ڕوحە شەڕانییەکان
پشکۆ نەجمەدین

وەک میللەتێک بەدرێژاییی مێژوی خۆمان، قوربانیی فیکرو ڕوانین‌و ڕەوتاری توندئامێزی ئەوی دیکەین، ئەوی دیکە؛ نەیاران‌و دوژمنان‌و داگیرکارانی، هزرو زمان‌و ئازادی‌و جەستەی خۆمان‌و نیشتمانمان!
مێژوو، لەقۆناغ‌و سەردەمە جیاکانی خۆیدا، لەپانتاییی ژیان‌و هەناسەو مامه‌ڵەکردنماندا، پردێکی بۆ تێگەیشتن لەنێوان ئێمەو ئەوانی دیکەدا ڕۆنەناوەو ئەگەریش خوازیاری بوبین، دیسان ئەوان، بەپاچی ڕک‌و کینەیان، بنکۆڵیان کردوەو بەرهەمێکمان دەستنەکەوتوە، جگە لەسڕینەوەو کوشت‌و کوشتارو وێرانکردن. بەرکەوتنی مێژویی ئێمەی قورربانییە گوناهەکان‌و ئەوانی جەلادە چنگ خوێناوییەکان، جگە لەوێرانکردنی جەستە‌و داغانکردنی ڕوح، ئیدی لەزەمەنێکی درێژدا، ئەم درمی توندوتیژیی‌و ئەویدی سڕینەوەیە، بۆ دنیای ڕوح‌و هزرینی ئێمەش گوێزراوەتەوەو لەخانەکانی کەلتوری سیاسیماندا گەرای خستوە.
من پێموایە، ئێستا ئەگەر لەبواری فیزیکیداو لەپانتاییەکی سنورداردا، زەبری ئەوی دی، ڕاستەوخۆ لەسەر جەستەی گەل‌و نیشتمانی ئێمە، فەنا بوبێت، دیسان ئێمە لەژێر کاریگەریی زەبری زەینی‌و ڕوحی خۆمان، نەک هەر ڕزگارنەبوینە، بگرە خەسڵەتێکی بنەڕەتیی هزرین‌و ڕەوتارو هەڵسوکەوتمانە دەرهەق بەیەکتر.
ئەم دیاردەیە، تەنها لەپەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان حزبە کوردییەکاندا نابینیرێت، بگرە لەنوسین‌و دەربڕینی نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان‌و میدیای نوسراوی کوردیدا، زەق‌و بەرچاوە.
ناچارم بڵێم: تۆ هەرکەسێک بیت، سەر بەهەر نەتەوە، ڕەگەز، حزب، ئایین‌و مەزهەبێک بیت یاخود نەبیت، ساتێ لەهەوڵی ئەوەدابیت؛ بیرکردنەوە، ڕەوتارو هەڵسوکەوتی کەسێک، ژیان‌و هەڵبژاردنی کەسێک، لەژێر هەر هەنجەت‌و پاساوێکدا، بۆ هەر مەرام‌و مەبەستێک، سنوردار بکەیت‌و لەسەر هەر هەڵوێستێک کە دڵخوازو فیکرخوازی تۆنییە، لەمەنگەنە بدەیت‌و زیاتریش پێی لێ هەڵبڕیت‌و سوکایەتیی پێبکەیت، تۆ جگە لەفاشیستێک، شتێکی دیکە نیت!! ئەم بۆچونە، سەروکارێکی لەگەڵ گلەیی‌و گازندەو ڕەخنەو ڕەخنەگرتندا نییە، بەڵکە دیاردەیەکی مەترسیدار ڕیشاژۆ دەکات کە خەریکە لەکەلتوری سیاسیی ئێمەدا جێدەکەوێت، ئەمە دیاردەیەکە دور لەهەر چەمک‌و تێگەیشتنێک لەدونیای ڕەخنەگرتن‌و لێکۆڵینەوەدا.
113 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, January 3, 2021
زیاتر
ئایا شەڕ حەتمییە؟
جێفری گۆردۆن
و: هیوا قۆچاڵی
عێراق و ئەمریکا: کۆتایی پشوو؟
د. سه‌ردار عه‌زیز
حیکایەتی کوردبینی کورد
حەبیب محمد دەروێش
ئەخلاقیاتی گاڵتەکردن بە ژیانی مرۆڤ
مه‌ریوان وریا قانع
دژیەكی ئایدۆلۆژیا و مۆدێرنیزم(*)
نووسینی: د. عەبدولكەریم سروش
وەرگێڕانی: موســعەب ئـەدهـەم
پڕۆسه‌ی به‌لۆنیا یان پڕۆسه‌ی وێرانکردنی خوێندنی زانکۆیی!!
