ئەزموونی شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی
عەبدولخالق یەعقووبی

پێناسەیەکی تیۆریک
شیعر توندوتیژییەکە لە دەروونەوە کە لە توندوتیژیی دەرەوە دەمانپارێزیت؛ شیعر گوشاری خەیاڵە کە قورساییی واقیعمان لە سەر کەم دەکاتەوە.
والاس ستیوێنس، شاعیری مۆدێرنیستی ئەمریکی
پێشەکی ئەزموونی شیعری شۆرشگێریی کوردی بەشێکە لە ئەزموونی شیعریی ئەو وڵاتە ژێرەدەستانەی جیهانی سێهەم کە ناچارییەک لە دۆخی سیاسیی وڵاتەکەیان وای کرد کە روو بکەنە شیعری شۆرشگێڕی. کاکڵی مەبەستی ئەزمووونی شیعری شۆرشگێری دروستکردنی ناسنامەی نەتەوایەتییە، واتە ئەو شتەی کە لە سەر عەردی واقیع لە جیهانی سیاسیدا هەوڵی ‌هەڕەشە لێکردن و سڕینەوە دەدرێت، لە جیهانی ئەدەبیات و شیعردا چێ بکرێتەوە و ئەمە ببێتە بنەمایەک بۆ ئەوەی رێگا خۆش بکرێت تا جۆرێک لە سەربەخۆیی سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتیش بێتە ئاراوە. لە لایەکی ترەوە شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی ئەو ترس و مەترسی و کارەساتانە (ئەزموونی ترۆماتیکی مرۆیی گەلی کورد)، لە چەشنی پاکتاوکردنی رەگەزیی، ئەنفال، کیمیاباران، و کوشتوبڕ، دەکاتە ئەزموونی دەقیی خۆی کە بە درێژایی میژووی ئەم ساڵانەی دوایینی سەدەی بیستەم و سەەراتی سەدەی بیست و یەک لە لایەن دەسەڵاتدارانی فاشیستی نەتەوە باڵادەستەکانی فارس و تورک و عەرەب و توندڕەوانی دینیی وەکو داعش بە سەر نەتەوەی کورددا هاتووە.
شیعری شۆڕشگێڕی یان بەرخۆدان یان بەرگری هەوڵی ئەوە دەدات کە بڵێت چۆن دەتوانێت لە سەر بنەمای جیهانێکی دەقی- پەیڤی ناسنامەیەکی نەتەوەیی بۆ گەلی ژێرەدەست دروست بکات. پرسیارێک کە لێرەدا رەوایە لە خۆمان بپرسین ئەوەیە کە ئایا شاعیر بەرپرسایەتیی ئەوەی لە سەر شانە کە کێشەکان و گرفتەکانی کۆمەڵگای خۆی بە شێوەی ئاشکراو نائاشکرا لە نێو دەقی خۆیدا بنوێنێتەوە؟ ئایا مافی شاعیرە کە جگە لە خولیای شەخسیی خۆی، بەرهەمەکەی ببێتە ئاوێنەیەکی باڵانوێنی ویست و وەیی کۆمەڵگاکەی، بە تایبەتی لە قۆناغی ژێرەدەستیی نەتەوەییدا؟ ئەگەر وەڵام بەڵێ بێت، ئەو کاتە شیعری شۆرشگێڕی شکڵ دەگرێت. شیعری شۆرشگێڕی نەک هەر ئاوڕ لە واقیعی کۆمەڵگاکەی دەداتەوە، بەڵکو لە هەمبەر ئەو واقیعەدا هەڵوێستی راشکاوانە وەردەگرێت. شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی و ناسنامەی نەتەوەیی لە ئەدەبیاتی کوردیدا شیعری شۆرشگێڕی پانتاییەکی فراوانی بۆ خۆی تەرخان کردووە، هەر لە ئەزموونی شیعری حاجی قادرەوە کە کاردانەوەی دۆخێکی نوێ بوو لە کوردوستان، واتە دژکردەیەک لە بەرامبەر دەسەڵاتی کۆلۆنیالیستیی تورکی عوسمانی و