شیعری مه‌حوی فێرگه‌یه‌ك بۆ عیرفان و نیگایه‌ك بۆ ژیان د.سه‌باح به‌رزنجی *
زنجیره‌ی یه‌كه‌م
سێ غه‌زه‌لی یه‌كه‌م له دیوانی مه‌حوی:
هه‌رچه‌نده به دڵنیاییه‌وه مه‌حوی شیعره‌كانی خۆی به‌و ته‌رتیبه‌ی له دیوانه‌كه‌یدا ریزكراوه دانه‌ناوه و نووسینی شیعر جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ری له نووسینیتر هه‌یه، به‌ڵام له‌و روانگه‌وه كه ده‌قی شیعریی خوێندنه‌وه‌ی جیاجیا و ته‌نانه‌ت مه‌نهه‌جییه‌تی جیاواز هه‌ڵده‌گرێ ویستم له ده‌لاقه‌ی سێ غه‌زه‌لی یه‌كه‌می دیوانه‌كه‌یه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ مه‌حویی عاریف و مه‌حویی شاعیر بكه‌م، له‌و ده‌ستپێكه‌وه كاتێك ده‌چمه ناو شیعر و دیوانه‌كه‌ی هه‌ست و بیركردنه‌وه‌م له كوێدا و له‌سه‌رچی له‌نگه‌رده‌گرێت و چ ئینتیباعێكم بۆ دروستده‌بێت .
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم كه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی مرۆڤ بریتییه‌له (خۆی)، خۆی به هه‌موو بیر و ئاوه‌ز و ههستونهستیهوه، به هه‌موو خولیا و ئارهزوویهكیهوه، به هه‌موو بایه‌خ و بههایهكیهوه، به‌م سه‌رمایه‌یه مرۆڤ ده‌توانێت مامه‌ڵه له گه‌ڵا بوون و جیهان و ده‌وروبه‌ر بكات، سه‌ره‌نجام یان بوونی خۆی به‌رز و مانادار ده‌كات یان به پێچه‌وانه‌وه پووچ و كه‌مبایه‌خی ده‌كات، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه بۆ مرۆڤ سه‌نگی محهكیهتی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی خۆی له ژیانی سه‌رزه‌وی، ته‌عبیر له‌م مامه‌ڵه‌یه زۆر شێوه و شكڵا به خۆوه‌ده‌گرێت، تاوێك ئه‌م ته‌عبیره له ده‌قی فه‌لسه‌فی و تاوێك ده‌قی ئه‌ده‌بی و تاوێكیتر له ده‌قی هونه‌ریدا نمایشده‌كرێت.
فه‌یله‌سووف و شاعیر و هونه‌رمه‌ند هه‌رسێكیان له راستیدا به‌و بابه‌ته‌وه خه‌ریكن كه باس له مه‌وقیعی ئه‌م مرۆڤه ده‌كات له نه‌خشه‌ی بووندا. له‌كوێوه هاتووه و به‌ره‌و كوێ ده‌چێت وه‌ك حه‌زره‌تی مه‌ولانای رۆمی فه‌رموویه‌تی:
ازكجا ێمده ام ێمدنم به‌ر چه بود
به كجا می‌روم ێ‌خر ننمائی وگنم .
واته له‌كوێوه هاتووم و هاتنم بۆچیبوو؟و بۆكوێ ده‌ڕۆم سه‌ره‌نجام؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره دێرینانه‌ن كه به‌رده‌وام زه‌ینی مرۆڤیان سهرقاڵاكردووه و وه‌ڵامی جۆراوجۆر دراونه‌ته‌وه و لێره‌وه بیر و بیردۆزه جیاوازه‌كان په‌یدابوون .
شیعری كوردی له‌مباره‌وه گه‌نجینه‌یه‌كی گرانبه‌ها و ده‌ریایه‌كی شه‌پۆلاوییه و پڕه له گه‌وهه‌ری ئه‌ندێشه‌ی به‌رز و واڵا.. له شیعری كوردیشدا شیعره‌كانی مه‌حوی هه‌ڵگری خسوسییه‌تی فه‌لسه‌فی و عیرفانی ئه‌وتۆن كه بۆ هه‌میشه مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی بیرمه‌ندانی فه‌لسه‌فه و عیرفانن.
