گۆرانی بابە: باوکێکی پاکژ لە دونیایەکی پڕپۆخڵەواتدا
مەریوان وریا قانع

تا ڕادەیەکی زۆر وێنەی باوک لە ئەدەبیاتی ئێمەدا غائیبە، ئەو بەشە کەمەش کە ھەیە وێنەی پارتیارکێکی بێڕەحم و نابەرپرسیارمان نیشانئەدات. وێنەی پیاوێکی دڵڕەق، خاوەن دەسەڵاتێکی گەورە و ھەمەلایەن، ستمەگەرێک لە ناو چوار دیواری ماڵدا. ڕەنگە دیارترین وێنەیەکی لەم بابەتە بۆ باوک، وێنەی باوک بێت لە ئەدەبیاتی شێرزاد حەسەن دا. باوک لای ئەم نووسەرە پاتریارکێکە لە ترۆپکی دڵڕەقیی و دەسەڵاتی ڕەھای خۆیدا. باوکێکە لەسەر مۆدێلی خودا، خوادەیەکی دڵڕەق، کە دەسەڵاتی بەخشین و سەندنەوەی ژیانی لە منداڵەکانی ھەیە. ئەوەی ئەدەبیاتی شێرزاد حەسەن داوایدەکات ئەنجامدانی ”تاوانی کوشتنی باوکە“ بەمانا فرۆیدیەکەی، کە تاوانی کردنەوەی دەرەگایە بەرەو دوو شت: ئازادیی و ھەستکردن بە گوناھ.
وێنەیەکی دیکەی باوک لە ئەدەبیاتی ئێمەدا وێنەی کەسێکی خەباتگێڕ و بەرگریکارێکی سیاسییە، بەڵام شەھیدکراو، باوک وەک کەسێک بەرگرییکردن لە نیشتیمان لە بەرگرییکردن لە منداڵەکانی جیاناکاتەوە. ئەم باوکە زۆربەی جار باوکێکی شەھیدکراوە، باوکێکی کوژراو. وێنەی ئەم باوکە شەھیدە بەشێکی بەرچاوەی ئەدەبیاتی شێرکۆ بێکەسە. بەرگریکردن لە کوردبوون وەک شوناسیسەرەکیی ئەو باوکە کوژراوانە. شێرکۆ باوک لە فۆرمی شۆڕشگێڕێکدا نمایشدەکات کە سنوورێک لەنێوان شۆڕش و خێزان و میلەتەکەیدا دانانێت.
ئەم گۆرانییەی کاریگەر وێنەیەکی تری باوکمان نیشان ئەدات، باوکێک کە نە دەتوانێت پاتریارک بێت، نە دەشتوانێت شۆڕشگێڕ بێت، نە دەسەڵاتێکی خودایانەی ھەیە، نە لە خەمی شۆڕش و یاخیبووندایە.، نە ستەمگەرە و نە پاڵەوان باوکی ناو ئەم گۆرانییە باوکێکە نەیتوانیوە باوک بێت، باوکێکە ھەستدەکات ”لە مێژە مردوو“ە و دەرەقەتی ئەو دونیا پڕ غەدر و خراپەکارییە نایەت کە دروستکراوە. ئەم باوکە پیاوێکە ئیشکەر و ڕەنجدەر، ماندوونەناس، کۆڵنەدەرە، بەڵام باوکێکە ھەژار و خەمبار و برسییەە. ئەوەشی ئەم فۆرمە تایبەتەی باوکی لەو دونیا پیس و بۆگەنەدا دروستکردوە: پاکژییە. باوکێکی پاکژ کە دەیەوێت ھەم خۆی بە پاکژیی بژیی و ھەم منداڵەکانی بە پاکژیی بەخێوبکات. دەرەنجام: باوکێکی پڕوکاو و دەرقەت نەھاتوو. باوکێکی پیر و پاکژ لەناو جیھانێکی بۆگەندا.
ئەم فۆرمە لە باوک فۆرمە فرۆیدییەکەی باوک نییە، پاتریارک و ستەمگەرێک نییە، باوکێکە ناکۆک بەو باوکەی شێرزاد حەسەن نیشانمائەدات. ھاوکات ئەم باوکە باوکێکی پاکژیی ناو نیشتیمانێکی پڕ پۆخڵەواتە، نیشتیمانێک بۆگەنیکردوە. بۆیە ھیچ شتێک نایباتەوە سەر وێنەی ئەو باوکەی لە ئەدەبیاتی شێرکۆ بێکەسدا ئامادەیە. باوکی ناو ئەم گۆرانییە کەسێکە تەنھا دەرەقەتی ئەوە دێت کە نەھێڵێت پۆخڵەواتی نیشتیمان پیسیی بکات، پاکژیی خۆی بە ڕەنج و ماندووبونێکی گەورە بپارێزێت.
