دیکتاتۆرەکان هەمیشە براوەن! تەنیا یەکجار دەیدۆڕێنن
ئەردەڵان فەرەجی

گومان لەوەدا نییە کە ئەوەی ئەمڕۆ و لانی کەم لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی و دواتر لە ساڵی ١٣٩٦ و ٩٨ی هەتاوییەوە بەم لاوە حاشا هەڵنەگرە، ئەوەیە کە ئەوەی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەر کار هێشتووەتەوە، بەهێزبوونی دەزگای سەرکوتی ئەو ڕژیمەیە. بە چاوخشندنێکی خێرا بە سەر بوارە جیاجیاکانی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی هەر بواری ئابووری، ئازادی، مەشرووعییەت و ڕەوایی، داڕمانی شکۆی کەسایەتی تاکی ئێرانی تەنیا بۆ دەستخستنی ژەمێک خواردنەوە بگرە تا ئەو کەلەبەری قووڵەی نێوان خەڵک و دەسەڵات و ئینزوا و بە تاقکەوتنەوەی کۆماری ئیسلامی لە کۆمەڵگای جیهانی و وەستانی گەشە و پێشکەوتن و… دەری دەخەن کە ئەو دەسەڵاتە نەدەبوایە تا هەنووکە لە سەر کار و حوکمدا بامایەوە، بەڵام ئەوە هێزی سەرکوتی ئەو ڕژیمەیە کە ئەو ڕژیمەی لە سەر کار ڕاگرتووە.
لە ماوەی زیاتر لە یەک دەیەی ڕابردوو خەڵکی ئێران بە چین و توێژە جیاجیاکانیانەوە لە ناڕەزایەتی بە دۆخی ژیان و گوزەران و دۆخی ئازادییەکانیان هاتوونەتە سەر شەقام و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لە ماوەی ئەم چل ساڵەی ڕابردوودا لە سەنگەری پێشەوەی ئەو ناڕەزایەتییانەوە بوون، بەڵام هەموو جارێک شکستیان خواردووە. هەموو جارێک هاتوون و سەرکوت و خەڵتانی خوێن کراون، قۆڵبەست و ڕاپێچی زیندان و سیاچاڵەکان کراون، ملیان بە پەتی سێدارەوە کراون و سەرەنجام شکستیان خواردووە و هەموو جارێکیش کۆماری ئیسلامی سەرکەوتوو بووە لە سەرکوت و داپڵۆسینەکان، بەڵام خەڵک هەرجارەو جەستووتر و بە جەربەزەتر لە جاری پێشوو هاتوونەتەوە مەیدان.
یەکێک لە شێوە باوەکانی سەرکوتکردنی خەڵک لە کاتی خرۆشان و ڕژانە سەر شەقام، لێدان و کوشتنی تاکە ئاساییەکانی بەشدار لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانە و نەک سەردەستە و لیدر و پێشاهەنگەکان و مەبەست لەم کارەش ترساندن و تۆقاندنی خەڵک و تاق خستنەوەی لیدر و سەردەستەکانە. بەو مانایە ئەم خۆفە بخنە ناو دڵی خۆپیشاندەرانەوە کە کەسی دواتر ڕەنگە ئەو بێ و بترسێت و بگەڕێتەوە. یەکێک لەو دیمەنە نایابانەی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ ئەو دیمەنە بوو کە یەکێک لە هێزە سەرکوتگەرەکان لە مەودای یەک دوو متری دا تەقە لە یەکێک لە خۆپیشاندەران دەکات و دەیخاتە سەر زەوی، بەڵام خۆپیشاندەری هاوڕێی پشت سەری بە بێ ترس و دوو دڵی و تەنانەت بۆ یەک چرکەش، ڕەپێی سەرکوتگەر و تەقەکەرەکە دەکەوێت و هەڵمەتی بۆ دەبات، ئەو دیمەنە شابەیتی دۆخی خەڵکی وەزاڵەهاتووی خەڵکی ئێرانە.
خەڵکی ئێران لە دۆخێکی ئەوهادا لە دووی دەرفەتێکی دی دەگەڕێن بۆ هاتنە مەیدان و ڕەنگە لە خولی داهاتووشدا سەرکەوتوو نەبن و جارێکی دیکەش ئەوە هەر کۆماری ئیسلامی بێت کە براوەی ئەو ململانێ خیابانییە بێت، ئەوە حەقیقەت و ڕاستی هەموو دیکتاتۆرەکانە، چونکا دیکتاتۆرەکان هەموو کات براوەن، هەموو کات، بەڵام تەنیا یەک جار شکست دەخۆن و ئەویش دوا ململانێی نێوان خەڵک و دیکتاتۆرەکانە.
178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, November 22, 2020
زیاتر
نوێگەريی..
