پێشنیارێک بۆ گۆڕینی حوکمداری لەهەرێمدا
حەبیب محەممەد دەروێش

ئەگەر ئێمە دووربکەوینەوە لە موزایەدا و قسەی زل وبێ مەعنا و بانگەشەی درۆزنانە و ئینشانوسین لەسەر دیموکراسی ومافی مروڤ وحوکمی رەشید ...هتد لەو شتانەی رۆژانە دەڕێسرێت و ئێوارە هەڵدەوەشرێتەوە دەبێت سەرکردایەتی کورد و بڕیاربەدەستەکان بیر لە گۆڕانکاری جەوهەری بکەنەوە لە ئیدارەدانی ئەم هەرێمە ، جەوهەری گۆڕانکاریەکانیش بریتی بێت لە ئیدارەیەکی رێکوپێک و بچوککراوە لە پێناو باشکردنی گوزەران و کۆتاییهێنان بەناو دامودەزگای مافی مرۆڤ و پاراستنی ژینگە ومافی ژن و منداڵ و پۆلیسی کومەڵایەتی ونەوت وگاز و بەناو دامودەزگای پێشمەرگەو کەسوکاری شەهیدان ولەسەروهەموویەوە وەزارەتی زیادە و پەرلەمان کە ئەمانە هیچ نین بێجە لە ناوێکی گەورە وگران و بەهەدەردانی بوجەی گەورە وسەروەتی نیشتمانی ،لە رووی عەمەلیشەوە هیچ نین وهیچ کاریگەریەکیشیان نیە ونابێت لە سەر چاککردنی ژیان لەم هەرێمەدا بەڵکو تەنها داهاتێکی زۆر دەخۆن وبەفیڕۆی دەدەن بۆیە باشترە:
۱- ئیعلانی حکومەتێکی بچوک بکرێت بۆ ئیدارەی ئەم ووڵاتە ، ئیتر ئەو هەمووە وەزارەت ودامودەزگانەی کەزۆر پێویست نین بخرێنە سەر یەکێک لە وەزارەتەکان دامودەزگا ناپێویست و دووبارەکان حەل بکرێت ، بۆ نمونە وەزارەتی پەیوەندیەکانی هەرێم وبەغدا زیادەیە بۆچی ناخرێتە سەر فەرمانگەی پەیوەندیەکان چونکە لەو فەرمانگەیەشەوە دەتوانن ئیدارەی هەمان کار بدات ، وەزارەتی کارەبا بخرێتە سەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ناو بنرێت وەزارەتی ووزەی هەرێم ، ژینگە بخرێتە سەر شارەونی وفەرمانگەیەک بێت لەو وەزارەتە ، پۆلیسی دارستان وژینگەش زیادەیە وهەروەها پۆلیسی کۆمەڵایەتی وگازونەوت ، پۆلیس محەلی دەتوانێت کارەکانیان بکەن ، مافی ومرۆڤ وژنان وخانمان ولاوان و وەرزش ....هتد بکرێت بەیەک وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری ، پەروەردە وخوێندنی باڵا یەک وەزارەت بێت ودوو بەش [خوێندنی باڵا ....پەروەردە] ، وەزارەتی کاروباری پەرلەمان بخرێتە سەر دیوانی سەرۆکایەتی حکومەت یان سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەگەر پەرلەمان بچوک بکرێتەوە لە ئەنجومەنێکی بچوک ، وەزارەتی هەماهەنگی وبەدواداچون بخرێتە سەر چاودێری دارایی یان پلاندانان ، ئەرێ وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن ناتوانێت سەنتێک لەنرخی ئینتەرنێت دابەزێنیت وناتوانێت چارەسەری هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی بکات وپاسێکی گواستنەوە نیە ئیتر زیادە نیە؟ بۆچی ناخرێتە سەر وەرارەتێک ، هەروەها نەهێشتنی ئەو هەمووە گوندەی کە کراوە بە قەزاو ناحیە وخەرجیەکی زۆری بوجە دەبەن ، گوندی واهەیە لەبەرخاتری خاترداران کراوە بە قەزا هەشتا ماڵ نابێت . وەزارەتی عەدل و کاروباری کۆمەڵایەتی وشەهیدان وئەنفال بکرێت بە یەک وەزارەت .. ئیتر لە خوارەوە ئەو هەموو بەڕێوەبەرایەتی گشتی وفەرمانگانە لادرێت و دەمج بکرێت.