فارسی قاجاری تا سەرەتاکانی سەدەی هەنووکە کە هەڕەشەی ئیسلامی سیاسی لە جۆری داعشییەکەی لە سەر ناسنامەی نەتەوەیی کوردی هەر ماوە. ئەگەر شۆرشگێڕی بە واتایەکی فەلسەفی و فیکری وەرنەگرین، و شۆڕشگێری بە پەرچەکردارێک لە بەرامبەر دۆخێکی سیاسی-عەینیدا لە قەڵەم بدەین، ئەو کات دەتوانین بڵێین بەشێکی بەرچاوی شیعری کلاسیکی کوردی ناچنە خانەی شیعری شۆرشگێڕییەوە. بۆ نموونە، جیهانبینیی شیعری مەحوی دنیایەکی ئایدیالیستیی خوڵقاندووە، واتە جۆرێک جیهانبینییەکی مەیلەوفەلسەفی کە بەشێکی فراوانی لە چوارچێوەی گوتاری عیرفانیدا چڕ دەبێتەوە. بەڵام لە شیعری حاجی قادردا، ئاراستەی دەق رووەو جیهانی عەینی و ماتریالیستیییە و زیاتریش ئایدیالۆژیایەکی سیاسیی تایبەت ئاراستەی دەکات، واتە ناسیونالیزمی کوردی. بۆیە ئەزموونی شیعری شۆرشگێریی کوردی بریتییە لە جیهانێکی شیعریی کە تێیدا ناسنامەیەکی نەتەوەیی دەبێتە گوتاری زاڵی دەق، ئەو ناسنامەیەی کە لە جیهانی دەرەوەی دەقدا لە بەر دەم هەڕەشەی سڕینەوە و توانەوەی “ئەوی تر” دایە، ئەوی ترێک کە دان بە رەوایی کورد وەکو مرۆڤی خاوەن مێژوو و نەتەوایەتیی خۆی، کە شایانی دەوڵەت و کیانی سیاسیی خۆیەتی، دانانێت. بۆ نموونە، لەم دوو شیعرەدا جیاوازیی نێوان ئەو دوو گوتارە دەردەکەوێت:
لە پێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی هەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم چ بکەم؟!
“مەحوی”
خاکی جزیر و بۆتان یەعنی وڵاتی کوردان
سەد حەیف و سەد مەخابن دەیکەن بە ئەرمەنستان
“حاجی قادر”
لە نموونە شیعری حاجی قادردا، خاک خاکێکی عەینیی ماتریالیستییە کە خەریکە لە لایەن “ئەوی تر”، واتە نەیاری کورد، داگیر دەکریت، بەڵام لە شیعرەکەی مەحوی-دا خاک زیاتر لە دوو توێی جیهانبینییەکی فەلسەفیدا شیاوی پاساوبۆ هێنانەوە و لێکدانەوەیە. بۆیە بەم پێودانگەی ئێمە، بۆ نموونە، شیعری مەحوی شیعرێکی شۆڕشگێرانە نییە، بەو واتایەی کە چ هەڵوێستێکی ئەوتۆی لە ئاست خاک و نەتەوە و ژێرەدەستیی نەتەوەیی و قەومی نەبووە و هەڵویستێکی ئەوتۆی نەکردووەتە گوتار و ناوەڕۆکی زاڵی شیعریی خۆی. لە شیعری شۆرشگێڕی کوردیدا ئەو شتەی گرینگە و زەق دەکرێتەوە ئەوەیە کە شیعر بە هیچ کلۆجێک لەو جیهانەی کە شاعیر تێیدا دەژیت دانابڕێت و پێویستە نەتەوە لە ژێرەدەستیی خۆی ئاگادار بێت و هەوڵی خۆرزگارکردن بدات. لە ئەزموونی شیعری شۆڕشگێڕیدا شیعر لە سەرووی چینی کۆمەڵایتیەوە واتای نییە، شیعر لە دەرەوەی سیاست واتای نییە؛ بەڵکو شیعربەرهەمی زەینی شاعیرە لە ئەزموونی ژیانی نێو کۆمەڵگایەکی تایبەتدا. لێرەوەیە کە شیعری شۆرشگێڕی لە نێو نەتەوە ژێرەدەستەکاندا