كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ر توركیا شنۆ هیرانی
ئه‌م سیستمه لیبراڵ و دیموكراسیه‌ی له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه له ئه‌مریكا دامه‌زراوه زۆر درنگ كه‌وت، له‌وه‌ی خۆی نوێبكاته‌وه‌و به فۆڕمێی تازه‌گه‌ریه‌وه سیاسه‌ت بكات. به‌و هۆیه‌شه‌وه میللیهتچیه پۆپۆلیسته‌كان سوودیان له‌م زه‌مینه‌یه وه‌رگرت و له‌هه‌ڵبژاردنی پێشووتردا به‌نوێنه‌رایه‌تی ترامپ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لات له ئه‌مریكا. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌دساڵی ڕابردوو گرنگی خۆی ده‌بێت.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌مه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌م لێره‌دا كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكایه له‌سه‌ر توركیا، به‌بڕوای من هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌نده گۆڕانكاری گه‌وره دروست ناكه‌ن. چونكه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو توركیا، به‌تایبه‌ت له‌دوو ده‌یه‌ی دوایی زیاتر ئیرۆتیكی بووه، واتا بۆ توركیا چ ترامپ بێ، یاخود بایدن بیباته‌وه زۆر له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت چونكه هه‌ردووكیان بۆچوونی باشیان له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره نیه. هه‌ركاتێكیش كه‌شێكی ئه‌رێنی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كاندا زاڵ بووبێ، بێگومان كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی ئه‌و كه‌شه‌یان خوڵقاندوه.
له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك پێكهه‌ڵپژانی سیاسی له‌نێوان ترامپ و ئه‌ردۆگاندا روویاندا و به‌هه‌مان شێوه‌ش كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتنی سیاسی هه‌بوو، سه‌ڕه‌ڕای بوونی كێشه‌ی جیدی له‌نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌دا، بەڵام ترامپ هه‌میشه سووربوو له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولادا. بۆیه به‌شێك له‌ڕای گشتی توركیا پێیوایه دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ترامپ باشتره له‌وه‌ی بایدن بێت و ئه‌م هاوسه‌نگیه تێكبدات. بۆ نمونه كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی چوارده‌وه‌ری ترامپ ڕه‌خنه‌ی زۆریان له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی هه‌یه له‌مه‌ر توركیا. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه ترامپ نه‌یتوانیوه هیچ هه‌نگاوێك بنێ كه به‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بشكێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كه‌ی توركیا له‌ساڵی پار بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان. كڕینی سیستمی موشه‌كی (ئێس- 400)ش له‌ڕوسیا به‌ره‌به‌ستێكی تری پێوهچوونی ئه‌و پهیوهندیانهبوو. به‌هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌ش ترامپ له‌مه به‌دواش ناتوانێ له‌مه‌سه‌له‌ی كرانه‌وه‌ی به‌ڕووی توركیادا هه‌نگاوی تر بهاوێژێ. بۆیه ئه‌گه‌ر ترامپ دووباره‌ببێته‌وه به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ناتوانی له‌سیاسه‌تی بێنه‌وبه‌رده زیاتر هیچ له‌به‌رامبه‌ر توركیا بكات. ئاشكراشه ترامپ و ته‌نانه‌ت بایدنیش به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئهمریكاو ئاسایشی نیشتمانی له‌سه‌رووی ههموشتێكهوه ده‌گرن و ئه‌وه‌ش ئه‌و سیاسهتو ئایدیۆلۆژیایه‌یه ئه‌مریكای له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
خاڵێكی تر و گرنگتر، ئه‌و هاوكاری و پشتیوانییه‌ی واشنتۆنه بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و كه كۆخاڵی ناكۆكی ئهمریكاو توركیایه. بۆیه له‌حاڵی بردنه‌وه‌ی بایدن به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ریسه‌كه ده‌بێته‌وه به‌خووری بۆ ئه‌نقه‌ره، هه‌رچه‌ند بایدن ناتوانێ له‌پێوه‌ره گشتیه‌كانی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا ده‌رچێت. بەڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر بهتوركیا له ترامپ تووندتر ده‌بێت. بێگومان بایدن‌و دیموكراته‌كان زیاتر فۆكس ده‌خه‌نه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ….. ئه‌مانه‌ش زیاتر ئاڵۆزی ده‌خه‌نه په‌یوه‌ندیه‌كانی ئهمریكاو توركیاوه. بۆیه هه‌ركاتێك بایدن هه‌نگاوێك پێش ترامپه‌وه ده‌نێ، نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێ ك ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌سه‌ر حسابی بژێوی‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی توركیا ده‌بێ.
بۆیه هه‌ركامه‌یان هه‌لبژێردرێن، له‌به‌شێكی بابه‌ته گرنگ و هه‌ستیاره‌كاندا، گۆڕانكاریەكی ئه‌وتۆ له‌ڕه‌هه‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی سیاسه‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكادا ناكه‌ن. ئاشكراشه ئه‌مریكا دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك سه‌رتا ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌رێكخستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ناوخۆی، به‌ومانایه‌ی سه‌رۆكی تازه كار بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ناوخۆیی ده‌كات و تاماوه‌یه‌ك سیاسه‌ته ده‌ره‌كیه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی پێشووتر ده‌ڕۆن. ئه‌مه‌ش هه‌ل به‌ئه‌نقه‌ره ده‌دات په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن رێكبخاته‌وه و زیاتر په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، له‌وه‌ی بابه‌تی سیاسی وه‌ك مه‌سه‌له‌ی (یه‌په‌گه و فه‌تحوڵا گوله‌ن) بجوڵێنێ.
سێ مانگی داهاتوو، واتا تا 100 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، دۆخێكی كریتیك ده‌بێ بۆ ناوچه‌ی خۆرهەڵاتی ناوهڕاستو توركیاش به‌تایبه‌تی. تا ئه‌وكاته‌ش ئاراسته و ته‌كنیكی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه ڕوشن ده‌بنه‌وه. ئه‌مه بۆ كوردیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، جا چ له سوریا یاخود عیراق بێ.
|
125
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Sunday, November 1, 2020
|
|
|