لەنێوان من و تۆدا ئەی دۆست حەسەن هەمزە
لەنێوان من و تۆدا ئەی دۆست : پزیشک و دەروونشیکاری نەمساوی( ویلیام ڕایش ): وەختێ روو دەکاتە هەندێ خەڵکی تایبەتی شەقام دەڵێت ( استمع ٳلي ٲیها الصغیر ) . من حەددم نییە وا بە هیچ کەسێکی شەقام بڵێم .
لە ئەمڕۆی هەرێم دا ئەوانەی پێیان دەگوترێت خەڵکێ شەقام سێ جۆرن .بەشێکیان ئەو کەسایەتییە سیاسییە تێکۆشەرانەن کە لە سەردەمی بەعس قوربانیدەر بوون ،خاوەن هەڵوێستی سەروەری و کرداری بوون ئەندامی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی دژ بەبەعس بوون .لە هاوڕێیانی فەیسبووکدا دەتوانم ئاماژە بەناوی هەندێکیان بەم کە ئێستا سەربەخۆن و لە هەڵوێستی بەردەوامی خەباتن ، هاوڕێیانم : جیهاد محەممەد کەریم ، دکتۆر نەورۆز ، کاوەی فقێ سەلیم ،لێرەوە سڵاوو خۆشەویستیم هەیە بۆیان .بەشی دووەمی ئەوانەی وەک من قەد ئەندامی حزب نەبوون ، بەشی سێهەمیان ئەوانەن پێرێ بەرخۆری حزبی بەعس و ، دوێنێش هی حزبی کوردستانی دوای ڕاپەڕین بوون ، بەڵام ئەمڕۆش بوونەتە ڕەخنەگری سیاسی و هاوخەمی گشت قوربانییە لاتەریککراوەکانی شەقام ، کەئەمڕۆش ئەوان بەشێکن لەشەقام
بە هەر یەک لە ئازیزانی ئەم بەشە دەڵێم ئەی دۆست : من لەناوەندی شەستەکان و هەشتاکانەوە قوربانییەکانی شەڕی ناوخۆی دەستی سەرانی دەسەڵات دەبینم لەناو خەڵکو لەناو خەباتگێڕانی خۆشیاندا .بۆیە دەڵێم لێم زویر مەبە کەپێت دەڵێم : لەدوای ڕاپەڕینەوە ئەوە من نەبووم لە مینبەری حیزبەکانەوە ئەمنەڕان دەنگ بدە بەهەق دەنگ بدە بە ڕەنگی کراسەکەم ،ئەوە تۆ بوویت .ئەوە من نەبووم هەر چوارساڵ جارێک لەڕۆژانی ئینتخاباتدا، بەشاهیدی گشت ئەوانەی دەمناسن ،لەسەردەمی بەعس و دوای بەعس بەسەر دیواری مەکتەبەکان و بنکەکانی دەنگداندا هەڵدەگەڕان تازووتر دەنگیان پێ بدەن ،ئەوە تۆ بوویت .ئەوە من نەبووم لەسەرەتای نەوەدەکاندا بەسەیارە شەڕە پەڕۆم بۆدەکردن ئەوە تۆ بوویت .ئەومن نەبووم لەسەردەمی بێکاریدا لەتەلەفزیون و دەزگا ئیعلامیەکانیاندا کارم دەکرد ، ئەوە تۆ بوویت . ئنجا ئەی دۆست ئەمجارەیان عەرزی بەڕێزت بکەم ئەوە من بووم کەبەدڵ لەسەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا ویستم خوێندن سەربەستانە تەواوبکەم ڕێگەیان نەدام ، هەموو مەرجه کانیشم تیابوو بەس داوای پشتگیری حیزبییان لێکردم ، منیش ئەو خۆێندنەم خستە ژێرپێم .بەڵام تۆش وەک من مامۆستای بنەڕەتی بوویت و ، بەڵام بوویت بەبەعسی و زانکۆت تەواوکردو ئێستاش پرۆفیسۆری بەشی کوردیت .دواتر بەو ئازیزانە دەڵێم : ئەوە من بووم لە سەردەمی دەسەڵاتی کوردیشدا لەهەرێم لە 2004 و لە 2005 بەپارەش لەدەوامی ئێواران داوامکرد لەسێبەری ئازادی کوردستاندا لەسلێمانی بخوێنم ڕێگەیان نەدام ،چونکە عەینەن تاسو حەمام ،لێرەش داوای تەزکیەی حیزبیی ونامەی بەرپرسی حیزبیان لێکردم ،ئەوە تۆ نەبوویت ئازیز، چونکە تۆ لەڕێگەی نامەی مەسئوولەوە لەزانکۆی سلێمانی وەریانگرتی لەدەوامی بەیانیانیش و چوارساڵ زانکۆشت تەواوکرد و ، بۆشتکرا بە ئیجازە دراسی .