سەرهەڵدەدات. بۆ نموونە، لە شیعری “ئەی رەقیب”ی دڵدار-دا هەوڵ دراوە جەوهەری ناسنامەی کوردی وەکو گەل ببەسترێتەوە بە پرسی سەروەریی نەتەوایەتی: ئەی رەقیب هەر ماوە قەومی کوردزمان رەقیب ئەو “ئەوی تر”ەیە کە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی قەومی کوردزمان دەدات، بەو پێیەی کە شیعرەکە پێمان دەڵێت رەقیب چاوەڕوانی نەمانی قەومی کورد زمانی دەکرد. مانەوە هەوڵێکە بۆ ئەوەی کورد لە مێژوودا وەکو گەلێکی سەربەخۆ ئامادەیی هەبێ. لێرەدا “قەوم” ئاماژەیە بە جۆرێک رەوایەتیی مێژوویی و “زمان” پێناسەی ئاشکراو و پێداویستیی ناسنامەی نەتەوایەتییە. ئەو تاقمەی دژایەتیی ئەم شیعرە دەکەن کە وەکو دەقی سروودی نەتەوەییی کورد بسەلمێندرێت، پێیان وایە ئەگەر بێت لەو دێڕە ی کە
دەڵێت:
ئێمە رۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان ئایینمانە نیشتمان
تەنیا “لە”یەک بە “دینمان” زیاد بکرێت، واتە ببێتە “لە دینمان ئایینمانە نیشتمان” ئەوە ئەوان گرفتیان لە گەڵ ئەو شیعرە نابێت. بەڵام قسە لەوەدایە کە هەر بەو “لە”یە سەرلەبەری پێکهاتە و ناسنامەی ئەو شیعرە دەگۆڕدرێت، چونکی ئەو کات نیشتمان دەبێتە بەشێک لە ناسنامەی دینی، لە کاتێکدا شەڕی شیعری شۆرشگێڕانە ئەوەیە کە ئەوەی لە لایەن رەقیبەوە هەڕەشەی لێدەکرێ ناسنامەی نەتەوایەتییە، نەک ناسنامەی دینی، و دواجار پێناسی کورد وەکو گەلێکی خاوەن کیان و میژووی خۆی هەر لە چوارچێوەی ناسنامەیەکی ئەوتۆ دایە . شیعری شۆرشگێری مێژووی گەلی خۆی سەرلەنوێ دەنووسێتەوە، ئەو مێژووەی لە لایەن رەقیبەوە دەستکاریی دەکرێت، دەشێوێندرێت یان پشت گوێ دەخرێت. بە کورتی دەکرێت بگوترێت هەوڵی شیعری شۆڕشگێریی کوردی ئەوەیە کە بە جۆرێک لە خۆبژویی نەتەوەیی بگات و کۆتایی بە ژێرەدەستیی سیاسی ، کولتووری، و کۆمەڵایەتی بهێنێت. بەڵام لە سۆنگەی ئەوەی شیعری شۆرشگێریی کوردی بە گشتی سەرنجدانە بە ناوەڕۆک نەک فۆرم، ئاراستەکەی زیاتر ئایدیالۆژی-تەوەرە، ئایدیالۆژیی ناسیونالیزم. ئەم دۆخی ناسیونالیزم-تەوەرییە جۆرێک پارادۆکس لە ناخی شیعری شۆڕشگێڕیدا چێ دەکات: لە لایەکەوە دەخوازێت وەکو شێعر بمێنێتەوە و بەهایەکی جوانیناسانەی هەبێت، لە لایەتی تریشە دەیەوێ واتایەکی ئاشکرا و جەماوەی بگەیەنێت یان پەیامێکی خێرا و کاریگەر بە دەستەوە بدات، کە ئەو کات مەترسیی دوورکەوتنەوە لە سنووری ئەدەبیی لێ دەکەوێتەوە. بۆ نموونە، لەم کۆپلە شیعرەی “هێمن”دا: گەر لە برسان و لە بەر بێ بەرگی ئیمڕۆ رەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لە سەر هەردم ئەمن
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن بمکوژن هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن
پەیامی سووربوون لە سەر کوردبوون بە شێوەیەکی ئەوەندە زەق و زۆپ و ئاشکرا دەدەبڕدرێت کە رستەکان لە سنووری رستەی شیعری دوور دەکەونەوە و ئاراستەی رستەی پەخشانئامێز دەگرنە بەر. کەچی “هێمن” هەمان واتا و پەیام لەم شیعرەی خوارەوەدا بە شێوازێکی شاعیرانەتر دەگەیەنێتە خوێنەرەوەی خۆی:
دەمگرێ، ئەمما لە گرتووخانە رق ئەستوورترم
لێم دەدا، ئەمما لە سەر داوا رەواکەم سوورترم
دەمکوژێ، ئەمما بە گژ جەللادەکەم دادێمەوە
کوردم و ناتوێمەوە، ناتویمەوە، ناتوێمەوە.
هەڵبەت لە بەر هەڵوێستی مرۆڤگەرایانە و پەیامی ئازادیخوازانەی، ئەزموونی شیعری شۆرشگێڕیی کوردی هەڵگری رەهەندێکی قووڵی ئەخلاقیی ئەدەبیاتە. ئەدەبیات ئەگەر رێگایەک بێت بۆ گەیشتن بە بڕیارێکی چارەنووسساز ، ئەو بڕیارە بۆی هەیە لە شیعری شۆڕشگێڕیدا خوویا ببێت. وەکو شیعری حاجی قادر کە لە قۆناغێکی هەستیاری میژووی سیاسیی کوردستاندا ناسنامەی نەتەوەوایەتیی کوردی وەکو پرسی مان و نەمانی گەلی کورد پێناسە دەکات. یان وەک لە شیعری گۆرینی هێمندا دەردەکەوێت ئەشکەنجە و لێدان و زیندانی کردنی قەومی باڵادەست ناسنامەی کوردیی پێ زەوت ناکرێت. بە کورتی دەکرێت بگوترێت کە شیعری شۆرشگێریی کوردی هەڵگری بارێکی زیاتر لە بەهایەکی جوانیناسانەی رووتە؛ تواناییەک لە خۆیدا چێ دەکات بۆ ناسنامەسازیی و ناسنامەپارێزیی، و پێگەی گوتاری رزگاریی نەتەوەی کوردە لە نێو کۆمەڵگای کوردیدا زاڵ دەکات. کە واتە شیعری شۆڕشگێریی کوردی لە کاکڵی خۆی بە دوای پێناسەکردنی ناسنامەی نەتەوەییدا دەگەڕێت، ناسنامەیەکی سەربەخۆ و جیاواز لە “ئەوی تر”، بۆ ئەوەی کە دواجار مەشرووعییەت و رەوایی بە مافی ئینسانیی خۆی بدات، مافێک کە زەوت کراوە و دەستی بەسەردا گیراوە. شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی و ئەزموونی ترۆماتیکی مرۆیی ترۆما (trauma) بریتییە لە وشیاریی و دڵەڕاوکە و گوشاریی دەروونیی لەرادەبەدەر پاش رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ رووداوێکی هەرە مەترسیدار لە چەشنی مەرگ یان توندوتیژیی بە شێوەیەک کە مرۆڤی گیرۆدەی حاڵەتێکی ئەوتۆ تووشی شۆک و ترس و گرفتی گەورەی دەروونی و دۆخیی دەکات. تیۆریی ئەدەبیی ترۆما لەو فۆرم و شێوازا دەکۆڵێتەوە کە تێیدا ئەزموونی ترۆماتیکی مرۆیی لە نێو دەقی ئەدەبیدا دادەبەزێندرێت و پراکتیزە دەکرێت. ئەزموونی ترۆماتیک مرۆڤ یان میللەتی تووشبوو بە ئەزموونێکی وەها دەخاتە دۆخێکی تازەی تێگەیشتن و هەستەوەرییەوە؛ تێگەیشتن لە شیمانەی رووبەڕووبوونەوەی مەرگ و هەستکردن بە بەرگەنەگرتن لە هەمبەر توندوتیژیی چاوەڕوانکراوی دووبارە.
