مەم و زین:
بەردی بنچینەی ناسنامەی کوردە،
وەک خەیاڵێکی نادیار نەتەوە و دەوڵەت نمایش دەکا
عەلی ئەلشامی
وەرگێڕانی:فەریاد فازیل

ئەو ھۆکارانەی، وایان لە زووربەی زۆری کورد کردوووە، کە پەیوەندییەکی بێپایانیان لەگەڵ داستانی مەم و زین دا ھەبێ، دوو بابەتی لەیەک جودان: یەکەمیان: سەرگوزەشتەی داستانەکەیە. دوووەمیشیان ھەر داستانەکە خۆی، کە پارچەیەکی ئەدەبی گرنگی نەتەوەی کوردە و بەکوردی نووسراوە.
ھەموو کولتورێک کۆمەڵە چیرۆکێکی میللی ھەبوووە، کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بەتایبەتیش بە شێوەیەکی زارەکی گێڕڕاوەتەوە و دەماودەم گوێزراونەتەوە. بەڵام چونکە نووسین تا دەبوو بەری بەربڵاوتر دەبوو، ھەندێ لەو چیرۆکە میللییانە لە شێوەی کتێبدا نووسراونەتەوە و تۆمار کراون. لە سەدەی نۆزدەھەمدا برایانی گریم زنجیرەیەک چیرۆکی ئەفسانەییی ئەوروپی، وەک سیندرێلا و چیرۆکی کڵاوسووریان کۆ کردەوە و لە کتێبێکدا بڵاویان کردەوە . ئەم کارە بوووە کارێکی سەرنجڕاکێشەر و بەرھەمێکی بەبرەو. ھەر لەو کاتانەدا عەرەبەکان و فارسەکانیش چیرۆکە ئەفسانەییەکانی ھەزارویەک شەوە، کە بریتی بوون لە چیرۆکەکانی عەلادین و عەلی بابا و چل دزەکەیان کۆ کردەوە . لە کاتێکدا کە ئەم نەتەوانە بەم چیرۆکە ئەفسانەیییانە خۆیان پێناسە دەکەن، نەتەوەی کوردیش بە مەم و زین پێناسەی خۆی دەکا، کە نووسەری کورد ئەحمەدی خانی لە سەدەی حڤدەھەمدا نووسیویەتی. ئەم داستانە چیرۆکی دوو ئەکتەری سەرەکی بەئاواتنەگەیشتوو دەگێڕێتەوە، کە مەم و زین ن. بەھۆی ھۆکارە دەرەکییەکانەوە ئەم جووتە خۆشەویستە نەیانتوانیوە دەستلەملانی یەک ببن. گرنگی و بایەخی چیرۆکی مەم و زین لەوەدایە، کە ئەحمەدی خانی داستانەکەی بە زمانی دایکی، کە زمانی کوردییە نووسیوە، نەک بە یەکێک لە سێ زمانە ئەدەبیییە باوەکەی ئەو سەردەمە، کە عەرەبی، عوسمانی و فارسی بوون.
ھەستی بەسۆزی خانی بۆ زمانی کوردی لە بەرھەمەکانی تریشیدا " نۆبارا بچووکان " ، کە فەرھەنگێکی عەرەبی – کوردی یە ، بۆ منداڵانی نووسیوە، دەردەکەوێ. خانی بڕیاری خۆی دابوو، کە بە زمانی کوردی بنووسێ. ئەم بڕیارەی بەرپەرچدانەوەیەک بوو بەرامبەر بەو چەوساندنەوە بەردەوامەی دەوڵەتی عوسمانی بەرامبەر بە ئاین، نەتەوە و زمانی کەمەنەتەوەییەکان. ئەم کارەی خانی کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵکە کارێکی مەترسیدار بوو. لەگەڵ گرنگی داستانەکەشدا، ئەم چیرۆکە تا سەردەمانێکی نزیک ئێستاش ڕێی بڵاوکردنەوەی پێنەدەدرا، چونکە ھیچ ڕژێمێک لە ڕژێمەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نەیاندەویست ئەو داستانە نەتەوەیییە بڵاو ببێتەوە. بۆ یەکەم جار ئەم داستانە لە ساڵی ١٨٩٨ دا لە ڕۆژنامەی کوردیی " کوردستان "دا ، کە لە قاھیرە دەردەچوو، بڵاو کرایەوە. . پاشان ڕۆژنامەکە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە قەدەغە کرا. ھۆی بنچینەیی، کە بۆچی زووربەی زۆری کورد ھەستێکی بێپایانی بەرامبەر بەم داستانە ھەیە. دوو مەبەستی جیایە: یەکەمیان، داستانەکە بەرھەمێکی گرنگی ئەدەبی کوردییە، کە لەو ڕۆژگارەدا بە کوردی نووسراوە ( ھەندێ وشە و دەستەواژەی عەرەبێ تێدایە ). دوووەمیان، باس و ناوەرۆکی داستانەکە، ھێمایە بۆ ئەو ھەوڵوتێکۆشانە لەبننەھاتوووەی کورد بۆ پێکھێنانی دەوڵەت ی کوردی. لە ساڵی ١٩٢٠ ەوە ھەندێ چاپی جیاوازی داستانەکە و وەڕگێڕانی بڵاو کراوەتەوە، بەڵام من لێرەدا و بۆ ئەم لێدوانەم دەربارەی داستانەکە، وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی فەریاد فازیل عومەر، دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بەرلین وەردەگرم، کە جگە لە کارە ئەدەبی و لێکۆڵینەوەکانی لە ئینستیتووتەکەدا، مامۆستای زمان، ئەدەب و مێژووی کوردیشە لە زانستگای ئازاد لە بەرلین. مەم و زین وەک ھێمایەک بۆ بوونی نەتەوە و پێکھێنانی دەوڵەت.
لە سەرەتای داستانەکەدا بە ڕووکەش مرۆڤ وا ھەست دەکا، کە ئەم داستانە نزیکایەتییەکی لەگەڵ داستانی ڕۆمیە و جولیا دا ھەبێ. جووتە خۆشەویستێکی کەمتەمەن، کە بەیەکگەیشتنیان ئاواتیانە، بەھۆی ھەندێ ھۆکاری دەرەکییەوە، کە لە دەرەوەی دەسەڵاتیاندایە. ئەم دوو خۆشەویستە بەیەک ناگەن. لە کاتێکدا کە لە داستانەکەدا مەم وەک لاوێکی پۆشتەوپەرداخ، مرۆڤێکی ھەستناسکی دەروونبەشیعرئامێز و کەسێکی ڕاستگۆ پێناسە دەکرێ. زین، خوشکی میری بۆتان وەک کچێکی شۆخوشەنگی ئابڕوومەندی پەریئاسا و ڕازاوە نمایش دەکرێ.
مەم کوڕی فەرمانبەرێکی میرە. واتە لە نەوەی ڕەسەنی میران نییە، بەمپێیە میر ئامادە نییە، خوشکەکەی خۆیی پێببەخشێ.. ھەرچەندە مەم لە نەوەی میران نەبوو، بەڵام کەسێکی ڕاستگۆ و باوەڕپێکراوی میر بوو. ئەم متمانەپێکردنەی میر بە مەم بەھۆی بەکر مەرگەوەڕی فێڵباز و ڕاوێشکاری میرەوە، شێوێنرا. لە داستانەکەدا بەکرمەرگەوەڕ بە کەسێکی پشوودرێژ، فێڵباز و پیلانگێڕ وێنا دەکرێ، کە بە جۆرێک نەخشە دەکێشێ و کار لە میر دەکا، کە میر ئەو کەسانەی نەوێ، کە ئەم باسیان دەکا. لە ئەنجامیشدا وا لە میر دەکا، کە میر نەفرەت لەو کەسانە بکا. لە سەرتاپای داستانەکەدا بەکرمەرگەوەڕ بە شەیتان دەشوبھێنرێ. ئەوەی جێی سەرسووڕمانە ئەوەیە، کە میر ئاگاداری تەڵەکەبازییەکانی بەکرە، بەڵام ھەمیشە بە کەسێکی نزیک خۆیی دادەنێ و تا کۆتایی چیرۆکەکە لە نزیک میرەوە دەبێ. ھۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە میر نەخشە میکاڤیلییەکانی بەکر، کە بە ئاشکرا دیارن، وەک بەڵایەک دەبینێ، کە پێویست بن، تا بەھۆیەوە دەسەڵاتی خۆی بەسەر میرنشینەکەیدا بسەپێنێ. ھەرکە بەکر بە خۆشەویستییەکەی نیوان مەم و زین ی زانی، یەکسەر نەخشەیەکی کێشا. مەم ی بەرەو تەنگەڕێیەک برد. کە بەھۆیەوە بە دڵێکی ساف ڕووداوی دڵداریی خۆی لەگەڵ زین دا بە دەمی خۆی لەلای میر ئاشکرا بکا.