گوزه‌رێكی خێرا به شیعره به‌رده‌سته‌كانی مه‌حویدا ئه‌و راستییه‌مان له‌لا به‌رجه‌سته‌ده‌كات كه ئه‌و بۆ خۆی سالیك و رێبوارێكی به‌ڵه‌د و شاره‌زای ئه‌م رێگه‌یه و له خۆیه‌وه نایه‌ته ئاخافتن. شیعری ئه‌و له ئه‌زموونی رووحانییه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت، ئه‌زموونێك كه تێكه‌ڵاوی بیری سۆفیزمی كلاسیك و به ته‌عبیرێكی وردتر تهزاوجی بیری ئیبن عه‌ره‌بی و حه‌للاج و ته‌ریقه‌تی نه‌قشییه. له‌م تهزاوجه دنیابینییه‌كی كراوه‌ی پڕ له هه‌ست و ئیحساسی شاعیرانه به‌رجه‌سته‌ده‌بێت، تێگه‌یشتن له دنیابینی مه‌حوی كارێكی ئاسان نییه، بۆ كه‌سێك كه بۆ خۆی ئه‌و دنیایه‌ی ئهزمووننهكردبێت و شیعری مه‌حوی له راستیدا كۆمه‌ڵێك بازنه‌ی به‌یه‌كداچووی ره‌نگاوڕه‌نگه .
ئه‌و له‌هه‌مانكاتدا كه زانایه‌كی ئایینی پابه‌ند به یاسا‌وڕێساكانی شه‌ریعه‌ته، بڕوایه‌كی ته‌واوی به مه‌سله‌كی عاریفان و ته‌ریقه‌تی سۆفیزم هه‌یه و به‌ته‌واوی رێز بۆ كه‌سایه‌تییه شهتهحییهكانی ئه‌و مهسلهكه داده‌نێت .
شیعره‌كانی ئه‌و زۆربه‌یان له قاڵبی غهزهلدان و ته‌بعی غه‌زه‌لیش وه‌هایه كه ته‌جسیمی مه‌حبووبی تێداده‌كرێت به شێوه‌ی ئافره‌تێكی جوان و شۆخوشه‌نگ كه ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست له‌و به‌رجه‌سته‌كردنه ته‌عبیره له گونجاندنی عیشقی حه‌قیقی له قالبی مه‌جازدا كه ئه‌مه بۆ خۆی موجازه و باكێكی له‌سه‌ر نییه.
له یه‌كه‌مین غه‌زه‌لی دیوانه‌كه‌یدا مه‌حوی ئه‌م دنیایه به ( به‌حری فیتنه) ناوزه‌دده‌كات و ئه‌و رێگاچاره‌یه پێشنیارده‌كات بۆ خۆی كه پێویسته ( داوێنی باخودا ) بگرێت و له كه‌سانی (ناخودا) واته بێ‌دین قوتارببێ.
له‌م به‌حری فیتنه به‌ڵكی نه‌جاتت بدا خودا
داوێنی باخودا بگره به‌رده نــــــاخـــــودا
ناوبردنی دنیا به به‌حری فیتنه، نه‌ریتێكی ئه‌هلی عیرفان بووه له كۆنه‌وه، له‌م روانگه‌وه رووداوه‌كانی مێژوو حسابی بۆته‌ی فیتنه و تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانیان بۆ ده‌كرێ و بۆ ده‌ربازبوون له شه‌پۆلی ئه‌م ده‌ریای فیتنه‌یه، مرۆڤ پێویستی به (باخودا) واته به ئه‌هلی خودا و دۆستانی خودا، پیرانی ده‌ستگیری رێگای ته‌سه‌وف هه‌یه، به‌ڵام كێشه له‌وه‌دایه كه مرۆڤـ له‌م به‌حری فیتنه‌یه‌دا ته‌نها و بێكه‌س بێ و هاوزمان و هاوبیری نه‌بێ، هه‌ربۆیه مه‌حوی ده‌ڵێت:
بێكه‌س منم كه‌سێ له زوبانم بگا نییه
هه‌مده‌م خودانه‌ناسن و ده‌م پڕ له (یاخودا)