لە سۆنگەی ئەوەی کورد وەکو نەتەوەیەکی ژێرەدەست بە تایبەتی لە ماوەی ئەم دوو سێ سەدەیەی دواییدا بەردەوام هەڕەشەی سڕینەوەی لە سەر بووە و تووشی گەلێک ئەزموونی ترۆماتیکی لە چەشنی، ئەنفال، کیمیاباران، جینۆساید، و گوشاری ئابووری و کولتووری هاتووە، شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی دەکرێت وەکو بەڵگەیەک (testimony) لە قەڵەم بدرێت بۆ تۆمارکردن و دەنگ و واتابەخشین بەو ئەزموونە ترۆماتیکانە، بۆ ئەوەی دواجار تاک و کۆمەڵگای کوردی بەرگەی قورساییی کارەساتگەلێکی ئەوتۆ بگرن. لەم روانگەیەوە، شیعری شۆرشگێڕیی کوردی هەوڵێکە بۆ پۆلێنکردن، تێگەیشتن، و چارەسەرکردنی ئەزموونی ترۆماتیکی تاک و نەتەوەی کورد کە وەک شاهیدێک بۆ واقیعی خۆی بیخاتە بەر چاو و گوێی خوێنەرەوە و بیسەری خۆی. بە کورتی، دەکرێت بگوترێت ئەزموونی شیعری شۆرشگێڕیی کوردی لە بەشێکی بەرفراوانی خۆیدا پێناسەکەری مرۆڤ و نەتەوەیەکە کە خاوەنی دەروونێکی پاش-ترۆمان؛ مرۆڤ و نەتەوەیەک کە نەحەساوەیی، گوشاری دەروونی، دڵەڕاوکە، پشێویی زەینی، وڕێنەکردن، دەمدەمی میزاجیی، تووڕەیی، و راڕاییی هزری و رۆحی تایبەتمەندیی سەرەکیی دەروونناسییانە.
لە گۆشەنیگای تیۆریی ترۆماوە، شیعریی شۆڕشگێڕیی کوردی تێدەکۆشێت ئەو دەروونە پاش-ترۆمایەی تاک و کۆمەڵگای کورد پێناسە و چارەسەر بکات. بە وتەیەکی تر، دۆخی ترۆماتیکی کورد لە حاڵەتی زەینی و سوبژێکتەوە بکاتە حاڵەتی عەینی و ئۆبژێکتەوە؛ لە دۆخی واقیعی جیهانی خۆیەوە بیگوازێتەوە بۆ دۆخی جیهانی دەقەوە. ئەم هەوڵی گۆڕانکارییە وریاییەک بە تاک و کۆمەڵگای کورد دەدات، واتە وریاییی پاش ئەزموونی ترۆماتیک، کە جیاوازە لەو وریاییەی کە پێش ئەو ئەزموونە بوویەتی؛ ئەزموونێک کە بۆ لێکدانەوە و تێگەیشتن و هەڵسەنگاندنی دۆخ و چارەنووسی خۆی، چاوکراوەتر و تواناتری دەکات. نموونەیەک لە شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی کە تێیدا بە روونی ئەزموونی ترۆماتیکی گەلی کورد زەق دەکرێتەوە و مەودایەکی راڤەکارانە بە خوێنەرەوەی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونە پتر و کاریگەرتر بناسێت و لە هەمان کاتدا بیکاتە بەڵگەیەکی دەقیی (هەم دەقی شیعری، هەمیش دەقی مێژوویی) بۆ سارێژکردنەوەی برینی نەمانی ئەو گەنجانەی کە وەک سەربازی نیشتمان لە سۆنگەی هزری نەتەوەیی و لە پێناوی پاراستنی خاکی وڵاتەکەیاندا گیانیان بەخت کردووە:
سەربازی ون
کە وەفدێ دەچێتە شوینێ
بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون،
تاجە گوڵینەیەک دێنێ.
