سه‌رده‌می ئیمام ئۆغلو!
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف


ئاك پارتی و هاوپه‌یمانێتی كۆمار له‌ توركیا، به‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ له‌ 23 ی حوزه‌یران، جارێكی تریش دووچاری شكست بوونه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م شكسته‌ به‌ مانای كۆتاییهاتنی خۆری ئه‌ردوغان و ده‌سه‌ڵاته‌ سوڵتانیه‌كه‌ی نایه‌ت، چونكه‌ توركیا ئێستا وه‌ك ساڵانی رابردوو نییه‌ حیزب و سیستم و دیموكراسیه‌ت و په‌رله‌مان حوكمڕانی لێ بكات، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ده‌شێت له‌ داهاتوودا كێشه‌ بۆ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ گه‌وره‌كانیش دروست بكات به‌ بیانووی جۆراوجۆر.
تێستی په‌سه‌ندكردنی فاشیزم
پژمان شەریعەتی


زمان به‌ گرنگترین و بناغەییترین توخمی پێکهێنەری هویه‌ت یان شوناس به‌ ئه‌ژمار دێت و دەکرێ وەک پێناسه‌یه‌كی "هویه‌تی"‌ بۆ تاك، گرووپ و نه‌ته‌وه‌كان سەیر بکرێت.
ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز پێکبێنێت؟
د. رەئوف کەریم پێنجوێنی


پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەمجارە ئەگەر لای ھەموو خەڵکی کوردستان دووبارەی کابینەکانی دیکە بێت و تەنھا کەسەکانی بگۆڕێت، ئەوا بۆ کاک مەسرور سەرەتای داھاتووی سیاسی و کارگێڕی خۆیەتی لە بەرزترین ئاستی پێگەی جێبەجێکردن. وەک ئینگلیز دەڵێن (First Impression is the last impression)، واتە کاریگەریی و بۆچوونی یەکەمجار لەسەر شتێک کاریگەرییەکەی تا کۆتایی دەمێنێت. ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز لەوانی پێشوو پێکبھێنێت، یاخود ئەویش لە ژێر ھەژموونی سیاسی و حیزبی و بنەماڵەیی لایەنەکاندا دەبێت، ھەمان کۆپی ئەوان دووبارە دەکاتەوە و، ھەر لەسەرەتاوە شقارتەیەک دەدات لە داھاتووی سیاسی خۆی و، تەنھا سەرچاوەی ھێزی دەگەڕێنێتەوە بۆ پێگە حیزبی و بنەماڵەییەکەی؟! وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر بەسادەیی لەم ئارگیومێنتانەی خوارەوەدا کورت دەکەمەوە.
ئاین لەسەرخانەوە بۆ ژێرخان
خوێندنەوەیەك بۆ هزری سیاسی و رۆشنبیری عەلی شەریعەتی‌
زاهیر محەمەدی