نەخشەکەی بەکر کاریگەریی خۆی گەیاند. ھەرکە مەم نھێنیی دڵداری خۆی و زین ی بە میر وت. میر یەکسەر ئەمری دا، کە مەم بخرێتە زیندانەوە. ئەم لێکترازان و لەیەکتردوورخستنەوەیەی مەم و زین لە داستانەکەدا وەک وێنای ئاواتەکانی کورد بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی کوردی دەبینرێ. لەم لێکچواندن و ھێمایەدا دەکرێ بوترێ، کە زین نەتەوەی کورد ھێما دەکا، کە بێدەوڵەتی بەسەردا سەپێنراوە. ئەم ھێمایە ئەوەمان پێدەسەلمێنێ، کە دەسەڵاتدارێکی دەوڵەت، کە میرە، زین ی لە خۆشەویستەکەی جیا کردۆتەوە.. ئەم ڕووداوەش ھەر وەک دەسەڵاتدارانی دەوڵەتەکانی تورکیا، ئێران و سوریان، کە کورد دەچەوسێننەوە و ڕێگرییان لێدەکەن، تا بەو ئاواتە نەگەن، کە دەوڵەتی خۆیان ببێ.. لە لاپەڕەکانی کۆتایی داستانەکەدا مەم ی زیندانیکراو بە بەرھەڵستکاری دەسەڵاتی دەسەڵاتداران دادەنرێ و دەڵێ:.
" دەسەڵات، ھی میر بێ یا وەزیر، دەسەڵاتێکی ڕووکەشە..
ئەو دەسەڵاتە لەلای من ھەڵخەڵەتاندن و فێڵ لێکردنە. " (لاپەڕە ٢٦٣)
ھاوڕێکانی مەم یش نوێنەرایەتی نەتەوەی کورد و تێکۆشانی دەکەن. دوابەدوای زیندانیکردنی مەم. تاجەدین ی ھاوڕیی مەم، ھاوڕێ نزیکەکانی خۆی و ھاووڵاتیان کۆ دەکاتەوە، تا مەم لە بەندێتی ڕزگار بکا. تاجەدین و ھاوڕێکانی ھێمای( نەتەوەن )، ڕزگارکردنی مەم و ئازادکردنیشی ( دەوڵەت ) ھێما بۆ ئەوە دەکەن، کە ئامادەن جەنگێکی خوێناوی بەرپا بکەن، تا مەم ئازاد بکەن. لە بەشێکی تری داستانەکەدا ئاماژە بەوە دەکرێ، لە کاتێکداکە ھاوڕێکانی مەم بە سواری ئەسپەکانیان ڕوووە و کۆشکی میر دەچوون::
چوارناڵەی ناڵی ئەسپەکان شەقەشەقیان لە زەوی ھەڵدەستاند،
گۆڕی دوژمنانیان ھەڵدەکەند، کۆتاییان بە ژیانی ناحەزان دەھێنا.
لە لاپەڕەیەکی دواتردا تاجەدین داوا لە میر دەکا، کە مەم ئازاد بکا.
وتەیەکی سەرنجڕاکێش بە میر دەڵێ: ئەگەر بیروڕای خۆتان نەگۆڕن و مەم ئازاد نەکەن، ئابڕووی خۆمان دەبەین، کە ئابڕووشمان چوو، دەبێ ھەڵبێین و ئاوارەی شام ببین. ئەم بۆچوونە ھێمایەکە بۆ کۆچبەرانی کورد، کە لە ئاوارەییدا دەژین.بە ھەزارانیان ھەڵھاتوون و بوونەتە کۆچبەر، تا لەژێر دەسەڵاتی وڵاتانی داگیرکەر ڕزگاریان ببێ. ئەم چیرۆکە لەگەڵ ئەوەشدا، کە کۆتایییەکی ناسۆراوی ھەیە، بەڵام چیرۆکێکی ھیوابەخشە. ئەگەر ھێشتا دەستتان بە ھەڵدانەوە و خوێندنەوەی لاپەڕەکانی داستانەکە نەکروووە، پەلەی لێمەکەن و خۆتانی تۆزێک لێ کەلا بگرن. مەم لە بەندیخانەدا دەمرێ. زین و ھاووڵاتییانی بۆتان لە خەموپەژارەوە دەگلێن. مردنی مەم دەبێتە ھۆی ئەوەی، کە زین جوانی، شۆخوشەنگی و تایبەتمەندی خۆی و کرۆکی مانەوەی لە ژیاندا لە دەست بدا.
