تەلسکۆپی زەبەلاحی ماجەلان GMT
وەرگێڕانی: زیوار ئەحمەد

تەلسکۆپی زەبەلاحی ماجەلان دەبێتە نەوەیەکی نوێی تەلسکۆپە زەبەلاحە زەمینییەکان ، کە چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت شۆڕشێک لە پیشاندان و تێگەیشتنی نوێی گەردوون بەرپا بکات.
ئەم تەلسکۆپە لە بنکەی چاودێری بۆشایی ئاسمانی لاس کامپاناس دادەنرێت لە چیلی. و لیژنەی بەڕێوەبردنی تەلسکۆپەکە ڕایانگەیاند کە لە ساڵی ۲٠۲٤ دەست بە کارەکانی دەکات.
تەلسکۆپی زەبەلاحی ماجەلان دیزاینێکی ناوازەی هەیە کە ئەمەش چەندین تایبەتمەندی پێ دەبەخشێت، تەلسکۆپێکی هاوێنەیی بەش بەشە کە کە لە بەهێزترین ستونەکانی ئەم سەردەمە پێک هاتوون، لە حەوت بەش پێک هاتووە کە شەش لە تەوەرەکانی لە لاکانییەوە چواردەوری تەوەرەی بنەڕەتییان داوە کە درێژییان ۸.٤ مەتر یان ۲۷ پێیە، هەروەها ڕووی بینایی تەلسکۆپەکە ۲٤.٥ مەتر یان ۸٠ پێیە، و سەرجەمی فراوانییەکەی ۳٦۸ مەتر چوارگۆشەیە .
تەلسکۆپی زەبەلاحی ماجەلان چارەسەری کێشەی ووزەی کردووە ۱٠ جار باشتر لە تەلسکۆپی بۆشایی هۆبڵ. کارەکانی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمەڵە کۆمپانیایەکی جیهانییەوەیە بە سەرپەرشتی چەند زانکۆ و دەزگایەکی زانستی بەڕێوەدەچێت. ڕۆشنایی لێوارەکانی گەردوون یەکەم تیشکدانەوە دەبێت بۆ سەر حەوت هاوێنە سەرەکییەکەی پاشان تیشکدانەوەکە دەدات لە هاوێنە بچووکە دووەمییەکان و لە کۆتاییدا دادەبەزێتە ناوەندی هاوێنەی سەرەکی پاشان بۆ ئامێری دووانە بارگەیی (CCD) بۆ لێکدانەوەی وێنەکان، و پاشان ڕۆشناییەکان چڕدەکاتەوە بۆ پێوان یاخود دیاریکردنی دوورییەکانیان و بۆ زانینی پێکهاتەی دروستبوونەکەیان.
هاوێنە سەرەکییەکانی دروست کراون لە تاقیگەی هاوێنەیی ڕیچارد ئێف کاریس لە زانکۆی ئاریزۆنا لە تەکسەن. و شێوەیەکی سەرسامکەری ئەندازیاری مۆدێرن لە دروستکردنی شوشەکانی بەکارهاتووە، هەر پارچەیەک لە شوشەکانی شێوەیەکی چەماوەی زۆر ساف و بەهێزی هەیە و لە ناوەوەیدا درێژی شەپۆلی ڕووناکییەکەی یەک ملیۆنە لە ئینجێکدا. لەگەڵ ئەوەشدا هاوێنەکانی ئەم تەلسکۆپە ڕیزبەندییەکی زۆر گەورەترییان هەیە بە بەراورد بە هەر تەلسکۆپێکی تر، و تەواوی کێشی هەر هاوێنەیەکی کەمتر ئەبێت وەک لەوەی پێشبینی دەکرێت. و هاوێنەیەکی چەماوەی تایبەتی هەیە کە تەکنیکی ڕیزکردنی شانەی هەنگی تیادا بەکار هاتووەئەم هاوێنەیە لە تەنیشت ئامێری زەبلاحی خولێنەرەوەدایە کە قاڵبێکی خولاوەی هەیە ئەمەش شێوەیەکی پارابۆلیکی پێ دەبەخشێت هەروەها شێوەیەکی بچوکتر و کێشێکی کەمتری پێ دەبەخشێت.
لە سەرەتای درووستکردنییەوە هاوێنە یەکەمییە گەورەکانی چەماوە بوون ئەم چەماوەییە بە هاوبەشی لەگەڵ چەند فێنککەرەوەیەکی هەوایی یارمەتی هاوسەنگ ڕاگرتنی پلەی گەرمی تەلسکۆپەکە دەدەن.
یەکێک لە کارە ئەندازیارییە زۆر ئاڵۆزەکانی ئەم تەلسکۆپە دەناسرێت بە adaptive optics کە کاریگەریی لەسەر جیڕی هاوێنە دووەمییەکان هەیە، و لە ژێر ڕووی هەر هاوێنەیەکی دووەمیدا هەزاران ئامێری کۆنتڕۆڵکردن هەیە، ئەم ئامێرانە زۆر جار دەبنە هۆی پاراستنی هاوێنەکان لە هەژاندنی ئەتمۆسفیری، و ئامێری کۆنتڕۆڵکردنەکان کارەکانییان ڕێک دەخرێت لەلایەن چەندین کۆمپییوتەرێکی پێشکەوتوو، هەروەها ئەم تەلسکۆپە ئەستێرە زۆر ڕوناکەکان بە شێوەی ڕوناکی ڕوون پیشان دەدات.
لەبەر ئەم هۆکارانەیە کە تەلسکۆپی زەبەلاحی ماجەلان ۱٠ جار خێراترە لە تەلسکۆپی بۆشایی هۆبڵ.
هەروەها جێگەی دانانی تەلسکۆپەکە سودێکی زۆری هەیە بۆ بینینی بۆشایی ئاسمان و جێگەکەی یەکێکە لە بەرزترین و وشکترین جێگەکانی جیهان و دەکەوێتە بیابانی ئاتاکاما لەسەر لوتکەیەکی بەرز.
تەلسکۆپەکە توانای کارکردنی هەیە بۆ زییاتر لە ۳٠٠ شەو لە ساڵێکدا، و ۲٥٥٠ مەتر یان ۸٥٠٠ پێ بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریا و جێگەیەکی وشک و کەم سەوزی هەیە و ڕێژەی بارانی زۆر کەمە، هەڵبژاردنی ئەم جێگەیەش بەهۆی ئەم تایبەتمەندییانەیەتی.
21 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, February 13, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010