لەم گۆرانییەدا ھەستێکی تراژیدیی گەورە بە لەدەستدانی باوک ھەیە لە کاتێکدا ئەو باوکە بەجەستە و بە ئاکار ئامادە و حازرە. بە مانایەک لە ماناکان ئەم گۆرانییە گۆرانی ناشتنی باوکە لەپاڵ خۆشەویستییەکی زۆردا بۆی. ئەو تاوانەی ئامادەیە، تاوانی کوشتنی باوک نییە، بەڵکو تاوانی دەرقەتنەھاتنی ژیانە، تاوانی ڕاستگۆیی و پاکژیی لەناو جیھانێکی گڵاودا. ئەوەی دەیبینین باوکێکە نایەوێت پیس بێت، لەکاتێکدا پیسبوون تاکە ئەگەری بەردەمی دروستبوونی پاتریارک و تاکە ئامرازیی پاراستنی دەسەڵاتی باوکە وەک باوکسالارێک. ئەم گۆرانییە ئەو وێنە تازەیەی باوکمان لە کۆمەڵگای کوردیدا نیشانئەدت کە نە پاتریارکە، نە شۆڕشگێڕە، نە ستەمگەرە، بەڵکو باوکێکی پاکژە و ئامدەیە باجی ئەو پاکژبوونەش بدات.
لەناو گۆرانیەکەشدا وێنەی کوڕێکی توڕە ئامادەیە، بەڵام توڕە لە باوک نا، بەڵکو لەو دونیا پۆخڵەی باوک لناویدا وەک ڕەنجدەرێکی پڕوکاو ئامادەیە. باوک وەک قوربانییەک، بەڵام قوربانیی پاکژبوون و پیسنەبوون. ئاشکرایە ئەم کوڕە توڕەیە نایەوێت بەردەوامیی و درێژەکەرەوەی باوکی بێت، بەڵام ئەم بەردەوام نەبوونە لەڕێگای ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی باوکەوە نا، بە مانا فرۆیدیەکەی، بەڵکو لەڕێگای ئیدانەکردنی ئەو جیھانەوە کە ھەم ئەو باوکە و ھەم ئەو کوڕەی دروستکردوە. یاخیبوون لە باوک لەم گۆرانییەدا گۆڕاوە بۆ توڕەبوون لەو دونیایەی ئەو باوکەی دروستکردوە.
73 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, January 10, 2021
زیاتر
نوسین وسیستمی گشتگەرایی گفتوگۆ لەگەڵ كلۆد لیڤی شتراوس
سازدانی: جۆرج شاربۆنی
وەرگێڕانی: رێبوار حەسەن
كتێبی "گڵێجاڵ لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەكاندا"
ئامادەكردنی: كۆچ
بناغەی فەلسەفە و مەعریفی ئەدەبی كوردی
مەسعود محەمەد
ئاماەكردنی: ساكار ئەكرەم — كۆیە
ئەمریكا و كۆتایی بەرپرسیارێتی
د. سەردار عەزیز
ئاشنابوون بەئارگۆمێنتسازیی.. ئێمە لەکوێی ئارگۆمێنتسازیداین؟
هەرێم هادی
کورد و عێراق
عەتا قەرەداخی
ئایا مێژوو زانستە؟
نووسینی: ئارام مەجید شەمێرانی
له‌نێوان پزیشكی و ئابوریناسیدا (ده‌رباره‌ی ریشه‌ی كێشه‌ ئابوریه‌كان و چاره‌سه‌ر)
جیهانگیر سدیق گوڵپی
فەلسەفەی زانین لای فەیلەسوفانی یۆنانی
(سوكرات و پلاتۆن و ئەریستوتیلیس)
نووسینی: د. حسن حسین(*)
سانسۆر.. بەرهەمی بیرێکی فاشیستانەیە
فەرهاد شاکەلی
ڕوحە شەڕانییەکان
پشکۆ نەجمەدین
كورسی بۆ نەتەوە یان بۆ ئەدەب
جەبار جەمال غەریب
ئایا شەڕ حەتمییە؟
جێفری گۆردۆن
و: هیوا قۆچاڵی
عێراق و ئەمریکا: کۆتایی پشوو؟
د. سه‌ردار عه‌زیز
حیکایەتی کوردبینی کورد
حەبیب محمد دەروێش
ئەخلاقیاتی گاڵتەکردن بە ژیانی مرۆڤ
مه‌ریوان وریا قانع
دژیەكی ئایدۆلۆژیا و مۆدێرنیزم(*)
نووسینی: د. عەبدولكەریم سروش
وەرگێڕانی: موســعەب ئـەدهـەم
پڕۆسه‌ی به‌لۆنیا یان پڕۆسه‌ی وێرانکردنی خوێندنی زانکۆیی!!