له ته‌سه‌وفدا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به‌وه نادرێت كه كه‌سێك به‌بێ ئوستادێكی مورشید رێبكات،چونكه رێگاكه رێگایه‌كی دژوار و پر له مه‌ترسی و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه (فمن لا شیخ له فشیخه الشیگان) ، وه‌ك له ئه‌ده‌بیات و كه‌لتووری ته‌سه‌وفدا زۆرجار جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. بوونی شیخ وه‌ك گره‌نتییه‌كی رۆحی و ئه‌خلاقی وه‌هایه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر رێبازی سه‌له‌ف، سه‌له‌فیش بریتینلهو زنجیره‌ی پیرانی ته‌ریقه‌ته كه ده‌ستاوده‌ست به‌رنامه و ئه‌ده‌بیاتی تیۆری و كرده‌یی هێناوه و گه‌یاندووه به‌مڕۆ. ئه‌م مانایه به شێوه‌یه‌كی گشتی سۆفییه‌كان له قورئانیان وه‌رگرتووه كه فرماندهدات به بڕواداران (یاایها الژین ێ‌منوا اتقوا الله و كونوا مع الصادقین ) ، واته پارێزكاربن و هاوڕێیه‌تی راستگۆیان بكه‌ن جگه‌له‌وه‌ی باشترین رێگا بۆ به‌رده‌وامبوون و پاكژبوونه‌وه‌ی دڵا و ده‌روون، بریتییه‌له سوحبهتی شێخ كه رۆڵێكی بنه‌ره‌تی هه‌یه له پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی مرۆڤدا.
كێشه‌كه زیاتر له‌وه‌دایه كه له‌م دهوروچهرخی زه‌مانه‌دا هه‌میشه ئه‌هلی وه‌فا نادر و نایابن كه بێگومان سهرسیلسیلهی ئه‌هلی وه‌فا پیرانی مورشیدی ته‌ریقه‌تن، هه‌ربۆیه به نه‌بوونی ئه‌هلی وه‌فا، به‌دعه‌هدی و جه‌فا پهرهدهستینێت:
عه‌هد و وه‌فایه سوخره‌یی به‌دعه‌هدی‌یو جه‌فا
هه‌ر ما به دادی ئه‌هلی وه‌فادا بگا خودا
هه‌ر ئه‌وكه‌سه كه خه‌یری دوعای خێری دیوه لێم
دائیم دوعامه شه‌ڕی له من لابدا خودا
مه‌حوی كه ئه‌م هه‌موو بێعههدی و بێوه‌فاییه له دونیا ده‌بینێت، لایه‌ك له عیشقی مه‌جازی ده‌كاته‌وه و كهسایهتییهكیدیكه به خۆیه‌وه ده‌بینێت، بۆیه رووی نیاز ده‌كاته مه‌حبوبه خه‌یاڵییه‌كه‌ی و داوای لوتفی لێده‌كات، له كهمبهختی ئه‌مدا ئه‌ویش به قاره‌وه پێیده‌ڵێت من و تۆ بۆ یه‌كتر ناگونجێین و ده‌بێ لهیهكدووربین :
لوتفێ به حاڵی من كه، وتم، ئه‌و وتی به قار:
تۆ شێخی باخودا و و ئه‌من شۆخی ناخودا
ئینجا دێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌هلی دنیا نیشانبدات كه ته‌نانه‌ت ناوی خودا بۆ غه‌ره‌زی دنیایی و درۆكردن به‌كارده‌هێنن:
غه‌یری ئه‌مه كه سوێندی درۆی پێبخۆن و به‌س
قوربانی ناوی، ناوی له ناوا نه‌ما خودا
گه‌وره‌ترین كۆسپ له رێگای خواناسی و عیشقی حه‌قیقیدا بریتییه‌له داننان به بوونی خۆتدا، بوونێك كه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ندی وه‌ربگریت ده‌بیته حیجاب و مانیعه له گه‌یشتن به ( ئه‌و )، هه‌ربۆیه مه‌حوی ( مه‌حو) ده‌بیت و ده‌گات به (خودا)، وه‌ك سێبه‌رێك كه به بوونی هه‌تاو بوونی نامینێت:
تا زوڵمه‌تی وجوده، ته‌ریكی له نوری عیشق
سێبه‌ر نه‌ما هه‌تاوه كه (مه‌حوی) نه‌ما، خودا