ئەگەر سبەی،
وەفدێک بێتە وڵاتی من
لێم بپرسێ:
کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟
دەڵێم:
گەورەم!
لە کەناری هەر جۆگەیێ
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ
لەبەر دەرگای،هەر ماڵێ
هەر کڵێسەیێ،
هەر ئەشکەوتێ،
لەسەر گابەردی هەر شاخێ،
لەسەر درەختی هەر باخێ،
لەم وڵاتە، لەسەر هەر بستە زەمینێ،
لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ،
مەترسە! کەمێک سەر داخە و
تاجە گوڵینەکەت دانێ.
عەبدوڵڵا پەشێو
لە شیعری “سەربازی ون”دا، شاعیر دەخوازێت ئەزموونی ترۆماتیکی گەلی خۆی، واتە مەرگی هەزاران لاوی کوردی گۆڕغەریب، بە شێوەیەک لە بەرامبەرەکەی (وەفدی وڵاتی بیانی یان بە گشتی جیهانی دەرەوە واقیعی کوردی) بگەیەنێت کە هەم پێناسەکەری ئاستی گەورەییی ئەو ترۆمایە، هەم دەستەبەرکەری تێگەیشتنی قووڵی کارەساتیکی مرۆییی ئەوتۆ، هەمیش بە شێوەیەک لاواندنەوەی ئەم کۆستە مەزنە ئینسانییە بێت. ئاماژەدانی پەیتاپەیتا بە شوێنە جیاوازەکانی وڵات: کەناری جۆگە، سەکۆی مزگەوت، دەرگای ماڵ و کڵێسە و ئەشکەوت، گابەردی شاخ، درەختی باخ، و زەمین و ئاسمان ئەوەندەی نیشاندەری بەربڵاویی شوێنەکیی ئەو کارەساتانەیە کە بە سەر کوردستاندا هاتوونە، ئەوەندەش سەلمێنەری فراوانیی کاتەکیی ئەو مەرگەساتانەن کە مێژووی کوردستانیان پێک هێناوە. هەر وەتر شاعیر لە رێگای ئەم ئاماژانەوە دەخوازێت بڵێت سەربازانی ونی لە ژمارەنەهاتووی ئەم وڵاتە لە پێناوی ئەو جۆگە و مزگەوت و کڵێسە و شاخ و باخ و زەمین و ئاسمانەدا گیانیان بەخت کردووە و هەر لە پاڵ و لە پەنای ئەوانیشدا نێژراون و هەنووکە تۆز و خۆڵی جەستەی ئەوان پێکهێنەری خاک و هەوای کوردستانن. شیعری “سەربازی ون”ی عەبدوڵڵا پەشێو لێکدانەوەیەکی جوانیناسانەی چارەنووسی خوێناویی شەهیدی کورد، تێگەیشتنێکی قووڵی شاعیرانە بۆ پرسی خۆبەختکاریی لە پێناوی خاک، و لاوکێکی سارێژکەرەوەی برینی ئەزموونی پڕسامی مێژووی ئینسانی- سیاسیی میللەتی کوردە.