عەلی شەریعەتی (1977 ــ1933) یەكێكە لە كەسایەتییە كاریگەرەكانی كایەی رۆشنبیری و سیاسی دەیەی 1970ی ئێران كە بە تێكەڵكردن ئایین لەگەڵ سیاسەت و رۆشنبیری، ئاراستەی گوتاری رۆشنبیری و سیاسی ئێرانی خستە ژێر كاریگەری خۆی و هەر ئەم كاریگەرییە وایكرد هەندێك كەس نازناوی مامۆستای شۆڕشی 1979ی ئێرانی پێ‌ببەخشن، هێندێك بە سەرچاوەی ئیسلامی سیاسی دادەنێن لە ئێراندا، هەندێکی دیکەش بە پێشەنگی پارتیزانە ( چەکدارە) ئیسلامییەكانی دادەنێن لە دژی رژێمی پاشایەتی ئێران، بەشێكیش پێیانوایە شەریعەتی عارف و خوداناسێکی چاكسازیخوازە كە قەت بڕوای بە توندوتیژی نەبووە، کەسانێکیش دەڵێن شەریعەتی دوژمنی قەستەسەری ماركس و رۆژئاوایە، هۆكاری ئەم خوێندنەوە جیاوازانە دەگەڕێتەوە بۆ كەسایەتیی شەریعەتی و چالاكییە سیاسی و رۆشنبیرییەکانی. لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵ دەدرێت بەپێی توانا پوختەیەك لە ناوەرۆكی هزر و روانگەی سیاسی شەریعەتی بخرێتەڕوو. لێکۆڵینەوەکە بە پێشەكییەك لەسەر ژیان و پاشخانی هزری شەریعەتی دەست پێدەكات، دواتر دێتە سەر باسی روانگە و بۆچوونەكانی شەریعەتی لەسەر ئایین، ئیسلام، رۆژئاوا، ماركسیزم، سۆسیالیزم، مرۆڤ، ژن، گەڕانەوە بۆخۆ و تیۆری ئوممەت و ئیمامەت.
خەڵك لە نێوان بەردەكانی سیزیف و بیلالی حەبەشیدا
عیماد تەیب


ئەفسانەیەكی كۆنی گریك هەیە باس لەوە دەكات خواوەند (سیزیف)ی سزاداوە بە بردنەسەرەوەی بەردێكی گەورە بۆ سەر لوتكەی شاخێكی بەرز، بەر لەوەی سیزیف بەردەكە بگەیەنێتە سەر لوتكەی چیاكە خلۆر دبێتەوەو دەچێتەوە خواری چیاكە، دووبارە سیزیف كارەكەی لەسەرەتاوە دەست پێدەكاتەوە تادەیباتەوە نزیك لوتكەی چیاكە، جارێكی دیكە بەردەكە خلۆر دەبێتەوە... ئیدی ئەوە دەبێتە كاری سیزیف، هەرچەندە هەوڵ دەدات بەردەكە بگەیەنێتە لوتكە ناتوانێت.. سزای سیزیف بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت لەكاتێكدا كارەكەی ئەنجامی نیەو دووبارە كردنەوەكەشی هیچ مانایەك نابەخشێت و تەنها لەدەستدانی تواناكانیەتی و هیچی تر.
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور


تەنیا چەند مانگ پێش ئێستا، وێدەچوو کوردەکانی عێراق و سورییە گەورەترین براوەی شەڕ لە دژی داعش بن. بەهێز لە هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە خۆرئاواییەکان، کە سەردەمێک خیانەتیان پێکردبوون و لێکیان جیا کردبوونەوە، وێرایان خەونی قەرەبووکردنەوەی ئەوشتەی کە لە ڕوانگەی ئەمانەوە هەڵەیەکی مێژوویی لە کاتێکدا کە مانۆڕە ژێئۆپۆلیتییەکان، دوای شەڕی یەکەمی جیهانی، پێشیان بە دروستبوونی کیانی سەربەخۆی خۆیان گرت، ببینن.
كورد ...
گرنگترین پێكهاتەی گەشەی سەرمایەداری توركییە
دیدار لەگەڵ د. سەردار عەزیز
ئا: هەرێم عوسمان
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
پارادایم دەتوانێ ئێمە لە شێواوی فیكری و زانستی رزگار بكات؟
دیدار لەگەڵ د. ئەحمەد محەممەد پوور(*)
چاوپێكەوتن: هەرێم عوسمان
دیمانە لەگەڵ دوکتۆر بەختیار سەجادی
سازدانی: دوکتور مەسعوود بینەندە
کتێبخانەی کوردی
گه‌لگامیش بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی
سایتی هاوڵاتی
سايتى الاوان بؤ تويَزينةوةى زانستى
سایتی کەوانە
گۆڤاری - هه‌ژان- لێره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌
سایتی دەنگەکان
رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ لێره‌وه‌ سه‌یر بكه‌
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010