیر سوران، پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی.
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی
لەشکر قادر ڕەسوڵ
کۆرۆنا و دەستەخوشکەکانی لەبەرەبەیانی ھەزارەی سێیەمدا:
وریا ئەحمەد
بڕیارێكی نا به‌رپرسانه، زیانێكی فره‌ مه‌ترسیدار
د. زاهیر سوران پسپۆڕی
نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی .
گرفتی بوونی خراپە لە فەلسەفەدا
دلشاد عبدالرحمان
کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب
لە غیابی مەعنەویەتدا جیهان ڕووبەڕووی كارسات دەبێت
سەلمان نادر
پەیوەندی نێوان خۆپیشاندان و گەنجان: ئاگادارکردنەوەیەک بۆ دەستەڵات
ڕێبوار ڕەوف ساڵەح
ئەو چیرۆکانەی دەبێت بزانرێن
(بە دیدار شادبوونی کوردۆلۆژی مەزن تۆفیق وەھبی)
محەمەد ئەمین پێنجوێنی
گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
مەریوان وریا قانع
ژەنەڕاڵی پاییز، شیعری "ئێوارەی پاییز"ی بۆ کێ نووسیوە؟
بەرزان هەستیار
مەم و زین:
بەردی بنچینەی ناسنامەی کوردە،
وەک خەیاڵێکی نادیار نەتەوە و دەوڵەت نمایش دەکا
عەلی ئەلشامی
وەرگێڕانی:فەریاد فازیل
مزگه‌وته‌كانیان بۆ بكه‌نه‌وه‌
ئیسماعیل حمە ئەمین
ئالنگاریكردنی (چالێنجی) قەرزەكانی حكومەت
د. نیاز نەجمەدین
بۆ مێژوو.. یادەوەری و دوو بەسەرهات..!!
سەلام سابیر
کاشکا کاسپەر (Casper) بوومایە!
ماجد خەلیل
ئایا ئەو کونەی لە چینی ئۆزۆندا هەبوو هێشتا ماوە؟
ئا: دیارکۆ جەلال
برینی (زۆرینە)ی پەرلەمانی و جوڵەی بەرەنگاربوونەوە!
عەدالەت عەبدوڵڵا
ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرمایە و سیستم
د.دارا محەمەد
پێشنیارێک بۆ گۆڕینی حوکمداری لەهەرێمدا
حەبیب محەممەد دەروێش
چى بكه‌م؟ ئیتر كولتووره‌
د. تۆڵە فەرەج
ئــــــــــاه ونـــــــزولـــــــەی مــەولــــەوی
حەبیب محەمەد دەروێش
كۆرۆنا و ژینگه‌
سدیق سه‌عید ڕواندزی
ژنان لە نێوان خواستی بەشداریی سیاسی و بەربەستەكاندا
شاناز هیرانی
مرۆڤبوون له‌ ناو سیستمدا
حسەین لەتیف
پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگەکەی دەبێ چۆن بێت؟
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
ئیخوان موسلمین
رزگار شەوکەت
هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە ئیکیگای
ڕازی یابانی بۆ تەمەنێکی درێژی بەختەوەرئامێز
ئا: هەرێم عوسمان*
ڕەمەزان و كۆرۆنا
عەلی زەڵمی
دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیی سەرکردەکان لە خەڵک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مایكل رۆبن
سوێندەکەى هیپۆکرات:
هاوار محەمەد
چاوپێکەوتن لەگەڵ نوام چۆمسکیی لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا
چاوپێكه‌وتن: كریس بڕووكس
وەرگێڕانی: سەنگەر حەسەن
په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.. ته‌ونێك له‌ ماڵی جاڵجاڵۆكه
جیهانگیر سدیق
بژاردە قورسەكانی خوێندن لە سایەی پەتای كۆڤید 19
د.سەڵاح عەزيز
ئایا تیشكە سەرو وەنەوشەییەكان ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە ناو دەبەن؟
د.خەرمان أكرم فرج*
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010