۲- ئەم پەرلەمانە زیادەیە هیچی پێناکرێت ، ئەم ئێوارەیە (۳۰/۳/۲۰۲۰) بەڕێزی سەرۆکی پەرلەمانتان بینی چی ووت؟ ، دەرکەوت هیچیان پێناکرێت ، تەنها دەتوانن بوجەی خۆیان دابین بکەن ئەوەش ناعەدالەتیە ئەو بوجە گەورەیە لەخەزینەی حکومەت بڕوات بۆ مووچە ونەسرییەی پەرلەمان وشتێکی ئەوتۆیان پێنەکرێت ، یاساکانیش کە دەریدەکەن زۆرجار دژبەیەکە ، دژ بە بنەماگشتیەکانی یاسایە ، لە بری پەرلەمان ئەنجومەنێک دروست بکرێت لە (۲۱) ئەندام کاری ئەوەبێت پیاچونەوە بە یاساکانی عێراقدا بکات و هەروەها انفاذی ئەو یاسایانە بکات کە لە پەرلەمانی عێراق دەردەچێت هەروەها رێنمایی و زەوابت دەربکات بۆ یاساکان ،ئەم ئەنجومەنە لەگەڵ ئەنجومەنی شورای هەرێم بکرێت بە یەک دامەزراوە. بەم جۆرە هەم ئیدارەیەکی چالاک و کەم خەرجیت بۆ دروست دەبێت و هەم هەرێم دامودەزگای کارتۆنی فرەخەرجی نامێنێت ودەتوانرێت لە قەیرانەکانیش لەسەر پێی خۆی بوەستێت و مەترسیش لەسەر گوزەرانی هاوڵاتیان دروست نەبێت.
تکایە با موزایەدە وئینشا نوسینیش کۆتایی پێبێت بە ناوی دیموکراسی ومافی مرۆڤ ومافی ژن و شەهیدان وبا بەکردار کاریان بۆبکرێت
73 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, May 10, 2020
زیاتر
ئــــــــــاه ونـــــــزولـــــــەی مــەولــــەوی
حەبیب محەمەد دەروێش
كۆرۆنا و ژینگه‌
سدیق سه‌عید ڕواندزی
ژنان لە نێوان خواستی بەشداریی سیاسی و بەربەستەكاندا
شاناز هیرانی
مرۆڤبوون له‌ ناو سیستمدا
حسەین لەتیف
پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگەکەی دەبێ چۆن بێت؟
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
ئیخوان موسلمین
رزگار شەوکەت
هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە ئیکیگای
ڕازی یابانی بۆ تەمەنێکی درێژی بەختەوەرئامێز
ئا: هەرێم عوسمان*
ڕەمەزان و كۆرۆنا
عەلی زەڵمی
دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیی سەرکردەکان لە خەڵک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مایكل رۆبن
سوێندەکەى هیپۆکرات:
هاوار محەمەد
چاوپێکەوتن لەگەڵ نوام چۆمسکیی لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا
چاوپێكه‌وتن: كریس بڕووكس
وەرگێڕانی: سەنگەر حەسەن
په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.. ته‌ونێك له‌ ماڵی جاڵجاڵۆكه
جیهانگیر سدیق
بژاردە قورسەكانی خوێندن لە سایەی پەتای كۆڤید 19
د.سەڵاح عەزيز
ئایا تیشكە سەرو وەنەوشەییەكان ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە ناو دەبەن؟
د.خەرمان أكرم فرج*
سۆشیالیزم‌و جۆرەکانی
نوسینی :ریچارد داگەر و تێرنس بۆڵ
لەئینگلیزیەوە: دانا نازەنین
ئایا پەتای کۆڤید-١٩ لە مانگی پێنجدا کۆتایی دێت؟
د. نازک محمد عزیز*
وەرگێڕانی : د. ئازاد حسن فتاح
تۆڵەی دەوڵەتی رووخاو بە قۆستنەوەی لێكەوتەكانی كۆرۆنا*
بەراوردێک لەنێوان ماسکی نەشتەرگەری، ماسکی N95 و ماسکی دەستکرد لەرووی پێکهاتەو توانای پارێزگاریەوە