زین لەناو مردوونێژاندا زۆر لاواز و بێھێز دەبینرا. وا ھەست دەکرا، کە تەمەن باری سەرشانی گرانتر کردوووە و زۆر بەتەمەنتر دەبینرا. لەو کاتەدا، کە مەم ماڵئاوایی لە ژیان کرد، کۆتایی ژیانی زین یش دیاری کرا. لەگەڵ مەرگیشیاندا لاشەکانیان لە گۆڕێکدا لەوە دنیا دووبارە بەیەک دەگەنەوە، چونکە ھەردووکیان بەیەکەوە لە گۆڕێک نراون و دنیایەکی ڕۆحی چوونیەکیان ھەیە. چۆن مەم و زین لە گۆڕدا بەیەک گەیشتن، ھەر بەو شێوەیە گەلی کوردیش بەو ئاواتە مەزنەی خۆی دەگا. ھەرچەندە کوردەکان بەبەدەن لە دەوڵەتەکەیان جیا کراونەتەوە، بەڵام ھەمیشە بەو ھیوایە دەژین، کە یەکبگرنەوە و ببنەوە بەیەک و خەوی پێکھێنانی دەوڵەتیان بە ئەنجام بگا.
لەو کاتەدا، کە مەم گیانی بەخشی،
لە خۆشەویستەکەی دابڕێنرابوو.
زین یش ھەر ئەو چارەنووسەی پێبەخشرابوو.
ھەردووکیان بە لاشە لە گۆڕدا
دەبنە یەک، چونکە لە یەک گۆڕ نراون.
لەو جیھانەدا ڕۆحیان یەکدگیر دەبێ،
پێکدەگەن و بەیەک شاد دەبن..
61 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, May 10, 2020
زیاتر
ئالنگاریكردنی (چالێنجی) قەرزەكانی حكومەت
د. نیاز نەجمەدین
بۆ مێژوو.. یادەوەری و دوو بەسەرهات..!!
سەلام سابیر
کاشکا کاسپەر (Casper) بوومایە!
ماجد خەلیل
ئایا ئەو کونەی لە چینی ئۆزۆندا هەبوو هێشتا ماوە؟
ئا: دیارکۆ جەلال
برینی (زۆرینە)ی پەرلەمانی و جوڵەی بەرەنگاربوونەوە!
عەدالەت عەبدوڵڵا
ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرمایە و سیستم
د.دارا محەمەد
پێشنیارێک بۆ گۆڕینی حوکمداری لەهەرێمدا
حەبیب محەممەد دەروێش
چى بكه‌م؟ ئیتر كولتووره‌
د. تۆڵە فەرەج
ئــــــــــاه ونـــــــزولـــــــەی مــەولــــەوی
حەبیب محەمەد دەروێش
كۆرۆنا و ژینگه‌
سدیق سه‌عید ڕواندزی
ژنان لە نێوان خواستی بەشداریی سیاسی و بەربەستەكاندا
شاناز هیرانی
مرۆڤبوون له‌ ناو سیستمدا
حسەین لەتیف
پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگەکەی دەبێ چۆن بێت؟
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
ئیخوان موسلمین
رزگار شەوکەت
هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە ئیکیگای
ڕازی یابانی بۆ تەمەنێکی درێژی بەختەوەرئامێز
ئا: هەرێم عوسمان*
ڕەمەزان و كۆرۆنا
عەلی زەڵمی
دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیی سەرکردەکان لە خەڵک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مایكل رۆبن
سوێندەکەى هیپۆکرات:
هاوار محەمەد
چاوپێکەوتن لەگەڵ نوام چۆمسکیی لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا
چاوپێكه‌وتن: كریس بڕووكس
وەرگێڕانی: سەنگەر حەسەن
په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.. ته‌ونێك له‌ ماڵی جاڵجاڵۆكه
جیهانگیر سدیق
بژاردە قورسەكانی خوێندن لە سایەی پەتای كۆڤید 19
د.سەڵاح عەزيز
