فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو لای تۆینبی له عه‌ره‌بیه‌وه: كارزان عه‌لی
تۆینبی له‌مه‌ڕ كه‌مینه داهێنهرهكانهوه له بنیاتنانی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی شارستانیه‌ت دا كاریگه‌ر بووه به چه‌مكه فیكریه‌كانی هێنری برگسۆنی فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی، چونكه شتێكی نه‌شیاوه ئه‌گه‌ر بڕوا بێنین به‌وه‌ی كه پێشكه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ورده ورده به پێی دۆخی ڕۆحی كۆمه‌ڵگه له ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له قۆناغێكی مێژوو ی‌دا ڕێڕه‌وی خۆی وه‌رده‌گرێت، وه هه‌ر بازدانێك بۆ پێشه‌وه بێ گومان به‌جێ نایه‌ت ناوهكو كۆمه‌ڵگه خۆی به ئه‌زموونێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌ڵنه‌ستێت، ئه‌مه به واتای ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ڕێگه به خۆی داوه جۆره ئیمانێك قبوڵا بكات و چاره‌نووسی بووه كه ڕێكه‌وتی یه‌كێك له‌و كه‌سانه بكات كه له بنه‌وه هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه دهلهزرێنن..تۆینبی بۆ خۆی پێناسه‌ی ئه‌مانه ده‌كات و ده‌ڵێ ( ئه‌م جۆره كه‌سانه له‌وه مه‌زنترن كه كه‌سانی ئاسایی بن، چونكه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی تر به په‌رجووی ده‌زانن ئه‌مانه ده‌توانن به دی بهێنن، ئه‌مانای به مانای وشه بلیمه‌تن نه‌ك ته‌نها به واتا مه‌جازیه‌كه‌ی).
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به فایلی (pdf) كلیك لێر بكه
|
60817
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Monday, February 21, 2011
|
|
|