ئا: د.گوڵستان سیروان*
“غەزای ڕەمەزان” وەك وێستگەیەكی دەركەوتنەوەی داعش
یاسین تەها
ئایا جیهانێکی نائاسایشتر بەڕێوەیە؟
نیگار نادر
هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان یان کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەپێی دەستوور
سەرکەوت جەلیل
تیشکی له‌یزه‌ر و خێراترین شێوازی تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩
ئا:د.عبدالقادر گلۆمانی*
دەسەڵاتی پێترۆدۆلاری کوردی و نەفرەتی نەوت
د. دارا محەمەد
ئاو لە ململانێی دەستەڵاتخوازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
مەدیحە سۆفی
سەربەخۆیی بە کێ دەکرێت
حەسەن هەمزە
تێگەشتن لەم دابەزینەی نرخی نەوت (هەموو نەوتێک نەبووە بە بەلاش)
پێشەوا
لامەرکەزیەت یان فیدراڵیەت بۆ ناوچەی سلێمانی
حەبیب محەمەد جاف
عەشق نیشانەی بوونی ڕۆحە
دیدار لەگەڵ ئازاد قەزاز
ئا: هەرێم عوسمان
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، متمانه‌ و چاره‌نووسی نادیار!
د .زاهیر سوران، پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی.
ڕۆح لە خواوە سەرچاوە دەگرێت
دیدار لەگەڵ مامۆستا نەبەز هەورامی
ئا: هەرێم عوسمان
کۆرۆنا و دەستەخوشکەکانی لەبەرەبەیانی ھەزارەی سێیەمدا:
وریا ئەحمەد
فەلسەفە ناگاتە یەقین
دیدار لەگەڵ مامۆستا حەسەن هەمزە
ئا:هەرێم عوسمان
گرفتی بوونی خراپە لە فەلسەفەدا
دلشاد عبدالرحمان
كۆرۆنا و بەرهەمهێنانەوەی دوو ڕەگەزە بنەڕەتیەكەی شوناسی كوردی
هیوا تاوگۆزی*
لە غیابی مەعنەویەتدا جیهان ڕووبەڕووی كارسات دەبێت
سەلمان نادر
ململانێ ئەستەمەکان لە عێراق و هەرێمى کوردستان*
توێژەران: د.یوسف گۆران، د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.هەردى مهدى میکە، م.یاسین طه محمد
ئەو چیرۆکانەی دەبێت بزانرێن
(بە دیدار شادبوونی کوردۆلۆژی مەزن تۆفیق وەھبی)
محەمەد ئەمین پێنجوێنی
هزری سیاسیی كوردی
ئاراز رەمەزان
ژەنەڕاڵی پاییز، شیعری "ئێوارەی پاییز"ی بۆ کێ نووسیوە؟
بەرزان هەستیار
هیچ خەبات و مافێک بە گرینگتر و ڕەواتر لە سەروەری سیاسی بۆ کورد نازانم
د.ئەحمەد محەمەد پور
مزگه‌وته‌كانیان بۆ بكه‌نه‌وه‌
ئیسماعیل حمە ئەمین
کیمیای ناوکی!
دیارکۆ جەلال
بۆ مێژوو.. یادەوەری و دوو بەسەرهات..!!
سەلام سابیر
"شاکاری هێمن"
کەمال حاجی محەمەدی
ئایا ئەو کونەی لە چینی ئۆزۆندا هەبوو هێشتا ماوە؟
ئا: دیارکۆ جەلال
دەروێــــش لای حـــــــــافــزی شــــــیــــــــرازی
حەبیب دەروێش
ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرمایە و سیستم
د.دارا محەمەد
بۆچی ئەو شیعرە، شیعری نالی نییە‌؟!
حکمت معروف
چى بكه‌م؟ ئیتر كولتووره‌
د. تۆڵە فەرەج
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ئێستا نۆبەی ئێوه‌یه‌ !
د .زاهیر سوران پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010