زه‌به‌نگ به‌هادین
بێ رێکەوتن کازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێ
سالار مەحمود
پەیوەندی نێوان "پێناسەكردن" و هزر و بیری ناسیۆنالیستی
سەلاح بایەزیدی
كازمی.. دوادەرفەتی ئەمەریکاو ھەڵسانەوەی عێراق؟
ئەبوبەکر کاروانی
ڤایرۆسی كۆرۆنا و پڕۆسه‌ی خوێندن
پ.د. وه‌لی مه‌حمود حه‌مه‌د*
قەوارەی هەرێم؛ لە هەڵێنجانێکی مێژووییەوە بەرەو گوتارێکی ئایندەساز
د.هەردی مەهدی میکە
كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سه‌ر توركیا
شنۆ هیرانی
کورد و حیزبوڵڵا و ئیسرائیل
ئالان م. نوری
کوشتنی روحی ئاینەکان
حەبیب محمد دەروێش
بوون و ماهیەت
شاهۆ عوسمان
پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جیهان له‌دوای كۆرۆناوه‌
نوسینی: ئان ماری سڵۆته‌ر
سه‌رچاوه‌: پڕۆجێكت سایندیكه‌یت
کاتێک تەلەفیزیۆنێک ئارامیی وڵاتێک تێکئەدات..!
مه‌ریوان وریا قانع
ئایا لە ڕۆژئاوا ئاین و دەستەڵات تەواو لێك دابڕاون؟
ئیبراهیم مەلازادە
چاكسازیی سیاسی: له‌ چیدا، چۆن و بۆچی؟
د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
فەرەنساو موسڵمانەکانی: سەرنجێکی کورت لەپەیوەندیی نێوان ئیسلام‌و تێرۆر
مەریوان وریا قانع
تورکیا چی دەوێ؟ میساقی میللی چیە؟
ئاسۆس هەردی
كتێبی "گڵێجاڵ لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەكاندا"
ئامادەكردنی: كۆچ
پەڕلەمان و کارکردن بۆ سنوردار کردنی ئازادیەکانی تاک و میدیا
عومەر عەلی
ئەمریكا و كۆتایی بەرپرسیارێتی
د. سەردار عەزیز
چەق و چێوەی سیاسەتکردن پارتی ،یەکێتی، ئەوانی دیکە
ڕەسوڵ خدر
کورد و عێراق
عەتا قەرەداخی
‏کۆتایی تارماییەکانی عیراق
‏پەری مامەسێنی
له‌نێوان پزیشكی و ئابوریناسیدا (ده‌رباره‌ی ریشه‌ی كێشه‌ ئابوریه‌كان و چاره‌سه‌ر)
جیهانگیر سدیق گوڵپی
ریکلامکردن: کوشتنی بەرهەمی خۆوڵاتی
نەوزاد جەمال
سانسۆر.. بەرهەمی بیرێکی فاشیستانەیە
فەرهاد شاکەلی
قسەیەکی کورت دەربارەی: ڕێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات
خەسرەو سایە
كورسی بۆ نەتەوە یان بۆ ئەدەب
جەبار جەمال غەریب
لوبنان و هەرێمی کوردستان
بەیار عومەر
عێراق و ئەمریکا: کۆتایی پشوو؟
د. سه‌ردار عه‌زیز
ئۆپۆزسیۆن لە غیابی حیزبە تەقلیدیەکاندا
گۆران هەلەبجەیی
ئەخلاقیاتی گاڵتەکردن بە ژیانی مرۆڤ
مه‌ریوان وریا قانع
شه‌رم و سیاسه‌ت
ئاراس فەتاح
پڕۆسه‌ی به‌لۆنیا یان پڕۆسه‌ی وێرانکردنی خوێندنی زانکۆیی!!
عبدالقادر گڵۆمانی
لە پەراوێزی پرۆژە یاسای ”ڕێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی“دا: بێدەنگیی یان پیسدەنگیی؟
مه‌ریوان وریا قانع
ئارکۆن و ڕەخنەی عەقڵی دینی
ئەحمەد ڕەسوڵ
گـــەورە و گــــرگــــــن (حوکمدارە شۆڕشگێرکانمان)
حەبیب محەممەد دەروێش
زمانی راگەیاندنی کوردی و خاڵیبوونەوە لەواتا
نەوزاد جەمال
م. ئۆنفرێ: سەرمایەداری ئەوەندە بەڕێز نییە پاش پەتاكە بەخۆیا بچێتەوە
ئازاد حەمە
پێگەیی سیاسی کورد و هێزەکانی بە هیچ ڕێژیمێك لەبن نایەت
محەممەد سلێمانی
ئێستا ژیان نیشتیمانمە
بەختیار عەلی
زمان لەنێوان ململانێی شیعر و فەلسەفەدا
مەسعود بابایی
كارەساتی لوبنان و پوچگەرایی!
مەلا بەختیار
ماكرۆن پشتیوانی لەبەغدا كردو هەرێمی ئاگاداركردەوە
سەرتیپ جەوهەر
خۆزگەخواستن بە داگیرکەران: لە چاوەڕوانیی بەربەرییەکاندا
مەریوان وریا قانع
كێ ئه‌و سه‌ری گه‌ردوون ده‌بینێت؟
د. جەواد بشارە
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
ئایندەی هێزە چەكدارەكانی ناو پەرلەمانی عێراق؛ بەدر و عەسایب
یاسین ته‌ها
سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى چیمان پێ ده‌ڵێ؟
سەرتیپ قەشقەیی
بازنەکانى هەڵبژاردن؛ بۆمبى بەردەم هەڵبژاردنى پێشوەختە بە تایبەت بۆ کورد*
هەڤاڵ فەتاح
له‌باره‌ى ئه‌خلاقی سیاسییه‌وه‌
پ.د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
خەونى کوردەکان بۆ سەربەخۆیى تێکشکا
ئەیهود یەعارى
وەرگێڕان و کورتکردنەوەی : حسن محمود حمەکریم
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010