به‌ڵام خودا له روانگه‌ی مه‌حوییه‌وه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به مرۆڤه‌وه هه‌یه، مرۆڤی (ونبوو) له چۆڵه‌وانی بووندا كه بوونیش تێكڕا بوونی (مهحهببهته)، په‌یوه‌ندییه‌كه ئه‌وه‌یه كه خودا هه‌م مه‌قسه‌ده و هه‌م رێنما، هه‌م موژده‌ده‌ری وه‌سڵه و هه‌م مه‌نزوری وهسڵا:
بۆ گومبووانی چۆڵی مه‌حه‌ببه‌تیه‌تی، خودا
ته‌بشیری (والسلام علی تابع الهدی)
موسته‌غنییه له مه‌ننی سه‌فینه و سه‌فینه‌وان
هه‌ر كه‌س كه ئیشی هه‌ر به خودا بێ نه ناخودا
ئه‌مه ئه‌و مه‌قامه‌یه كه عاریف ده‌گاته قۆناغی ئیستیغنا، ته‌نانه‌ت له واسیته‌ی سه‌به‌بی پیر و ئوستاد بێ‌نیاز ده‌بێ. ئه‌و ئونس به خوداوه ده‌گرێ و غه‌یری ئه‌و به قابیلی رووتێكردن نازانێت، وه‌ك بڵێیت مه‌قامی ته‌جرید و به‌رزبوونه‌وه له ئاسۆی ئاسایی تێگه‌یشتنی زۆرینه‌ی بڕواداران، به‌ڵام ناچاره تهجهسسومی ئه‌و خۆشه‌ویسته بكات له شێوه‌ی دولبهرێكدا كه چاوی بیماری هه‌یه و له‌به‌رئه‌و چاوه بیماره ئه‌میش حه‌زی له بیماری و ده‌رد و نه‌خۆشییه.
دڵا بۆیه خۆشی دێ له نه‌خۆشی به پڕ به دڵا
بیماره چاوی یار و خۆشی دێ له ده‌رد و دا
به‌ڵام دڵا له نیگای مه‌حوییه‌وه كاتێك دڵه كه سۆزی ئه‌وینی خودای تیابێت، ئه‌گینا به دڵی خاڵیی له‌و سۆز و ئه‌وینه، هاواری په‌یتاپه‌یتای (یاخودا)كردن ته‌نهاوته‌نها دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌یه و هیچیتر:
به خودا قه‌سه‌م له‌گه‌ڵا دڵی خاڵیی له سۆزی عیشق
تهكراری حه‌رفه به‌س ده‌می پڕ یاخودا خودا
مه‌حوی له رووی ئیعتیراف به بچووكی و نادیدهبوونی دڵی خۆیه‌وه پێیوایه، ته‌خه‌ییولی جه‌لالی خودا به دڵا وه‌ك جێكردنه‌وه‌ی ئاسمان وایه له دانه كونجییهكدا:
گونجایشی جه‌لالی خه‌یاڵی ئه‌وم له دڵا
جێبوونه‌وه‌ی سه‌مایه له یه‌ك دانه كونجودا
كێشه‌ی مه‌حوی له دیوانه‌كه‌یدا كێشه‌ی مرۆڤه له فره‌یی ئیهتیمام و په‌رتبوونی خه‌یاڵا و ئه‌ندێشه‌دا، ئه‌و كه له هه‌ندێك له بهیتهكانیدا بۆنی یه‌كیه‌تی بوونی لیدهكرێ له زۆر شوێندا به‌پێچه‌وانه‌وه دان به دوالیزمه‌ی عاشق و مه‌عشووقدا ده‌نێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێ سیمای بیرمه‌ندێكی فه‌یله‌سوف و خاوه‌ن بنه‌مای نه‌گۆڕ به‌خۆیه‌وه بگرێ و ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێ شاعیرانه و عاریفانه له كهرتگهلی حاڵاتی رۆحی خۆی گوزارشتبكات، هه‌ربۆیه په‌رده‌یه‌كی نوێ داده‌داته‌وه و ده‌ڵێ:
له‌ورۆژه‌وه جودا بووه لێم ئه‌و په‌ریی وه‌شه
رۆژم ره‌شه، شوعور و دڵم لێبووه جودا
ئه‌مه له عه‌ینی حاڵ‌دا كه جۆرێك له یه‌كبوون له‌نێوان خۆی و خۆشه‌ویستدا نمایشدهكا، ته‌وسیفی ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌كات كه جۆرێك په‌رتبوون له كه‌سایه‌تی مه‌حویدا هه‌یه كه به‌و شێوه‌یه جهوهلاندهكات له‌نێوان یه‌كبوون و فرهبووندا (الوحده و الكپره).