عبدالقادر گڵۆمانی
ئایدۆلۆژیا وەك ئامڕاز
نووسینی: شكار یوسف حسن
ئارکۆن و ڕەخنەی عەقڵی دینی
ئەحمەد ڕەسوڵ
رەخنەی نیتشە لە ئایینی مەسیحییەت
نووسینی: هێڤی عبدالله اسماعیل
زمانی راگەیاندنی کوردی و خاڵیبوونەوە لەواتا
نەوزاد جەمال
ئیکیگای خۆتت دۆزیوەتەوە؟
لالە مدحت
پێگەیی سیاسی کورد و هێزەکانی بە هیچ ڕێژیمێك لەبن نایەت
محەممەد سلێمانی
ئێران بێلایەنێکی دۆڕاو جەنگێک فراوانتر لە قەرەباخ
د.هەردی مەهدی میکە
زمان لەنێوان ململانێی شیعر و فەلسەفەدا
مەسعود بابایی
<رەخنەی ئەخلاقی لە دەسەڵات(1)
نووسینی: د. عەبدولكەریم سروش
وەرگێڕانی: هەڵكەوت هەورامی
ماكرۆن پشتیوانی لەبەغدا كردو هەرێمی ئاگاداركردەوە
سەرتیپ جەوهەر
جەنگی ئەمەریكا و ئەفغانستان
نووسینی: نەجمەدین فارس
كێ ئه‌و سه‌ری گه‌ردوون ده‌بینێت؟
د. جەواد بشارە
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
ئیخوان ئەلموسلیمین و چارەنووسی بزاوتی ئیسلامیی لە میسر
خوێندنەوەیەكی مێژوویی - سیاسییە
نووسینی: بەرزانی مەلا تەها
سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى چیمان پێ ده‌ڵێ؟
سەرتیپ قەشقەیی
دیکتاتۆرەکان هەمیشە براوەن! تەنیا یەکجار دەیدۆڕێنن
ئەردەڵان فەرەجی
له‌باره‌ى ئه‌خلاقی سیاسییه‌وه‌
پ.د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
نوێگەريی..
زه‌به‌نگ به‌هادین
بێ رێکەوتن کازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێ
سالار مەحمود
پەیوەندی نێوان "پێناسەكردن" و هزر و بیری ناسیۆنالیستی
سەلاح بایەزیدی
كازمی.. دوادەرفەتی ئەمەریکاو ھەڵسانەوەی عێراق؟
ئەبوبەکر کاروانی
ڤایرۆسی كۆرۆنا و پڕۆسه‌ی خوێندن
پ.د. وه‌لی مه‌حمود حه‌مه‌د*
قەوارەی هەرێم؛ لە هەڵێنجانێکی مێژووییەوە بەرەو گوتارێکی ئایندەساز
د.هەردی مەهدی میکە
كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سه‌ر توركیا
شنۆ هیرانی
کورد و حیزبوڵڵا و ئیسرائیل
ئالان م. نوری
کوشتنی روحی ئاینەکان
حەبیب محمد دەروێش
بوون و ماهیەت
شاهۆ عوسمان
پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جیهان له‌دوای كۆرۆناوه‌
نوسینی: ئان ماری سڵۆته‌ر
سه‌رچاوه‌: پڕۆجێكت سایندیكه‌یت
کاتێک تەلەفیزیۆنێک ئارامیی وڵاتێک تێکئەدات..!
مه‌ریوان وریا قانع
ئایا لە ڕۆژئاوا ئاین و دەستەڵات تەواو لێك دابڕاون؟
ئیبراهیم مەلازادە
چاكسازیی سیاسی: له‌ چیدا، چۆن و بۆچی؟
د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
فەرەنساو موسڵمانەکانی: سەرنجێکی کورت لەپەیوەندیی نێوان ئیسلام‌و تێرۆر
مەریوان وریا قانع
تورکیا چی دەوێ؟ میساقی میللی چیە؟
ئاسۆس هەردی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010