ئەنجام
ئەزموونی شیعری شۆڕشگێڕیی کوردیی بەرهەمی دۆخێکی بەرهەستی مێژووی تاک و کۆمەڵگای کوردییە کە تێیدا ئەو تاک و کۆمەڵگایە دەکەونە بەر هەڕەشەی پاکتاوکردنی رەگەزی، نەتەوەیی، و کولتووری. ئەو ئەزموونە ناچار ئاوڕی راستەوخۆ لەو واقیعانە دەداتەوە کە مرۆڤ و کۆمەڵگای کورد تووشی پرسی بێبەری کردن لە ناسنامەی نەتەوەیی دەکەن. لەم پێناوەدا، شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی دەبێتە شیعرێکی ناسنامە ساز و ناسنامەپارێز لە باری هەست و ئیرادەی نەتەوەییەوە. لە لایەکی ترەوە، ئەم ئەزموونە هەوڵی بە ئەرشیفکردن و پاراستنی مێژووی ئەو ترۆما و کارەساتانە دەدات کە مەترسیی تواندنەوەی مرۆڤ و گەلی کوردیان لێ دەکەوێتەوە. بۆیە، شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی دەبێتە بنکەیەکی جوانیناسیی – مەعریفی بۆ ئەوەی ئەزموونی ترۆماتیکی نەتەوەی کورد پتر قابیلی لێکدانەوە و تێگەیشتن و هەڵسەنگاندن بێت. شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی مەکۆیەکی گوتاری و دەقیی سەلماندنی حیکایەتی مانەوە و ژیانەوەی کوردە.
11459 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, July 7, 2016
زیاتر
ێڕانەوە له‌ نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‎دا
سه‌یدقادرهیدایه‌تی
تارماييه‌كانى هيدايه‌ت
موراد فه‌رهادپور
و. وه‌ليد عومه‌ر
هزری نوێخوازانه‌ له‌ شیعری بێكه‌سدا
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
قەیرانى دارایى لە کۆڵى سەرمایەدارى نابێتەوە
تۆم برۆمبێڵ
وه‌رگێڕانى: ئارى مەحمود
عەقڵی كوردی و هزری رۆژئاوایی!
عادل قادری
هەموو جێيه‌ك، جیهانى سێیەمە! ئ
ەنتۆنیۆ کابالیرۆ[1]
وه‌رگێڕانى: كه‌يوان نورى
ليبراڵيزم و ڕيشه‌ى قه‌يران و بارگرژييه‌كان
نوسينى: سه‌مير ئه‌مين
وه‌رگێڕانى: ناجى ئه‌فراسياو
هەڵوێستی توركیا
لە فیدراڵیزمی هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
نیولیبراڵيزم پێشه‌كيی كتێبی "كورته‌مێژووی نیولیبراڵیزم"
داڤید هارڤه‌ی
وه‌رگێڕانى: هاوار محه‌مه‌د
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی
ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
نيوليبراڵيزم چيه‌؟
ئه‌ليزابێت مارتێنز/ئاڕنۆڵدۆ گارسيا
و: وه‌ليد عومه‌ر
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
قه‌یرانه‌ ئابوری و فیكريیه‌ جیهانییه‌كانی نیولیبراڵیزم
نوسینى: دكتۆر سه‌باح قودورى
و. ئه‌يوب حه‌سه‌ن
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
ن.د. بیل پارك و: سان بەرزان ئەحمەد
زمان و دەوڵەت
عەتا قەرەداغی
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد
لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
ڕۆڵ و گرینگی زمانی زگماکیی بۆ نەتەوەی کورد!
ئاریتما موحەممەدی
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد
لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
کۆمەڵگەی کوردیی فەیسبوك..