ئایا تیشكە سەرو وەنەوشەییەكان ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە ناو دەبەن؟
د.خەرمان أكرم فرج*
سۆشیالیزم‌و جۆرەکانی
نوسینی :ریچارد داگەر و تێرنس بۆڵ
لەئینگلیزیەوە: دانا نازەنین
ئایا پەتای کۆڤید-١٩ لە مانگی پێنجدا کۆتایی دێت؟
د. نازک محمد عزیز*
وەرگێڕانی : د. ئازاد حسن فتاح
تۆڵەی دەوڵەتی رووخاو بە قۆستنەوەی لێكەوتەكانی كۆرۆنا*
بەراوردێک لەنێوان ماسکی نەشتەرگەری، ماسکی N95 و ماسکی دەستکرد لەرووی پێکهاتەو توانای پارێزگاریەوە
ئا: د.گوڵستان سیروان*
“غەزای ڕەمەزان” وەك وێستگەیەكی دەركەوتنەوەی داعش
یاسین تەها
ئایا جیهانێکی نائاسایشتر بەڕێوەیە؟
نیگار نادر
هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان یان کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەپێی دەستوور
سەرکەوت جەلیل
تیشکی له‌یزه‌ر و خێراترین شێوازی تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩
ئا:د.عبدالقادر گلۆمانی*
دەسەڵاتی پێترۆدۆلاری کوردی و نەفرەتی نەوت
د. دارا محەمەد
ئاو لە ململانێی دەستەڵاتخوازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
مەدیحە سۆفی
سەربەخۆیی بە کێ دەکرێت
حەسەن هەمزە
تێگەشتن لەم دابەزینەی نرخی نەوت (هەموو نەوتێک نەبووە بە بەلاش)
پێشەوا
لامەرکەزیەت یان فیدراڵیەت بۆ ناوچەی سلێمانی
حەبیب محەمەد جاف
عەشق نیشانەی بوونی ڕۆحە
دیدار لەگەڵ ئازاد قەزاز
ئا: هەرێم عوسمان
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، متمانه‌ و چاره‌نووسی نادیار!
د .زاهیر سوران، پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی.
ڕۆح لە خواوە سەرچاوە دەگرێت
دیدار لەگەڵ مامۆستا نەبەز هەورامی
ئا: هەرێم عوسمان
کۆرۆنا و دەستەخوشکەکانی لەبەرەبەیانی ھەزارەی سێیەمدا:
وریا ئەحمەد
فەلسەفە ناگاتە یەقین
دیدار لەگەڵ مامۆستا حەسەن هەمزە
ئا:هەرێم عوسمان
گرفتی بوونی خراپە لە فەلسەفەدا
دلشاد عبدالرحمان
كۆرۆنا و بەرهەمهێنانەوەی دوو ڕەگەزە بنەڕەتیەكەی شوناسی كوردی
هیوا تاوگۆزی*
لە غیابی مەعنەویەتدا جیهان ڕووبەڕووی كارسات دەبێت
سەلمان نادر
ململانێ ئەستەمەکان لە عێراق و هەرێمى کوردستان*
توێژەران: د.یوسف گۆران، د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.هەردى مهدى میکە، م.یاسین طه محمد
ئەو چیرۆکانەی دەبێت بزانرێن
(بە دیدار شادبوونی کوردۆلۆژی مەزن تۆفیق وەھبی)
محەمەد ئەمین پێنجوێنی
هزری سیاسیی كوردی
ئاراز رەمەزان
ژەنەڕاڵی پاییز، شیعری "ئێوارەی پاییز"ی بۆ کێ نووسیوە؟
بەرزان هەستیار
هیچ خەبات و مافێک بە گرینگتر و ڕەواتر لە سەروەری سیاسی بۆ کورد نازانم
د.ئەحمەد محەمەد پور
مزگه‌وته‌كانیان بۆ بكه‌نه‌وه‌
ئیسماعیل حمە ئەمین
کیمیای ناوکی!
دیارکۆ جەلال
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010