ئه‌و بڕوای ته‌واوی به‌وه هه‌یه كه عیشق ره‌نج و مه‌ینه‌تییه‌كی زۆری پێوه‌یه و رێگایه‌كی گولفهرشكراو نییه و عاشق هه‌میشه وا له بۆته‌ی ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌دا و كۆسپی فره و ترسناكی له به‌رده‌مدایه:
به‌س كاری دڵ توێنه‌وه (مه‌حوی) له پێشته
(لایحسب اڵاناسی أن یتركوا سدی)
عیشق له ته‌رازووی هۆش و ژیریدا جۆرێكه له (جنون)، ئه‌میش بۆ خۆی مه‌نهه‌ج و (ئادابی) تایبه‌تیی هه‌یه، جودا له‌و ئاداب و ته‌رتیبه‌ی له به‌رنامه و مه‌نهه‌جی (عاقڵاندا) هه‌یه، مه‌حوی له‌مباره‌وه ده‌فه‌رموێ:
به‌جێ نایێ ، ده‌بێ رووكهینه سارا
حه‌قی ئادابی مه‌جنوونی له شارا
ده‌یه‌وێ بڵێت، عیشق، پێویستی به جۆرێك له ئاواره‌یی و عوزله‌ت و دووركهتنهوهیه له (غه‌یر)، له شلۆقی كۆمه‌ڵایه‌تی.
مه‌حوی هه‌میشه ویستوویه‌تی له ده‌رفه‌ت ئه‌و سووده وه‌ربگرێت كه نابێت دڵا ببه‌ستین به دنیاوه، چونكه دنیا هیچ وه‌فا و حورمه‌تێكی بۆ ئه‌هلی خۆی نییه، به‌ڵكو به دنیاداره گه‌وره‌كان یاریده‌كات:
كه چه‌رخ ئه‌سكه‌نده‌ری دی ده‌رده‌داره
وتی: ئه‌م هه‌م بووه هه‌مده‌ردی دارا
چونكه پێشمه‌رجی سلوكی عیرفانی بریتییه‌له وازهێنان له دنیا و فریودانه‌كانی یا ویستنی دنیا یا ویستنی حه‌ق. خیارێكی سێیه‌م له‌م سه‌روبه‌نده‌دا بوونی نییه، دیاره ئه‌مه‌ش بڕیارێكی كۆتایی ده‌وێ، مه‌حوی ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌ر زووداوه كه هه‌میشه نه‌زه‌ری له خودابێ و له‌مپێناوه‌دا له چوونه سه‌ردار باك و ترسی نه‌بێت:
هه‌تا حه‌ق ناسیره، هه‌ر حه‌قمه مه‌نزور
وه‌كو مه‌نسور ئه‌گه‌ر بمكه‌ن به دارا
مه‌نسور له روانگه‌ی مه‌حوییه‌وه سمبولی ساغبوونهوهیه بۆ حه‌ق، هه‌رچه‌نده مه‌رج نییه، به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی وه‌حده‌تی وجوودی حه‌للاج قایلبووبێت، وه‌ك له به‌یتێكدا گوتوویه‌تی:
با حه‌قیشی بێ، له بۆ مه‌نسور (انا الحق) حه‌ق نییه
شێتییه مه‌جنون ئه‌گه‌ر بێ نازی له‌یلایی بكا
ژیان له كۆی ماناكه‌یدا ههوڵوتهقالای مرۆڤه بۆ گه‌یشتن به دۆست، ئه‌مه له جیهانبینی مه‌حویدا نابێته هۆی نائومێدبوون، هه‌ربۆیه به‌وپه‌ڕی سه‌راحه‌ته‌وه ده‌ڵێ:
نه‌گه‌یمه ئه‌و جوانه و گه‌یمه پیری
مه‌ده‌د یا پیری پیرانی بوخارا
مهدهدخواستن بۆ خۆی نه‌ریتێكی جێگیری ئه‌هلی عیرفانه و له دیدی ئه‌واندا هیچ ناته‌باییه‌كی له‌گه‌ڵا بنه‌مای ته‌وحید نییه، چونكه خۆشویستنی شێخ له قامووسی ئه‌هلی عیرفاندا فه‌رعی خۆشویستنی خوا و پێغه‌مبه‌ره(د.خ).