پێوەندییە نوێیەکانی مرۆڤی کوردی بە دیموکراسیەوە
دکتۆر عادل باخه‌وان*
توركیا: چارەسەركردنی كێشەی كورد و دینامیكە هەرێمییەكان
نووسینی: ئۆمیر تاشـبینار(*)
وەرگێڕانی: مەهاباد قادر
زمانی ئاماژە،
یان زێدەڕۆیی لێکدانەوەو ھەڵواسینی تیۆر بەدەقدا
مەحمود عبداللە
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد دەرگیریی و كاریگەرییەكان
لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
ژمارەی ئایندەی گۆڤاری کۆچ
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
فەلسەفەی نزا
ئاگایی، عیشق، نیاز و جیهاد لە نزادا
نووسینی: د. عەلی شەریعەتی
وەرگێڕانی: لیان ســـەییدی
خەباتی سیاسی و چەداری شێخ مەحمود
لە هاوكێشە و پلانە سەربازییەكانی بەریتانیا 1914 - 1922
ئەحمەد باوەڕ
(شەریعەتی) كێ بوو، چی وت؟
گفتوگۆ لەگەڵ (د. سروش دەباغ)
سەرژمێری گشتی حەشیمەت و خانووبەرە
ساڵی (90) ی هەتاوی لە سیاسەتی قەومی نابەرانبەرەوە بۆ نۆڵیكردنی قەومی
خالید عەلیزادە
(شەریعەتی)، بیرمەندی ئازادی
نووسینی: د. ئیحسان شەریعەتی
پەیوەندی سیاسی نێوان مستەفا بارزانی و
عەبدولكەریم قاسم (1958 - 1963 )
نیهایەت عەلی حسێن
(شەریعەتی) بت نییە
گفتوگۆ لەگەڵ (موجتەبا موتەههەری)
كوڕی مورتەزا موتەههەری
وەرگێڕانی: رێبوار كوردستانی
رامانێك لە زانست و فەلسەفەی مێژوو
سەباح عەلی جاف
لە (شەریعەتی)یەوە لەبارەی مردنی شەریعەتی
نووسینی: عــەبدولكەریم سروش
وەهمی زەردەشت و زەردەشتتییەت
لە نێوان پێغەمبەربوون و بەئایینبووندا
ئامادەكردنی: خالید دۆستی
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی
هزر و فەلسەفە
رەهەندە هەمەڕەنگییەكانی ئەفسانەی ئادەم و حەوا
دكتۆر حەمید عەزیز بەشی فەلسەفە
عەلی شەریعەتی ..
ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
تیشكێك بۆ سەر رۆمانی "پێشمەرگە"
رەوەند حەمە جەزا
رۆڵی ( شەریعەتی )
لە خەباتی ئیسلامی پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
پەرستگای ئاگری بەردەكونتەی مەهاباد
و. لە فارسییەوە: كەمال نووری مەعروف
دكتۆر عەلی شەریعەتی
پیاوێك هێشتاش لە ئاسمانی دنیای رۆشنبیریدا دەدرەوشێتەوە
نووسینی:موسعەب ئەدهەم
دامەزراندنی ئیمپراتۆرییەتی ماد و رووخانی
هاوار حەمید
کتێبی بزووتنەوەی ژنان(فێمینیزم)
نووسینی ئاندرێ میشێل
گفتوگۆ لەگەڵ سەید حوسەین نەسر
مامۆستای توێژینەوەی ئیسلامی لە زانكۆی جۆرج واشنتۆن
و. لە فارسییەوە: ئەرسەلان تۆفیق
سەرهەڵدانى چەپ (له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و جيهاندا)
دكتۆر عه‌لى ئه‌سه‌دى
وەرگێڕانى: ناجى ئەفراسیاو
پێگەی ئەدەبی كوردی لە كرمانشان و ئیلام و قۆناغەكانی
فەلاح شەریف / سنە
ئوستورە و ئەفسانە و دین
زه‌رده‌شت نوره‌دين
فەلسەفە و زانست لای ئارسەر ئادنجتون
د.حەسەن حسێن سدیق
مامۆستای زانست ‌و لۆجیك لە زانكۆی راپەڕین/ بەشی فەلسەفە
یەعقوبیزم و سڵەمینەوەى کرێکاران
فلاديمێر لینین
له‌ ئينگڵيزييه‌وه‌: سەرکەوت جەلیل
باشووری كوردستان لەكاتی دوورخستنەوەی شێخ مەحمود و
سەرهەڵدانی چالاكی توركەكان بە سەرۆكایەتی
ئۆزدەمیر پاشا 1919- 1922
ئەحمەد باوەڕ
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010