ئەوە من بووم کەلەداخی شەڕەپەڕۆ حەوت ساڵ ڕامکردبۆ هەندەران کەگەڕامەوە ئەو حەوت ساڵەیان لەهەژمارکردنی ڕاژەم بڕی ،ئەوە تۆ نەبوویت ئازیز چونکە تۆ پێنج ساڵ لەکاتی بەعسدا کەفەرمانبەربوویت لەسەر دزی لە فەرمانگەکەت گیرایت دوای دووساڵ زیندانی بەر عەفوات کەوتیت و بەردرایت ،بەعسیش لەفەرمانگەکەت هەر وەرینەگرتیتەوە تا بوویتە بەعسی و کۆرسێکی شەش مانگی مامۆستایەتیت بینیت بوویتە مامۆستاو ، گڕ گڕ نەقڵیانکردیت بۆ گوندێکی نزیکی من ، بەحوکمی پیشەش بوویتە هاوڕێم و بەمنیشت دەووت ئەم پێشمەرگە لاتولەوارنە چییە دائمە لەمەکتەبەکە تدا خزاون ،ئیهمالیانکە . بەڵام شانسی خۆت دوای ڕاپەڕێن یەکێک لەو لاتو لەوارانە بوو بەکاربەدەستی هەرێم ، تۆش بەپەلە چوویتە حزووری و ئەویش خێری نەنوسێ ئەو گرتنەی بەعسی بۆ کردیتە زیندانی سیاسی و تاچەندساڵێک دوو مووچەت وەردەگرت . ئێستاش تۆ وەک من هاوارتە لەدواکەوتنی مووچەکەت . ئەوە من بووم ساڵی 1977 بوو بۆ یەکەمین جار لەکارێزەوە قافڵەیەکی سەربازی هات بۆ کەشفی سەربازی بۆ دۆڵی جافایەتی بەرەو ئەو گوندەی منی لێبووم ( مالومە ) پێشمەرگەی لێ نەبوو ، یەک پێشمەرگە نەبێت کە لە ناودێ بوو زۆر نەخۆش بوو بەناوی (جەمال) هەموو دێ ترسیان لێنیشت بەشاهیدی فەڕاش و خەڵکی دێ چووم لەناو ماڵێک دەرمهێناو پانتۆڵێکی خۆمم دایە لەبەریکات کتێبێکیش بەدەستەوە لەژووری ئیدارە دامناو کردمە مامۆستای بیرکاری و کەئەفسەرەکان خۆیانکرد بەقوتابخانەکەدا زۆر بەگەرمی پێشوازیم کردن و،استاذ جمالیشم وەک مامۆستای بیرکاری بەناوی خۆی پێناساندن و وتیشم عەرەبیەکەی تەواونییە .کاتژمێرێک لامان مانەوە لەحەوشەی مەکتەبەکەوە بەدووربین سەیری ناودێیان کردو چوونە دەرەوە پاش ماوەیەک بەرەو دۆڵی گەورە دێ و دواتر گەڕانەوە . دوا جاریش دەڵێم ئەوە من نیم ، ئەوە تۆیت جنێو ئەدەیت ، زمانی ڕەق وزبرت وەکو خەنجەر ئەوەشینیت لە ئاست ئەم حیزبانەی دەسەڵاتی هەرێم تا پێش ئێستا بەخشندە بوون بۆت و تۆش سێبەریان بوویت ،ئەوە من نیم .منیش نابم چونکە یەکەم من فێری ئەلفوبای گفتو گۆی ناشرین نەکراوم .دووەم چونکە لەنێویاندا هەزارەها کەسوکاری قوربانیانی ڕۆژانی بەعس و، سەدەهای خەڵکی بەستەزمان ئەبینم کەتا ئێستا نازانێ لەکوێوە کێشەکانی خۆێ وخەڵک سەردەرئەکەن . پێشم خۆشەو داواکارم لەم پۆستەمدا گەرپێت باش بوو لایکێک بەسە .هیچ کۆمێنتێکی زمانی جنێو و ڕەق پێویست ناکات .چونکە دۆستان قەد ناخوازم پۆستەکانم ببنە سەرەنوێلکی ڕشانەوەی ڕەخنەگری سیاسی تووڕە . هەمیشە دەخوازم بگەمە پلەی یەکەمی خوارەوەی عارفان و بڵێم : (کەسێک لەخۆڕاش
بەردم تێبگرێت من گوڵی تێئەگرم ) .
|
175
جار خوێندراوهتهوه |
Tuesday, May 12, 2020
|
|
|