ئه‌م جیهانه جیهانی خۆبه‌كه‌مزانین و توانه‌وه‌یه له خۆشه‌ویستیی (ئه‌و)دا، هه‌نگاوێك به‌ره‌و (فه‌نا)بوون له‌پێناوی( به‌قا):
له‌به‌ر زار و نهزاریی بوومه وه‌ك پووش
ده ئه‌مجا رامبوێره من به زارا
تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی په‌ناده‌باته به‌ر قه‌له‌م بۆ ئه‌وه‌ی عه‌رزی حاڵی ئه‌م بكات لای یار، چونكه خۆی توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نییه:
مه‌گه‌ر تۆ عه‌رزی حاڵم كه‌ی له كن یار
قه‌ڵه‌م، ساغی قسه: من نیمه یارا
لای سۆفییان به‌تایبه‌ت لای مه‌حوی (زاهید) سمبولی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به رواڵه‌ت دینداریدهكهن و وشك و دۆگما و دوورن له سۆزی ئه‌وینی راسته‌قینه، زوهدی ریایی له كۆنه‌وه مایه‌ی تانهوتوانجی ئه‌ده‌بیاتی سۆفیانه بووه، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی زوهد له خودی خۆیدا خراپبێت، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی زوهدی رواڵه‌تی و درۆینه جۆرێكه له نیفاق و دووڕوویی، كۆنابێته‌وه له‌گه‌ڵا عیشق كه له مانادا ساغبوونه‌وه‌ی مرۆڤه بۆ (مه‌حبووب). زاهید ته‌نها له دووی مه‌سڵه‌حه‌ت ده‌گه‌ڕێت و ئاماده نیه بۆ هیچ خۆبه‌خشی و گیانفیداییهك.
هه‌ربۆیه مه‌حوی زۆر به توانجه‌وه پلاردهگرێته ( زاهید)و ده‌یهێنێته نزمترین ئاست كه ئاستی (ئاژه‌ڵه) كاتێك ده‌ڵێت:
له‌ڕم دی زاهید ئه‌م زستانه, زانیم
كلك نادا به زڕپنگی به‌هارا
مه‌حوی كه ده‌یه‌وێت گوزارشت له بیر و هزری خۆی بدات له شێوه‌ی ده‌ربڕیندا هونه‌رنمایی و پهردهدارییهكی جوان ده‌كات، له هه‌موو غه‌زه‌له‌كانیدا ئه‌مه بووه‌ته خه‌سڵه‌تێكی هه‌میشه‌یی بۆ نموونه هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا په‌رده‌ی زوهدی ریایی لاده‌دات و رووده‌كاته مه‌حبوبه‌كه‌ی:
وه‌ره ده‌ستێ به خوونم كه نیگارین
خوێنی من حه‌ڵاڵت بێ، نیگارا
كه‌سی ئه‌ویندار ده‌بێ به‌و شێوه‌یه له ئیختیاری ئهوینهكهیدا بێت و پێشوه‌خت خوێنی خۆی بۆ حهڵاڵبكات، وه‌ك بڵێت ده‌گاته قۆناغێك كه له بوونی خۆی دهستدهشوات و ئاماده‌ی تیاچوون و فه‌نابوونه له‌پێناوی مهحبووبدا.
ئه‌وه‌ی لای ئه‌ویندار سه‌خته و له فه‌رهه‌نگی عیرفاندا روبه‌رێكی شایانی بۆ ته‌رخانكراوه، مه‌سه‌له‌ی روووهڕچهرخانی مه‌حبوبه له ئه‌ویندار، جۆره حیجابێك له‌نێواندا په‌یداده‌بێت كه ئه‌وه‌نده‌یتر تاسه و سۆز له ناخی ئه‌ودا تیندهستێنێت. ره‌نگه گه‌وره‌ترین عهزابیش بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه (ئه‌و) روویتێنهكات، هه‌ربۆیه گه‌وره‌ترین پاداشتیش ئه‌وه‌یه كه روویتێبكا و نهوازشیبكات، له قورئانی پیرۆزدا كاتێك باس له سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه بڕوایان نییه به رۆژی دوایی كه رۆژی پاداشت و سزایه، پاداشتی یاران به وه‌سڵ و سزای نه‌یاران به فه‌سڵ ده‌فه‌رموێ: (كلا انهم عن ربهم یومئژٍ لمحجوبون) ، ئه‌و راستییه‌مان بۆ به‌رجه‌سته‌ده‌بێت كه ئه‌وپه‌ڕی نیاز و ئامانجی رێبوارێكی ئه‌م رێگایه گه‌یشتنه به‌و دیداره شیرین و سازگاره كه له سه‌رووی هه‌موو خواستێكهوهیه.