عبدالقادر گڵۆمانی
ئایدۆلۆژیا وەك ئامڕاز
نووسینی: شكار یوسف حسن
ئارکۆن و ڕەخنەی عەقڵی دینی
ئەحمەد ڕەسوڵ
رەخنەی نیتشە لە ئایینی مەسیحییەت
نووسینی: هێڤی عبدالله اسماعیل
زمانی راگەیاندنی کوردی و خاڵیبوونەوە لەواتا
نەوزاد جەمال
ئیکیگای خۆتت دۆزیوەتەوە؟
لالە مدحت
پێگەیی سیاسی کورد و هێزەکانی بە هیچ ڕێژیمێك لەبن نایەت
محەممەد سلێمانی
ئێران بێلایەنێکی دۆڕاو جەنگێک فراوانتر لە قەرەباخ
د.هەردی مەهدی میکە
زمان لەنێوان ململانێی شیعر و فەلسەفەدا
مەسعود بابایی
<رەخنەی ئەخلاقی لە دەسەڵات(1)
نووسینی: د. عەبدولكەریم سروش
وەرگێڕانی: هەڵكەوت هەورامی
ماكرۆن پشتیوانی لەبەغدا كردو هەرێمی ئاگاداركردەوە
سەرتیپ جەوهەر
جەنگی ئەمەریكا و ئەفغانستان
نووسینی: نەجمەدین فارس
كێ ئه‌و سه‌ری گه‌ردوون ده‌بینێت؟
د. جەواد بشارە
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
ئیخوان ئەلموسلیمین و چارەنووسی بزاوتی ئیسلامیی لە میسر
خوێندنەوەیەكی مێژوویی - سیاسییە
نووسینی: بەرزانی مەلا تەها
سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى چیمان پێ ده‌ڵێ؟
سەرتیپ قەشقەیی
دیکتاتۆرەکان هەمیشە براوەن! تەنیا یەکجار دەیدۆڕێنن
ئەردەڵان فەرەجی
له‌باره‌ى ئه‌خلاقی سیاسییه‌وه‌
پ.د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
نوێگەريی..
زه‌به‌نگ به‌هادین
بێ رێکەوتن کازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێ
سالار مەحمود
پەیوەندی نێوان "پێناسەكردن" و هزر و بیری ناسیۆنالیستی
سەلاح بایەزیدی
كازمی.. دوادەرفەتی ئەمەریکاو ھەڵسانەوەی عێراق؟
ئەبوبەکر کاروانی
ڤایرۆسی كۆرۆنا و پڕۆسه‌ی خوێندن
پ.د. وه‌لی مه‌حمود حه‌مه‌د*
قەوارەی هەرێم؛ لە هەڵێنجانێکی مێژووییەوە بەرەو گوتارێکی ئایندەساز
د.هەردی مەهدی میکە
كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سه‌ر توركیا
شنۆ هیرانی
کورد و حیزبوڵڵا و ئیسرائیل
ئالان م. نوری
کوشتنی روحی ئاینەکان
حەبیب محمد دەروێش
بوون و ماهیەت
شاهۆ عوسمان
پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جیهان له‌دوای كۆرۆناوه‌
نوسینی: ئان ماری سڵۆته‌ر
سه‌رچاوه‌: پڕۆجێكت سایندیكه‌یت
کاتێک تەلەفیزیۆنێک ئارامیی وڵاتێک تێکئەدات..!
مه‌ریوان وریا قانع
ئایا لە ڕۆژئاوا ئاین و دەستەڵات تەواو لێك دابڕاون؟
ئیبراهیم مەلازادە
چاكسازیی سیاسی: له‌ چیدا، چۆن و بۆچی؟
د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
فەرەنساو موسڵمانەکانی: سەرنجێکی کورت لەپەیوەندیی نێوان ئیسلام‌و تێرۆر
مەریوان وریا قانع
تورکیا چی دەوێ؟ میساقی میللی چیە؟
ئاسۆس هەردی
كتێبی "گڵێجاڵ لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەكاندا"
ئامادەكردنی: كۆچ
پەڕلەمان و کارکردن بۆ سنوردار کردنی ئازادیەکانی تاک و میدیا
عومەر عەلی
ئەمریكا و كۆتایی بەرپرسیارێتی
د. سەردار عەزیز
چەق و چێوەی سیاسەتکردن پارتی ،یەکێتی، ئەوانی دیکە
ڕەسوڵ خدر
کورد و عێراق
عەتا قەرەداخی
‏کۆتایی تارماییەکانی عیراق
‏پەری مامەسێنی
له‌نێوان پزیشكی و ئابوریناسیدا (ده‌رباره‌ی ریشه‌ی كێشه‌ ئابوریه‌كان و چاره‌سه‌ر)
جیهانگیر سدیق گوڵپی
ریکلامکردن: کوشتنی بەرهەمی خۆوڵاتی
نەوزاد جەمال
سانسۆر.. بەرهەمی بیرێکی فاشیستانەیە
فەرهاد شاکەلی
قسەیەکی کورت دەربارەی: ڕێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات
خەسرەو سایە
كورسی بۆ نەتەوە یان بۆ ئەدەب
جەبار جەمال غەریب
لوبنان و هەرێمی کوردستان
بەیار عومەر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010