ھەولێر لە بەغدا و بەغداش لە کەنداو
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا نرخی نەوتی بۆ ئاستێکی چاوەڕواننەکراو دابەزاند، ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی داھاتەکەیان بە شێوەی سەرەکی پشت بە نەوت دەبەستێت.
عێراق و ھەرێمی کوردستان بە “قورسی” کەوتنە ژێر قەیرانی داراییەوە. ھەرێمی کوردستان کە لەنێو چەندین کێشە و ئاڵۆزی پەیوەندیدایە لەگەڵ بەغدا، قەیرانی دارایی ھێندەی دیکە کێشە و برینەکانی قوڵتر کردەوە. دوای ئەوەی نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەغداش موچەی فەرمانبەرانی راگرت، ھەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانی دارایی سەخت بووەوە.
عێراق لە کەنداوە
ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان چەند شاندێکی رەوانەی بەغدا کرد، بەڵام تاکو ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە نەگەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی. ھەرێمی کوردستان بۆ موچە و بودجە رووی لە بەغدایەک کردووە کە خۆی لە لە قەیرانێکی سەختدایە، ھەولێر بۆ پارە رووی لە وەزیری دارایی عێراق کردووە و ئەویش بۆ پەیداکردنی موچەی فەرمانبەران رووی لە وڵاتانی کەنداو کردووە. عەلی عەلاوی بە کەنداودا دەگەڕێت و ھەوڵی پەیداکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەدات، بەڵام پەیداکردنی ئەم پارەیە بێ مەرج نییە و بەغدا دەخاتە ئامێزی کەنداوەوە، بەغدایەک لە (٢٠٠٣)وە لە ئامێزی تاراندایە. رۆژنامەی ۆوڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی راپۆرتێکی دەربارەی ھەوڵەکانی عێراق بۆ پەیداکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردووەتەوە و باسی لەوە کردووە ھاوکارییەکانی وڵاتانی کەنداو لەنێویشیاندا سعودییە و ئیمارات بە مەرجێکە، عێراق لە تاران دووربکەوێتەوە و سنور بۆ دەسەڵاتەکانی ئێران لە بەغدا دابنێن. داگیرکاری دوێنێ ئەمرۆ قەرزی دەوێت یەکێک لەو وڵاتانەی عێراق رووی تێکردووە، کوەیتی داگیرکراو و بریندارە بەدەستی سوپای پێشووی عێراق، عێراقی ھێرشبەر لە ئێستادا چاوی لە دەستی قوربانییەکەی دەستی خۆیەتی. رۆژنامە ئەمریکییەکە ئاشکرایکردووە، وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ بەرپرسانی دارایی کوەیت، داوای کردووە لە سێ ملیار دۆلار قەرەبووی جەنگی کەنداو لەنێوان ساڵانی ١٩٩٠-١٩٩١ خۆش ببن یان دوای بخەن بۆ کاتێکی دیکە.
عەلاوی لەبارەی ھەوڵەکانیان دەڵێت، وڵاتانی کەنداو ھاوکاربن، یارمەتییەکی باشی عێراق دەبن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ئەو دۆخە داراییە قورسەی تووشی بووە. ئاژانسی ھەواڵی كوەیت لە ھەواڵێکدا ئاشکرایکردووە، عەلاوی نامەیەکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە دەسەڵاتدارانی کویت گەیاندووە، کە تێیدا باس لە بەھێزکردن و پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی کوەیت و بەغدا کراوە. تاکو ئێستا روون نییە کوەیتی بریندار تا چەند ئامادەیە دوژمنە کۆنەکەی و دۆستەکەی ئەمڕۆی لەم قەیرانە رزگار بکات. بەغدا لە ریاز بۆ پشتیوانیی دەگەڕێت عێراق کە تاڕادەیەک لەژێر ھەژموون و سیاسەتەکانی ئێراندایە، لە کاتێکدا دەیان گروپی چەکداری نزیک و سەر بە ئێران لەسەر خاکی عێراق بە چەکەکنایان حوکم دەکەن و بەشێکی زۆری سیاسەتە ناوخۆی، ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکانی بەغدا دادەڕێژن، رووی لە ماڵی دوژمنەکەی ئێران کردووە، بەغدای بێپارەی دۆستی ئێرانی بێپارە ئێستا لە ریازی دەوڵەمەندی دوژمنی ئێرانە. ئێران کە خۆی لە دۆخێکی دارایی سەخت و لەژێر باری قورسی گەمارۆکانی رۆژئاوادایە، ناتوانێت ھاوکاری عێراق بێت، بۆیە پێناچێت سکی برسی بەغدا گوێ لە ئامۆژگاریی و چاوسورکردنەوەکانی تاران بگرێت. بەرپرسانی نوێی عێراق کە چەند جارێک بەڵێنیان دابوو موچەی فەرمانبەران نافەوتێت و دواناکەوێت، ناچاربوون روو لە سعودییە بکەن و بە دوای ئەوەشدا وڵاتانی دیکەی کەنداو، ھەر بۆیە وەزیری دارایی عێراق و شاندی یاوەری لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزارەتەکانی وزە، دارایی و دەرەوەی سعودییە داوای ھاوکاری