زوو ئه‌و شۆخه له عاشق وه‌رده‌چه‌رخێ
له‌گه‌ڵا كه‌س، چه‌رخه ئه‌و، ناكا مودارا
جاروبارێك ده‌بێ ئه‌ویندار ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ دروست دببێ كه یار روویتێناكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی یار بێباكه له عاشق و فهرامۆشیدهكات.
ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان خالق و مه‌خلوق، عاشق و مه‌عشوق، دولبه‌ر و دڵدار، هه‌یه له نه‌زه‌ری ئه‌هلی عیرفاندا بریتییه‌له بزاڤی سالیك له‌نێوان خه‌وف و رهجادا، خه‌وف واته ترس له قه‌هر و رهجاش واته ئومێد به لوتف و مه‌رحه‌مه‌تی (ئه‌و).. بۆیه كاتێك مه‌حوی ده‌فه‌رموی:
موژه‌ی خوێنێ ده‌كا هه‌ر له‌حزه، سه‌یره
ئه‌مه‌نده گوڵا له بن یه‌ك نووكه خارا
له حه‌قیقه‌تدا وێنای ئه‌و حاڵه‌تی خهوفهمان بۆ ده‌كات كه عاریف له هه‌ندێك له ساته‌كانی سلوكدا ههستیانپێدهكات مه‌بادا گرفتاری قه‌هری خودا بووبێ.
به‌س له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا دنیا له‌به‌رچاوی سالیك شتێكی نه‌ویستراو و بێزراوه و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئوسلوبێك به‌كارده‌هێنێت تا له‌به‌رچاوی خۆیدا زشت و ناشیرینیبكات، هه‌ربۆیه جێی خۆیه‌تی مه‌حوی غه‌زه‌لی سیێه‌می به‌م به‌یته دابخات:
كه شك به‌م ( مهحوییا) هه‌ر شه‌ربه‌تی مه‌رگ
له‌سه‌ر ئه‌رزا نییه ئاوی گه‌وارا
مه‌رگ تێكده‌ری هه‌موو خۆشییه‌كی ماددی ئه‌م دنیایه‌یه، كه‌واته هیچ خۆشی و ئاره‌زوویه‌كی دنیایی ئه‌وه ناهێنێت كه مرۆڤ دڵی پێببه‌ستێت و پێوه‌ی پابه‌ندبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌هلی (غه‌فڵه‌ت) ئالووده و گرفتاری بوون. ته‌عبیری شه‌ربه‌تی مه‌رگ وه‌رگرتن و ئیقتیباسێكی سه‌ركه‌وتووی مه‌حوییه له ئایه‌تی (كل نفس ژائقه الموت پم الینا ترجعون) .
بێگومان مه‌رگ له ته‌سه‌وری ئه‌ودا تاموچێژی شه‌ربه‌تی هه‌یه له‌و رووه‌وه كه پردێكه بۆ گه‌یشتن به‌و، مه‌رگ گواستنه‌وه‌ی رۆحه له مهنزڵێكهوه بۆ مهنزڵێكیتر. كه‌سێك به‌مشێوه‌یه له مرۆڤ و له دنیا و له ژیان ومه‌رگ بڕوانێت، بێگومان پێناسه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ (خود)و بۆ ته‌كامولی (خود)و له‌ویشه‌وه بۆ (خودا)و بۆ بوون به مانا كراوه و فراوانه‌كه‌ی، له‌و پێناسه‌وه ده‌یه‌وێت فه‌زایه‌ك و پانتاییه‌ك بۆ ئاسووده‌یی رۆح بدۆزێته‌وه و پێشنیازبكات، فه‌زایه‌ك له ئولفه‌ت و خووگرتن به جوانییه‌كانی بوون و ژیان كه به‌ته‌واوی له‌و پیاهه‌ڵدان و وه‌سفكردنی مه‌حبووبی مه‌جازییه‌دا خۆی ده‌بینێت كه ئه‌م شه‌ووڕۆژ بۆی ده‌سووتێت و ده‌توێته‌وه تائه‌و ئاسته‌ی كه (مه‌حو) ده‌بێت.
مه‌رج نییه له هیچ ده‌قێكی شیعری كلاسیك‌دا ئه‌و په‌یوه‌ستبوونه له‌نێوان به‌یته‌كاندا هه‌بێ و ده‌گونجێت هه‌ر به‌یتێك له دۆخێكی جیاواز و هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا هۆنرابێته‌وه و ته‌نها له سیاقی كێش و سه‌روادا یه‌كبگرنه‌وه، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا به‌ربه‌ستێك نییه بۆئه‌وه‌ی به روانگه‌یه‌كی گشتگیر له كۆی تێكسته‌كانی یه‌ك شاعیری وه‌ك مه‌حویی بڕوانین كه بۆ خۆی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی بیر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی عیرفانیی پێناسه‌كراو گۆشه‌نیگای خۆی له‌مه‌ڕ كۆی گوته‌زاكانی ژیان و جیهان و بوون و گه‌ردوون تۆمارده‌كات.
ئه‌و له جیهاندا جوانییه‌كی هه‌ماهه‌نگ ده‌بینێت كه زوهدی ریایی و نیفاق و دووڕوویی مرۆڤه‌كان خه‌وشی له‌سه‌ر دروستده‌كات و بۆ پالفته و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌وشه كار له‌سه‌ر مرۆڤ و ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كات به‌وه‌ی بیبه‌ستێت به مهحببوبێكهوه كه هه‌موو نازوعیشوه وغه‌مزه و تهننازییه، كه هه‌موو سهرسامكردن و دڵڕووبایییه، ئه‌م مه‌حبوبه‌ی مه‌حوی شكڵێكی جێگیر و نه‌گۆڕی نییه، تاوێ ئافره‌تێكی جوانی به‌له‌ش و لاری شۆخوشه‌نگه و تاوێكیش پیرێكی مورادی ده‌ستگیر و دواتریش خودایه‌كی خۆشه‌ویست و مرۆڤنهوازی وه‌هایه كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو فه‌یز و نور و ئامانجی هه‌موو رازونیاز و سۆزوگودازێكه.
ئه‌من به‌وشێوه‌یه له مه‌حویی حاڵی بووم كه زاراوه‌كانی عیرفانی له ناواخنی غه‌زه‌ل و قه‌سیده‌كانیدا بۆ ئه‌وه به‌كارده‌هێنێت كه باس له دڵا و ده‌روونی پڕ له كوڵا و تینی ئه‌وینێكی نه‌بڕاوه بكات كه به سه‌د شێوه و ڕه‌نگ و ده‌نگ خۆی نمایشده‌كات و هه‌ر تاوێك به جۆرێك پاڵیپێوه‌ده‌نێت.
ئه‌و له‌هه‌مانكاتدا تهقهمموسی هه‌موو عاشقه گه‌وره‌كانی ناو كه‌لتوری ته‌سه‌وف ده‌كات و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌وان له خۆیدا به‌رجه‌سته‌ده‌كات، هه‌ر له حه‌للاج و ئیبن عه‌ره‌بی و بایه‌زیده‌وه بگره تا مه‌ولانای رۆم و مه‌ولانا خالید و به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێ پێمانبڵێت ئه‌مانه هه‌موویان هه‌ڵوه‌دای یه‌ك راستی و یه‌ك جه‌وهه‌ر و یه‌ك حه‌قیقه‌ت بوون.. هه‌رهه‌موویان به ته‌عبیر و زمانی جیاواز باسیان له وه‌حده‌تێك كردووه كه به شیوه‌گه‌لی فره و فراوان ده‌ركه‌وتووه.
|
7112
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Wednesday, November 23, 2011
|
|
|
زیاتر
|
|
رات چییه له‌سه‌ر بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته؟
|
ژماره بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
|
|
|
govari koch| All rights reserved © 2010