دارایی خێرایان کردووە تاکو پابەندی ئەو بەڵێنەیان بن بە گەلی عێراقیان داوە. ئەم ھەنگاوەی عێراق و پەنابردن بۆ سعودییە ئێرانی نیگەران کردووە، بەڵام بەغدا پێش ئێران لەژێر ھەڕەشە و توڕەیی خەڵکدایە و دەبێت خۆی رزگار بکات، تەنانەت عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق روون و ئاشکرا بۆ رۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، گۆڕانکاریی ئابووری، سیاسیی و دیپلۆماسیی روویداوە لە پەیوەندییە دەرەکییەکاندا، بەڵام ئەم گۆڕانکارییانە لەسەر حسابی بەرژەوەندییەکانی وڵات و لایەنێکی دیاریکراوی ناوخۆیی و ھەرێمیی نەبووە و نابێت. بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی “الشرق الأوسط” عەلاوی بە بەرپرسانی سعودیەی وتووە، بازاڕی عێراق بە ڕووی ھەمواندا و دوور لە زیانی لایەن و وڵاتێکی دیاریکراو کراوە دەبێت. ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بەوەی بەغدا دەیەوێت زیاتر سەربەخۆ بێت و بە وڵاتێکی دیاریکراوەوە نەبەسترێتەوە، کە سعودییەکان بۆ ئەو وڵاتە یەکسەر ئێران بە مێشکیاندا دێت. رۆژنامەی “الشرق الأوسط” لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا بڵاویکردەوە، عێراق لەسەر سێ ئاست ھەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە دەدات و لەکۆبوونەوەکانی وەزیری دارایی عێراق و سعودییەکانیشدا بە وردی باسیان لێوە کراوە.
ئاستی یەکەم بریتییە لەوەی سعودییە ھاوکاریی خێرای نەختینەیی عێراق بکات. لە ئاستی دووەمدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی ئەوەی ھانی کۆمپانیا و دامەزراوە سعودییەکان بدرێت روو لە بازاڕی عێراق بکەن، ئەویش لە رێگەی بەشداریکردن لە وەبەرھێناندا. ئامانجی سێیەمی سەردانی شاندی عێراق بۆ سعودیە، چالاککردنەوەی بواری ئابوریی و بازرگانییە، ئەمەش لەپێناو فرەلایەنیی بازرگانیی و دروستکردنی ھاوسەنگی بەغدا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەرووی ئابووری و بازرگانییەوە. پێش سەردانەکەی وەزیری دارایی بۆ سعودییە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە رۆژانی یەکەمی وەرگرتنی متمانەی پەرلەماندا و وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەم سەردانە و رێگەخۆشکردن، نامەیەکی بۆ محەمەمەد بین سەلمان ناردبوو کە باسی لە پتەکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ریاز کردبوو.
وەزارەتی دارایی و بازرگانیی سعودیەش ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە سەرجەم بوارەکان دەربڕیوە. تاکو ئێستا روون نییە سعودیە چۆن ھاوکاری عێراق دەکات و عەلی عەلاویش باسی لەوە کردووە، بە ھیچ جۆرێک پارەیان وەک قەرز لە سعودیە وەرنەگرتووە (باس لە وەرگرتنی سێ ملیار دۆلار دەکرێت).
ئەگەر ھەیە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دەرئەنجامی باشی سەردانی وەزیری دارایی عێراق بۆ وڵاتانی کەنداو، کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێریش ببێت و گفتوگۆکان بە ئاراستەی رێککەوتن ببەن، بەڵام تاکو ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن و بەغداش سەرەڕای ئەوەی لە گفتوگۆکانی لە بەرامبەر ھەولێردا وەک بەھێز دەردەکەوێت، بەڵام خۆشی چاوی لەو پایتەختە دەوڵەمەندانەی کەنداوە کە چاویان بە ھەژموونی تاران لە عێراق ھەڵنایە.
* لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی وەرگیراوە.
84 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, May 3, 2020
زیاتر
بکەری مێژوویی تاكڕەو!
رزگار عومەر
لامەرکەزیەت یان فیدراڵیەت بۆ ناوچەی سلێمانی
حەبیب محەمەد جاف
بە تەنیا لە دەرەوەی مێژوودا
کامەران قازی
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، متمانه‌ و چاره‌نووسی نادیار!
د .زاهیر سوران، پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی.
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی
لەشکر قادر ڕەسوڵ
کۆرۆنا و دەستەخوشکەکانی لەبەرەبەیانی ھەزارەی سێیەمدا:
وریا ئەحمەد
بڕیارێكی نا به‌رپرسانه، زیانێكی فره‌ مه‌ترسیدار
د. زاهیر سوران پسپۆڕی
نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی .
گرفتی بوونی خراپە لە فەلسەفەدا
دلشاد عبدالرحمان
کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب
لە غیابی مەعنەویەتدا جیهان ڕووبەڕووی كارسات دەبێت
سەلمان نادر
پەیوەندی نێوان خۆپیشاندان و گەنجان: ئاگادارکردنەوەیەک بۆ دەستەڵات
ڕێبوار ڕەوف ساڵەح
ئەو چیرۆکانەی دەبێت بزانرێن
(بە دیدار شادبوونی کوردۆلۆژی مەزن تۆفیق وەھبی)
محەمەد ئەمین پێنجوێنی
گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
مەریوان وریا قانع
ژەنەڕاڵی پاییز، شیعری "ئێوارەی پاییز"ی بۆ کێ نووسیوە؟
بەرزان هەستیار
مەم و زین:
بەردی بنچینەی ناسنامەی کوردە،
وەک خەیاڵێکی نادیار نەتەوە و دەوڵەت نمایش دەکا
عەلی ئەلشامی
وەرگێڕانی:فەریاد فازیل
مزگه‌وته‌كانیان بۆ بكه‌نه‌وه‌
ئیسماعیل حمە ئەمین
ئالنگاریكردنی (چالێنجی) قەرزەكانی حكومەت
د. نیاز نەجمەدین
بۆ مێژوو.. یادەوەری و دوو بەسەرهات..!!
سەلام سابیر
کاشکا کاسپەر (Casper) بوومایە!
ماجد خەلیل
ئایا ئەو کونەی لە چینی ئۆزۆندا هەبوو هێشتا ماوە؟
ئا: دیارکۆ جەلال
برینی (زۆرینە)ی پەرلەمانی و جوڵەی بەرەنگاربوونەوە!
عەدالەت عەبدوڵڵا
ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرمایە و سیستم
د.دارا محەمەد
پێشنیارێک بۆ گۆڕینی حوکمداری لەهەرێمدا
حەبیب محەممەد دەروێش
چى بكه‌م؟ ئیتر كولتووره‌
د. تۆڵە فەرەج
ئــــــــــاه ونـــــــزولـــــــەی مــەولــــەوی
حەبیب محەمەد دەروێش
كۆرۆنا و ژینگه‌
سدیق سه‌عید ڕواندزی
ژنان لە نێوان خواستی بەشداریی سیاسی و بەربەستەكاندا
شاناز هیرانی
مرۆڤبوون له‌ ناو سیستمدا
حسەین لەتیف
پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگەکەی دەبێ چۆن بێت؟
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
ئیخوان موسلمین
رزگار شەوکەت
هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە ئیکیگای
ڕازی یابانی بۆ تەمەنێکی درێژی بەختەوەرئامێز
ئا: هەرێم عوسمان*
ڕەمەزان و كۆرۆنا
عەلی زەڵمی
دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیی سەرکردەکان لە خەڵک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مایكل رۆبن
سوێندەکەى هیپۆکرات:
هاوار محەمەد
چاوپێکەوتن لەگەڵ نوام چۆمسکیی لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا
چاوپێكه‌وتن: كریس بڕووكس
وەرگێڕانی: سەنگەر حەسەن
په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.. ته‌ونێك له‌ ماڵی جاڵجاڵۆكه
جیهانگیر سدیق
بژاردە قورسەكانی خوێندن لە سایەی پەتای كۆڤید 19
د.سەڵاح عەزيز
ئایا تیشكە سەرو وەنەوشەییەكان ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە ناو دەبەن؟
د.خەرمان أكرم فرج*
سۆشیالیزم‌و جۆرەکانی
نوسینی :ریچارد داگەر و تێرنس بۆڵ
لەئینگلیزیەوە: دانا نازەنین
ئایا پەتای کۆڤید-١٩ لە مانگی پێنجدا کۆتایی دێت؟
د. نازک محمد عزیز*
وەرگێڕانی : د. ئازاد حسن فتاح
تۆڵەی دەوڵەتی رووخاو بە قۆستنەوەی لێكەوتەكانی كۆرۆنا*
بەراوردێک لەنێوان ماسکی نەشتەرگەری، ماسکی N95 و ماسکی دەستکرد لەرووی پێکهاتەو توانای پارێزگاریەوە
ئا: د.گوڵستان سیروان*
“غەزای ڕەمەزان” وەك وێستگەیەكی دەركەوتنەوەی داعش
یاسین تەها
ئایا جیهانێکی نائاسایشتر بەڕێوەیە؟
نیگار نادر
هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان یان کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەپێی دەستوور
سەرکەوت جەلیل
تیشکی له‌یزه‌ر و خێراترین شێوازی تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩
ئا:د.عبدالقادر گلۆمانی*
دەسەڵاتی پێترۆدۆلاری کوردی و نەفرەتی نەوت
د. دارا محەمەد
ئاو لە ململانێی دەستەڵاتخوازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
مەدیحە سۆفی
سەربەخۆیی بە کێ دەکرێت
حەسەن هەمزە
تێگەشتن لەم دابەزینەی نرخی نەوت (هەموو نەوتێک نەبووە بە بەلاش)
پێشەوا
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010